لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكارییه له‌ناوان ئاین و ئه‌وانیتر‌دا
بەشی دووەم
ئاین.. وه‌ك به‌ركه‌وته‌یه‌كی مه‌عریفی
ده‌بێ خواستی قسه‌كردنمان له‌سه‌ر ئاین، سه‌یركردنی بێت وه‌ك خۆی یان بۆنه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیدوێنین. پڕ ماناترین بۆنه‌یش سه‌یركردنیه‌تی وه‌ك به‌ركه‌وته‌یه‌كی تیۆری و زانستی.
وا چاكه باسه‌كه‌مان به‌و پرسیاره بكه‌ینه‌وه، ئایا ئاین بووه‌ته كێشه بۆمان؟. به مانایه‌كی تر ئایا ئاین بووه‌ته به‌ركه‌وته له دنیای مه‌عریفی ئێمه‌دا و به‌ر مه‌عریفه‌مان كه‌وتووه؟. یان وه‌ك بوونێكی مه‌عریفی به‌ریكه‌وتووین و بووه‌ته هۆشیاری بۆ ئێمه و پرسیاری لا دروستكردووین؟.
كاتێك ده‌ڵێین ئایه به‌ر ئاین كه‌وتووین، مه‌به‌ستمان ده‌باره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و وته بێبه‌هایانه نییه كه ئاین به ئاسته‌نگ و ڕێگر له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌بینن یان پێیان وایه ئاین ئه‌فیونێكه و گه‌لان بێ مه‌یل و خواست ده‌كات. پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه كه ده‌ڵێین ئاین وه‌ك به‌ركه‌وته، مه‌به‌ستمان به‌ركه‌وتنی مه‌عریفی كورده به ئاین، نه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ بێ ئاینی و دووركه‌وتنه‌وه له ئاین.
ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه له‌به‌رچاوبگرێن كه ئاین له دنیای ئێمه‌دا ئاماده‌ییه‌كی مه‌عریفی و فه‌لسه‌فیانه‌ی نییه، ته‌نیا سرووتێكی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك بووه.
واته نه‌بووه‌ته جێی مشتومڕی نه‌ك مه‌عریفه‌دار و ئه‌قڵگه‌راكان، به‌ڵكو له‌ناو خۆیشیاندا پێڕه‌وكارانی ئاین نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست ده‌روازه‌كانی گفتوگۆی ئاینی به‌سه‌ر خۆیاندا بكه‌نه‌وه، /مه‌به‌ست له دیبه‌تیی زانستی و تیۆرییه بۆ ئاین/. كاتێكیش خواستی قسه‌كردنمان له‌سه‌ر ئاین بۆ دروست ده‌بێت، بێگومان خاڵی پێكه‌وه‌گرێدراوی ئاین و زانست له‌به‌رچاو ده‌گرین كه بوێری توێژینه‌وه و پرسیاركردنمان لێی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌و ڕۆحیه‌ته‌وه مه‌له له ده‌ریای قووڵی ئاین نه‌كه‌ین، ئه‌وه ناتوانین به‌و به‌ركه‌وته بڵێین به‌ركه‌وته‌ی مه‌عریفیانه.
به دیوێكی دیكه‌وه توێژینه‌وه له دۆخی ئاینی و لێكۆڵینه‌وه له شوێنپێی ئاین له ئاوه‌ز و هۆش و بیرمان، خۆی له خۆیدا كارێكی ئه‌قڵانیی و گرینگی ئه‌كادیمییه، چونكه هێنده‌ی ئاین بووه‌ته كۆنه‌ستی تاكی كورد، هێنده ئایدیاكانی تر بابه‌تی جه‌وهه‌ری نه‌بوونه له دنیای كوردیدا، هیچ له‌مانه تا ئه‌مڕۆمان نه‌كراوه‌ته پرسێكی ئه‌كادیمی، كه وه‌ك ده‌ركه‌وته‌یه‌ك خۆیان له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكدا مانیفێست كردووه، بێ ئه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی ئێمه لای بۆ بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش جێی هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه. بۆیه مشتوماڵكردنی تیۆری بۆ ئاین له دنیابینی ئێمه‌دا، دواجار ده‌بێته‌وه به گفتوگۆیه‌كی جیاوازتر له جاران، به‌مه‌ش ده‌گوترێت ئاین وه‌ك به‌ركه‌وته‌یه‌كی مه‌عریفی.
