تا ئێسته‌یش خه‌ڵكانێك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ماون كه به مه‌یلی ڕه‌وشتییانه‌وه بڕوای ته‌واویان به ئه‌فسوون و میتۆلۆجیا هه‌یه، ئه‌وانه دیدگایه‌كی ئه‌قڵانی مۆدێرنه و ماتماتیكییان نییه بۆ ده‌وروبه‌ریان، ئه‌م مه‌یله ڕه‌وشتییه وه‌ك سیستمی كاركردنی ڕۆژانه‌ی ناو حزبه‌كانی لێ هاتووه، كاركردنی ئیتیكییانه‌ی ئه‌م سیستمه سیمبۆلی و فیكره میتۆلۆجیایه‌ی كۆمه‌ڵگه و خزینی بۆ ناو كایه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وای له‌م خه‌ڵكانه كردووه له بری سه‌لماندنه میتۆدییه زانستییه‌كان، ڕۆژانه له سه‌رسامبوون و مه‌یلی ڕۆمانتیكییانه‌یان بۆ میزی حوشتره‌كه‌ی مه‌لا عه‌لی و لێزه‌ره‌كه‌ی چاوی حاجی لێزه‌ر و نوشته و دوعاكانی شێخ و فه‌تاحفاڵه‌كان و تفه موفه‌ڕكه‌كانی ده‌می هه‌ندێك دوعاخوێنی ده‌وروبه‌ری خۆیان و خیتابی دۆگمایی سه‌ر مینبه‌ر و ڕاگه‌یاندنه‌كان تێناپه‌ڕێن.
ئه‌م شێوازه ڕوانینه‌ی ژیانكردن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، تا ئێسته‌یش كاریگه‌ریی و ته‌لیسمه سیحراوییه‌كه‌ی هه‌ر به‌سه‌ر كایه‌كانه‌وه ماوه‌ته‌وه، كه‌متر توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی سۆسیۆلۆجیمان له‌سه‌ر ئاسته‌كانی چۆنیه‌تی و چه‌ندایه‌تی ئه‌م مه‌یله ڕۆمانتیكییه‌ی تاكی كورد بۆ میتۆلۆجیا كردووه، له كاتێكدا به بێ توێژینه‌وه مه‌یدانییه‌كان ناتوانین وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌ینه‌وه كه بۆچی كاتێك مرۆڤ به ئه‌فسوون و میتۆلۆجیاوه وابه‌سته ده‌بێت، ئیتر هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ململانێ له به‌رانبه‌ر ناخی خۆی ڕاده‌گرێت؟، تا بێ (پرسیار و بێ مه‌ڵامه‌ت بڕوای یه‌قین) به ناخی كه‌سانێكی تر و بیرۆكه‌ی تر ده‌هێنێت، چ له دیاریكردنی ڕێوشوێنی ژیانكردن، چ له هه‌ڵبژاردنی بڕواكاندا، چ بۆ ئینتمای سیاسییانه‌ی خۆی له ده‌ستنیشانكردنی عوسه‌بیانه‌ی گرووپ و بزووتنه‌وه و حزبێكی دیاریكراودا.
ئه‌مه‌ی دواییان بۆ سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگه له هه‌موو خاڵه‌كانی تر مه‌ترسیدارتره، به‌و شێوه‌یه جه‌ماوه‌ریبوونی سه‌رسامكارانه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر (به ڕۆمانتیكییانه‌وه) بۆ ئه‌و كرداره میتۆلۆجییانه‌ی سه‌ره‌وه كه باسم لێ كردن و وه‌رچه‌رخانی بیر و بڕوای كه‌سه‌كان بۆ به میتۆلۆجیا دیتنی هه‌موو كایه‌كانی تر، له ده‌رئه‌نجامدا وا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌میشه ڕووداو و به‌سه‌رهات و دیارده‌كان به ئاین و میتۆلۆجیاكانه‌وه ببه‌سترێنه‌وه یان هاوشێوه‌ی ئه‌و شێوازی بیركردنه‌وه‌یه، له‌لایه‌ن حزبه‌كانیشه‌وه بۆ دیرۆكی یه‌كتر و نه‌ته‌وه‌كه‌یان كرده‌نی بكرێت، به‌ستنه‌وه‌یه‌ك به تێگه‌یشتنێكی مه‌زه‌وی و تایه‌فه‌گه‌رییانه‌وه، نه‌ك به شێوه‌یه‌ك له‌و شێوانه‌ی كه قابیل به ڕوانینێكی نوێباوانه بن بۆ سیستمی كاركردنی ئاینیی یان ئایدیۆلۆجی. واته ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئینتیمایان بۆ پارته دیموكراتخواز و نیشتمانیی و ڕێكخراوه مۆدێرنه‌كانیش كردبێت، ئه‌وه هه‌ر سیستمی میتۆلۆجییانه‌ی فیكركردنی ڕۆژانه‌یان زاڵتر ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و بیروبڕوا و مه‌عریفه و ئایدۆلۆجییانه‌ی له به‌رنامه‌ی پارته‌كه‌یاندا بوونی هه‌یه.
