پێش گه‌یشتن به كرۆكى نووسینم، پێم خۆشه بڵێم كه هیچ كات به بینینى ئاڵاى عێراق دڵخۆش نیم ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌یش له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانى وڵاتانى دنیا عێراق به‌شداره، چونكه له سایه‌ى ئاڵای عێراق و حكوومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتى عێراقه‌وه زۆرترین سته‌م به‌رامبه‌ر گه‌لى كورد كراوه به ئێسته‌یشه‌وه هیچ تاكێكى عێراقی له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین كورد هاووڵاتییه‌كى ئاسایی بێت له‌و عێراقه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ هه‌میشه كورد كاره‌كه‌ر و پارێزه‌رى ئه‌وان بێت.
ئه‌وه‌ى سه‌یره به‌لامه‌وه هه‌میشه بیرچوونه‌وه‌ی به‌رپرسانى كورده كه ئه‌و ئازاره‌ی عێراقییه‌كان به‌رامبه‌ر كورد داویانه له رابردوودا هه‌ست نه‌كردن به‌وه‌ى له داهاتوو رابردوویه‌كى به ئازار دووباره ده‌كه‌نه‌وه، له ڕاستیدا هیچ جیاوازی نییه له نێوان سه‌دام حسێن و هه‌ر كه‌سێكى تری عێراق كه كورد نه‌بێت جا ئه‌رشه‌د ساڵحى بێت یاخود ئوسامه نوجێفی یان هادى عامرى. من واى ده‌بینم هه‌مان بۆ گه‌یاندنى دروستى دیدگهكهم، ئه‌وه ده‌خه‌مه ڕوو سه‌دام له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوو كورد ئاڵاى هه‌بێت له نیشتمانى خۆى، ئێ ئه‌وه‌تا ئه‌مانیش هه‌روه‌ك سه‌دام حوسێن له‌گه‌ڵ ئاڵاى كوردستان نین جگه له زۆر خاڵی تر‌ى هاوبه‌شی له لایه‌نى ڕامیار و كارگێڕی و ئابوورى له‌م وڵاته، بۆیه به‌دڵنیایییه‌وه هیچ جیاوازى نییه له نێوان سه‌دام و ئه‌مانى تر .
من تا ئێسته نازانم ژماره‌ى توركمان چه‌نده له عێراق، كه‌چی ده‌زانم له كوردستان به‌قه‌د پارێزگایه‌كى كوردستان كورسیی په‌رله‌مانى كورستانیان ته‌رخان كردووه بۆ توركمانه‌كان، جگه له‌وه له پاش ساڵی 2003وه هیچ توركمانێك نه‌یتوانى به ئاسووده‌یى دابنیشێت له كه‌ركووك و ئه‌و عێراقه‌ى كه ئه‌وان شانازى به ئاڵاكه‌یه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هێزى كورد و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان پارێزگارى نه‌كات لێیان. جگه له‌وه‌ی ئیتر چه‌ند ئیمتیاز و پله‌ى تریان له كوردستان و له كه‌ركووك وه‌رگرتبێت كه به‌پێی ژماره‌ى دانیشتوان شایسته نه‌بوون و كورد هه‌میشه ڕێزى زیاتر بووه به‌رامبه‌ریان.
له‌لایه‌كى تره‌وه عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركووك كه ئه‌گه‌ر قاره‌مانانى كورد له پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیسى ئه‌و شاره نه‌بن، ئه‌وا هیچ ماڵه عه‌ره‌بێك نییه پارێزراو بن و شتێك نامێنێت كه پێی بگوترێ ئارامى و ژیان له‌و شاره‌دا !
