ماوه‌یه‌كه كه‌مپینی بایكۆتكردنی پروداكتی توركی له دنیا به‌گشتی و له كوردستانی باشوور به‌تایبه‌تی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بووه‌ته‌وه، هه‌م به كرده‌نی هه‌م به تیۆری. ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی هێرشه نه‌گریس و دڕندانه‌كه‌ی سوپای توركیایه بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ئێسته خه‌ڵكی كورد و دنیا ڕقیان له حكوومه‌تی توركیایه، بۆیه وه‌ك ڕیاكشنێك بایكۆتی شتومه‌كی توركی ده‌كه‌ن، گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه له‌ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئه‌م بایكۆته به زه‌قی ده‌ربكه‌وێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه بایكۆتی كاڵای توركی ده‌كرێت و دوا جاریش نابێت.. ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته كۆمه‌ڵێك چالاكی كوردستانی باشوور له‌ژێر ناونیشانی (به‌سه دیكتاتۆری) كه‌مپینێكیان دژی توركیا ڕاگه‌یاند، دروشمه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی پێكهاتبوو له سێ وشه (ناچین بۆ توركیا) ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی هێرشكردنی توركه فاشیسته‌كانی شاری ترابزۆن بوو بۆ سه‌ر كورده گه‌شتیاره‌كانی باشوور، به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵگرتبوو، ئاسایشی توركی له‌بری ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كان بگرێت، گه‌شتیاره كورده‌كانی گرت.
ساڵی 2018 له شانشینی سعوودیه به‌هه‌مانشێوه‌ی كوردستان كه‌مپینێك ڕاگه‌یه‌نرا له دژی به‌رهه‌مه‌كانی توركیا و هه‌رچی كاڵای توركی هه‌بوو له ده‌روازه‌ی سنووریی و ئاسمانیی قه‌ده‌غه كرا بچێته ناو خاكی سعوودیه‌وه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی سیاسه‌تی نه‌رێنی توركیا بوو به‌رانبه‌ر شانشینی سعوودیه.
دوا به‌دوای ئه‌مه چه‌ندان وڵاتی كه‌نداو به‌هه‌مان هه‌ڵوێستی سعوودیه بایكۆتی به‌رهه‌مه‌كانی توركیایان كرد، وه‌ك ڕیاكشنێكی توند كاتێك په‌رله‌مانی توركیا ڕازی بوو هێزی سه‌ربازی بنێرێته بنكه‌ی سه‌ربازی قه‌ته‌ر، وڵاتانی كه‌نداو پێیان وابوو میدیا و حكوومه‌تی توركیا هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌رێنی به‌كار دێنن به‌رانبه‌ر وڵاتانی كه‌نداو به‌گشتی و شانشینی سعوودیه به‌تایبه‌تی.
هه‌روه‌ها توركیا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات پێوه‌ندی وڵاتانی كه‌نداو له یه‌كتر بترازێنێ. ئه‌م بایكۆته‌ی وڵاتانی كه‌نداو تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه و سعوودیه داوای له هاووڵاتییانی خۆی كردووه بۆ گه‌شتكردن نه‌چنه توركیا و وڵاتی جێگره‌وه‌ی تری گه‌شتیاری بدۆزنه‌وه.
ساڵی ٢٠١٤ له میسر، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان هێرشی كرده سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته، میسرییه‌كان كه‌مپینی بایكۆتی به‌رهه‌می توركییان ڕاگه‌یاند. ئه‌م كه‌مپینه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراوانییه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی، گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی ڕای گشتی داوا له حكوومه‌ت بكه‌ن هه‌موو شتێكی توركی له میسر قه‌ده‌غه بكرێت، پێیان وابوو به‌م بایكۆتكردنه زیانێكی گه‌وره ده‌ده‌ن له ئابووری و كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی توركی، له كاتێكدا بازاڕی میسری یه‌كێك بوو له‌و بازاڕه هه‌ره گه‌ورانه له‌و ناوچه‌یه‌دا كه ساڵانه ڕێژه‌یه‌كی زۆری كاڵای توركی لێ ساغ ده‌كرایه‌وه.
ئێسته كه له كوردستان ده‌ست به‌و كه‌مپینه كراوه و ئایدۆلۆجیای بایكۆتكردنی كاڵای توركی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك و شارستانی و پڕ له هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ڕێوه ده‌برێ، تكایه با وه‌ك هه‌میشه تووشی نه‌خۆشی فه‌رامۆشی و له‌بیرچوونه‌وه نه‌بینه‌وه و شت له بیر بكه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ نه‌قه‌ومابێ و ئه‌م هه‌نگاوه پیرۆزه پشتگوێ نه‌خرێ. چونكه ئه‌م بایكۆته جیا له‌وه‌ی زیانی ئابووری ده‌دات له حكوومه‌تی توركی، كوردستانی باشووریش له كاڵا ژه‌هراوییه‌كانی توركیا رزگار ده‌كات، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی پڕن له ماده‌ی ژه‌هراوی و ماده‌ی سه‌ره‌تانی كه به كوالێتییه‌كی نزم و زۆر خراپ و به ئه‌نقه‌ست چه‌ند ساڵه ڕه‌وانه‌ی كوردستانی باشوور ده‌كرێت.
یه‌ك فاكت هه‌یه ده‌بێ هه‌موومان لێی حاڵی بین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه وه‌ك چۆن بایكۆتی كاڵای توركی ده‌كرێت، ده‌بێ به‌هه‌مانشێوه‌ش بایكۆتی كاڵای ئێرانی بكرێت، چونكه توركیا و ئێران دوو ڕووی یه‌ك دراون، بۆیه تا ده‌توانین ده‌بێ بایكۆتی كاڵای دوژمن بكه‌ین، چونكه دوژمنان و داگیركه‌رانی پارچه‌كانی كوردستان ناتوانن واقیعی بارودۆخی سیاسی كوردستانی باشوور و ده‌ستكه‌وته‌كانی قبووڵ بكه‌ن، هه‌روه‌ها ناشتوانن هیچ جۆره هێرشێكی تێكده‌ر و سه‌ركوتكارانه‌ی سه‌ربازی بكه‌نه سه‌ری، بۆیه ماوه‌یه‌كه كه‌وتوونه‌ته هێرشی نه‌رم بۆ سه‌ر كوردستانی باشوور له رێی به‌رهه‌م و خواردنی كوالێتی خراپ و ژه‌هراوی، هه‌روه‌ها ناردنی ده‌رمانی كوالێتی نزم، جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری نابه‌جێ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندان جۆره نه‌خۆشی ترسناك له رێی سۆزانییه‌كانیانه‌وه.
بۆیه ئێسته ئه‌م جه‌نگه سپییه به‌رانبه‌ر به كاڵاكانی دوژمن ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه، ئێمه خۆشمان ده‌پارێزین له كاریگه‌ری نه‌رێنی ئه‌م به‌رهه‌مانه، ئێسته‌یش گونجاوترین كاته بۆ ئه‌م كاره، چونكه هێشتا كار له‌كار نه‌ترازاوه.