ئاین.... له به‌رده‌م ئاوێنه‌ی ڕووداوه‌كاندا
به‌هۆی تێگه‌یشتی نازانستییان و نالۆجیكی پیاوانی كه‌نیسه، له خۆرئاوا دیارده‌ی دووركه‌وتنه‌وه له ئاین وه‌ك په‌رچه‌كردارێك سه‌ری هه‌ڵدا، پێڕه‌وانی به‌هۆی دژكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌قڵانیه‌كان تووشی زۆر كێشه‌ی گه‌وره و ئاڵۆز بووبوونه‌وه، كه دواجار باجه‌كه‌ی ئاین و كۆمه‌ڵگه‌ی خۆرئاوایی دای.
دیارده‌ی دژه دین و ئیلحاد، "ئه‌تائیست" جگه له ڕه‌هه‌نده سیاسییه‌كه‌ی به‌شێكی بۆ ڕه‌فتاری ئاینزا و پیاوانی كه‌نیسه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دۆخی ئاینیان له ژینگه‌ی سروشتی خۆی گواسته‌وه بۆ ناو به‌رژه‌وه‌ندی كه‌نیسه و ده‌سه‌ڵات و پیاوانی ئاینی.
كاتێكیش باس له ئاین و ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ین، ئاماژه‌یه بۆ كۆی قوتابخانه عه‌قائیدیه‌كانی دنیای مۆدێرنه، مانه‌وه‌ی ئاین له‌م ژینگه مرۆڤكرده‌دا، له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا كه به مۆدێرنه و پۆستمۆدێرنه ناوزه‌ند كراوه، گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی ئاین، به‌تایبه‌ت له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی سكۆلاریزم له ئه‌وجی په‌ره‌سه‌ندنیدایه وه‌ك ئه‌وروپا و وڵاته خۆرئاواییه‌كان، ئه‌م كۆچه پێچه‌وانه‌یه به ئاشكرا هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
لیۆ شتراوس، به وردی په‌ی به‌و گۆڕانكارییه جه‌وهه‌ریه ده‌بات و ده‌ڵێت: مۆدێرنه ئه‌و چانسه‌ی له ده‌ست داوه، چیتر بتوانێت ئه‌قڵانیه‌ت له خۆرئاوا وه‌ك جیهانێكی به‌خته‌وه‌ر له به‌رانبه‌ر ئایندا بهێڵێته‌وه. ئه‌م دۆخه‌ی مۆدێرنه و دنیای مۆدێرنه هه‌ڵگری شوناسێكی دیاریكرا و نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌ك شۆڕشێكی ئایدیایی له به‌رده‌م ته‌وژمی ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرا، بیرمه‌ندانی ئه‌وسایش بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌دوور بگرن له ئاینی كه‌نیسه، هاتن كۆمه‌ڵگه‌یان دابه‌ش كرد به‌سه‌ر دوو دنیای جیاوازدا، كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه و داخراو.
له سه‌ده‌ی 19، چه‌مكی كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه و داخراو، وه‌ك بابه‌تێكی فكری و فه‌لسه‌فی له نێوان بیرمه‌ندانی رۆژئاوایی سه‌ریهه‌ڵدا، ره‌وادی ئه‌م تێزانه گه‌یشتبوونه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی دوو جۆر سیستم هه‌یه، یان دوو جۆر كولتوور و نه‌ریت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كاندا هه‌ن، (كراوه و داخراو). كرۆكی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌یشیان هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ ده‌نگه ده‌نگی نێوان پیاوانی كڵێسا و رۆشنفیكر، نیچه‌ی فه‌یله‌سووف به هه‌ژێنه‌ری ئه‌م دۆخه ئه‌ژمار ده‌كرێت، پایه فه‌لسه‌فییه‌كانی ئه‌و بووبووه وێستگه‌یه‌ك بۆ جیاكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان.
نیچه به‌رده‌وام پێداگری له‌سه‌ر كه‌ینونه‌ی مێژوو ده‌كرد و پێی وایه هیچ شتێك به‌ها وه‌رناگرێت تا نه‌چێته دۆخی نامێژووییه‌وه، به‌مه نیچه ده‌یه‌وێت قسه له‌سه‌ر رووداوه‌كان بكات. لای ئه‌و، ئه‌وه‌ی مێژوو له‌ناو رووداودا به‌ده‌ستی دێنێت، ئه‌زموون نییه. به‌لكو كۆی حاڵه‌ته پێشمه‌رجه‌كانه كه دۆزی رووداو ده‌یانخوڵقێنێت، نه‌ك مێژوو.
