رۆژانه كاتێك سه‌ر له پێگه‌كانی سۆشیال میدیا ده‌ده‌ین، چه‌ندان بڵاوكراوه ده‌كه‌وێته به‌رچاومان كه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی ناو سۆشیال میدیای كوردی به پیاو و ژنه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه. 90%ی ئه‌م بڵاوكراوانه رێكلامن بۆ به‌رهه‌می بازرگانی وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه و جلوبه‌رگ و دوكان و سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری.
خه‌ڵكی ئاسایی كه خه‌ریكی ژیان و دابینكردنی قووتی رۆژانه‌ن، كاتێك ئه‌م رێكلام و به‌رهه‌مانه ده‌بینن، وا ده‌زانن ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی جادووییه بۆ هه‌موو گرفته‌كانیان، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بیه‌وێ یه‌ك دانه له‌و به‌رهه‌مانه بكڕێ، ره‌نگه نرخه‌كه‌ی مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رێك تێبپه‌ڕێنێ.
تاكی كۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌تی ژنان، به بۆنه‌ی ئه‌م رێكلامانه له‌ناو سه‌رلێشێواویدا ده‌ژین، چونكه دوورن له دنیای واقیع. بۆ نموونه، ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی ئه‌و رێكلامانه‌ن، هه‌ر كه رۆژ ده‌بێته‌وه و له خه‌و هه‌ڵده‌ستن، جارێ به‌یه‌ك كیلۆ مه‌یك ئاپه‌وه دێنه سه‌ر شاشه، ئینجا هه‌رزوو رێكلام بۆ خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه به‌یانیان بیخۆنه‌وه، به پاساوی ئه‌وه‌ی پێست جوان ده‌كات، یان كێش داده‌به‌زێنێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و خواردنه‌وه‌یه بكۆڵیته‌وه، ره‌نگه زۆر به‌كارهێنانی ببێته هۆكارێكی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی.
ئینجا سواری ئۆتۆمبێل ده‌بن و له ناوه‌نده‌كانی جوانكاری ده‌سووڕێنه‌وه و رێكلام بۆ فیله‌ر، بۆتۆكس، لیزه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئاشكرایه له دواڕۆژدا ئه‌م ده‌رزی و جوانكارییانه چی له پێست و جه‌سته ده‌كه‌ن.
ئینجا له‌و دوكان بۆ ئه‌و كافیتریا بۆ ئه‌و ریستورانت، چۆن جل له‌به‌ر بكه‌ن و چۆن خواردن بخۆن؟ چ جۆره حه‌بێك به‌كار بێنن بۆ درێژكردنی قژ، ئیتر له‌ناو دنیایه‌كی مه‌جازی دوور له واقیع ده‌سووڕێنه‌وه، به فڕۆكه‌ش ناگه‌یته ئه‌و ئاسمانه، من وه‌ك ژنێك ئه‌گه‌ر به‌یانی له‌كاتی خۆی هه‌ڵنه‌ستم و ئه‌ركه‌كانی خۆم وه‌ك دایك و ژن زوو رانه‌په‌ڕێنم، ئه‌وا ئه‌ركی ئه‌و رۆژه‌م له ده‌ست ده‌چێت، ئه‌گه‌ر وه‌ك ژنێك ئه‌مانه بكه‌م، به نموونه‌ی ژیانی خۆم، ئه‌وا ناتوانم ماڵ و منداڵ به‌ڕێوه ببه‌م، وه‌ك كچیش ناتوانم دواڕۆژی خۆم مسۆگه‌ر بكه‌م.
ده‌بێ كێ بتوانێ هه‌موو رۆژێك له به‌یانییه‌وه تا شه‌و شه‌قام و كووچه و كافتریاكانی ئه‌م شاره به‌و جۆره بسووڕێته‌وه؟ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی له‌سه‌ر بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كار ده‌كه‌ن و فه‌رمانبه‌رن، ده‌بێ گیرفانی كێ به‌رگه‌ی كڕینی ئه‌و هه‌موو شته بگرێت؟ چونكه ئه‌مانه له رێكلام و ناوبانگ زیاتر، هیچیتر ناكه‌ن، ناخوێنن، ئیش ناكه‌ن، به‌رپرسیارێتییان نییه و بۆ رۆژ و ساتێك ده‌ژین، نه‌ك بۆ ئه‌مڕۆ و دواڕۆژ.
به‌ڵام كێ ئه‌و مافه‌ی به‌مانه داوه خه‌ڵك رێنوێنی بكه‌ن و سیستمی ژیانی خه‌ڵك نه‌خشه بكێشن؟، له كاتێكدا نه خاوه‌ن ئه‌زموونن نه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك. خه‌ڵك پێویستی به‌وه نییه فێر بكرێ چی بخۆن و چۆن جل له‌به‌ر بكه‌ن، به‌ڵكو پێویستیان به‌وه‌یه ژیانی بۆ ئاسان بكرێته‌وه و كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتی ژیان و ئاستی رۆشنبیری بكرێت، نه‌ك سه‌ری لێ بشێوێنرێ و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابێ وه‌ك ئه‌مانه بتوانێ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك پاره په‌یدا بكات، ئۆتۆمبێل بكڕێت، فڵانه مۆدێل رێكلام بۆ زێڕ ده‌كات ده‌بێ ئه‌ویش هه‌یبێ، چۆن و به‌چی بیكڕێت؟ گرنگ نه‌بێ.
