مرۆڤ كه دێته دنیاوه، بوونه‌وه‌رێكی پاك و خاڵییه له تاوان، وێستگه‌كانی پێگه‌یاندن و گه‌وره‌كردنی منداڵ (خێزان، كۆمه‌ڵ، خوێندنگه، ڕێساكانی حكوومه‌ت و ژینگه‌ی دروست)، كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر پێگه‌یاندنی منداڵ به ڕاسته‌ڕێی ژیان یان به‌لاڕێدابردنی مرۆڤ له ڕێڕه‌وی ئاسایی ژیان و نه‌شونماكردنێكی خوار و خێچ، كه‌شوهه‌وای هێمن یان ده‌مارگیری كه تێكه‌ڵ به خوێنی مرۆڤ ده‌بێت، پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر دروستبوونی كه‌سایه‌تیی هه‌یه، سروشتی مرۆڤ زۆرتر پێوه‌سته به‌و بارودۆخه‌ی تێیدا نه‌شونمای كردووه، یه‌كه‌م فێرگه‌ی دروستكردنی كه‌سایه‌تیش خێزانه.
خێزان كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵ و ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ره، ڕه‌نگه یه‌كه‌م وشه‌ی لادانی منداڵ بۆ هێڵی سوور، وشه‌ی بڤه بێت. له خێزانی كۆمه‌ڵی كوردیدا خێزان به‌ردی بناغه‌ی پێگه‌یاندنی منداڵه، هه‌رچه‌نده خێزان ڕێزگرتن و هێمنی ده‌قبه‌ستن به شته یاساییه‌كانی تێیدا ڕه‌نگ بداته‌وه، هێنده كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سنووری دیاریكراوی پێگه‌یاندنی منداڵ هه‌یه و به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه ئاشووب و ده‌نگه ده‌نگی دایك و باوك كێشه و هه‌راوزه‌نای ناو خێزان، ده‌مارگیری و پرته‌وبۆڵه‌ی ڕۆژانه، پێوه‌ندی خراپی نێوان ئه‌ندامانی خێزان، منداڵ ده‌ئاخننه قوژبنه‌كانی لادان له سیستمی ئاسایی په‌روه‌رده‌وه.
ئه‌و منداڵانه‌ی دوور له فه‌زای هێمن و سۆزی دایك و باوك گه‌وره ده‌بن، زۆرترین كات له ده‌ره‌وه‌ی خێزان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، زۆرتر تووشی لادان له ڕێڕه‌وی ئاسایی ژیان ده‌بن. ئه‌گه‌ر له په‌ناوپه‌سێری خراپ‌دا په‌روه‌رده بكرێن.
دواتر خوێندنگه و كۆمه‌ڵ په‌یژه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی منداڵن، له قۆناغی هه‌ستیارتردا منداڵی گۆشكراو به په‌روه‌رده‌ی باشی خێزان و په‌ڕینه‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی باشتری خوێندنگه و كۆمه‌ڵ، دیواری مۆراڵه باشه‌كانی له كۆمه‌ڵدا مكۆمتر ده‌كات.
منداڵێك كه به په‌روه‌رده‌یه‌كی باشی خێزانی گه‌وره كرا، له‌ناو ژینگه‌ی خراپی ده‌وروبه‌ریدا له كۆمه‌ڵگه تووشی دووڕیانێك ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كێرڤی په‌روه‌رده‌ی باشی خێزان له كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كه‌دا هه‌ڵكشاوتر نه‌بێت له كێرڤی په‌روه‌رده‌ی خراپی كۆمه‌ڵ، دووباره خلۆر ده‌بێته‌وه ناو لاڕێ و لادان، بۆیه له هێڵه سوور و نایاساییه‌كان، ده‌بێت منداڵ به‌رده‌وام گوشاری ده‌قبه‌ستن به مۆراڵه باشه‌كانی له‌سه‌ر بێت، تا له خه‌م ده‌ڕه‌خسێ و دێته مه‌یدانی پشت به‌خۆبه‌ستن. واته زۆرتر خێزان و ده‌وروبه‌ری له كۆمه‌ڵدا به‌رپرسن له پێگه‌یاندن، تا ده‌گاته ئاستێك شكانه‌وه‌ی به‌لای خواروخێچیدا مه‌حاڵ بێت.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به ژیانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خێزانه‌ی چاوی تێدا هه‌ڵهێناوه، ئه‌ندامانی ده‌وروبه‌ری ژیانی ڕۆژانه‌ی له دابینكردنی ژیانی هێمن و دوور له توندوتیژی به‌رپرسیارن، ژینگه‌ی باشیش به به‌رقه‌راركردنی یاسا و ئابووری باش و باكگڕاوندی باشی په‌روه‌رده‌ی خێزانه‌وه به‌نده و مرۆڤ له چوارچێوه‌ی ڕه‌وشتی باش‌دا ده‌هێڵێته‌وه، دادپه‌روه‌ری و دیسپلین دێته ئاراوه.
