شه‌فیق بانیشارى
هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ ئاسانكارى له په‌لاماره‌كانى تیرۆرستانى داعش،جه‌نگی ده‌روونى بوو به بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵی ناڕاست و بێبنه‌ماى تۆقێنه‌ر.ئه‌وان له‌سه‌ره‌تادا پیلانى ڕووخاندنى ده‌روونى به‌رامبه‌ریان به‌كار ده‌هێنا پاشان په‌لاماره ترسنۆكه‌كانیان ده‌كرد،به‌شێكى زۆر له كار‌و فێڵ و ڕێكلامییه تۆقێنه‌ره‌كانیشیان بریتى بوو له به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجیاى میدیا (وه‌ك فۆتۆشۆب و به‌رنامه مۆنتاجییه‌كانى ڤیدیۆ و كرۆمات)، به‌ڵام شاره‌زابوون له ئاستى تێگه‌یشتنى خه‌ڵك كه زۆرێك له‌و خه‌ڵكه‌ى به‌رامبه‌ریان نه‌یانده‌زانى ئه‌وه كارى دروستكراوه هه‌روه‌ك هه‌واڵی گرتنى به‌نداوى مووسڵ و شوێنه ئاینییه‌كانى ئێزیدییان بڵاو كرده‌وه، كه‌چی له ڕاستى دا له‌ده‌ستى پێشمه‌رگه‌دا بوون و پارێزراو بوون.
به‌كارهێنانى ئه‌و ته‌كنیكه‌ى كه پێی ده‌گوترێ (شه‌ڕی ده‌روونى) هه‌میشه ڕاگه‌یاندن هۆكارێكى سه‌ره‌كى پشتى جه‌نگه، به‌هۆى به‌كارهێنانى ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌توانرێت جه‌نگاوه‌ره‌كانى گیان فیدابن له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌توانرێت وره ڕووخاو بن، له‌م دواییه‌دا گه‌لى كورد چه‌ند ئه‌زموونێكى تێپه‌ڕاند كه زیاتر هۆكارى جه‌نگی ده‌روونى بوو وه‌ك ئه‌وه‌ى له كۆڕه‌وه‌كه‌ى به‌هارى 1991 ڕوویدا، حكوومه‌تى به‌عس له خوارووى كه‌ركووك نه‌جووڵابوو، هاته هاتى میله‌ت وره‌ى زۆر له‌و هێزانه‌ى به‌زاند تا ئه‌وه‌ى كه حكوومه‌تى به‌عس كه‌ركووكى گرته‌وه، خه‌ڵك هاته چه‌مچه‌ماڵ و به تێپه‌ڕبوونى خوله‌ك خه‌ڵك به‌بێ ئاگاداربوون هه‌واڵی هێرشی حكوومه‌تى به‌عسى بڵاوده‌كرده‌وه له به‌رده‌قاره‌مان و تا بازیان و سلێمانى، تا وه‌ك ئیسته له‌یادمه گوتیان گه‌یشته عه‌ربه‌ت! ئه‌م هه‌موو هاته‌هاته‌ى میله‌ت واى كرد كه ماڵ و گوزه‌رانى خۆى چۆڵ كرد و هه‌ڵهات، له‌گه‌ڵیشیدا هێزى پێشمه‌رگه به بینین و بیستنى ئه‌و دیمه‌نانه وره‌ى ڕووخا و توانای به‌رگرى نه‌ما،بۆیه حكوومه‌تى به‌عس كه‌مێك ناوچه‌كانى كه‌ركووكى گرته‌وه، له‌لایه‌كى تره‌وه له‌م شه‌ڕی داعشه‌دا هه‌مان هاته‌هات بڵاو بووه‌وه، ئه‌وانیش له‌ڕێى به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تى و هۆیه‌كانى ڕاگه‌یاندنه‌وه وه‌ك بینیمان خۆفرۆشه كورده‌كانى ناو داعش په‌یامى ڤیدیۆیی‌یان له دووره‌وه بڵاو ده‌كرده‌وه، هه‌ندێك ده‌روونى خه‌ڵكیان لاواز كرد بۆگرتنى كه‌ركووك و هه‌ولێری پایته‌خت، كه‌چی هیمه‌تى به‌رز و وره‌ى پۆڵاینى پێشمه‌رگه نه‌ك سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر داعشدا، به‌ڵكو به ته‌واوى دنیاى سه‌لماند كه هێزێكى قاره‌مان و دوژمن به‌زێنه،كه‌چی له سیناریۆیه‌كى پێكه‌نیناویدا پاش هه‌ڕه‌شه و گوتاره شه‌ڕئامێزه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌وه دوو ڕۆژه ده‌نگۆى جووڵانى هێزى حه‌شدى شه‌عبى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌ناو خه‌ڵك بڵاو ده‌كرێته‌وه.
گرته ڤیدیۆى چه‌ند ئۆتۆمبێلێكى حه‌شدى شه‌عبى له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ربازێكیان بووه‌ته پڕ بینه‌رترین ڤیدیۆ، گوایه هێزى حه‌شدى شه‌عبى هاتوونه كوردستان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى پێشمه‌رگه‌یان گرتووه، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی تابلۆی ناونیشانى فه‌وجێكى پێشمه‌رگه له دیمه‌نێكدا، ئیتر ئه‌م دیمه‌نه كراوه‌ته‌وه چه‌كێكى به‌هێز بۆ تێكدانى ئارامى ده‌روونى خه‌ڵكى كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند میدیایه‌ك و له چه‌ند په‌یج و كه‌سانێك بڵاو كراوه‌ته‌وه.هه‌ڵبه‌ت به‌شێكیان ئامانجی ته‌واویان له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ڤیدیۆیه بۆ ڕووخانى وره‌ى پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى كوردستانه به‌تایبه‌ت كه‌ركووك. له‌ڕاستیدا ئه‌وانه به‌شێكى زۆریان به مه‌به‌ست و وه‌ك خزمه‌تێك به دوژمن ده‌یانه‌وێ شه‌ڕی ده‌روونى پێش هاتنى هێزى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و مه‌رام و مه‌به‌سته زۆر زوو پووچه‌ڵ كرایه‌وه و پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه،جـا به هێزى ژیری و داناى ئاشتیخوازی فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه بێت یـا به هێزى چه‌ك و ته‌مبێكردنى دوژمن كه بیه‌وێت په‌لامارى خاكى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه بدات، چونكه هه‌موو ده‌زانین كه حه‌شدى شه‌عبى و سوپای عێراق ئه‌و هێزانه‌ن كه به‌رگه‌ى چه‌ند سه‌عاتێك په‌لاماری تیرۆرستانى داعشیان نه‌گرت و یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكى عێراقیان راده‌ست به داعش كرد،ئاخۆ چۆن له‌به‌رامبه‌ر هێزى پۆڵایینى پێشمه‌رگه به‌رگه ده‌گرن به‌تایبه‌ت خاكێكى پیرۆزى وه‌ك كه‌ركووك ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بیگرن؟
له‌ڕاستیشدا هه‌موو كوردێك كه به‌كارهێنه‌رى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، پێویسته ئاگادار بێت له به‌كارهێنانى و نه‌كه‌وێته داوى ئه‌وانه‌ى كه شه‌ڕی ده‌روونى ده‌كه‌ن،به‌شێك نه‌بێت له دروستكردنى ترس له ده‌روونى خه‌ڵكى كوردستاندا.