ده‌توانین ڕه‌وشت به دوو جۆری گشتی و تایبه‌ت پۆلێن بكه‌ین، ڕه‌وشتی گشتی پیاده‌كردنی ڕه‌وشته له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا و له هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵدا پێویسته، به‌ڵام ڕه‌وشتی تایبه‌ت پێوهستبوونه به ڕه‌وشت له بوارێكی تایبه‌ت به كایه‌كانی ژیان كه چوارچێوه‌ی ئاكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، چ بواری پیشه‌گه‌ری بێت یان دۆخێكی خوازراوی ژیان.
پێوه‌ستبوون به ڕه‌وشته گشتییه‌كانی ژیان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دروستكردنی كه‌سایه‌تییه باشه‌كانی كۆمه‌ڵی لێ دروست ده‌بێت، كه له چوارچێوه‌ی ڕه‌وشته گشتییه‌كانی مرۆڤه‌وه هاتووه‌ته مه‌یدان. ڕه‌وشتی تایبه‌تیش پێوه‌ستبوون به ڕه‌وشته له‌و بواره تایبه‌ته‌ی ژیاندا، چ بواره‌كه پیشه‌گه‌ری بێت یان ڕاگوزه‌رێكی تایبه‌تی ژیان.
ئه‌و بوارانه‌ی مرۆڤ وه‌ك كاره‌كته‌رێكی پیشه‌گه‌ر تێیدا هه‌ڵده‌سووڕێ، ده‌بێت جگه له ئاكاره گشتییه‌كانی ڕه‌وشت، ئاكاره تایبه‌تییه‌كانی ئه‌و بواره‌یش پێڕه‌و بكات، تا ببێته كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتوو له بواره تایبه‌ته‌كه‌دا، وه‌ك پێڕه‌وكردنی ڕه‌وشتی تایبه‌تی كاتی شۆفێری، سیاسه‌ت، نهێنی كاری كارگێڕی، بازرگانی، خێزان و بواره‌كانی تریش.
ئه‌م بواره تایبه‌تانه‌ی ژیان جگه له چوارچێوه‌ی ڕه‌وشتی گشتی مرۆڤ، هێڵی كێشراوی ڕه‌وشتی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و ده‌بێت مرۆڤ پێوه‌ی پێوه‌ست بێت، ڕه‌نگه هه‌ڵسووڕاوانی بواره گشتییه‌كانی ژیان كه‌متر یاخۆ هه‌ر نه‌كه‌ونه هه‌موو ئه‌م دۆخه تایبه‌تانه‌ی ژیانه‌وه، بۆیه له‌م ساتانه‌دا پێویستیان به پێوه‌ستبوون به ئاكاره تایبه‌ته‌كانی بواره‌كه نابێت. به‌ڵام هه‌ڵسووڕاوانی بواره تایبه‌ته‌كانی ئه‌م بوارانه، له به‌رده‌م دوو پێوه‌ستبوون به ڕهوشتدان، ڕه‌وشتی گشتی مرۆڤ و ڕه‌وشتی تایبه‌تی ئه‌و بواره‌ی ژیان.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵسووڕاوێكی بواری تایبه‌تی ژیان پێوه‌ستبوون به هه‌ندێ ئاكاری بواری گشتییه‌وه فه‌رامۆش بكات، له به‌رانبه‌ردا پێوه‌ستبوونی ته‌واو به ڕه‌وشته گشتییه‌كانی بواری تایبه‌ت پێڕه‌و بكات، تا ئاستێك سه‌ركه‌وتووه له بواره تایبه‌ته‌كه‌ی ژیان، به‌ڵام له‌كه‌داری بواری گشتی ڕه‌وشته، چونكه كامڵبوون له بواری تایبه‌تی ڕه‌وشت، بۆشایی بواری گشی ڕه‌وشت پڕ ناكاته‌وه، دیسان پێوه‌ستبوونی ته‌واو به ئاكاره باشه‌كانی ڕه‌وشتی گشتی و ناته‌واوی ئاكاره تایبه‌ته‌كان له بواری ڕه‌وشتی تایبه‌تدا، كه‌سێكی له‌كه‌دار و ناته‌ندروست له بواری تایبه‌تدا دروست ده‌كات، چونكه پێوه‌ستبوونی ته‌واوی بواری ڕه‌وشتی گشتی بۆشایی كه‌موكوڕی بواری تایبه‌ت پڕ ناكاته‌وه.
