به ئاوڕدانه‌وه له مێژووی پێكدادان و شه‌ڕه گه‌وره‌كانی دنیا، هه‌میشه جه‌مسه‌ری جیاواز و زلهێزی گه‌وره‌ی سه‌رده‌می خۆی له شه‌ڕه‌كه ئاڵاوه، وه‌ك ڕۆمی، بێزه‌نتی ساڵانێك شه‌ڕی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی.
تا ئێسته‌ش زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین به ئیسپانی قسه ده‌كه‌ن كه له خۆیدا ئاماژه‌یه به‌وه‌ی سه‌رده‌مانێك ئیسپانیا وه‌ك زلهێزی جیهانی كۆمه‌ڵێك وڵاتی خستووه‌ته ژێر جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی خۆیه‌وه.
له شه‌ڕه گه‌وره‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می دنیادا به‌ریتانیا و فڕه‌نسا، وه‌ك دوو زلهێزی گه‌وره‌ی دنیا ده‌ركه‌وتوون، سه‌رده‌مانێك به سه‌رزه‌وینی ژێر جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی به‌ریتانیای گه‌وره، ده‌گوترا ئه‌و ئیمپراتۆره‌ی خۆر له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی ئاوا نابێ، له‌به‌ر فراوانی زه‌وی و میله‌تانی ژێر جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی.
دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی دووه‌می جیهان، ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت وه‌ك دوو جه‌مسه‌ری ئایدۆلۆجی جیاواز و زلهێز هاتنه ئاراوه، ساڵانێك شه‌ڕی سارد درێژه‌ی كێشا و كۆتاكه‌ی به هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و جیابوونه‌وه‌ی زۆر له كۆماره‌كانی به‌كۆتا هات، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك تاكه زلهێز مایه‌وه له دنیادا.
ساڵانێكه ئێران وه‌ك زلهێزێكی هه‌رێمی هاتووه‌ته ئاراوه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و چاره‌نووسی دۆسته‌كانی تاكه زلهێزی دنیای له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، به‌وه‌ی ده‌ستی خستووه‌ته ناو كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی شیعه‌نشین، چ شیعه‌نشینه‌كان كه‌مینه بن یان زۆرینه، جاروبار كێرڤی هه‌ڵكشاوی هه‌ڕه‌شه به‌رانبه‌ر ئیسرائیلیش هه‌ڵده‌كێشێ و سۆزی فه‌له‌ستینییه‌كان و چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بۆ خۆی ڕاكێشاوه.
به‌رده‌وامی ئه‌م دیاردانه تا دێت زیاتر ده‌بێت تا ئه‌نجام گه‌یشته هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆی چه‌ند وڵاتێك، ئه‌م دۆخه و ئه‌م ره‌فتارانه‌ی ئێران به‌لای زلهێزێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكاوه هه‌زم ناكرێ، مه‌ترسی وه‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیش، هێنده‌ی تر قوڕه‌كه‌ی خه‌ست كردووه‌ته‌وه، له ڕووی ئایدۆلۆجیشه‌وه، ئایدۆلۆجیایه‌كی ئیسلامی شیعی له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆجیایه‌كی عه‌لمانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵناكات.
به‌رده‌وام ئێران له هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی چه‌كی سه‌ربازیی پێشكه‌وتووه، چ به كڕین بێت یا دروستكردنی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئه‌م ناجۆرییه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌یشته بنبه‌ست، تا كه‌شتی سه‌ربازی زه‌به‌لاحی لینكۆلنی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته كه‌ناراوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، ڕاسته‌وخۆ مه‌ترسی زه‌نگلێدانی شه‌ڕێكی مه‌ترسیداری هێنایه ئاراوه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا زووزوو دووپاتی ڕوونه‌دانی شه‌ڕ ده‌كات و ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی ئه‌م دۆخه زۆرتر وه‌ك فشارێكی ده‌روونی سه‌ر ئێرانه تا سنوورێك بۆ قه‌ڵه‌مڕه‌وی هه‌رێمی ئێران و بچووككردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌كه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه، ئێرانیش جاروبار دڵنیایی ڕوونه‌دانی شه‌ڕ ده‌دات، به‌ڵام دیار نییه شه‌ڕ ڕوو ده‌دات یان نا، ته‌نیا ڕوودانی شه‌ڕ پێشبینی كراوه.