هیگڵ و هایدگه‌ر، ته‌نانه‌ت ماركسیش، له كتێبه‌كه‌یدا (سه‌رمایه)، قسه له‌سه‌ر گیرفان ده‌كات، وه‌ك جیاوازی چینایه‌تی. ئه‌و، ئه‌مه به بكوژی مرۆڤایه‌تی ناوزه‌ند ده‌كات.
كۆی ئه‌م بیرمه‌ندانه تێزه‌كانیان به‌ده‌وری ئه‌و دوو چه‌مكه ده‌خولانه‌وه. پێچه‌وانه‌ی ئه‌م روانینه بۆ كۆمه‌ڵگه له سه‌ده‌ی 20 و 21 بیرمه‌نده فڕه‌نسایی و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بوون، كه زاراوه‌یه‌كی تریان وه‌ك چه‌مك هێنایه ناو مه‌نزومه‌ی فكری رۆژئاوایی، له‌گه‌ڵ خۆی دنیایه‌ك ئیشكالیه‌تی مه‌عریفی و فه‌لسه‌فی به‌دوادا هات. ئه‌مه‌ش زاراوه‌ی یان باشتر بڵێین تێزی (كۆمه‌ڵگه‌ی كۆنتڕۆڵكراو) بوو.
ئه‌م چه‌مكه پێوه‌ندی به گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتان و سیستمی بانك و بازاڕی ئازاد و ته‌كنه‌لۆجیاوه هه‌یه، جیهانگه‌رایی (عه‌وله‌مه) و غه‌زووی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له به‌رانبه‌ر تاك و گه‌لاندا، روانگه‌ی زۆر له بیرمه‌ندانی گۆڕی، ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌گوزه‌رێت پێی ده‌گوترێت كومه‌ڵگه‌ی كۆنتڕۆڵكراو.
فۆكۆ وه‌ك بیرمه‌ندێكی فڕه‌نسایی ئه‌م وابه‌سته‌ییه‌ی تاك به كایه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ده‌به‌ستێته‌وه به كۆی ده‌سه‌ڵاته‌كان. ئه‌و پێی وایه، ماهیه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵات خۆی نییه وه‌ك كاره‌كته‌ر، به‌ڵكو فاكته دیسپلینكراوه‌كان هۆی ئه‌و دۆخه‌ن، كه ورده ده‌سه‌ڵات له‌ناو هه‌ناوی جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كات و دواجار خۆی له‌ناو كۆمه‌ڵگه وێنا ده‌كاته‌وه.
لای فۆكۆ سه‌ده‌ی 19 به‌رهه‌مهێنه‌ری كۆمه‌ڵگه دیسپلینه‌كانه، به‌ڵام هه‌مان كۆمه‌ڵگه له سه‌ده‌ی 20 ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌ڕی لوتكه‌ی خۆیان، كه به ئۆرگالیزه‌كردنی تاكه له‌ناو سیستم و هه‌ناوی ده‌سه‌ڵات و پاشان له‌ناو جه‌وهه‌ری سیاسه‌ت، به‌تایبه‌ت له فه‌زای گشتیدا ده‌رده‌كه‌ون.
نابێ رۆمانی دادگای كافكا له‌به‌رچاو نه‌گرین بۆ ده‌رخستنی ئه‌و دوو دنیایه، كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه و داخراو. كافكا له‌م رۆمانه‌یدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دوو جۆر فۆرم له گوتار ده‌كات له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌و یاسا به جه‌ده‌لی نێوان ئه‌م دوو دنیایه ده‌زانێت، له كاتێكدا ته‌نیا یاسا به‌س نییه بۆ ده‌ربازكردنی مرۆڤایه‌تی له‌م مه‌نزومه كۆنتڕۆڵكراوه‌دا.
