هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م، له مه‌ودایه‌كی زه‌مه‌نی كه‌مدا ڕوویان دا و نێوانیان ده‌وروبه‌ری 20 ساڵ بوو. زلهێزه به‌شداره‌كانی هه‌ردوو شه‌ڕ كه ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ك زلهێزی جیهانی بوون (به‌ریتانیا، فڕه‌نسا، سۆڤیه‌ت و له پله‌ی دووه‌مدا ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا، ئیسپانیا) به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌شداری شه‌ڕ بوون، شه‌ڕ كه‌وته ناو وڵاته‌كانیان، قوربانی زۆریان دا و ژێرخانی ئابوورییان زیانی گه‌وره‌ی لێ كه‌وت، به‌شێكی به‌رچاوی وڵاته‌كه‌یان وێران بوو. ئه‌گه‌رچی دوای هه‌ردوو شه‌ڕه‌كه، توانییان خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه و له ئاستێكدا هه‌ژموونی خۆیان بپارێزن, به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی داگیریان كردبوون، سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ست هێنا و له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌واندا نه‌مان، به‌وه‌یش له زلهێزی و هه‌ژموونگه‌رایی سه‌ده‌ی ١٩ و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی ٢٠، پاشه‌كشه‌یان كرد.
ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هێزێكی نوێ له هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانیدا به‌شێوه‌ی سه‌ربازی به‌شدار بوو، به‌ڵام گۆڕه‌پانی هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانی له ئه‌وروپا و ئاسیا هه‌ڵكه‌وت، واته له دووری ئه‌مه‌ریكا، به‌و شێوه‌یه ئه‌مه‌ریكا نه‌ك ته‌نیا زیانی هاوشێوه‌ی زلهێزه‌كانی تری به‌رنه‌كه‌وت، به‌ڵكو ئه‌م شه‌ڕانه بوون به ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی. به‌وپێیه‌ی ئه‌وانیتر له ناوجه‌رگه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا بوون و ژێرخانی ئابوورییان به‌ره‌و وێرانی چوو. بۆیه پێویستیان به ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی وه‌ك خۆراك و چه‌ك و ته‌كنۆلۆجیا و به‌رهه‌می پیشه‌سازی و... تاد.
به‌مشێوه‌یه و به‌تایبه‌تی دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك قارچكێك له‌ناكاو هه‌ڵتۆقی و بوو به زلهێزی دنیا و شه‌ڕی جیهانی دووه‌م به بۆمبارانی هێرۆشیما و ناكازاكی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌كۆتا هات، ئه‌م ڕووداوه له‌ڕووی سه‌ربازی و سیاسیشه‌وه ئه‌مه‌ریكای وه‌ك براوه‌ی شه‌ڕ چه‌سپاند.
له سه‌رده‌می هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانیدا زۆربه‌ی ده‌سته‌بژێری زانستی و سه‌رمایه‌داری وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تی جووله‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، له قۆناغه‌كانی دواتریشدا له هه‌موو شوێنێكی دنیاوه ڕوویان كرده ئه‌مه‌ریكا و بوون به كۆڵه‌كه‌ی ئه‌م ڕه‌وته هه‌مه‌لایه‌نه زلهێزییه. بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چیرۆكی بوون به زلهێزی ئه‌مه‌ریكا به دیمه‌نی سه‌ربازی به‌رته‌سك نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو زلهێزێكی گه‌وره‌یه له‌ڕووی ئابووری، ته‌كنۆلۆجیا، پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، سیاسی، هه‌واڵگری، كولتووری، ته‌كنۆلۆجیای سه‌ربازی و هێزی سه‌ربازی.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م زلهێزییه‌ی ئه‌مه‌ریكا، تاكه هێزێك به‌رهه‌ڵستی كرد، یه‌كێتی سۆڤیه‌تی بوو، ئه‌ویش زۆرتر ناوه‌ڕۆكێكی ئایدۆلۆجیی هه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك جه‌مسه‌ر هاوشانی ئه‌مه‌ریكا ناوی هات.
قۆناغی دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م تا سه‌ره‌تای ١٩٩٠ـهكان، سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد له نێوان ئه‌و هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌دا، بۆ ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر وه‌ك سه‌رده‌مێكی زێڕین بوو كه دیسانه‌وه دوور له مه‌یدانی شه‌ڕ و به‌بێ به‌شداری ڕاسته‌وخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌ڕ بكات.
ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو ئه‌و قۆناغه‌دا، یان سه‌ركێشی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، یاخۆ لایه‌نگری لایه‌نێكی شه‌ڕ بووه. له‌شكركێشی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له دوو وڵاتی كۆریا و ڤێتنامدا ڕووی داوه كه ئه‌نجامی هه‌ردووكیشی دیاره. هاوكات كۆمه‌ڵێك هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربازی، سیاسی، ئابووری دروست كردوون و هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر زۆربه‌یاندا سه‌پاندووه.
سه‌ره‌تای ١٩٩٠ـهكان و ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و تێكچوونی دنیای دوو جه‌مسه‌ری، هه‌وڵی جێگیركردنی دنیای تاكجه‌مسه‌ر، ئه‌مه‌ریكای براوه‌ی شه‌ڕی سارد، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك زلهێزی تاك و ڕه‌ها، به‌رنامه و ستراتیجی نوێی بۆ دنیا دانا، واتا نه‌زمی نوێی جیهانی.
هاتنه سه‌ركاری بنه‌ماڵه‌ی جۆرج بۆش و بیانووی شه‌ڕی كوێت، سه‌ره‌تای ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه بۆ عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. عێراق به دوو قۆناغ و ئه‌فغانستانیش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه داگیر ده‌كرێن. ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره ئه‌مه‌ریكا وڵاتێك داگیر بكات. هاوكات بانگه‌شه‌ی پڕۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بوو بۆ داگیركردن و سه‌رله‌نوێ دیزاینكردنه‌وه‌ی چه‌ندان وڵاتی تری ناوچه‌كه.
سه‌ره‌تا ئه‌و پڕۆژه‌یه له ئه‌فغانستان و عێراق ڕاوه‌ستا و ته‌شه‌نه‌ی نه‌كرد بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی له پڕۆژه‌كه‌دا بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرا.
له ئه‌فغانستان و عێراق و له كۆی ناوچه‌كه‌یش، ئه‌وه ٣٠ ساڵه هه‌بوونی ڕاسته‌وخۆی ئه‌مه‌ریكا له ئارادایه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان له كێشه‌دایه و خه‌ریك بوو له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆریستی تاڵیبان ڕێككه‌وتنی ئاشتی واژوو بكات (له كۆتا ساتدا تره‌مپ پاشگه‌ز بووه‌وه).
له عێراقیشدا ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕی كرد و ڕژێمی گۆڕی، به‌ڵام به ددانپێدانانی خۆیان، ئێران ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و خه‌ریكه ئه‌مه‌ریكا ده‌ربكرێت یان ناچاری پاشه‌كشه یان ڕێككه‌وتنی تازه بكرێت.
له سووریا مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ ڕه‌وایه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نییه، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕوون و ڕۆژانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، ڕۆژێك ده‌كشێته‌وه و ڕۆژی دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له توركیا هاوپه‌یمانێتی له مێژینه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له مه‌ترسیدایه و توركیا هه‌ر ڕۆژێك زیاتر له ئه‌مه‌ریكا دوور ده‌كه‌وێته‌وه. له زۆربه‌ی شوێن و وڵاتانی تری ناوچه‌كه‌یش دۆخێكی هاوشێوه‌ی هه‌یه و ته‌نگاو ده‌كرێت.
لایه‌نێكی تری ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه دنیا ئیتر ته‌نیا به هێزی سه‌ربازی و سیاسی به‌ڕێوه ناچێت و چه‌ندان بواری تری وه‌ك ئابووری، ته‌كنه‌لۆجیا، كولتوور، هونه‌ر، میدیا و... تاد، ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گێڕن. هاوكات دنیای تاكجه‌مسه‌ری به‌كۆتا هاتووه. له‌وكاته‌ی ده‌بینین كۆمه‌ڵێك هێزی گه‌وره‌ی ئابووری له ئه‌وروپا و ئاسیا و هاوكات پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیای جۆربه‌جۆر، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا چه‌ندان هێزی هه‌رێمی سه‌ریان هه‌ڵداوه و به ئاشكرا ململانێی زلهێزیی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی ئه‌و ٣٠ ساڵه‌دا هه‌ردوو بۆشی باوك و كوڕ، كلینتن و ئۆبامایش، كه‌م و زۆر ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ستراتیج و داڕێژه‌ری سیاسی‌یان هه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ١٩٩٠ـهكان بووه و گۆڕانكارییه‌كی رژد نابینرێت، به‌ڵام تره‌مپ به‌و شێوه‌یه نییه و له ڕێیه‌كی تردایه.