پێڕه‌ونه‌كردنی یاسا، گه‌نده‌ڵی، پشێوی دانه‌مه‌زراندنی ده‌زگه‌ی پته‌وی حكوومه‌ت، له فاكته‌ره كاریگه‌ره‌كانی به‌لاڕێدانی مرۆڤن له ڕاسته‌ڕێی په‌روه‌رده‌یه‌كی سه‌قامگیری گه‌ش، له وڵاتی به‌رقه‌راركردنی یاسا و بێ شه‌ڕ و شۆڕ و ئاشووب و میلیشیادا، مرۆڤ له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوی ئاشتیدا ده‌خولێته‌وه. یاسا، ژیری، هه‌ست، ویژدان، پێوه‌ستبوون به ئاین له هه‌ندێك كه‌سدا، بازنه‌ی خولانه‌وه‌ی له ژینگه‌ی ژیاندا بۆ دیاری ده‌كه‌ن، كه مرۆڤه‌كه ده‌قی به رێنوێنی یاسایی و هێمنییه‌وه گرت، به ئاسانی ناچێته ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه دیاریكراوه‌كه‌ی یاساكان، ئه‌مانه به‌گشتی له قۆناغی منداڵی و هه‌رزه‌كاریدا پێویستن.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی به ژینگه‌ی چالاكدا گوزه‌ریان كردووه، زۆر به ده‌گمه‌ن به لاڕێدا ده‌ڕۆن، چونكه ڕاسته‌ڕێی پێگه‌یاندنی كه‌سایه‌تییان وا گۆشی كردوون، به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه ئه‌وانه‌ی به‌لاڕێدا براون و چه‌توون گه‌وره بوون، به گران ده‌خرێنه‌وه سه‌ر شاڕێی بێ كێشه‌ی ژیان، بگره به‌های تاموچێژی ژیان له نایاسایی و گێرمه و كێشه‌دا ده‌بینن.
ژینگه‌ی عێراق چه‌ندان سه‌ده‌یه ژینگه‌یه‌كی ناسه‌قامگیر و زاده‌ی مرۆڤی توندڕۆ و ده‌مارگیر و زۆر و بۆری نایاسایی و گه‌نده‌ڵه، بۆیه تاكه‌كانی به‌ده‌ر نین له مرۆڤی لاده‌ر له یاسا و پڕ كێشه و تێكده‌ر، ساڵانێكی حوكمی حزبی به‌عس و سه‌دامیش، هێنده‌ی تر دۆخه‌كه‌ی له ناسه‌قامگیریدا هێشته‌وه.
لبنانیش وڵاتێكه ساڵانێك نه‌هامه‌تی شه‌ڕی ناوخۆ و میلیشیا و نایاسایی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام ساڵانێك دوای شه‌ڕی ناوخۆ و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له‌ناو حكوومه‌تێكی كه‌مده‌رامه‌تدا، گه‌نج و لاوی هێمن و كراوه‌ی به ڕووی ژیاندا پێ گه‌یاند.
ماوه‌یه‌كه له هه‌ردوو وڵات‌دا خۆپێشاندانه، زۆربه‌ی دروشمه‌كان وه‌ك یه‌كن، دژی گه‌نده‌ڵی لێپرسراوان و نادادپه‌روه‌ری و كه‌می خزمه‌تگوزاریی و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانن، هه‌وێنی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپێشاندانه‌كانیش له‌لایه‌ن لاوی خێر له‌خۆنه‌دیوی به تاسه‌وه بۆ ژیان، به‌ڕێو ده‌برێن.
دیمه‌نی ڕۆژانه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی لبنان، دیمه‌نی ڕێپێوانی هێمنانه و زیان نه‌گه‌یاندن به داوده‌زگا و تێكه‌ڵبوونی خۆپێشانده‌ر و هێزی چه‌كداره، له هه‌مان كاتدا له خۆپێشاندانه‌كانی عێراقدا جگه له كوژراو و بریندار، زیانێكی زۆر به باره‌گا و شوێنه گشتییه‌كان ده‌گات، نهێنیی ئه‌م جیاوازییه له خۆپێشاندانه‌كاندا چییه؟ له كاتێكدا بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی هه‌ردوو ناڕه‌زایه‌تییه‌كان لاو و كه‌سانی به‌شخوراو و كه‌مخزمه‌تن، بێگومان ئه‌وه درێژه‌ی پێگه‌یاندنی ناته‌ندروستی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و دزی و گه‌نده‌ڵی و ژینگه‌ی ناله‌بار و پشێوی سیاسی و نائارامی به‌رده‌وامه.
كه‌شوهه‌وای خۆپێشانده‌ری لاده‌ر له یاسا، به ڕووخساری به‌شێكی كه‌می خۆپێشانده‌ری عێراقدا دروست كردووه، له هه‌ردوو وڵات‌دا خۆپێشانده‌ران سووته‌مه‌نین، سیمای ئاژاوه و زۆر و بۆری میلیشیا و گه‌نده‌ڵی بێ سنوور و ناته‌ندروستی به‌رده‌وامی وڵاته‌كه، له وڵاتێكدا خۆپێشانده‌ری هێمن و له وڵاتێكی تردا تاكوته‌را خۆپێشانده‌ر و چه‌كداری ده‌مارگیر دێنێته ئاراوه، تا دیمه‌نی ناخهه‌ژێن دروست بكه‌ن.
ده‌ستێخستنی وڵاتان له ڕێی میلیشیا چه‌كداره‌كانی ناوخۆیشه‌وه، هێنده‌ی تر قوڕه‌كه‌ی خه‌ستر كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له هۆیه‌كانی دروستبوونی ئه‌و پشێوییه و سیما تێكده‌رانه‌ی خۆپێشانده‌ره‌كانن، ئه‌وه‌یه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ڕه‌ش و سپی خه‌سارمه‌ندیی به‌رده‌وامی زیانه‌كانین له ئێسته و ئاینده‌دا، بۆیه ده‌كرێ خۆپێشاندانه‌كانی عێراقیش وه‌ك خۆپێشاندانه‌كانی لبنان به كه‌مترین ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی به هێمنی به‌ڕێوه ببرێن، به دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌باری پێگه‌یاندنی تاكی كۆمه‌ڵ، له كاتێكدا دروشمه‌كان له هه‌ردوو وڵات‌دا وه‌ك یه‌كن، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی خۆپێشاندانه‌كان له هه‌ردوو وڵات‌دا خۆڕسك و بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی بن.