به‌هه‌ڵكردنی هه‌ر گڵۆپێكی سووری هه‌ر ڕووداوێكی سه‌ربازی له هه‌ر لایه‌كیان یان دۆسته‌كانیانه‌وه به‌رانبه‌ر یه‌كتر، جڵه‌وی بارودۆخه‌كه له ده‌ست ده‌رده‌چێت و شه‌ڕ ڕوو ده‌دات، به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌كه، دهلكێته وڵاتانی تری به‌رژه‌وه‌ندخوازی شه‌ڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه وه‌ك شه‌ڕه‌كانی تری یه‌كه‌م و دووه‌می جیهان درێژه ناكێشێت ، هه‌لومه‌رج و چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له كه‌مترین كاتدا ڕووداوی جه‌رگبڕ و مه‌ترسیدار دێنێته ئاراوه و مه‌به‌سته‌كان ده‌پێكرێ.
شه‌ڕ ڕوو بدات یان نا، ئه‌مه‌ریكا به‌بێ ئه‌نجامدانی نه‌خشه كێشراوه‌كه‌ی كه مه‌به‌ستێتی و گره‌نتی دڵنیایی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ناگه‌ڕێته‌وه دواوه.
ئێرانیش ئه‌گه‌ر باری ئابووری سه‌خت و برسیبوونی گه‌له‌كه‌ی نه‌بێ، به ئاسانی مل بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نادات، به هه‌مان پێوه‌ری ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی خۆی ده‌پارێزێ، ئه‌وه‌ی كێشه‌یه تا ئاستێك باری ئابووری خراپی سه‌ر میله‌تی بێ گوناهی ئێرانه كه فاكته‌رێكی به‌هێزه، ڕه‌چاو ده‌كرێ له داهاتوودا.
ئێران له‌پێناوی ڕه‌وینه‌وه‌ی گه‌مارۆی سه‌ختی ئابووری سه‌ر گه‌له‌كه‌یدا مل بۆ دانوستاندن بدا، ئه‌گه‌رنا به ئاسانی بۆ ئه‌مه‌ریكا ناچه‌مێته‌وه، ڕوودان یا ڕوونه‌دانی شه‌ڕ، گرێكوێره‌یه، ئه‌گه‌ری هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه، ڕه‌چاوی شه‌ڕ و لاشه‌ڕ ده‌كرێ، به‌ڵام له هه‌ردوو باره‌كه‌دا كه‌مكردنه‌وه‌ی نفووزی ئێران له ناوچه‌كه به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه، حه‌تمییه و كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ده‌كات.
ده‌ستپێكردنی نه‌خشه‌ی گۆڕینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له ئارادایه، مێژوو پێمان ده‌ڵێ دۆخی ئێسته‌ی دنیا وا ده‌خوازێ، گۆڕانكاری له جه‌مسه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری گه‌وره‌ی دنیا و هه‌رێمییه‌كان بكرێت كه ڕه‌نگه زیاتر بچووككردنه‌وه‌ی هه‌ڕێمایه‌تی ئێرانی لێ بكه‌وێته‌وه.
به پاشه‌كشه‌ی له پاڵپشتی بزووتنه‌وه و حكوومه‌ته ڕووخسار شیعه‌كان، كوردستان ده‌بێته چه‌قی گۆڕانكارییه‌كان، چ به شه‌ڕ بێ یان دانوستان، پێویسته كاربه‌ده‌ستانی ئێسته‌ی كوردستان، هاوسه‌نگی بپارێزن تا كه‌مترین پڕیشكی شه‌ڕی چاوه‌ڕوانكراو بیگرێته‌وه. پاراستنی هاوسه‌نگی و بێلایه‌نی جه‌مسه‌ری شه‌ڕه‌كانیش بۆ كوردستان پێویسته، چ ئێران یا ئه‌مه‌ریكا، هیچیان ڕۆڵیان له كوردستاندا له‌ویتر كه‌متر نییه.
ئه‌م هه‌رێمه كۆمه‌ڵێك بڕیار و هه‌ڵوێست و گۆڕانكاری گه‌ره‌كه كه به له‌دایكبوونی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێ، دۆخی ئێسته‌ی ڕووداوه‌كان پێمان ده‌ڵێ: په‌له‌كردن له پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییه، ناكرێ له دۆخێكی نه‌خوازراوی وادا حكوومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر، ڕێكنه‌كه‌وتنی حزبه‌كان، ناڕێكی ڕیزه‌كانی كورد له ئارادا بێ. به پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاونه‌نان و خستنه سه‌نگه‌ری كورد له‌لایه‌ك دژی لاكه‌ی تر، سه‌رئێشه‌ی زۆر بۆ كوردستان دێنێته ئاراوه و مه‌ترسی گه‌وره‌ی ده‌بێت.