فه‌زای فكری حزبێكی عه‌لمانی یان لیبراڵ یا ماركسی یاخۆ بزاڤێكی جه‌ماوه‌ریی هه‌رچۆنێك بێت، كه‌سێك كه بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌ت یان بۆ خۆژیاندن ئینتیمای بۆ ئه‌و پارته یان بزاڤه كردبێت، ئه‌و فه‌زا كراوه‌یه‌ی حزبه‌كه یان بزاڤه‌كه به هیچ جۆرێك نابێته ده‌رفه‌تێك بۆ گۆڕینی بیركردنه‌وه میتۆلۆجییه‌كه‌ی كه‌سه‌كه، چونكه كه‌سێكی پراگماتیزه كرا‌و و به‌رژه‌وه‌ندخوازی لێ ده‌رچووه، ڕه‌نگه سیتی سكانی ڕه‌نگاوڕه‌نگ بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌ك له جه‌سته‌یدا، لای گرنگتر نه‌بێت له زانستی پزیشكی سه‌رده‌مێكی به‌سه‌رچووی وه‌ك سه‌رده‌می (ئیبن سینا)، هاوشێوه ئه‌م كه‌سه ناتوانێ له فكری سه‌له‌فیبوونی میتۆلۆجیایی باوانه‌كانی خۆی دابڕێت، یان بۆ خاتری ئه‌و ئامرازه مه‌عریفی و ته‌كنیكه پێشكه‌وتووانه‌ی له بواره‌كانی ژیانی ئه‌مڕۆدا به‌كار ده‌هێنرێن، دابڕانێك دروست بكات، ئه‌وه‌ش لێك ناداته‌وه كه ئیبن سینا و زۆر له بیریارانی سه‌رده‌می زێڕینی ژیاری ئیسلامی و لینینییه‌ت و ماویزم، بۆ زه‌مه‌ن و شوێنی خۆیان تازه بوون، به‌ڵام بۆ ئێسته كه به سه‌تان یاخۆ ده‌یان ساڵ سه‌رده‌مه‌كه‌یان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه لێمان، زانست و تیۆر و داتاكانی ئه‌وێ سه‌رده‌م بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، وه‌ك خۆیان به‌رجه‌سته ناكرێنه‌وه.
به ئه‌ندامه كارا به میتۆلۆجیاكراوه‌كانی حزبه‌كان ده‌گوترێت "كۆنسه‌رڤاتیڤه ده‌مارگیره‌كان"، بیركاراندنی پێ ناوێت و هێنده‌ی هه‌یه، زۆربوونی ژماره‌یان له‌ناو حزبه‌كه‌دا هاوسه‌نگبوونی هێزی حزبایه‌تی له‌قولۆق ده‌كات، دابه‌شبوونی پۆست و پایه‌كانیان به‌سه‌ر كایه‌كانی هێز و ده‌سه‌ڵاتی حزبیدا، ڕه‌نگه ئاكامێكی خراپ بۆ حزبه‌كه به دیاری بهێنن، هه‌ڵبه‌ت له‌م بۆچوونه‌دا حزبه ستالینی و گرووپه پۆپۆڵیسته چه‌په كلاسیكییه‌كانیش میكانیزمی كاركردنیان هه‌مان میكانیزمی كاركردنی حزبێكی بنه‌چه‌خوازی ئیسلامییه، ئه‌ندامانی ئه‌م حزبانه، ڕه‌نگه حزبه‌كه‌یان ناچار بكه‌ن له پاش هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكه‌وه تا هه‌ڵبژاردنێكی تر، پێگه‌ی سه‌رده‌می ئێسته‌ی خۆیان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به سه‌رده‌مانی پێشتری به‌راورد بكه‌نه‌وه و دیرۆكنووسه دادپه‌روه‌ره‌كانیان دووچاری شۆك بكه‌ن.
