عێراقی سه‌رده‌می كۆماری؛ هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك به‌رز و نزمی، دواجار له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا چڕ بووه‌وه كه ته‌مه‌نی زیاتر له 40 ساڵی خایاند. به‌عسیزم تێكه‌ڵه‌یه‌كی خه‌ستی ئایدۆلۆجی تایفی سوننه و هاوكات شۆڤێنیزم و له زۆر قۆناغیشدا فاشیزمی عه‌ره‌بی بوو.
ده‌سه‌ڵاتی سوننه له‌و سه‌رده‌مه‌دا شیعه‌ی عێراقی به ده‌ردێك برد كه نموونه‌ی كه‌م بینراوه. فاشیزمی عه‌ره‌بی به‌عسیش به‌ته‌واوی مانا دۆزه‌خی به كورد پێشان دا. ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی عێراقی واتا هه‌مان كۆماری عێراقی سه‌رده‌می به‌عس؛ دیزاینێكی ناوچه‌یی بوو هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی تری وه‌ك ئێران (شۆڤێنیی فارس و تایفیی شیعه)، كۆماری عه‌ره‌بی سووریا (تایفیی عه‌له‌وی و شۆڤێنیی عه‌ره‌بی) و توركیا (كه‌مالیزم و فاشیزمی توركی)؛ كه هه‌موویان هاوته‌ریب و ته‌واوكه‌ری یه‌كتر دژ به سه‌رجه‌م جیاوازی ئاینی و كولتووری و نه‌ته‌وه‌یی، پڕبه‌پێست جینۆسایدیان پێڕه‌و كردووه.
ئه‌م بازنه خه‌سته ئایدۆلۆجییه له شه‌ڕی كه‌نداو له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كاندا زه‌برێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت، له كۆتادا له ساڵی ٢٠٠٣ و له‌گه‌ڵ ڕووخاندنی حكوومه‌تی به‌عس له عێراقدا؛ تووشی گۆڕانكارییه‌كی جۆری بوو. عێراقی نوێ كه له ساڵی ٢٠٠٣دا دامه‌زرا، شتێكی جیاواز بوو، دیزاینێكی تازه بوو كه تایفیی و شۆڤێنیی تێیدا پاشه‌كشه‌یان پێ كرا. فۆرمی سیاسیی فیدراڵی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هێزه رۆژئاواییه‌كانه‌وه وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه دوای عێراق له كۆی ناوچه‌كه‌شدا پێڕه‌و بكرێت؛ بۆ عێراقی نوێ دانرا. سازانی سوننه و شیعه و كورد كرایه بنه‌ما. ئه‌مه له كۆی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌نیا له لبنان تاقی كرابووه‌وه. بێگومان ئه‌مه دیزاینێك بوو كه رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵیان تێدا بینی.
ده‌ستووری نوێی عێراق و به‌شداری پێكهاته‌كان و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و هاوئاهه‌نگی و پێكه‌وه‌ژیان و... تاد. بێگومان دوای ئه‌و وه‌حشییه‌ته ده‌یان ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس؛ جۆرێك له شامی شه‌ریف بوو بۆ پێكهاته‌كانی عێراق.
به‌ڵام ئه‌م شامی شه‌ریفه‌ی عێراق ته‌مه‌نی زۆر كورت بوو. كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌لێكی زێڕینی له به‌رده‌ستدا بوو، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه شیعه‌ی عێراق. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كاری بۆ ئه‌وه كردووه كه عێراقی داڕێژراوی نوێ، له كرده‌وه‌دا به‌و ئاراسته‌یه نه‌ڕوات. شیعه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ده‌ستوور، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا پێی كرابێت خۆی له جێبه‌جێكردنی لاداوه. هیچكات هه‌رێمی تری وه‌ك هه‌رێمی كوردستانی دروست نه‌كرد. ماده‌ی ١٤٠ی جێبه‌جێ نه‌كرد. له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌ر كاری نووری مالیكی، ئه‌جێندای ئێرانی بۆ یه‌ك خوله‌كیش ڕانه‌وه‌ستاوه. هه‌ر له فشار خستنه‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه له عێراق، دروستكردنی هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی دیجله، ڕاده‌ستكردنی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراق (زۆرینه ناوچه‌ی سوننه‌كان) به داعش، بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دواتریش هاتنی عه‌بادی وه‌ك ته‌واوكه‌ری ئه‌جێندای مالیكی– ئێرانی، به‌بیانووی شه‌ڕی داعش و ته‌فروتووناكردنی زۆرینه‌ی ڕه‌های ناوچه سوننه‌كان، ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر دژ به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و گه‌مارۆ هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ی كه چه‌ندان مانگ دژ به كورد درێژه‌ی كێشا و تا ئه‌مڕۆش به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌ڕێوه ده‌چێت.
ده‌سه‌ڵاتی شیعه له گه‌یشتن به ئامانجی خۆی كه شێوه‌یه‌كه له ده‌سه‌ڵاتی تایفی و شۆڤێنیستی؛ دوو به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی هه‌بوون، ئه‌وانیش سوننه و كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی بوون. له ٢٠١٤ و پرۆسه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و دواتریش شه‌ڕی له‌ناوبردنی داعش؛ ئه‌ركی ته‌فروتووناكردنی سوننه‌ی عێراق هه‌م به خێرایی و هه‌میش به ڕه‌وایه‌تی ته‌واوه‌وه به‌ڕێوه چوو، ئێسته سوننه‌ی عێراق هێزی سیاسیی نییه، ئابووری نییه، ژێرخان و شاره‌كانیان وێران بوون، زۆرینه‌یان ئاواره‌ن و توانای سازكردنی هیچ به‌ربه‌ستێكیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی تایفی شیعه نه‌ماوه.
