له شه‌ڕی نێوان گه‌وره‌كاندا، بریكاره‌كان گه‌وره‌ترین زیانمه‌ندن، ڕه‌نگه شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕسته‌یه ته‌نیا به‌س بێ بۆ ئه‌وه‌ی هۆی بڕیاره‌كه‌ی كۆشكی سپی له‌باره‌ی "باكوری سووریا" بزانین. ئه‌و بڕیاره دوو لایه‌نی گه‌وره‌ی ناو كورد كه ئه‌وانیش ناسیۆنالیست و چه‌په‌كانن، به خیانه‌تێكی تری واشنتنی ده‌زانن له به‌رانبه‌ر كورد.
ناسیۆنالیسته‌كان بیانوویان بۆ ئه‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوای كوردستان هیچی كه‌متر نییه له كشانه‌وه‌ی رووسیا له عه‌فرین, یاخۆ كشانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له پاڵپشتیكردنی كۆماری مهاباد.
هه‌رچی چه‌په‌كانیشن پێیان وایه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌شێكه له سیاسه‌تی سه‌رمایه‌دارانه‌ی خۆپه‌رستانه له به‌رانبه‌ر گرووپێك یا كۆمه‌ڵێك گرووپ له خه‌ڵكی كه نزیكه‌ی 11 هه‌زار "شه‌هید"یان له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش داوه.
به‌ڵام ئایا ئه‌و لێكدانه‌وانه له سه‌رده‌مێكدا راستن كه ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ناویان لێ ناوه سه‌رده‌می "پرۆتێكشنیزم"، ئایا ئه‌م شرۆڤانه ده‌كه‌ونه كوێی ئه‌قڵ و لۆجیكه‌وه؟
نزیكبوونه‌وه له كورد
له ١٣ی كانوونی دووه‌می ساڵی ٢٠١٤ داعش كۆنترۆڵی ڕه‌قه‌ی كرد و ئه‌و شاره بووه پایته‌ختی ده‌وڵه‌تێكی نوێ كه به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ سیستم و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌ده‌گونجا.
داعش هاوشێوه‌ی منداڵێك هاته دنیاوه كه له ئه‌نجامی داوێنپیسی چه‌ند پیاوێك له‌گه‌ڵ ژنێك له دایك بووه. كه‌چی كاتێك منداڵه‌كه دێته دنیاوه كه‌س نایگرێته خۆی و نابێته باوكی. به‌ڵێ داعش زاده‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری بوو، دواتر له كۆنترۆڵ ده‌رچوو و كه‌سیش خۆی نه‌كرده خاوه‌نی.
له‌و كاته‌ی داعش دروست بوو، دنیا كه‌وته شۆكێكی گه‌وره‌وه، چونكه داعش هاوشێوه‌ی قاعیده نه‌بوو كه له ڕووی شه‌ڕه‌وه ستراتیجی (بكوته و هه‌ڵبێ) پێڕه‌و بكات، به‌ڵكو ستراتیجی داعش كۆنترۆڵكردنی خاك بوو، له‌م ناوه‌نده‌شدا هیچ وڵاتێك نه‌یتوانی ببێته خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، چونكه هیچ وڵاتێك ئاماده‌ی ئه‌وه نه‌بوو راسته‌وخۆ هێز بنێرێت و رووبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه.
وڵاتان له ١٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیان پێكهێنا كه كاری ئه‌وه‌بوو پاڵپشتی له‌و هێزانه بكات كه دژ به داعش ده‌جه‌نگن. ئه‌وكات تاكه هێز كه له سووریادا ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا ده‌یانتوانی له‌گه‌ڵی بگونجێن، یه‌په‌گه بوو، كه باڵی سه‌ربازی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی نزیك له په‌كه‌كه بوو له سووریا.
شه‌ڕكردن یا شه‌ڕپێكردن
چه‌ند جارێك یه‌په‌گه باسی له‌وه كردووه كه ئه‌وان به نوێنه‌رایه‌تی دنیا دژ به تاریكی ده‌جه‌نگن، یه‌په‌گه یا ئه‌و هێزه‌ی له دواییدا خۆی وه‌ك هه‌سه‌ده ناساند، چه‌ند جارێك هه‌وڵی دا پێناسه‌ی خۆی وه‌ك هاوپه‌یمان یاخۆ نوێنه‌ری دنیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بكات.
ئه‌وان ده‌یانویست بڵێن له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا هاوپه‌یمانن، به‌ڵام هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وانیان وه‌ك هاوپه‌یمان نه‌ده‌ناساند، خۆ ئه‌گه‌ر خواستێكی وا هه‌بووایه، ئه‌وان راسته‌وخۆ هه‌سه‌ده یاخۆ یه‌په‌گه‌یان ده‌كرد به ئه‌ندام، به‌ڵام نه‌ك ئه‌وان یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده‌یان نه‌كرده ئه‌ندام، به‌ڵكو له به‌رانبه‌ردا توركیا یه‌كێك بوو له ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كان، وڵاتێك هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه "ڕێ به دروستبوونی كۆریدۆرێك بۆ تیرۆریستان ناده‌ن له باكوری سووریا".