ئه‌مه بۆ جه‌ماوه‌ریێتی پارته دیموكراتخواز و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا ئاستێكی زۆر ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره و پێویسته لێی به ئاگا بێینه‌وه. واته ئه‌و پارتانه ده‌توانن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی جه‌ماوه‌رییان، ئه‌ندامانی خۆیان بكه‌نه ئاوێنه و له ئینتیمای مه‌بده‌ئییانه‌ی ئه‌وانه‌وه له‌باری ئێسته‌ی حزبه‌كه‌یان بڕوانن.
مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه زۆربه‌ی ئه‌ندامانیان به ده‌مامكه‌وه بچنه به‌ر ئاوێنه و له پێشی ئاوێنه‌كه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی بیر‌و بڕوای حزبییان بۆ به‌رنامه‌ی حزب وه‌ك شێوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ده‌رنه‌كه‌وێت، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه باشتره له خۆگێلكردن لێی، چونكه نه‌ناسینی ئاستی بیركردنه‌وه و بڕوا و فكری ئه‌ندامانی حزب، به تایبه‌ت له ساته‌وه‌ختانی هه‌ڵبژاردندا، حزب تووشی هێدمه‌یه‌كی توندی سه‌رتاپاگیر ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدا زۆربه‌ی زۆری حزبه‌كانی كوردستان هه‌وادار و ئه‌ندامانیان له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ی بڕوا و بیركردنه‌وه و ئاستی عه‌قڵی ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه به‌بێ جیاوازی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له‌و ئاسته له خوارتریشن، له‌مباره‌یه‌وه هیچ كامیان ئه‌ویتریانی تێنه‌په‌ڕاندووه، چونكه هه‌موویان ڕه‌گ و چاوگه‌كانیان نزیكه به یه‌كتر و پێكه‌وه له‌سه‌ر هه‌مان فه‌له‌ك و كه‌شوهه‌وای میتۆلۆجییانه‌ی خۆرهه‌ڵاتییانه ده‌سووڕێنه‌وه، هاوشێوه‌ی یه‌كتر سیمبۆلپه‌رست و به پیرۆز ڕاگرتنی ڕه‌وت و مێژووی پێشووتریان به‌لاوه ئامانجه، له‌به‌رئه‌وه پێویست ده‌كات ئه‌م حزبانه له ڕێی گۆڕینی شێوازی كاركردن و بیر و بڕوای ئه‌ندامانیانه‌وه، ڕۆ بچنه ناو پانتاییه‌كی تری عه‌قڵییه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش نا كه هه‌موو ئه‌ته‌كێت و نه‌مریی بوون و به‌ها مرۆدۆستی و ئازادیخوازانه‌كانی قۆناغه‌كانی ڕزگاریخوازیی پێشوویان سفر بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز سیستمی فیكری پێشوویان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌می نوێ‌دا بگۆڕن بۆ سیستمێكی گونجاوتر، تا له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌رچه‌رخێن.
ڕه‌نگه زۆربه‌ی ڕق و كین و شه‌ڕه براكوژییه‌كانی سه‌رده‌مانی پێشتر، هۆكاری ئه‌وه بووبێت كه تاقمێك له ئه‌ندامانی حزبێك هه‌وڵیان بۆ سڕینه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری مێژووی حزبه‌كه دابێت و هه‌موو هه‌ست و بیر و ساته زێڕینه‌كانیشیان ڕه‌ت كردبێته‌وه، كاتێك حزبێكی نوێیان قووت كردووه‌ته‌وه به هه‌ر نرخێك بووبێت، هه‌وڵیان داوه حزبه‌كه‌ی پێشوویان شكست پێ بێنن تا خۆیان بكه‌نه جێكه‌وته‌ی ئه‌و، له كاتێكدا مه‌ودای دووری نێوان تیۆر و كرده‌نییه‌كانیان پێ كورت نه‌كراوه‌ته‌وه.
وه‌ك نموونه، ئه‌م حاڵه‌ته به تایبه‌تی له ئینشیقاقی ساڵی 1964 كه بووه هۆی جیابوونه‌وه‌ی باڵی (مه‌كته‌ب سیاسی) له (سه‌ركردایه‌تی به‌هه‌شتی بارزانی) و هه‌روه‌ها هاوشێوه له جیابوونه‌وه‌ی باڵێك به ناوی (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) له (یه‌كێتی) و ئێسته‌یش هه‌مان مۆدێل له پارچه‌كانی تری كوردستانه‌وه به تایبه‌ت له ناو (پێ كێ كا) و (پژاك) و ڕه‌وته‌كانی تر، كلاسیكییانه‌تر به‌دی ده‌كه‌ین و هه‌رجاره و به به‌هانه‌یه‌كی ڕۆمانتیكییانه باڵیان لێ جیا ده‌بێته‌وه، حاڵه‌تی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتر له‌ناو ئه‌وانیشدا بێ په‌ندوه‌رگرتن له (مێژووی ڕزگاریخوازی باشووری كوردستان) زیاتر به‌دی ده‌كرێت.
