شه‌فیق بانى شارى
له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی بڕیاردان له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌ردوو حزبی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامى به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه چاره‌نووسسازه مێژوویییه‌یان نه‌كرد، پاش ڕاگه‌یاندنى موژدانه گه‌وره‌كه به خه‌ڵكى كوردستان، هه‌رزوو ئه‌وان له ده‌ڤه‌ری سلێمانییه‌وه كه‌وتنه‌وه شیكارى بۆ بێبایه‌خكردنى ڕیفراندۆم و هه‌نگاوه مێژوویییه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تى سیاسیی كورد، هه‌رزوو چه‌ندان لێكدانه‌وه‌یان گه‌یانده هزرى خه‌ڵك به‌تایبه‌ت كادرانی ئه‌و حزبانه به جۆرێك پرۆسه‌یه‌كى نیشتمانیى گه‌وره‌ی وه‌ك ڕیفراندۆمیان بچووك كرده‌وه بۆ ئاستى حزبایه‌تی، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكى به‌رامبه‌ر ره‌وایی بده‌ن كه موڵكیى پرسێكى نیشتمانى به خۆیاندا ببڕن، كه‌چی ئه‌مان له دیدى كورتبینى خۆیانه‌وه ویستیان پرۆسه‌كه له‌كه‌دار بكه‌ن.
دواتر بایه‌خ و گرنگى ریفراندۆمیان بۆ ڕوون بووه‌وه و زانییان پرسێكی گه‌وره‌یه، بۆیه له ئاستى حزبه‌وه ته‌كنیكى دژایه‌تییه‌كه‌یان گۆڕی و له ماوه‌ى ڕابردوو له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رى و بانگهێشته سیاسییه‌كان، ئه‌مان شه‌رمنانه هه‌ر جاره و به پاساوێك خۆیان دوور ده‌خه‌نه‌وه، بۆ نموونه سه‌ره‌تا مه‌رج و داوایان كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بوو و ده‌یانگوت به‌بێ په‌رله‌مان پرۆسه‌یه‌كى وا یاسایی نابێ، /هه‌رچه‌ند به‌گوته‌ى یاساناسان ریفراندۆم گه‌وره‌تره له په‌رله‌مان/ به‌ڵام كه پارتى وه‌ك لایه‌نی به‌رامبه‌ر له داواكانیان هاته پێش و ڕ‌ازى بوو به كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، گۆڕان و كۆمه‌ڵ بیانووی تازه‌یان دۆزییه‌وه و نه‌چوونه پێش بۆ به‌شدارى له كۆمیته‌ى باڵاى ڕیفراندۆم.
زۆرینه وا لێكی ده‌ده‌نه‌وه ئه‌و یاریكردنه ناڕوونه بۆ ئه‌وه‌یه هه‌وادار و لایه‌نگرانیان له خۆیان ڕ‌ازى بكه‌ن، به‌ڵام پێم وایه به‌ده‌ر له ڕازیكردنی لایه‌نگرانیان، ئه‌و حزبانه ده‌یانه‌وێ به‌و جۆره یاریكردنه ناڕوونه به‌شی بیانوویه‌كى تر بهێڵنه‌وه بۆ داهاتوو. لێره‌دا نموونه‌یه‌ك ده‌خه‌مه ڕوو، "گۆڕان كۆمه‌ڵ" ده‌ڵێن بڕوامان به ڕیفراندۆم هه‌یه و مافی گه‌لى كورده، له راگه‌یه‌نراوی فه‌رمیشدا ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم "به‌هه‌ڵه" ده‌زانن، ئه‌مه چه‌ندی به چه‌ند.
هه‌ڵوێستى یه‌كێتى له پاش ئه‌وه‌ی به‌شداریی له بڕیاردانى ڕیفراندۆم كرد، دواتر هاتنه دواوه و دڵه‌ڕاوكه‌یان پێوه دیاره، ئه‌میش هه‌مان یاری ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رمتر. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جیاوازه ئه‌وه‌یه له‌ناو یه‌كێتیدا ئه‌وانه‌ى به‌شدارى ده‌كه‌ن له كۆمیته‌ى ڕیفراندۆم و له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمدان، جگه له‌وه‌ى كه‌سانى كامڵن و خه‌مى نیشتمانیان له له‌ده‌ستدانى لایه‌نگر پێ گرنگتره، هاوكات له حزبه‌كه‌دا بڕیار به‌ده‌ستن، بۆیه گرنگه یه‌كێتی خۆی روون بكاته‌وه و ئه‌و كادرانه‌ی دژن به چاره‌نووسی وڵات، یه‌كلایان بكاته‌وه، وه‌ك فه‌رهاد سه‌نگاوییان یه‌كلا كرده‌وه، ئه‌و سه‌ركرده و هه‌ڵسووڕاوانه‌ی حزب كه دژى ڕیفراندۆمن زۆر ده‌ڵێن، ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو كه ڕیفراندۆم یارییه و بۆ پارتی بۆ خۆی ده‌یكات به گه‌لى كورد، به‌ڵام زۆر سه‌یره ئاوڕێك له هه‌ڵوێستى حزبه‌كانى خۆیان ناده‌نه‌وه چ یارییه‌ك ده‌كه‌ن.
نازانم ئه‌وان له كوێ ئه‌و ناسنامه‌ى سه‌ركردایه‌تییه‌یان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌گه‌ر حزبه‌كانیان نه‌توانن دوای ڕیفراندۆم ڕێگرى له یاریكردنه‌كه‌ى پارتی بكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان سیاسی بن، ئه‌وا به‌دڵنیایییه‌وه نه‌ك ڕێگرى، به‌ڵكو ده‌توانن یارییه‌كه به سوودى خۆیان ته‌واو بكه‌ن، هه‌رچه‌ند له كۆتا په‌یامیدا بارزانى به گوێی دۆست و دوژمن‌دا دا كه سه‌ركه‌وتنى ڕیفراندۆم شانازى و بردنه‌وه‌ى گه‌لى كورده. به‌ڵام ئه‌مان به بوغزێكى زۆر و پلانێكى ناپه‌سنده‌وه ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌یه‌كى وا چاره‌نووسسازى نیشتمانى له‌بار به‌رن یا په‌كی بخه‌ن.