قاڵبوونه‌وه له دیمه‌نی پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م ١٠ ساڵه‌ی دوایی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ناوچه‌یه‌كی گه‌رم و ئاخێنراوه به سه‌رجه‌م چه‌مكه ئاینی و ئایدۆلۆجییه‌كان، یارمه‌تیده‌رێكی باش و ئه‌زموونییه بۆ شیكاری واقیعییانه‌ی ئه‌م پرسه.
به‌هاری عه‌ره‌بی راستییه‌كه‌ی بوو به به‌هاری توندڕه‌وی ئاینی و سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ركه‌وتنی چه‌ندان گرووپ و ڕێكخراوی تیرۆریستیی هاوشێوه‌ی داعش. داڕمانی به‌شێك له ڕژێمه دیكتاتۆره‌كان و لاوازبوونی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌ندێكی تریان و دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆ له‌و وڵاتانه، زه‌وینه‌ی بۆ پێڕه‌وانی ئاینی و شوێنكه‌وتووانی ڕێكخراوه ئاینییه‌كان خۆش كرد تا بێنه ناو كایه‌ی سیاسییه‌وه كه تا به‌ر له‌و قۆناغه، ته‌ماشاكه‌رێكی پاسیڤ و دووره‌په‌رێزی گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت بوون.
ڕژێمه دیكتاتۆره‌كان به بیانووی بێ بنه‌ما و سه‌فسه‌ته‌ی تێكه‌ڵبوون یان جیاوازی ئاین له سیاسه‌ت، به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه‌یان له به‌شداری سیاسیی بێبه‌ش ده‌كرد. دوای ڕاپه‌ڕینه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی، ئه‌و به‌شه تازه نه‌فه‌سه‌ی كۆمه‌ڵگه كه به‌شدارییان له سیاسه‌تدا بۆ مسۆگه‌ر بووبوو، ئه‌مجاره وه‌ك كاردانه‌وه له به‌رانبه‌ر تێڕوانینی ڕژێمه دیكتاتۆره‌كان، دروشمی سه‌فسه‌ته‌ئامێزی هاوتایی و یه‌كبوونی ئاین و سیاسه‌تیان هه‌ڵدا.
ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ردوو تێڕوانینه به تێكه‌ڵه و سه‌فسه‌ته وه‌سف ده‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌یه پێوه‌ندی و ئاستی نێوان ئه‌م دوو چه‌مكه و دیارده‌ی ئاین و سیاسه‌ت، دابڕان و یان هاوتابوون نییه. چونكه:
یه‌كه‌م، ئاین زۆرینه ناوه‌ڕۆكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. چه‌مكی ئاین له ڕژێمه عورفی و دنیاییه‌كانیشدا هه‌رگیز دابڕاو له سیاسه‌ت نییه.
له مێژووی كه‌وناره‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین و كوردستاندا، ئاین و موڵك (وڵات) و ئاین و ده‌وڵه‌ت له‌ناو یه‌ك بازنه‌دا و گرێ‌دراو به یه‌كتر ده‌بینرێن. كۆی "میترا" و "وارونا"له خوداوه‌ندێكی سه‌رووتر و به ده‌سه‌ڵاتتر له خۆیاندا، له ئاینی زه‌رده‌شتی نیشانه‌ی ئه‌م راستییه‌یه. "میترا، وارونا" كه سیمبۆلی دوو هێزی دنیایی و ئاینین، دوانه‌یه‌ك پێكدێنن كه گشتگیری و ڕێكخستنی ئه‌رك و یه‌كانگیری هێز و ده‌سه‌ڵات به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن.
له چاخی ئیسلامی‌دا ئاین و سیاسه‌ت ڕێك به هاوتای یه‌ك نابینرێن. ئاین به دیارده‌یه‌ك داده‌نرێت كه ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌توانێ پاڵپشتی بكات و توانا و هێزی پێ ببه‌خشێت. له به‌رانبه‌ردا دیارده‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات ڕه‌وایه‌تی خۆی له ئاین وه‌رده‌گرێت.
له دنیاییترین سیستم و ڕژێمه‌كانیشدا ئه‌و باوه‌ڕمه‌ندانه‌ی ئاینه‌كه‌یان جیلوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌خۆ ده‌گرێت، ده‌توانن هه‌ڵبژێر یان هه‌ڵبژێردراو بن، مه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا كه ڕێباز و پێڕه‌وێكی دژبه‌رانه به‌رانبه‌ر به سیستمی سیاسی له پێش بگرن، ناڕه‌وا و نامه‌شرووعی ببینن و به نیازی ڕووخاندنی بن. حزب و ڕێكخراوی سیاسی-ئاینی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێنه ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ته‌وه و چالاكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بنوێنن. ده‌قه ئاینییه‌كان له‌پاڵ سه‌رچاوه زانستی، فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له داڕشتنی یاسا و سیاسه‌ت وه‌ك سه‌رچاوه به‌كار بهێنرێن.