هه‌میشه بیرمه‌نده تازه‌كانی رۆژئاوا، نموونه‌ی گرێبه‌ست و قه‌رز و تبسی كار و سیستمی بانك وه‌ك فاكته‌ر بۆ كۆنتۆڵكردنی تاك پێناسه كردووه، ئه‌وان به‌رده‌وام ترسی خۆیان له‌م ره‌فتاری سیستمی ئابووری دنیای رۆژئاواییه كه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر پارته لیبراڵ و سۆشیال دیموكرات و چه‌پ و مه‌سیحییه‌كان، نه‌شاردووه‌ته‌وه. ئه‌مانه تاكیان وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێن وێنا كردووه، ئه‌وه‌نده پێداگری له‌سه‌ر كار و كار و كار ده‌كه‌ن. وه‌ك دكتۆر عیرفان مسته‌فا له كتێبی (مرۆڤ و ده‌ركه‌وته‌كانی) زۆر جوان پێناسه‌ی ئه‌و شوناسه تازه‌یه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌كات. مرۆڤ له‌م جیهانه به كۆنتڕۆڵكراوه‌دا هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ برغۆی سه‌یاره‌كه‌یدا. ئه‌م روانینه بۆ تاك، بۆ كۆمه‌ڵگه بۆ مرۆڤ ئیراده ده‌كوژێت، مه‌به‌ستم ئیراده‌ی هه‌بوون /وجود/ وه‌ك مرۆڤ.
ده‌ركه‌وته‌ی ئاین له دیدی ڕه‌خنه‌ییه‌وه
جۆرج ته‌رابیشی، 1939-2016 به یه‌كێك له لێكۆڵه‌ر و رووناكبیره رژده‌كانی دنیای فكر و فه‌لسه‌فه داده‌نرێت له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا. زۆر كتێب و گوتاری هه‌یه له‌سه‌ر تێگه‌یشتن له فه‌لسه‌فه و هزری هاوچه‌رخ، جگه له‌وه‌ش توانیویه‌تی ورد قسه له‌سه‌ر بونیادی ئه‌قڵی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بكات. ئیشكردنی ترابیشی ئیشكردنێكی به‌راوردكاری و ڕه‌خنه‌ییانه بووه، به حوكمی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بیه‌كی باشی زانیوه و ماسته‌ره‌كه‌ی هه‌ر له‌سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی بووه. جگه له‌وه‌ش، به ئینگلیزی و فڕه‌نسایش قسه‌ی كردووه.
ترابیشی له كتێبی ئه‌قڵی سه‌ربه‌خۆ له ئیسلامدا، دێت ئاماژه به ئه‌قڵی بیركه‌ره‌وه و بیرنه‌كه‌ره‌وه ده‌كات، له‌وێشه‌وه موناقه‌شه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیی له‌سه‌ر دۆخی ئه‌قڵگه‌رایی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی فارابی و ئیبن روشد و ره‌وادی ئیعتیزالیه‌كان. ئه‌و ویستوویه‌تی شتێك له‌م ژینگه‌یه بدۆزێته‌وه كه هه‌م وه‌ك ئیشكردنی لێیه‌وه زه‌حمه‌ته، هه‌میش دۆزینه‌وه‌ی بونیاده بیركه‌ره‌وه‌كه ئه‌سته‌مه، ده‌ستنیشان بكرێت.
ته‌رابیشی له‌م جه‌ده‌له‌دا به‌دوای ئه‌قلی سروشتی (په‌تی) عه‌ره‌بیدا ده‌گه‌ڕێت، له‌مه‌یاندا سوودی له میتۆدی كانت بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌قڵی سروشتی وه‌رگرتووه. كانت جیاوازتر له هیگڵ و ته‌نانه‌ت له ڕابه‌رانی سه‌رده‌می ڕێنسانس، له‌باره‌ی سروشتی ئه‌قڵه‌وه بیری كردووه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه كانت جیاوازتر لای ته‌رابیشی ده‌ربكه‌وێت، بۆیه گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی، یان گه‌یشتن به بنه‌چه‌ی ئه‌قڵی سروشتی، كانت یارمه‌تیده‌ری ته‌رابیشی بووه، تا لێیه‌وه له سه‌ره‌تاكانی ئه‌قڵی بیركه‌ره‌وه‌ی سروشتی عه‌ره‌بی بگات و له‌ناو دنیای ئیسلامی‌دا چاوگه‌كانی بدۆزێته‌وه. به‌مه‌ش ته‌رابیشی باشتر نزیك ده‌بێته‌وه له توخمه فه‌لسه‌فییه‌كان له ژینگه‌ی ئیسلامیی و مه‌سیحیدا.
