یه‌حیا فایه‌ق جاف
هاتنی (كۆرۆنا) زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه شاراوه‌كانی تری هه‌رێمه‌كه‌مان، ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌یه بۆ حكوومه‌ت و به‌رپرسه‌كانمان، پێویسته له‌مه‌وپاش به‌رپرسانه‌تر هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن! نابێ هه‌ندێك دیارده هه‌روا به سانایی وه‌ربگیرێت! ده‌بێت شاره‌كانمان، ژیانمان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و شارستانییانه‌تر ڕێك بخه‌ینه‌وه، پێش (كۆرۆنا) و دوای (كۆرۆنا)ش، ئه‌گه‌ر ژیانی خۆمان ڕێك نه‌خه‌ینه‌وه، مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستیمان بوونیان ده‌مێنێت و له‌وانه‌یه له كۆرۆنا خراپتریش بن، دڵنیابن خاوه‌نی چه‌ندان نه‌خۆشیی كوشنده‌ی تری شاراوه‌ین كه هیچیان له‌م په‌تایه‌ی ئێسته كه ژیانمانی تووشی نیمچه ڕاوه‌ستانن كردووه، كه‌متر نییه ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بن، هه‌ندێك له‌وانه له‌سه‌رخۆ و به بێده‌نگی زۆرمان لێ ده‌كوژن.
به‌داخه‌وه ئێمه خاوه‌ن ژینگه‌یه‌كی ناته‌ندروست و پیسین، شاره‌كانمان به‌هۆی پیسی ژینگه‌كانیانه‌وه، هه‌ڵگری جۆره‌ها ڤایرۆسی مه‌ترسیدارن، پێویسته ڕاستگۆیانه و دڵسۆزانه به‌رپرسانی یه‌كه ئیداری و شاره‌وانییه‌كانمان ئه‌م ڕاستییانه بدركێنن و ددان به كه‌موكوڕییه‌كاندا بنێن، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه به‌رپرسه‌كانه بۆ پاش كۆرۆنا باره قورسه‌كه بخه‌نه سه‌رشانی خۆیان و هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی شاره‌كانمان له ڤایرۆسه شاراوه‌كان ڕابگه‌یه‌نن، ده‌بێت به‌رانبه‌ر به‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن سزاكان گه‌وره‌تر بكرێنه‌وه و ئه‌وه‌ی هۆكاری پیسكردنی به‌رده‌وامی ژینگه‌كه‌مانه سزای زۆر توند بدرێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمه به خێرایی چاره‌سه‌ری دووكه‌ڵی موه‌لیده بێكه‌ڵك و تڕۆمبێله كۆنه‌كان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و زۆر دیارده‌ی تری ناشارستانی بكات!، ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی دوور بین له ڤایرۆسه كوشنده‌كانی داهاتوو، زۆر دیارده‌ی دواكه‌وتوو كه هه‌نووكه بوونیان هه‌یه لێیان بده‌ین و له ناویان به‌رین، پێویسته به‌نزین و نه‌وت و گازمان پاك و خاوێن تر بكه‌ینه‌وه! زۆر هه‌ڵه‌ی ئیداریمان هه‌یه، ناكرێ دوای نزیكه‌ی 30 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی هێشتا خاوه‌ن بیرۆكه‌ی نوێ و چاره‌سه‌ر نه‌بین بۆیان!.
ئێمه خاوه‌ن خراپترین ژینگه و شه‌قام و دوكانین، به‌داخه‌وه پاك و خاوێنی هێشتا له هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه نه‌بووه‌ته به‌شێك له ژیانمان، له‌م ڕووه‌وه خاوه‌ن ڕۆشنبیرییه‌كی سه‌قه‌تین، پێش به‌شێكی زۆر له دوكانه‌كانمان یه‌ك كۆمه‌ڵ په‌تا و ڤایرۆس و زبڵخانه و نه‌خۆشییه.
ئه‌گه‌ر نه‌توانین بۆ خۆمان ژیانی داهاتووی خۆمان ڕێك بخه‌ینه‌وه و هه‌ڵه ئیدارییه‌كان كه بوونیان هه‌یه بوێرانه ده‌ستنیشانیان بكه‌ین و دیارده ناشیرینه‌كان سنووردار بكه‌ین، له داهاتوودا ڤایرۆسه شاراوه‌كان ژیانی زۆرمان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. خودایه كوردستان و كوردستانییان بپارێزه.