مه‌به‌ست زۆرتر له ڕه‌وشتی بواری تایبه‌ت كه‌سانی سیاسه‌توان و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسه‌ته كه فه‌زای سیاسه‌ت بنه‌مای تایبه‌تی بواری ڕه‌وشتی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌بێت سیاسه‌توانان پێوه‌ست بن پێیه‌وه، تا سیاسه‌توانی سه‌ركه‌وتوو بن.
گرنگترین كاره‌كانی بواری تایبه‌تی ڕه‌وشتی سیاسی، پێوهستبوونه به دیسپلینی حزبی، پابه‌ندبوون به پێڕه‌وی ناوخۆی حزب و ئۆرگانه‌كانی، دووركه‌وتنه‌وه له بڕیاری تاكه‌كه‌سی، ڕووماڵ نه‌كردنی كه‌موكوڕییه‌كانی حزب له فه‌زای ئازادی دوور له فه‌زای داخراوی كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌دا، گه‌شبینی بۆ ئاینده نه‌ك ڕه‌شبینی، سازدانی كۆبوونه‌وه له‌كاتی روودانی كێشه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، كاركردن بۆ كۆنگره له ساتی پێویست و گونجاو‌دا.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ تێكڕای ئه‌ندامی حزبه‌كانی كوردستان به‌ها تایبه‌تییه‌كانی ڕه‌وشتی بواری حزبی پێڕه‌و ناكه‌ن، یان پێشێلی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا سیاسه‌ت بووه‌ته پیشه بۆیان، بۆیه تا دێت خۆیان و حزبه‌كه‌یان شكۆیان ده‌ڕه‌وێته‌وه و ڕه‌نگی حزبی و كه‌سایه‌تییان كاڵ ده‌بێته‌وه، له هه‌مووی خراپتر كار نه‌كردنه به‌و پێڕه‌و و دیسپلینه حزبییه‌ی كه ڕه‌نگه خۆیان داڕێژه‌ری هه‌مووی یان به‌شێكی بن، ئا لێره‌وه له‌كه‌داری ڕه‌وشتی كه‌سانی حزبی ده‌رده‌كه‌وێت. كه‌سه سیاسییه‌كه ده‌بێته كه‌سێكی ناقۆڵای سیاسی و مشه‌خۆری حزب، تا ئه‌ندامی پێوه‌ست نه‌بوو به ڕه‌وشتی سیاسی حزب زۆرتربن ماڵوێرانی گه‌وره بۆ حزب دێننه ئاراوه، تا كار ده‌گاته چه‌قبه‌ستووی بڕیاری حزبی و ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كانی.
له‌م حاڵه‌ته‌دا تاكه هیوا گۆڕینی سه‌ركرده سیاسییه بڕیار به‌ده‌سته‌كانی حزبه، ئه‌مه‌یش به به‌ستنی كۆنگره و هێنانه ئارای تازه‌گه‌رییه له حزبدا، به پێچه‌وانه‌وه زۆربوونی ئه‌ندامه پێوه‌ست نه‌بووه‌كان به ڕه‌وشتی سیاسی حزب، داڕمانی حزب و ئه‌نجام نه‌دانی كۆنگره له كاتی پێویستدا و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حزب و له‌تبوون و بچووكبوونه‌وه‌ی حزبی لێ دێته ئاراوه.