ته‌رابیشی له په‌رتووكی ئاماژه‌كانی فه‌لسه‌فه له نَوان مه‌سیحیه‌ت و ئیسلامدا، هه‌م پارادۆكس هه‌م جیاكاری بۆچوونیان یان دنیابینییان له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌وه ده‌خاته ڕوو. لای ئه‌و، ئیسلام به‌هۆی ئه‌م قه‌تیعه گه‌وره‌ییه‌ی دوای فه‌رمووده‌وه له‌گه‌ڵ قورئانی وه‌حی ئه‌نجامی دا، دۆخی گۆڕا. بۆ مه‌سیحیه‌تیش هه‌مان تێڕوانینی هه‌یه ته‌ربیشی.
لای ئه‌و فه‌لسه‌فه له‌ناو ژینگه‌ی ئاینیدا ده‌خنكێت، نه‌ك گه‌شه بكات، بۆیه ئه‌و ئاین به خنكێنه‌ری فه‌لسه‌فه وێنا ده‌كات. هه‌ر به‌و شێوه‌یه فه‌لسه‌فه به‌دوور ده‌گرێت له دنیای ئایدۆلۆجیا. له كتێبی ماركسیه‌ت و ئایدۆلۆجیا به وردی دێته سه‌ر ئه‌م باسه. بێگومان ئه‌م نووسینه‌م بۆ خاتری زنجیره كتێبێكی جۆرج ته‌رابیشییه، كه له ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆیه‌كی فكری و كولتووریانه له‌گه‌ڵ ئه‌قڵی جابری كردوویه‌تی، به‌تایبه‌تی له كۆتا به‌شی زنجیره كتێبه‌كانی، كتێبێكی به ناوی (له ئیسلامی قورئانه‌وه بۆ ئیسلامی فه‌رمووده) كه ده‌زگای ئایدیا چاپی كردووه.
ته‌رابیشی له‌م كتێبه ته‌نیا نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر و روناكبیر نییه، به‌ڵكو وه‌ك مێژووناس و زمان‌ناس و ئاینناس ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و مێژوو به لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌كانی ده‌هاڕێ، توراسی ئیسلام نابه‌ستێته‌وه به قورئان، قورئان ده‌به‌ستێته‌وه به كولتوور و به توراسی عه‌ره‌بیه‌وه. له پێغه‌مبه‌ری ئوممیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و لێكدانه‌وه‌یه‌كی جوان بۆ زاراوه‌ی ئوممی ده‌كات. ئه‌و پێی وایه محه‌مه‌د، نه‌خوێنده‌وار "ئوممی" نه‌بووه وه‌ك خه‌ڵكی پێیان وایه، ئه‌و دێته سه‌ر زاراوه‌كه و به‌راوردكارییه‌كی وردی زمانه‌وانی له‌گه‌ڵ زاراوه‌ی ئوممی ده‌كات به پاڵپشتی قورئان و كاری به‌راوردكاری له‌گه‌ڵ سیاق و مانا و ده‌لاله‌ته‌كانی قورئان، ده‌ڵێ "ئۆممی واته بێ په‌یام نه‌ك نه‌خوێنده‌وار، چونكه له زۆر شوێنی قورئان ئۆممی بۆ گشتیش به‌كار هاتووه". به‌لای ته‌رابیشی، ئه‌م گشتاندنه بۆ مه‌به‌ستی نه‌حوێندواری نه‌بووه، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه ئێوه‌ی عه‌ره‌ب په‌یامتان نه‌بووه، واته په‌یامهێنه‌رتان نه‌بووه، بۆیه ئێمه محه‌مه‌دمان وه‌ك په‌یامهێنه‌ر بۆ ناردوون.
له به‌شێكی دیكه‌دا، نووسه‌ر شتێك ده‌رده‌خات له‌باره‌ی ئیسلامی فه‌رمووده كه لای ته‌رابیشی دوای كپكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ڕه‌وادی موعته‌زیله‌كان زیاتر گه‌شه‌یان كردووه، به كزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌وان كه لایه‌نگری قورئان بوون بۆ جێبه‌جكردنی ئاین و تێگه‌یشتن له په‌یامی خودا، به‌ڵام به‌هۆی ئیشكردن له‌ناو فه‌رمووده‌دا و كردنی به سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ئاینداری، ئیدی قورئان دوور خرایه‌وه له ته‌نیا سه‌رچاوه بۆ ته‌شریع.