كه‌واته ئه‌مه‌ریكا كاتێك ده‌ڵێت "له باكوری سووریا ده‌كشێینه‌وه"، مانای ئه‌وه‌یه واشنتن له نێوان هاوپه‌یمانێك و بریكارێكدا، هاوپه‌یمانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد .
به‌ڵێ له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیدا توركیا هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه، به‌ڵام هه‌سه‌ده بریكاری ئه‌مه‌ریكایه له شه‌ڕی دژ به داعش، یاسایه‌كیش هه‌یه كه له‌و شه‌ڕه‌ی نێوان گه‌وره‌كاندا كه بریكاره‌كان ده‌یكه‌ن، گه‌وره‌ترین زیانمه‌ند ته‌نیا بریكاره‌كانن.
ئایدۆلۆجیا و شوناسی هه‌سه‌ده
ڕاسته هه‌سه‌ده به‌ره‌نگاری دوژمنێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا بووه‌ته‌وه كه داعشه، به‌ڵام سیستم و ئایدۆلۆجیای په‌سه‌ندكراوی ئه‌و هێزه‌ش هاوشێوه‌ی سیستم و ئایدۆلۆجیای داعش بۆ ئه‌مه‌ریكا جێی قبووڵكردن نییه، چه‌كدارانی هه‌سه‌ده له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن كه پێشتر له‌ناو په‌كه‌كه‌دا ئه‌ركیان پێ سپێردراوه، واته له‌ناو لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپادا بوون.
له‌ڕووی هزریشه‌وه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له نێوان ئه‌وان و په‌كه‌كه نییه، ده‌كرێ بگوترێت ئه‌وه‌ی له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه جیاوازه، وه‌ك جیاوازییه‌كانی نێوان پیپسی و كۆكاكۆلایه.
به دیوێكی تردا، په‌كه‌كه و په‌یه‌ده هه‌ردووكیان ئه‌ندامی كه‌جه‌كه‌ن و دروستكراوی هه‌مان كارگه‌ن كه كارگه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه، ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوایش له‌ژێر هیچ په‌رده‌یه‌كدا ئه‌و هزره‌یان قبووڵ نییه كه ئۆجه‌لان خستوویه‌تییه گۆڕێ و ناوی لێ نراوه "ڕێچاره‌ی فیدراڵی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی".
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر له جارێك هۆشدارییان له‌وه‌دا كه ئه‌مه‌ریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت پاڵپشتی له رێكخراوێكی ماركسی – لینینی بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ژێر ناوی تریشدا بێت.
بۆ ئه‌مه‌یش له سه‌ره‌تادا له‌ناو ئیداره‌ی تره‌مپدا بۆچوونێك هه‌بوو پێی وابوو ده‌توانێ شێوازی هه‌سه‌ده و ئایدۆلۆجیاكه‌ی بگۆڕێت، به‌ڵام دوای گۆڕانكارییه‌كانی ناو ئیداره‌ی تره‌مپ، ئه‌و بۆچوونه به ته‌واوی دامركایه‌وه و له كۆتادا ئه‌و بۆچوونه چه‌سپا كه ناكرێ ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی له ڕێكخستنێك بكات كه سه‌رتاپای دژ به سیستمی سیاسیی و ئابووری و ته‌نانه‌ت دیموكراتی ئه‌مه‌ریكایه.
له ڕووی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه هه‌سه‌ده هه‌رگیز نه‌یگوتووه كه نوێنه‌رایه‌تیی كورد ده‌كات، به‌ڵكو ته‌نیا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی باڵی دیموكراتیخوازی ناو ته‌نگژه‌ی سووریا ده‌كات. ئه‌مه له كاتێكدا كه لایه‌نه‌كانی ناو ته‌نگژه‌ی سووریا هه‌رگیز هه‌سه‌ده‌یان وه‌ك لایه‌ن قبووڵ نه‌بووه.
بۆ ئه‌مه‌ریكا قورسه پاڵپشتی له پێكهاته‌یه‌كی قبووڵنه‌كراو بكات به‌تایبه‌تی له كاتێكدا كه له هیچ گفتوگۆیه‌كی سه‌ره‌كیشدا به‌شدارییان پێ نه‌كردووه، واته هه‌سه‌ده له‌ناو سوورییه‌كاندا ڕێكخستنێكی قبووڵكراو نه‌بووه، تا خۆی وه‌ك ئه‌و ڕێكخستنه بناسێنێ كه خاوه‌نی پڕۆژه‌ی به دیموكراتیكردنی سووریایه.
