نه‌وه‌كانی داهاتوو لێمان خۆش نابن
پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی ئێمه له‌سه‌ر وێرانكردنی ژیانی نه‌وه‌كانی ئاینده وه‌ستاوه، ئه‌و تراجیدیایه كه‌م له ئێمه بیری لێ كردووه‌ته‌وه. مرۆڤی تازه خۆركه‌ی گه‌ردوونه، له‌پێناوی ئێسته‌ی خۆی، دوێنێ ده‌سڕێته‌وه و سبه‌ینێش تاڵ ده‌كات.
مرۆڤی هه‌نووكه رۆبۆتێكی به‌كاربه‌ری بێ هه‌ست و سۆزه، عه‌قڵی رووت و خۆپه‌رستی و چاوچنۆكی بۆ بردنی بڕێكی زۆر له چێژ، بڕستی له‌به‌ر بڕیوه، هیچ كات له‌به‌ر چێژگه‌رایی و سه‌رقاڵی به خه‌ونی گچكه‌ی خۆیه‌وه، بوارێكی بۆ بیركردنه‌وه له پاشه‌ڕۆژی منداڵه‌كانی خۆیشی نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
هیچ كات بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه كه كوالێتی و كه‌شخه‌یی ژیانمان، فه‌خفه‌خه و مودێلبازیمان، عاشقبوون به ماركه گرانبه‌هاكان و وێڵبوونمان له‌ناو ئه‌و دنیا ئاڵۆزه‌ی رێكلامسازیی دروستی كردووه، یه‌ك ئه‌نجامی هه‌یه، ئه‌ویش له‌ناوبردنی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژین، به كانی و رووبار و ده‌ریا و ده‌شت و دارستان و كۆی گیانداره‌كانیه‌وه. هاوكات هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕێكیشه بۆ ژیانی نه‌وه‌كانی داهاتوومان.
كێ بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و تیشێرته‌ی له‌به‌ریدایه خوریی كام ئاژه‌ڵه؟ پێڵاوه‌كانی پێستی چ ئاژه‌ڵێكی تر؟ ده‌ستكێش و گۆره‌وی و قاپووت و بلووزه خورییه‌كانی تری به‌هه‌مانشێوه. كێ بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ده‌به‌یه‌كی پلاستیكی ئاوی خواردنه‌وه، كاتێك فڕێی ده‌ده‌ینه ته‌نه‌كه خۆڵێكه‌وه بۆ كوێ ده‌چێت؟ كاریگه‌رییه كیمیاییه‌كانی له‌سه‌ر ژینگه چین؟ ئه‌ی كێ بیر له دووكه‌ڵی كارگه پیشه‌سازییه‌كان ده‌كاته‌وه كاتێك ئه‌و خه‌رده‌له ترسناكه ده‌ڕێژنه سییه‌كانی كه‌ونه‌وه؟.
هه‌موو هه‌ڵپه ده‌كه‌ین، تا ببینه خاوه‌نی لوكسترین جۆری ئۆتۆمبێل، به كه‌شخه‌ترین ئێكسسوارات ماڵه‌كه‌مان بڕازێنینه‌وه، كێ له خۆی پرسی ئه‌مانه له‌سه‌ر حیسابی چی مسۆگه‌ر ده‌بن؟. ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك پرسیارن له سه‌رده‌می دیجیتاڵیزه‌ی دنیادا نامۆن، تا ئاستێكیش گاڵته‌جاڕ.
له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشكه‌وتنه خێرایه و شه‌پۆلی چواره‌مدا، مرۆڤگه‌لێك هه‌ن له‌م سه‌رزه‌وینه هێشتا به‌هره‌مه‌ندن له ئاوی پاكی خواردنه‌وه، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌مانه لانیكه‌م خاوه‌ن مۆبایلن و ئه‌ندامن له زیاتر له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌گوێره‌ی دوا راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له حه‌وت ملیار مرۆڤ، شه‌ش ملیاریان خاوه‌نی ته‌له‌فۆنی ده‌ستین، به‌ڵام هه‌مان ئامار ئه‌وه ده‌رده‌خات له‌و حه‌وت ملیار مرۆڤه، یه‌ك ملیار و نیویان به‌هره‌مه‌ند نین له ته‌والێتی شایسته.