سه‌ره‌نجام په‌له‌پروزێ بۆ دروستكردنی جیاوازی له‌و شێوه‌یه‌ی ئینشیقاقه‌كه‌ی ساڵی 1964، ڕقی زۆر و شه‌ڕی زۆریشی بۆ ناوخۆی (نیشتمانی كوردان) دروست كردووه، له ڕابردوودا هه‌ر ئه‌م ئینشیقاقانه بوون چه‌ندان پێكدادان و تامپۆنی میزاجی و ته‌نانه‌ت خوێناویی بۆ یاده‌وه‌ری مێژووی نیشتمانی كوردان به‌جێهێشت، هه‌موو هۆكاره‌كه‌ش له‌وه‌دا بووه له‌بری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانێكی حزبه‌وه ئه‌ركیۆلۆجییانه و به قووڵایی خوێندنه‌وه بۆ فكری ئه‌وانیتر یان بۆ بڕوای هه‌ره‌م تا بنكه‌ی حزب بكرێت، كه‌چی ڕووكارانه و كرۆنۆلۆجییانه له ته‌قینه‌وه‌ی ڕووداو و به‌سه‌رهاته‌كاندا كه‌سان و ئه‌ندامانێكی تریان تاوانبار كردووه كه ئه‌مان له میقاتێكی ناگونجاوی قۆناغی ڕزگاریخوازیدا لێیان جودا بوونه‌وه، ئیتر به پیلانی ته‌فره و چه‌واشه‌كردنی هه‌ندێك ئه‌ندامی ڕۆمانتیكی دژ به هه‌ندێكی تری هه‌مان میزاج ڕۆمانتیك، ئینشیقاق له پێگه و جه‌سته‌ی حزبدا ده‌كه‌وته‌وه. كه‌واته له‌مه‌وه بۆمان ساغ ده‌بێته‌وه كه دروستبوونی ناكۆكییه‌كان سیاسی نه‌بوون، ته‌نانه‌ت مه‌بده‌ئیش نه‌بوون، هێنده‌ی میزاجی بوون. له ناو لاوازیی میكانیزمێكی چاودێریكاری دیموكراسییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیدا كه میتۆلۆجیا زاڵه به‌سه‌ر هه‌سته‌كاندا.
هۆكاری زۆر له ئینشیقاقاتی تری دوای ئینشیقاقه زله‌كه‌ی ساڵی 1964یش، بۆ ئه‌وه ناگه‌ڕێنه‌وه كه دوو گرووپی ته‌واو لێك جیاواز ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بووبنه‌وه، تا یه‌كێكیان ئه‌ویتریانی تێپه‌ڕاندبێت، ئاكامیش وا نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه كه دوو پانتایی فكری لێك جودا بۆ ڕوانین له‌سه‌ر كۆی دۆزه‌كان دروست بووبێت، بۆیه هه‌رده‌م پانتایی كه‌سانێك كه خۆیان به میزاجییانه جودا كردووه‌ته‌وه، وا زه‌وینه‌ی بۆ سازێنراوه كه له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رتاپای یان ڕووخاندنی داروپه‌ردووی پانتایی پێشتری ناو حزب، بینای خۆیان چێ بكه‌نه‌وه.
ده‌توانم بڵێم سه‌رله‌به‌ری شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی كوردستان له هه‌موو پارچه‌كاندا شه‌ڕێكی بێپه‌روای میزاجییانه‌ی كه‌سانێك بوون دژ به هاوڕێ و هه‌ڤاڵ و هاوبیرانێكی تری هه‌مان پانتایی خیتاب و بیر و كاری خه‌بات، هاوكات ئه‌م میزاجییه ڕۆمانتیكییانه‌ی ئه‌ندامانی حزب له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی هه‌واڵگریی وڵاتانی كه كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، به ئاسانتر زه‌فه‌ریان پێ براوه، چ بۆ پاكتاوكردنیان یان بۆ له خشته‌بردنی هه‌ندێك دژی هه‌ندێكی تریان و دواتر ده‌سخه‌ڕۆكردنیان.