به‌ناز عه‌لی
ده‌رهێنه‌ری فڕه‌نسی ژاك لوك گودار ده‌ڵێ: "سینه‌ما جوانترین فێڵه كه له جیهان ده‌كرێ.."
وه‌ك ده‌زانین هۆلیوود ده‌زگایه‌كی گه‌وره و سه‌ربه‌خۆی به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مای ئه‌مه‌ریكیه كه هه‌میشه له خزمه‌تی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا بووه، پێم وانییه هیچ سینه‌مایه‌ك وه‌كو هۆڵیوود كاریگه‌ریی به‌سه‌ر دنیاوه هه‌بێ، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌رێی هۆڵیووده‌وه زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌كات.. من پێم وایه هه‌موو ساسییه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له هۆلیوود كۆرسێك وه‌رده‌گرن تا بتوانن كاریگه‌ریی باش له‌سه‌ر خه‌ڵك بكه‌ن.
گێڕانه‌وه‌ی هه‌قایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه رێك وه‌كو فیلمه‌كانی هۆلیوود، جێگای گومان بوو، ئێستاش نازانین چه‌ند جێی باوه‌ڕه و چه‌ندی دروستكراو و فه‌یكه، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه چه‌ند خاڵێكی لێ به‌دی ده‌كرێت كه به‌ڕاستی جێگای تێبینیه، تره‌مپ وه‌ك هه‌میشه به‌پێی ئاره‌زووی میزاجی خۆی وه‌كو توویته‌كانی به ده‌قه و به چركه قسه‌كانی خۆی ده‌گۆرێت و زۆر جار له دژی قسه‌كانی خۆی قسه ده‌كات.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، چه‌ندان خاڵی دژ به‌یه‌كتر تێبینی ده‌كه‌ین:
ترامپ سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌غدادی له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا تۆقاو بوو وه‌ك سه‌گێكی ترسنۆك رای كردووه‌ته ناو تونێلێك.. پاشان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، خۆی به درۆ ده‌خاته‌وه و ده‌ڵێ كه به‌غدادی ده‌رفه‌تی ڕاكردنی هه‌بووه، به‌ڵام ڕای نه‌كرد، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سێ له منداڵه‌كانی خۆی ته‌قانده‌وه.. كه ئه‌مه دوو قسه‌ی دژ به‌یه‌كی تره‌مپه له‌یه‌ك كاتدا.
ئه‌مساڵیش تره‌مپی خاوه‌ن سیاسه‌ت و كه‌سایه‌تی شێته‌وگیره ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بڵاو كرده‌وه، ته‌نیا ساڵێكیش ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا
ئێنجا ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا زانیاریی ته‌واوی هه‌بووه له‌سه‌ر شوێنی به‌غدادی.. پاشان دێته‌وه ده‌ڵێ، به‌غدادی ده‌یتوانی شوێنی خۆی بگۆڕێت، به‌لام نه‌یكرد.. دوو قسه‌ی ته‌واو جیاواز له یه‌كتری.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كه زانیاریان هه‌بووه له‌سه‌ر تونێله‌كانی كۆمه‌ڵگا نیشته‌نییه‌كه، چونكه كاتێك به هیلیكۆپته‌ر هێزیان دابه‌زاندووه‌ته سه‌ر زه‌وی، ناچار بوونه له‌نێو بیناكاندا چاڵی گه‌وره بته‌قێننه‌وه تا بتوانن له رێگای ئه‌م چاڵانه بچنه ژووره‌وه، چونكه به‌هۆی زۆری ته‌ڵه‌وه نه‌یتوانیوه له ده‌رگاكان بچنه ژووره‌وه.. ئینجا ده‌لێ تیمه‌كه ناچار بوونه له‌ناو وێرانه‌یی تونێله‌كه رێگا بۆخۆیان بكه‌نه‌وه تا ته‌رمی به‌غدادی هه‌ڵگرنه‌وه.. ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌م تونێله ته‌قینه‌وه روویدابێ ده‌بێ هێزی ئه‌مریكی چ ئیمكانیه‌تێكی پێ بووبێ له‌م سات و كاته ناسكه‌دا بۆ لادانی وێرانه‌كان، له‌كاتێكدا تره‌مپ ده‌ڵێ كاتمان زۆر كه‌م بوو، جگه له هه‌ستیاری ناوچه‌كه كه پڕ بوو له ته‌ڵه.
تره‌مپ، سوپاسی رووسیا و توركیا و كورده‌كان ده‌كات كه له‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌شداریان كردووه، به‌ڵام سوپاسی عێراق ناكات، له كاتێكدا حكوومه‌تی عێراقی له رێگای ته‌له‌فزیۆنه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراقی ده‌ورێكی باڵای هه‌بووه له دیاریكردنی شوێنی به‌غدادی.