پڕۆژه‌یه‌ك كه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نجی بۆ كرایه قوربانی و له كۆتادا ئه‌وه چاره‌نووسه‌كه‌ی بوو. بۆ نموونه هه‌سه‌ده ٥٠٠ گه‌نجی كوردی كرده قوربانی ئازادكردنی مونبج، واته كوژرانی ٥٠٠ گه‌نجی كورد له‌پێناو دیموكراسی سووریا .
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نێوان توركیا و باكوری سووریا
ئه‌مه‌ریكا و توركیا له هاوپه‌یمانێتی ناتۆدا هاوبه‌شی سه‌ره‌كی یه‌كترن، توركیا ده‌روازه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپایه و قه‌ڵغانی ناتۆیه به‌رانبه‌ر مۆسكۆ و بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌مه‌ریكا له توركیا ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی له بنكه‌كانی ئیزمیر و ئینجه‌رلیك هه‌یه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی توركیا سه‌رباری هه‌موو ناكۆكییه‌كان هێشتا یه‌كێكه له كڕیاره‌كانی چه‌كی ئه‌مه‌ریكایی، ئه‌مانه هه‌موو وا ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز به‌راورد له نێوان باكوری سووریا و توركیادا نه‌كات، چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی واشنتن له توركیا ده‌یان هێنده‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ن له باكوری سووریا، چونكه ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یه‌وێ هێرشی بكاته سه‌ر، ڕه‌قه نییه كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئه‌مه‌ریكای لێیه، به‌ڵكو ئه‌و ناوچانه‌یه كه كورد پێی ده‌ڵێت ڕۆژئاوای كوردستان و زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن.
له ڕووی ئابووریشه‌وه ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا ٧٥ ملیار دۆلاره، ئه‌م بڕه پاره‌یه زۆر زیاتره له‌و بڕه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ وڵاتی عێراق، ئوردن و سووریا ده‌ستی ده‌كه‌وێت.
ڕاسته ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندی له سووریا هه‌یه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له باكوری سووریا ستراتیجی نین، ڕه‌نگه بۆ ئه‌مه نه‌وت و وزه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه بێت كه ئه‌مه‌ریكا زیاتر له ناوچه‌كانی وه‌ك دێر ئه‌لزووره كه ئه‌وه‌ش ناكه‌وێته ناو پلانی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا.
ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیجی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده هه‌بوو، ئه‌ویش له‌ناوبردنی داعش بوو، هه‌سه‌ده ئه‌و ئه‌ركه‌ی به ته‌واوی و دڵسۆزی بۆ ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ كرد و ئێسته ئه‌مه‌ریكا هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده نییه تا به‌رده‌وام بێ .
له به‌رانبه‌ریشدا توركیا له سووریا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به ستراتیجی ئه‌مه‌ریكی كرد، توركیا جیا له‌وه‌ی توانی وا بكات كه ئه‌سه‌د نه‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ته‌واوی سووریادا بشكێت، توانی پێش به شه‌پۆلێكی تری په‌نابه‌ران بگرێت بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا، توركیا توانی عه‌فرین له ده‌ستی رووسیا به هه‌ر نرخێك ده‌ربهێنێت، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی توركیا توانی له مۆسكۆ نزیك بێته‌وه و ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌یش له دژی ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا و ناتۆ به‌گشتی، وه‌ك فشارێكی به‌هێز و بێزاركه‌ر به‌كار بێنێت.
هه‌رچی ئه‌مه‌ریكایه له توركیادا به‌رژه‌وه‌ندی زۆری ستراتیجی هه‌یه كه چ له رووی پێگه‌وه و چ له رووی ژماره‌وه زیاتره له‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی له باكوری سوریادا هه‌یبووه.
ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له باكوری سووریا ئه‌گه‌ر هه‌یشبن، ستراتیجی نین و له شوێنی تری وه‌ك عێراق و ئوردن و ئیسرائیل و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك شاری تری سووریا وه‌ك ڕه‌قه و دێر ئه‌لزوور، ده‌كرێت قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، بۆیه قه‌ت نابێ لامان جێی سه‌رسوڕمان بێت كاتێك ئه‌مه‌ریكا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی، واز له به‌رژه‌وه‌ندییه ناستراتیجییه‌كانی ده‌هێنێت.
*
هه‌سه‌ده ٥٠٠ گه‌نجی كوردی كرده قوربانی ئازادكردنی مونبج، واته كوژرانی ٥٠٠ گه‌نجی كورد له‌پێناو دیموكراسی سووریا .
*
له كۆتادا ئه‌و بۆچوونه چه‌سپا كه ناكرێ ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی له ڕێكخستنێك بكات كه سه‌رتاپای دژ به سیستمی سیاسیی و ئابووری و ته‌نانه‌ت دیموكراتی ئه‌مه‌ریكایه.