په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان
له‌م وه‌رزه‌ی یاسادانانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان كوردستان، به‌گشتی ئه‌و یاسایانه‌ی پێوه‌ندی راسته‌وخۆیان به ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌خۆ ده‌گرن، ده‌بێت بكرێن به ئه‌وله‌وییه‌تى كاره‌كانی په‌رله‌مان، له‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، نووسینه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، پڕوژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌یاسای چاكسازی بودجه و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی.
جگه له ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه، كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسای تر هه‌ن كه به دیدی من پێویستیان به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه، له‌وانه یاسای خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره ١٨ـی ساڵی ٢٠١١، یان یاسایه‌كی نوێی بۆ ده‌ربكرێت، ئه‌مه‌یش له‌پێناو رێكخستنه‌وه‌ی خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و هاندانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان و دابینكردنی ژیانێكی شایسته به‌رانبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌یكه‌ن. وه‌ك فراكسیۆنی سه‌وز پڕۆژه‌مان پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام ئه‌مه پرسێكی گشتییه و پێویستی به كۆده‌نگی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانه.
جگه له‌مه، زۆر گرنگه له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان یاسای ژماره ٤ـی ساڵی ٢٠٠٦ـی وه‌به‌رهێنان هه‌موار بكرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پڕۆژه‌ی هه‌مواره‌كه‌ی پێشكه‌ش به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كراوه.
له وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌می خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ پڕۆژه‌یاسایه‌كی ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌كردووه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی سه‌رۆكى حكوومه‌ت له په‌رله‌مان خوێندیه‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسا له‌م وه‌رزه‌ى یاسادانان ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانیان بكات، له‌وانه پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له بودجه و خانه‌نشینی، پڕۆژه‌یاسای بودجه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ى رابردوو له 2013وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی نه‌كردووه، پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و پێشمه‌رگه، پڕۆژه‌یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تى، چاكسازی له كه‌رتی ته‌ندروستی و مافی نه‌خۆش، پڕۆژه‌یاسای په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می ناوخۆیی و چاكسازی له كه‌رتى كشتوكاڵ بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان.
له وه‌رزی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێسته، فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كوردستان ٣٤ پێشنیاره یاسا و بڕیاریان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووه، له‌م ژماره‌یه سێ پێشنیاریان په‌سند كراون و بوونه‌ته یاسا، هه‌روه‌ها ١٤ پڕۆژه كه ره‌هه‌ندی داراییان هه‌یه بۆ حكوومه‌ت ره‌وانه كراون تا سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر بدات، شه‌ش پڕۆژه پێشنیاریش ره‌وانه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كراون تا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ بكرێت.
ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی كۆده‌نگیی فراكسیۆنه‌كانیان له‌سه‌ره، پڕۆژه‌یاسای چاكسازی كه لیژنه‌ى هاوبه‌شی له نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ پێكهێنراوه، كاراكردنه‌وی لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، پڕۆژه‌یاسای بودجه و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى.
له‌م وه‌رزه‌ى یاسادانانی په‌رله‌مان كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ستی به كاره‌كانی كرده‌وه، ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ى باسم كردن، ئه‌وانه‌ى كه پێویسته هه‌موار بكرێنه‌وه، ئه‌وانه‌ى ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كراون، ئه‌وانه‌ى كۆده‌نگیی فراكسیۆنه‌كانیان له‌سه‌ره، به‌گشتى ئه‌وانه‌ن كه ده‌بنه ئه‌وله‌وییه‌تى كاره‌كانی په‌رله‌مان، بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه، ره‌نگه شتی تریش بێته پێشه‌وه به‌گوێره‌ى گۆڕانكارییه‌كان و په‌رله‌مان رۆڵی ده‌بێت.