به‌هێزكردنی هه‌رچی زیاتری ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو بواره‌كانی سیاسی، سه‌ربازی، ئابووری، كولتووری، ته‌كنه‌لۆجی، پیشه‌سازی و... تاد، ستراتیجی بنه‌ڕه‌تی تره‌مپ پێكدێنێت. تره‌مپ ئه‌و ده‌ستێوه‌ردان و په‌رشوبڵاوییه‌ی ئه‌مه‌ریكا له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا به خاڵی به‌هێزی ئه‌مه‌ریكا نابینێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه لێكۆڵینه‌وه له ئاستی كاریگه‌ری داهات، خه‌رجی و ئاستی پێویستی هه‌بوونی هێز له‌و شوێنانه ده‌كات و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌و هێز و ده‌ستێوه‌ردانانه نه‌ك سوود به ئه‌مه‌ریكا ناگه‌یه‌نن، به‌ڵكو بوونه‌ته بارگرانی به‌سه‌ریه‌وه، بۆیه له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه یان گۆڕین و یان پاشه‌كشه‌كردنی ئه‌و بارگرانییهیه. به‌تایبه‌ت كه له وه‌ڵامی ڕهخنهگرهكانیدا گوتی، "ئێمه پۆلیسی دنیا نین، ئه‌مه‌ریكا پێویسته له شه‌ڕه بێ كۆتاكان ده‌ربچێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ریكا بیپارێزێت، ده‌بێ پاره بدات، ته‌نانه‌ت له‌مه‌ودوا ناتۆ به‌خێو ناكه‌ین كه ئه‌وروپا بپارێزێت".
تره‌مپ شێوازی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی گۆڕیوه و ئابووری وه‌ك چه‌ك به‌كار دێنێت. شه‌ڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین، رووسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات. وه‌ك نموونه گه‌مارۆی سه‌ر ئێران هیچی كه‌متر نییه له هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته. هه‌ڕه‌شه‌كانی له توركیا به وێرانكردنی ئابوورییه‌كه‌ی. له به‌رانبه‌ر بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقیشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌مارۆی ئابووری ده‌كات. له‌ڕووی تهكنهلۆجیشهوه هه‌ڕه‌شه‌ی دابینكردنی ئیته‌رنێت بۆ ئێرانییه‌كان ده‌كات به جۆرێك ئێران توانای كۆنتڕۆڵی به‌سه‌ردا نه‌بێت.
بۆ دۆسته‌كانیشی و یان ئه‌وانه‌ی دێنه سه‌ر ستراتیج و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، پێشنیاری بووژانه‌وه‌ی ئابووری به‌شێوه‌ی خه‌یاڵی ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ فه‌له‌ستین و كۆریای باكور كردوویه‌تی.
گۆڕینی ستراتیجی زلهێزبوونی ئه‌مه‌ریكا له‌و ٣٠ ساڵه‌دا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی و مانه‌وه‌ی سه‌ربازی و به‌گژداچوونی كێشه‌كان به‌و ڕوانگه و ڕێبازه، خه‌ریكه گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا دێت، واتا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕاسته‌ڕێی خۆی، چونكه ئه‌مه‌ریكا به به‌راورد له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانی تری دوو سه‌ده‌ی ڕابردوو، كه‌مترین ده‌ركه‌وتنی سه‌ربازیی هه‌بووه.
له به‌رانبه‌ردا بووژانه‌وه‌ی ئابووری وڵاتانی وه‌ك ژاپۆن، كۆریای باشوور، ئیمارات، توركیا و چه‌ند وڵاتی تریش، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست و سه‌رمایه‌ی ئه‌مه‌ریكای له پشت بووه. دوور نییه هه‌بوونی ئه‌مه‌ریكا به‌مشێوه‌یه‌ی ئێسته له ناوچه‌كه‌دا، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و ئاراسته‌یه‌كی جیاوازتری پێ بدرێت.