زیاتر له دوو ملیار كه‌س له یوتوب ڤیدیۆیان داونلۆد كردووه یان بڵاویان كردووه‌ته‌وه. چه‌ند ملیار كه‌سیش له رێی تۆڕه‌كانی وی چات و وه‌تس ئاپه‌وه رۆژانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، كه‌چی نزیكه‌ی دوو ملیار كه‌س له ته‌واوی دنیادا، داهاتی مانگانه‌یان له خوار 200 دۆلاره‌وه‌یه.
ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری راستییه‌كه چۆن ته‌كنۆلۆجیا هۆشمه‌ندیی مرۆڤی داگیر كردووه، ئه‌و ته‌كنۆلۆجیایه‌ی ده‌ستی ناوه‌ته بینه‌قاقای جوانییه‌كانی ژیانه‌وه. من ته‌كنۆلۆجیا ره‌ت ناكه‌مه‌وه، ته‌نیا ده‌مه‌وێ باڵانس له نێوان هه‌ستی مرۆڤانه و به‌رهه‌مه ته‌كنۆلۆجییه‌كاندا رابگیرێت.
مرۆڤی هه‌نووكه به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه تیژڕه‌وه‌ی هه‌یه، ته‌وه‌زل بووه و رۆژانه چه‌ند ملیۆن دایبی به‌كار ده‌هێنرێت له دنیادا؟ له كاتێكدا ئه‌لته‌رناتیڤی تر هه‌یه، به‌ڵام ته‌مبه‌ڵبوون و به‌كاربه‌ری وای كردووه هیچ بیر له ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی نه‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ر له‌و ئه‌وروپایه‌ی من لێی ده‌ژیم، رۆژانه به هه‌زاران تۆن كاغه‌ز پۆست و نامه به‌هۆی بیرۆكراتیی داوده‌زگاكانه‌وه به‌فیڕۆ ده‌برێت، كه ده‌كرێ به زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكراتییه‌دا ئه‌و قه‌باره زۆره‌ی به‌فیڕۆدانی كاغه‌ز كه‌م بكرێته‌وه، چونكه دواجار ئه‌و كاره ریشه‌ی دارستانه‌كان ده‌بڕێته‌وه، وه‌ك ژێده‌رێكی گرنگی به‌خشینی ئۆكسجین به ژیانی مرۆڤ. زۆرجار هه‌ندێك ورده‌كاریی هه‌یه كه‌مترین سه‌رنجی ده‌ده‌ینێ، وه‌لێ له بناغه‌وه نهێنیی گه‌وره‌یان له خۆیاندا شاردووه‌ته‌وه. به‌ڵام مرۆڤی هاوچه‌رخ هێنده خۆپه‌رست بووه، هه‌موو گه‌ردوون وه‌ك نۆكه‌ری مه‌رام و ئاره‌زووه‌كانی ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش هه‌روا بێ باج تێناپه‌ڕێت، زۆرترین باجیش نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌یده‌ن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش ره‌ت بكه‌ینه‌وه رۆبۆت جێی مرۆڤ نه‌گرێته‌وه.
تۆماس ماڵتۆس وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین بیریارانی تیۆری زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووان، له كۆتاكانی سه‌ده‌ی 18 و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی 19، نه‌یتوانی له رێی دوو كتێبه بایه‌خداره‌كه‌یه‌وه پێشبینی ئه‌مڕۆ بكات كه مرۆڤ ده‌ستی ناوه‌ته بینه‌قاقای سروشت و هه‌موو ئه‌و هه‌لومه‌رجانه له‌ناو ده‌بات پێویستیی پله‌یه‌كن بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیان، ئه‌گه‌رنا ئه‌م قه‌شه ئابووریناسه جه‌نگی ته‌قلیدیی وه‌ك فاكته‌رێك بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتووان نه‌ده‌خسته روو، ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌نووكه جه‌نگێك روو بدات به‌هۆی چه‌كی ئه‌تۆمیی و ڤایرۆسه‌وه ده‌بێت و هه‌موو پێكه‌وه تێدا ده‌چین.