گرفته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌مانه وا پێشانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن كه ژیان زۆر ئاسانه، هه‌موو شت به چه‌قه‌نه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست، بۆیه كه خه‌ڵك ناتوانن ئه‌و به‌رهه‌مانه بكڕن، تووشی خه‌مۆكی ده‌بن، تا هێواش هێواش ده‌كه‌ونه ناو حاڵه‌تی بڕوا به‌خۆنه‌بوون.
به‌هه‌مانشێوه كۆمه‌ڵه گه‌نجێك له پاڵ رێكلامدا بۆ كاڵا، خه‌ریكی ژیانێكی سه‌یرن، هه‌روا به‌تاڵ ده‌سووڕێنه‌وه، له‌و ماڵ بۆ ئه‌و باخ تا سه‌عات دوو و سێی به‌ره‌به‌یانی خه‌ریكی نێرگه‌له‌كێشان و گاڵته‌كردن و یه‌كتر كوتینه‌وه‌ن، نه به‌رپرسیارێتییان له ئه‌ستۆیه نه كار ده‌كه‌ن، له كاتێكدا گه‌نج هه‌یه له‌و وڵاته ئه‌گه‌ر سه‌عات پێنجی به‌یانی له خه‌و هه‌ڵنه‌سێت، نانی ئه‌و رۆژه‌ی نابێ بیخوا، یان ئه‌و رۆژه ناتوانێ بچێته تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابخانه.
ئێمه له به‌رانبه‌ر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌داین كه كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و رووكه‌شی ده‌بات، خه‌ڵك ته‌نیا له بیری ئه‌وه‌دایه چۆن شت بكڕێت، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ناو بازاڕێكی بازرگانیی ترسناكدایه كه بازاڕه‌كه ژیان هه‌ڵده‌سووڕێنێ و بڕیار ده‌دات خه‌ڵك چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. رۆشنبیری و كولتوور و هونه‌ر و زانست به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چن، خه‌ڵك بیر له ئینتیما بۆ نیشتمان ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو بیریان لای ئه‌وه‌یه چۆن شت بكڕن و وه‌ك ئه‌وانیتر به ده‌ستی بێنن.
ئه‌وه‌ی كه زۆر مه‌ترسیداتره، ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌ی ناو سۆشیال میدیا رۆژ به‌ڕۆژ فۆڵۆه‌رزیان زیاتر ده‌بێت و خه‌ڵك گوێیان لێ ده‌گرێت، ئه‌وه‌ش له سێبه‌ری ونبوونی رۆڵی داوده‌زگای پێوه‌نداره له كۆنترۆڵكردنی ئه‌مانه. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی تیڤییه‌كانیش بانگهێشتی سه‌ر شاشه‌یان ده‌كه‌ن و قه‌باره‌ی زیاتریان ده‌ده‌نێ، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤیوی ئه‌م تیڤییانه زیاد بكات.
ده‌بێ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پێوه‌رێك بۆ ئه‌م به‌ڕه‌ڵاییه‌ی ناو سۆشیال میدیا دابنێ، چاودێری هه‌بێ هیچ كه‌س نه‌توانێ به‌بێ ره‌زامه‌ندی لایه‌نی پێوه‌ندار و به هه‌ڕه‌مه‌كی رێكلام بۆ كاڵا بكات. ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌وه بكرێت كۆمه‌ڵگه هه‌مووی ده‌وڵه‌مه‌ند و پاره‌دار نییه، ده‌بێ نموونه‌ی وا پێشانی خه‌ڵك بدرێ كه به ماندووبوون و به‌شانوباڵی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، نه‌ك هه‌روا به هه‌ڕه‌مه‌كی.
ئینجا رۆڵی خێزان زۆر گرنگه، به‌وه‌ی منداڵه‌كانیان هۆشیار بكه‌نه‌وه خوو نه‌ده‌نه ئه‌و جۆره بڵاوكراوه و رێكلامانه، چونكه ئه‌مانه كاتین و دواڕۆژیان تیرۆر ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی له‌ناو سۆشیال میدیا ده‌گوزه‌رێ په‌یامێكی هه‌ڵه‌یه بۆ گه‌نجه‌كانمان، وایان لێ ده‌كات رووكه‌شانه بیر بكه‌نه‌وه و گرنگی به ناوه‌ڕۆك نه‌ده‌ن، هاوكات چه‌مكه گرنگه‌كانی ژیان و كۆمه‌ڵگه نه‌ناسن.