ئاینزای شیعه له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه تا ئه‌مڕۆ، چانسی ده‌سه‌ڵاتدارێتی زۆر نه‌بووه و ته‌نیا چه‌ند قۆناغێك ده‌رفه‌تی خۆنواندنی هه‌بووه. شیعه‌ی عێراق له هه‌موو مێژوودا ته‌نیا ساڵی ٢٠٠٣ تا ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات بووه. عه‌له‌وییه‌كانی سووریا له ١٩٧٠كانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارن. شیعه‌ی یه‌مه‌ن و لبنان قه‌ت نه‌گه‌یشتوونه‌ته ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام شیعه‌ی ئێران، چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و ئه‌وه ٤٠ ساڵیشه كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك ناوه‌ندێتی ده‌سه‌ڵاتی شیعه له ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌بینرێت.
شیعه و كاراكته‌ره‌كانی هه‌میشه خولیای پێكه‌وه به‌ستنه‌وه و یه‌كگرتوویی پێڕه‌وانی ئاینزاكه‌یان له ته‌واوی ناوچه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م خولیایه ته‌نیا یه‌كجار و ئه‌ویش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی و به ناوه‌ندێتی كۆماری ئیسلامیی به‌رگی كرداری به به‌ردا كراوه، ئه‌گه‌رنا هه‌ر خه‌یاڵ بووه.
ئایه‌توڵا خومه‌ینی له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌ر كاری له ساڵی ١٩٧٩، جگه له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پێگه‌ی مه‌رجه‌عی ئاینی و ڕێبه‌ری سیاسی له ئێران، بانگه‌شه‌ی ڕێبه‌ری جیهانی ئیسلامی و دروشمی هه‌نارده‌كردنی شۆڕشی به‌رز كرده‌وه. ئه‌م بانگه‌شه‌یه راستییه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ خۆگه‌یاندن بوو به شیعه‌كانی ناوچه‌كه و تا ئێسته‌یش ئه‌وه‌ی ڕووی دابێت، هه‌ر ئه‌وه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه.
دوای شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق و داڵده‌دانی شیعه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ڕژێمی سه‌دام له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، به‌كرده‌وه ده‌رفه‌ت بۆ په‌لهاوێشتنی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌و ناو شیعه‌ی عێراق دروست بوو، ئه‌و ڕه‌وته دوای ڕووخانی سه‌دام له عێراقی نوێ‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه شیعه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، زۆر زیاتر بوو.
ناكۆكی درێژخایه‌نی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و پشتگیریی ئێران له شیعه‌كانی لبنان و به‌شێكی جووڵانه‌وه‌ی فه‌له‌ستین، ده‌رفه‌تێكی تر بوو بۆ خۆگه‌یاندنی ئێران بۆ ناو خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه. هاوكات ناكۆكی یه‌مه‌ن و سعوودیه و پشتگیریی ئێران له حووسییه‌كان، زه‌وینه‌ی خۆڕێكخستنی ئێرانی له‌و ناوچه‌یه‌ش هێنایه كایه‌وه. ته‌نگژه‌ی سووریا له ٢٠١١ـه‌وه و پشتگیریی ئێران له ڕژێمی عه‌له‌وی به‌شار ئه‌سه‌د، بابه‌تێكی تری ئه‌م په‌لهاوێشتنه‌ی ئێران بوو له ناوچه‌كه‌دا.
له هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌دا، چه‌ند فاكته‌رێكی گرنگی وه‌ك دروشمی دژه ئیسرائیلی و دژه ئه‌مه‌ریكایی ئێران و هێزه شیعه‌كان، خه‌ریكبوونی هێزه رۆژئاواییه‌كان به شه‌ڕی ڕادیكاڵیزمی ئیسلامی سوننه وه‌ك ئه‌لقاعیده و تاڵیبان و داعش، شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عێراق، بێكاریگه‌ركردنی ته‌ڤگه‌ری ئیخوان له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا، له‌م كۆتاشدا شه‌ڕی سووریا و له هه‌مووی گرنگتر ڕێككه‌وتنی ناوه‌كی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ١ + ٥، وایكرد په‌لهاوێشتنی ئێران بۆ ناو خه‌ڵك و ڕێكخستنه تایفییه شیعه‌كان له كۆی ناوچه‌كه‌دا كه‌متر ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ست ببێته‌وه، بگره ڕه‌وایه‌تیشی پێ درا.