ده‌سه‌ڵاتی شیعه هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن بۆ گۆڕینی ده‌ستووری عێراق. به له‌به‌رچاوگرتنی چه‌مك و عه‌قڵییه‌ت و تاكتیكی هێزه شیعه‌كان، ئه‌سته‌م نییه له‌وه تێبگه‌ین كه هه‌وڵی گۆڕینی ده‌ستوور راستییه‌كه‌ی هه‌وڵی له‌باربردنی ئه‌و ماف و گره‌نتیانه‌یه كه له ده‌ستووردا بۆ كورد جێگیر كراون. ده‌بینین له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستیان بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك بردبێت، له قازانجی كورد نه‌بووه. بۆ نموونه؛ یاسای هه‌ڵبژاردن گۆڕا، كورد لێی ناڕازییه. بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بێگومان به زیانی كورد ده‌بێت. ئاشكرایه زۆر حیساب بۆ ده‌نگی كوردیش ناكه‌ن و خۆیان زۆرینه‌ی ڕه‌هان. ئێسته‌ش له‌م قۆناغه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو له‌ژێر ناوی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات و داواكاری و پێداگری خۆپێشانده‌ران؛ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ ده‌زگه و ئۆرگانێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (كه مافی ده‌ستووری هه‌یه)، خه‌ریكن خۆیان وه‌زیر و به‌رپرس بۆ كورد و به‌ناوی كورد دیاری بكه‌ن، به ئاشكراش گوتوویانه كه ئێوه ناتوانن له په‌رله‌مان ڕێگری له متمانه‌دان به‌م حكوومه‌ته بكه‌ن، واتا ئێمه زۆرینه‌ین و هه‌ر وه‌ك خۆمان ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات؛ بێ ناوه‌ڕۆكبوونی فۆرمی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵییه له عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی خێرایه بۆ فۆرمی پێش ٢٠٠٣. واتا فۆرمی ده‌سه‌ڵاتی تایفی و شۆڤێنیستی. جیاوازی له‌وه‌دایه ئه‌مجاره شیعه ده‌سه‌ڵاته و شێوه‌ی سه‌پاندنی ئه‌و فۆرمه‌ش وه‌ك سه‌رده‌می به‌عس له‌ڕێی شه‌ڕ و چه‌ك نییه، به‌ڵكو له ڕێی پاڵه‌په‌ستۆی سیاسی، ئابووری و یاساییه. ئه‌مه كرۆكی داڕێژه‌ی ئێرانییه، واتا دیزاینی ئێرانییانه‌ی عێراقی نوێیه.
عێراق له ناوچه‌كه‌دا بۆ هه‌ژموونی ئێران و به‌ڕێوه‌بردنی ته‌نگژه و ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و پاراستنی خۆی، كۆتا سه‌نگه‌ره و به هیچ به‌هایه‌ك ئاماده نییه ئه‌و سه‌نگه‌ره چۆڵ بكات، بۆیه به‌بێ سڵه‌مینه‌وه په‌لاماری هه‌موو به‌ربه‌ستێكیش ده‌دات.
كورد له عێراق و قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، له ڕوانگه‌ی ئێرانه‌وه دۆست و هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه، شیعه نییه، عه‌ره‌ب نییه، سه‌رچاوه‌ی ئیلهامه بۆ كوردی ئێران و به‌شه‌كانی تریش، ده‌رفه‌تی ده‌ست بكه‌وێت له عێراق داده‌بڕێت و... تاد. له‌م سۆنگه‌یه‌وه كوردی عێراق له به‌رده‌م یه‌كێك له چاره‌نووسسازترین قۆناخه‌كانی ژیانی خۆیدایه. له‌وانه‌یه دۆخ و پێویستییه كاتییه‌كان یا ناكۆكییه‌كانی ناوماڵی شیعه، جاروبار ئه‌م پرۆسه‌یه خاو بكاته‌وه یان هه‌ندێ ڕێككه‌وتنی كاتی بكرێن، به‌ڵام له كۆی ئه‌م ئه‌جێندایه‌دا ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه باس كرا.
پێش هه‌ر شتێك ده‌بێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی راست و بابه‌تییانه‌مان بۆ ئه‌و قۆناغه هه‌بێت. پێویسته ناوماڵی خۆمان یه‌كبخه‌ین و له پرسه گشتییه‌كاندا یه‌ك هه‌ڵوێست بین. ده‌بێ نه‌بین به لایه‌نگیری هیچ كام له لایه‌نه‌كانی ئه‌و ململانێیه و هه‌وڵی پاراستنی هاوسه‌نگی بده‌ین. ده‌بێ بیانوو نه‌ده‌ین به‌ده‌ستی هیچ كام له لایه‌نه‌كانه‌وه. تادوایی پێداگری له‌سه‌ر ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور بكه‌ین. له‌ناوخۆشدا له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌وه، خۆمان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی سه‌پێنراو ئاماده بكه‌ین.