ته‌رابیشی ئه‌م عه‌مه‌لیه‌یه ناو ده‌نێ له ئیسلامی په‌یامه‌وه بۆ ئیسلامی فتوحات، چونكه ئه‌و پێی وایه لایه‌نگرانی فه‌رمووده زیاتر له‌وانه بوون كه كۆیله یان ئه‌نسار، یان غه‌یره‌عه‌ره‌ب بوونه و به‌هۆی فتوحاته‌وه هاتوونه‌ته ناو ئیسلام.
له لایه‌كی دیكه‌وه مارتن لۆسه‌ر 1483 – 1546 كه به یه‌كێك له ریفۆرمخوازی ئاینی مه‌سیحی داده‌نرێت له ئه‌وروپا، له به‌یاننامه‌یه‌ك كه خۆی له چه‌ند خاڵێك ده‌بینییه‌وه، وه‌ك قه‌شه‌یه‌ك كڵێسا و ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی ئاینی خسته ژێر پرسیاره‌وه. تێگه‌یشتنی ئه‌و بۆ ئاین و پێڕوانی ئاینی مه‌سیحی جیابوو.
لۆسه‌ر خودای وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی ده‌سته‌مۆكراوی ده‌ستی مرۆڤ سه‌یر نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو خودا لای ئه‌و خولقێنه‌رێكی بێده‌نگه و مه‌سیح له‌ناو تێكستدا قسه ده‌كات، بۆیه زیاتر كاری له بونیادی دین ده‌كرد و ده‌یویست له جه‌وهه‌ری ئاینه‌وه گوتاری خۆی بۆ ئه‌وانیتر بخاته ڕوو.
نامه‌كه‌ی لۆسه‌ر ئیشكالیه‌تی گه‌وره‌ی له رۆما و ئه‌وروپا هێنا پێشه‌وه، ترس له گوتار و زمانه ریفۆرمخوازییه‌كه‌ی تا ده‌هات له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كڵێساوه به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرا، ئه‌مه‌ی لۆسه‌ر ته‌نیا ره‌خنه نه‌بوو له فه‌زای ئاینی مه‌سیحی، وه‌ك دین، به‌ڵكو جه‌ده‌لێكی رادیكاڵیانه بوو بۆ هه‌لومه‌رجی ئاینداری له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
لۆسه‌ر گومانی خستبووه سه‌ر هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی كڵێسا، ئه‌و دۆخه‌ی كڵێسای به كارگه‌ی به كۆیله‌كردنی پێڕه‌وانی ئاینی وێنا ده‌كرد، ئه‌و له مه‌نزومه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها و سه‌روه‌ری ئینجیل ژینگه‌ی چه‌پێندراوی ئاینداری به دۆخی ناجێگر پێناسه ده‌كرد. لای لۆسه‌ر، ده‌سه‌ڵات نوێنه‌ری خودا نییه له‌سه‌ر زه‌وی و پێی وایه خودا له بووندا خۆشه‌ویستی بۆ مرۆڤ به‌رهه‌م هێناوه، جه‌وهه‌ری ئاینداری خوشه‌ویستییه، نه‌ك قوربانیدان.
لۆسه‌ر هه‌میشه به گژ به‌قوربانیكردنی مرۆڤ بۆ ئایندا چووه‌ته‌وه، هه‌میشه ئه‌م واقیعه‌ی به كوشتنی ئیراده‌ی مرۆڤ لێكداوه‌ته‌وه. پرسی لێخۆشبوو‌ن و تاوان و پاداشت، به گوتاری دینیی نه‌زانیوه، ئه‌و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد ئاینی مه‌سیحی، خۆی په‌یامێكه بۆ لێخۆشبوو‌ن، خودا له‌ناو زمانی ده‌قدایه و له رۆحی مرۆڤدا دێت و ده‌چێت. ده‌سه‌ڵانی كڵێسایشی به سته‌مكار و به‌گه‌مژه سه‌یركه‌ری پێڕه‌وانی ئاین ره‌نگ كردووه.
كاتێك پیاوانی ئاین، خۆیان له به‌رگی نوێنه‌ری ئاسماندا ده‌خه‌نه ڕوو و له بری لێخشبوون و گه‌یشتن به به‌هه‌شت، پاره وه‌رده‌گرن. لای لۆسه‌ر ئه‌م نمایشه جگه له كه‌م سه‌یركردنی مرۆڤ و بێ به‌هاكردنی ئاین و خودا، هیچ مانایه‌كی تر نادات.