بۆیه كۆماری ئیسلامی توانی به كرده‌وه ڕێكخستن و كاریگه‌ری سیاسی و سه‌ربازی خۆی له سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌دا به‌ره‌وپێشه‌وه ببات. تا ئاستێك كه له نوێژی هه‌ینی تاران‌دا به فه‌رمی بانگه‌شه‌ی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پێنج پایته‌ختی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یان كرد.
ئه‌م داڕێژه ئایدۆلۆجییه له ڕووی سیاسییه‌وه به دروستبوونی هیلالی شیعی له ناوچه‌كه‌دا ناوبانگی ده‌ركرد. له واقیعیشدا ئه‌وه جاری یه‌كه‌مه له هه‌موو مێژووی شیعه‌دا، ئه‌م ئاسته كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستییه‌یان له ناوچه‌كه‌دا ده‌بینرێت. واتا جاری یه‌كه‌مه ئه‌و خولیایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه دێته دی.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی شیعه و ڕێكخستنه‌كانیان له سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌دا یان كه‌مینه‌ن، یان له پێشبڕكێی خۆسه‌لماندان له وڵاته‌كه‌ی خۆیان، یا ناوبانگێكی سیاسی ئه‌رێنییان نییه و زۆرینه‌یان له لیستی تیرۆر و قه‌ده‌غه و گه‌مارۆی وڵاتانی ناوچه‌كه و زلهێزه‌كاندان، ئه‌م پێوه‌ندییه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران زیاتر چووه‌ته خانه‌ی سه‌ربازی و كاری نهێنییه‌وه، بۆیه ئێرانیش له‌ڕێی سوپای قودسه‌وه و كه‌سێكی وه‌ك قاسم سلێمانی، ئه‌م كاره‌ی به‌ڕێوه ده‌برد. لێره‌وه كاره‌كته‌ری قاسم سلێمانی و پێگه و گرنگی كاره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت. ڕاستییه‌كه‌ی ده‌بێ بگوترێت كاریزمای یه‌كخستنی هیلالی شیعی بوو.
هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی هیلالی شیعی وه‌ك خولیای شیعه به‌گشتی و ستراتیجی به ئامانجی ئایدۆلۆجی ئێران بووبێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی دۆخی سیاسیی ئێران له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا، ئاراسته‌ی سیاسی و ئامانجه‌كانی گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات.
له شه‌ڕی كه‌نداوی یه‌كه‌مینه‌وه تا ئه‌مڕۆ و له هه‌موو قۆناغه‌كاندا، ئه‌مه‌ریكا و زلهێزه رۆژئاواییه‌كان له ڕووی سه‌ربازی و سیاسی و ئابوورییه‌وه هه‌میشه ئێران وه‌ك ئامانجی دوور یان نزیك پێشان ده‌ده‌ن، بۆیه كۆماری ئیسلامی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێك كه هه‌میشه شه‌ڕ له به‌رده‌ركه‌ی ڕاوه‌ستابێت، مامه‌ڵه‌ی كردووه. ئه‌مه گرنگترین فاكته‌ره كه هه‌وڵی داوه شه‌ڕ نه‌گاته ناوخۆی ئێران، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی ئێران شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا بكات، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو دۆست و هاوپه‌یمان و ڕیكخستنه‌كانی نزیك له خۆی له عێراق، لبنان، فه‌له‌ستین، یه‌مه‌ن، سووریا و ئه‌فغانستان، به‌كار هێناوه و ئه‌و ڕه‌وته ئه‌مڕۆیش له لووتكه‌دا به‌رده‌وامه.