تره‌مپ ده‌ڵێ رووسیا ئاسمانی سووریای بۆمان كرده‌وه تا بتوانین ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام بده‌ین، كه‌چی مۆسكۆ ئه‌و قسانه‌ی ترامپی به درۆ خسته‌وه و ده‌ڵێ ئه‌وان ئاگاداری هیچ شتێك نه‌بوون، به گومانیشه‌وه ده‌رواننه قسه‌كانی ترامپ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه زۆترین پرسیار‌و گومان ده‌خه‌نه ڕوو..
گرنگترینیان ئایا چاره‌نووسی ته‌رمی به‌غدادی چییه؟
ڕاوێژكاری تره‌مپ بۆ ئاسایشی گشتی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ته‌رمی به‌غدادی به شێوه‌یه‌كی گونجاو كاری له‌گه‌ڵ ده‌كرێ. ده‌نگۆی ئه‌وه‌یش هه‌یه كه ته‌رمی به‌غدادی گوسراوه‌ته‌وه بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له عێراق، هاوشێوه‌ی ته‌رمی ئوسامه بن لادن ره‌نگه فڕێ بدرێته ناو ده‌ریا.
پرسیارێكی تر ئه‌وه‌یه، بۆ له‌م كات و ساته‌دا به‌غدادی كوژرا كه ته‌نیا یه‌ك ساڵ ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا؟
ساڵی 2011 ئۆبامای خاوه‌ن سیاسه‌ت و كه‌سایه‌تیی لاواز، ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی ئوسامه بن لادنی سه‌رۆكی ئه‌لقاعیده بڵاو كرده‌وه، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه یه‌ك ساڵ به‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بوو، به‌و هۆیه‌وه ئۆباما توانی چوار ساڵی تری ویلایه‌تی ئه‌مریكا بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات.
به كوشتنی، یان نه‌مانی به‌غدادی هیچ گۆڕانكاریه‌ك له هاوكێشه‌ی په‌ره‌پێدانی تیرۆر ناكات
ئه‌مساڵیش تره‌مپی خاوه‌ن سیاسه‌ت و كه‌سایه‌تی شێته‌وگیره ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بڵاو كرده‌وه، ته‌نیا ساڵێكیش ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا.. ده‌بێ ئه‌م دوو رووداوه به رێكه‌وت بێت، یان له‌م جۆره فیلمانه ده‌بێ دروست بكه‌ن تا بتوانن ده‌نگ و هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنن!
پرسیارێكی تر، ئه‌وه‌یه ئه‌و ماوه‌یه به‌غدادی چۆن توانیویه‌تی له ناوچه‌یه‌ك جم و چۆڵ بكات كه سوپای رووسی و توركی و ئه‌مه‌ریكی و فڕه‌نسی لێ بووه؟ جگه له‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارامی به‌رده‌ست توركیا بووه ئه‌وێ؟
له‌ناو ئه‌م رووداوانه پرسیارێكی تر سه‌ر هه‌ڵده‌دا، چۆن وا به ئاسانی خه‌لیفه‌ی داعش له پڕێك نه‌ما؟ ئایا به‌غدادی كاره‌كه‌ی ته‌واو بوو؟ ئایا سینارۆی به‌غدادی گه‌یشته دوا لاپه‌ڕه‌ی وه‌ك له كۆتایی فیلمه ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌نووسرێ The End.
من پێم وایه به كوشتنی، یان نه‌مانی به‌غدادی هیچ گۆڕانكاریه‌ك له هاوكێشه‌ی په‌ره‌پێدانی تیرۆر ناكات.. هه‌تا وڵاتانی لایه‌نگری تیرۆر هه‌بن تیرۆریش به چه‌ندین شێوه‌و ره‌نگی جیاواز سه‌ر هه‌ڵده‌دات.. هێشتا نه‌گه‌یشتبوومه بیسته‌كانی ته‌مه‌نم كه ئایدۆلۆژیای تیرۆریستیی بن لادن سه‌ری هه‌ڵدا، له سیه‌كانی ته‌مه‌نیشم به‌غدادی هاته ناو مه‌یدانی تیرۆریزم، قه‌وله به‌یانیش كه‌سێكیتر ئه‌م كاره‌كته‌ره وه‌رگرێت به‌ڵام به ئایدۆلۆژیا‌و ره‌نگێكی جیاواز.
گرنگ ئه‌وه‌یه جیهان به گشتی و ئێمه‌ی كورد به‌تایبه‌تی وه‌ك هه‌میشه له ئاماده باشیدا بین.