وه‌ك هایدگه‌ر به یه‌كێك له بیرمه‌مدانی فه‌لسه‌فه‌ی (بوون و نه‌بوون) الوجود والعدم داده‌ندرێت، هایدگه‌ر گریمانه‌ی ورد له‌باره‌ی تێڕوانی مارتن لۆسه‌ر بۆ دین به‌رچاو ده‌خات. لای هایدگه‌ر لۆسه‌ر به‌شێك بووه له مه‌نزومه‌ی ئاینی مه‌سیحی و بونیاده چاكسازییه‌كه‌ی ئه‌و له‌ناو ده‌ق نه‌بوو، به‌ڵكو ئیشكردن بووه له‌سه‌ر چه‌مكی ده‌سه‌ڵات و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ها بۆ ئاینی مه‌سیحی. جگه له‌وه‌ش، هایدگه‌ر له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا (تێگه‌یشتنی بنه‌ڕه‌تی له میتافیزیكا)، نه‌ك ئاین و ته‌واوی وجود ده‌خاته ژێر پرسیار، فه‌یله‌سووفی وه‌ك نیچه و كانت و ماركس و هیگڵ و شۆپنهاوه‌ر، به رۆحی رۆشنگه‌ری ده‌زانێت.
بێگومان تێگه‌یشتن له بیركردنه‌وه‌ی مارتن لۆسه‌ر دژوار بووه، دژه لۆسه‌ره‌كان زۆرن، به‌شێك له بیرمه‌ندانی رۆژئاوایی لۆسه‌ر وه‌ك فه‌نته‌مینتاڵیست ناو ده‌به‌ن و ده‌ڵێن، مارتن لۆسه‌ر بنه‌یوێراوه دین تێپه‌ڕێنێت و یه‌ك دیدگای نه‌بووه بۆ كۆی ئاینه‌كان، به‌ڵكو گوتاری لۆسه‌ر بۆ چه‌مكی ئاین هه‌ڵگری هه‌مان دۆخی گوتاری ئیسلامییه، له چه‌رخی ناوه‌ڕاستدا.
بیرمه‌ندانی وه‌ك ئیبن روشد و فارابی و ته‌نانه‌ت غه‌زالی، كه به ره‌وادی رۆشنگه‌ری ئاینی داده‌نرێن، تێگه‌یشتیان بۆ ئاین و ئه‌وی به‌رانبه‌ر ئایدیالیستانه و مه‌حافزكارانه بووه. ئه‌م بزاوته هاوكات بووه له‌گه‌ڵ شۆڕشه دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی مارتن لۆسه‌ر، به‌س له دوو دنیای جیاوزدا.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئیسلام له ئه‌وجی په‌ره‌سه‌ندنی خۆیدا بووه، مه‌سیحیه‌تیش له ئه‌وروپا ده‌خولایه‌وه به‌ده‌وری سته‌مكاریدا. لۆسه‌ر به دژه یه‌هودی ناسراوه له مێژوودا، گیانی تاكی مه‌سیحی به پیرۆز سه‌یر كردووه. هیگڵیش ده‌كه‌وێته هه‌مان هه‌ڵه‌وه و (پێی وایه خودا رۆحی پیرۆزی دابه‌زیووه بۆ زه‌ویی و چووه‌ته گیانی ئه‌ڵمانه‌وه). ئه‌م تێگه‌یشتنه هیگڵییه بۆ به پیرۆز سه‌یركردنی تاكی ئه‌ڵمانی، دواجار بووه‌ته ئایدۆلۆجیا و سته‌مكاری لێ به‌رهه‌م هاتووه.
لۆسه‌ر له كتێبی (درۆی یه‌هودیه‌ت)، جووله‌كه له ئه‌وروپا به كوشنده‌ترین نه‌خۆشی ناو ده‌بات، بۆیه له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت (یه‌هودیه‌كان كرمێكی كوشنده‌ن، له‌ناو جه‌سته‌ی ئێمه‌دا). روانگه‌ی لۆسه‌ر زۆر ئایدۆلۆجی بووه، ئه‌م تێزه كوشتنده‌یه‌ی ئه‌و دواجار بووه‌ته به‌شێك له ئایدۆلۆجیای نازی و هیتله‌ری لێ به‌رهه‌م هاتووه و له ده‌رئه‌نجامدا كۆمه‌ڵكوژی جووله‌كه‌كانی له ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا لێكه‌وته‌وه.
لێکۆڵینەوەکە درێژەی هەیە