جگه له‌وه‌ش، هه‌وڵ ده‌دات خۆی بخزێنێته ناو سه‌رجه‌م ناكۆكی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ش پانتاییه‌كی فراوانتری به هیلالی شیعی داوه و چه‌ندان ڕێكخستنی ڕادیكاڵی سوننه و بگره هێزی چه‌پ و ماركسی كوردیشی خستووه‌ته ناو ئه‌و بازنه‌یه‌وه.
ئێران سه‌رمایه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر و خه‌یاڵی هزری و سه‌ربازی و ئابووری له‌م ڕێیه‌دا خه‌رج كردووه، به دیدێكی واقیعییه‌وه ده‌بێ بڵێین تا ئه‌مڕۆ توانیویه‌تی رۆژئاوا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی سه‌رقاڵ بكات. پرسیار ئه‌مه‌یه كه داخۆ ده‌ره‌نجامی ئه‌م سیاسه‌ته به‌ره‌و كوێیه و ئایا كۆماری ئیسلامی توانای درێژه‌دان به‌م ستراتیجه‌ی هه‌یه؟
ئێران به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ ئابوورییه پڕووكێنه‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاواوه، تووشی داڕووخانی ئابووری زۆر گه‌وره بووه‌ته‌وه و ئیتر نه‌ك ناتوانێ هاوكاری ئه‌و ڕێكخستنه تایفییانه بكات، به‌ڵكو به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات توانای ئیداره‌دانی خۆیشی نه‌مێنێت. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له ناوخۆدا گرفتی ڕه‌وایه‌تی جه‌ماوه‌ری هه‌یه و له ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵدایه. هاوكات كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه و توانای ئیداره‌دانی نییه و به‌ره‌و گۆشه‌گیربوونی جیهانی ده‌ڕوات. ئه‌و حیسابه‌یشی به هه‌ڵه ده‌رچووه كه گوایه ته‌نیا پێش به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی هاوشێوه‌ی عێراق و ئه‌فغانستان بگرێت، چونكه ده‌بینین گه‌مارۆی ئابووری ئه‌مه‌ریكا له‌وانه‌یه كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئێران له شه‌ڕی سه‌ربازی كه‌متر نه‌بن.
ئێران به‌م دۆخه‌وه، ئه‌سته‌مه بتوانێ دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه به‌و ستراتیجه ئیداره بدات، له ناوچه‌كه‌دا ڕێكخستنه تایفییه شیعه‌كان جاری یه‌كه‌مه له مێژوودا به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و رۆژئاوا ده‌بنه‌وه و ڕاسته‌وخۆ ده‌كرێنه ئامانج. ئه‌سته‌مه به‌رگه‌ی گوشاری درێژخایه‌ن بگرن.
له نێوان ڕێكخستنی تایفی شیعیشدا، بۆچوونی جیاواز و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی كه‌م نین، ئه‌وانیش یه‌كده‌ست نین. بۆیه مه‌رج نییه تا كۆتا وه‌ك ڕم و سه‌ره‌ڕمی كۆماری ئیسلامی بمێننه‌وه. خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی لبنان و عێراق و ئاراسته‌ی دژه هه‌ژموونی ئێران له‌و دوو وڵاته، پێمان ده‌ڵێن دوور نییه له ئاڵۆزتربوونی دۆخه‌دا ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاواز ده‌ركه‌ون.
له هه‌مووشی گرنگتر، ئێران نه كاریزمای قاسم سلێمانی ماوه و نه ئه‌و توانا و ده‌رفه‌ته‌ی جاران. بۆیه ده‌ره‌نجامی دروشم و سیاسه‌تی هیلالی شیعی، ڕووی له ئاوابوونه.