ئه‌و پێی وابوو هه‌ڵئاوسانی رێژه‌ی دانیشتووان وا ده‌كات خۆراك به‌شی مرۆڤ نه‌كات، به‌ڵام نه‌یده‌توانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ژاك لاكان پێشبینی بكات، كاتێ دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه مرۆڤ هێنده ڤایرۆسی كوشنده‌ی له تاقیگه‌كاندا په‌روه‌رده كردووه، رۆژێك دێت لێی هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌ڵای گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێنن. ئه‌مه‌یشی به گه‌مژه‌یی ئینسان ناو لێ نا. ئه‌مه ئه‌و كاره‌ساته‌یه كه‌مترینمان بیرمان لێ كردووه‌ته‌وه.
له هاوینی ساڵی رابردوو "2019" كاتێك دارستانه‌كانی "ئه‌مازۆن" ده‌سووتان، هه‌موو له‌ناو دنیا مه‌جازییه‌كه‌ی ته‌كنۆلۆجیای هاوچه‌رخدا له كۆمادا بووین، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه ژێده‌ری 25%ی ئۆكسجینی دنیا، له سێرگی شه‌یتانه‌كانی سیاسه‌ت و ئابووریدا له‌ناو چوو.
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ دووپاتیان ده‌كرده‌وه كه حكوومه‌تی به‌رازیل بۆ ره‌خساندنی شوێنی گونجاو بۆ به‌خێوكردنی مانگا ئه‌و دارستانه‌ی سووتاند، ئه‌گه‌رنا مومكین نه‌بوو هه‌روا ئاسان دارستانێكی باراناویی وه‌ك ئه‌مازۆن له چه‌ند رۆژێكدا ببێته ره‌ژوو.
له‌مه‌ش ترسناكتر ئه‌و گریمانه‌یه‌یه "سلاڤۆی ژیژه‌ك" ده‌یخاته ڕوو به‌وه‌ی ته‌كنۆلۆجیای هاوچه‌رخ سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی سروشتێكی تره جیاواز له سروشتی ئاماده و ئاسایی ئێسته. بۆیه ئه‌م فه‌یله‌سووفه ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت ته‌نانه‌ت "سروشت خۆیشی چیتر سروشتی نییه". ئه‌مه دیمه‌نێكه به‌رده‌وام له چاوی ئێمه دێته شاردنه‌وه و هه‌موو نابینا كراوین و به كوێریی به‌ره‌و ئه‌و ژینگه ناسروشتییه پاڵمان پێوه ده‌نێن.
هه‌موو سه‌رقاڵ كراوین به گه‌مه بچووكه‌كانی سیاسه‌ته‌وه، پرسه هه‌ره گه‌وره‌كه‌مان له بیر براوه‌ته‌وه كه چاره‌نووسی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌یه له‌سه‌ری ده‌ژین.
ترسی به بیابانبوون و به حاویه‌بوونی زه‌ریاكان و مه‌ترسی دڕانی په‌رده‌ی ئۆزۆن، ماندووبوون و گه‌رمداهاتنی له‌شی زه‌وی، شتێكه له كۆتایی لیسته‌كه‌دا بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه. له‌و بڕوایه‌دام زانست چاوی به په‌ڕۆیه‌كی ره‌ش به‌ستووین، مه‌ستی ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی كردووین و بیر له ئاینده ناكه‌ینه‌وه.
كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌یه مرۆڤی نوێ هه‌موو شتێكی خستووه‌ته پێناوی خۆشگوزه‌رانی خۆیه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كوێر بووبێت، سبه‌ینێی تاڵ ده‌رك ناكات و نایبینێت. له‌م كاته‌دا رسته‌یه‌كی په‌ندئامێزی ره‌وانشاد مامۆستا "عه‌لائه‌دین سجادی"م وه‌بیر دێته‌وه له سه‌ره‌تای كتێبی "گێتیی زینده‌وه‌ران"دا، وه‌ك نووسیویه‌تی "گه‌ر ئاده‌میزادێك كوێر بوو، زۆر حه‌ز له په‌ڕین ئه‌كا و زۆر شه‌هوانی ئه‌بێ".
سجادی له حه‌فتاكاندا باسی ئه‌م مرۆڤه ده‌كات كه شه‌هوه‌تی خۆشگوزه‌رانی به‌رچاوی لێڵ كردووه، ته‌نانه‌ت ئاینده‌ی منداڵه‌كانی خۆیشی چاو لێ ناكات، بۆیه نه‌وه‌كانی داهاتوو مافیان هه‌یه لێمان خۆش نه‌بن.