من تێناگه‌م به چ ڕووخسارێكهوه كاتێك باسی ناده‌ستوورى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان ده‌كه‌ن له كه‌ركووك؟ ئاخر ده‌ستوورێك كه هیچ ماده‌یه‌كى جێبه‌جێ نه‌كرابێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و شاره، خێره ئێسته به هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان پێشێل بكرێت؟ بێ ئاگا له‌وه‌ى كه ده‌ستوورى عێراق ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ى داوه به نووسینى ناونیشانى هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌و شاره به كوردی، ئاخۆ چۆن ئاڵاى كوردى تێدا هه‌ڵ نه‌كرێ و ده‌ستوورى نه‌بێت؟
ڕه‌نگه سبه‌ینێ توركمانه‌كان ئاڵاى كوردستان له هه‌ولێر لا ببه‌ن، چونكه ئه‌وه‌تا له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه ئازادانه له هه‌ولێر ده‌ژین و هه‌ولێر هى ئه‌وانیشه، دوورى بۆ مه‌چن ئاواره عه‌ره‌به‌كانیش دهستبارێكیان بده‌ن، چونكه ئه‌وه‌تا له سایه‌ى پێشمه‌رگه و حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه له‌برى ئه‌وه‌ى سه‌رببڕێن له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌وه سێ ساڵه خۆش ده‌ژین، ئه‌گه‌ر باسی ده‌ستوور ده‌كه‌ن، ئه‌وا فه‌رموون ماده‌ى 140 جێبه‌جێ بكه‌ن .
من پێم وایه ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك دره‌نگ هه‌ڵكرا، ده‌بوو له پاش ڕووخانى حكوومه‌تى به‌عس له 2003 هه‌ر به زوویى له هه‌موو گۆڕه‌پان و چوارڕیان و هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌كى كه‌ركووك ئاڵاى پیرۆزى كوردستان ههڵكرایه. ده‌بوو كاتێك له هه‌ڵبژاردنه‌كان كورد یه‌كه‌م لیستى براوه بوو و زۆرینه‌ى كه‌ركووك به ده‌نگ سه‌لمێنرا كورده و پارێزگارى كه‌ركووكى به‌ركه‌وت، ئه‌وكات ئاڵاى كوردستانى ههڵكرایه، به‌ڵام كورد هه‌میشه نه‌رمى نواندووه، بۆیه زۆركات خه‌ڵكانێكى مێشووله ئاسا گیزه گیز ده‌كه‌ن و دژى كوردایه‌تیى كه‌ركووك بكه‌ن، وا ده‌زانم كورد هه‌میشه باجى نه‌رمى نواندن و ڕاكێشانى ده‌ستى برایه‌تى بۆ دوژمن و نه‌یارانى ده‌دات، وه‌ك گوتم كورد له‌لاى هه‌موو عێراقییه‌كی عێراق هاووڵاتییه‌كى كاره‌كه‌ره.
جگه له خۆشحاڵی هه‌موو كوردێك به شهكانهوهى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك، گرنگه له‌مه‌ودوا كورد و به‌رپرسانى كورد به یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێست زیاتر دووپات له سه‌پاندنى كوردستانیبوونى كه‌ركووك بكه‌ن، به‌بێ جیاوازى حزبی و ئایدیا چونكه كاتێك ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ئاڵای پیرۆزى كوردستان به‌ده‌ستى هه‌موو حزبه كوردییه‌كانه‌وه چووه ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌ن، گه‌لێ چاوى كورد وه‌ك چاوانى من فرمێسكى شادى ڕشت، ئاخۆ به نه‌خشاندنى كه‌ركووك و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر باشوورى كوردستان چ زایهڵهیهك له دڵى تاكه‌كانى كوردستان سه‌ما بكات؟
گرنگه كورد مێژووی له‌بیر بێت و رژد بێت بۆ داهاتوو، ئێمه شۆڕشێكمان له‌پێناو كه‌ركووك داناوه، بۆیه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له كورد كاریگه‌ریی نابێ، به‌پێچه‌وانه‌وه كورد له سه‌نگه‌ردا هه‌میشه براوه بووه و پێشمهریگهیش به‌ر له سێ ساڵ ئاڵای كوردستانی برده قووڵایی باشووری كه‌ركووكیش نه‌ك هه‌ر ناو شاره‌كه، بۆیه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا دوا كه‌وتووه له بڕیاره‌كه‌ی، به‌ڵام هه‌ر گرنگه. پێویسته كاردانه‌وه‌كان به‌رپرسیارانه بن به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایی توركمان و عه‌ره‌ب و هه‌وڵ بدرێت رازی بكرێن به‌وه‌ی مافی ئه‌وان كورد ده‌یدات، ئه‌گه‌ر نا عێراق به‌هێز بێته‌وه، هیچ حیسابێك بۆ كه‌مینه‌ی وه‌ك توركمان ناكات.
شه‌فیق بانیشارى