دووه‌م، سیاسه‌ت به واتای گۆڕه‌پانی به‌ده‌ستهێنان، پاراستن و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، دیارده‌یه‌كی مادی و دنیاییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ له‌گه‌ڵ ئاین كه دیارده‌یه‌كی مه‌عنه‌وییه یه‌ك بگرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیشی پێ درابێت. چونكه ئه‌م دوو دیارده‌یه دوو گۆڕه‌پانی جیاواز له یه‌كن.
بنه‌مای ئاین، چۆنیه‌تیی پێوه‌ندیی مرۆڤ و واتای پیرۆزه (خوداوه‌نده) كه بابه‌تێكی ته‌واو میتافیزیكییه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌ت كه پرسێكی دنیاییه بچووك نابێته‌وه.
ئاین و سیاسه‌ت، وه‌ك دوو دیارده‌ی جیاواز له ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگه‌دا ڕۆڵ و پێگه و كاریگه‌ریان هه‌یه. به‌ریه‌ككه‌وتن و ناكۆكییان پێكه‌وه هه‌یه. ئه‌میان بۆ ئه‌ویتر بچووك یان په‌راوێز نا‌خرێت.
سێیه‌م، ئاین ده‌كرێ له چوارچێوه‌ی پێوه‌ر و پره‌نسیپه‌كاندا پێڕه‌و و سیستمێكی سیاسی دابڕێژێت، به‌ڵام ئه‌وه دیسانیش به واتای هاوتابوونی ئاین و سیاسه‌ت نییه، چونكه هاوته‌ریبی ئه‌و شێوه و داڕێژه سیاسییه ئاینییه‌دا پێویستی به‌هره‌گرتن له ئاراسته‌ی جیاواز دێته گۆڕێ.
چه‌مك و تێڕوانینی ئاینی به‌ردی بناغه‌ی سیستمی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته، بۆیه ده‌كرێت باسی جۆرێك له یه‌كگری و هاوتایی ئاین و ده‌وڵه‌ت وه‌ك ناوه‌ندی كه‌ڵه‌كه‌بووی هێز و ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگه بكرێت كه تێیدا ئاین یان به‌ته‌واوه‌تی ده‌بێته ده‌وڵه‌ت، یان ده‌وڵه‌ت ده‌زگه و دامه‌زراوه ئاینییه‌كان ده‌خاته خزمه‌تی ئه‌جێندای خۆیه‌وه و ڕه‌وایه‌تی لێ وه‌رده‌گرێت.
له‌و حاڵه‌ته‌دا دوو جۆره كاره‌كته‌ر ده‌رده‌كه‌ون، یان ئه‌وه‌تا ده‌وڵه‌ت له‌جیاتی هه‌موو ده‌زگه و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه به ئاینیشه‌وه ڕۆڵ ده‌گێڕێت، یاخۆ ئاین وه‌ك ده‌زگه‌یه‌ك جگه له ڕۆڵ و ئه‌ركه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی، ڕۆڵ و ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌تیش ده‌گرێته ئه‌ستۆ و له‌وانه‌یه سه‌رووتر له ده‌وڵه‌تیش جێ بگرێت و به‌ڕێوه‌ی ببات، پشتگیری بكات، ڕه‌وایه‌تی پێ ببه‌خشێت و كۆی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیش بگرێته ده‌ست.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له جیاتی پێوه‌ندی ئاین و سیاسه‌ت، پێوه‌ندی ئاین به چه‌مكی ده‌سه‌ڵاته‌وه جێی باسه. ئه‌وه بابه‌تێكی زانستی و كۆمه‌ڵناسانه‌یه كه ده‌توانێ راستینه‌ی زۆر له ڕووداو و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌مدواییه له ناوچه‌كه بخاته‌ڕوو. به پێچه‌وانه‌وه بابه‌تی یه‌كانگیری یان جیاوازی و دابڕانی ئاین و سیاسه‌ت، بابه‌تێكی سیاسی و دروشمێكی حزبی و ئایدۆلۆجییه له قۆناغه جیاوازه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا و فڕی به راستییه‌وه نییه.
ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی ئاینی، كۆنترۆڵكردنی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه له ڕێی هێز و گه‌یشتن به لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، به تاكه ڕێی ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانی ئاین و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی خودا له كۆمه‌ڵگه ده‌زانێت. ئه‌م چه‌مكه پێی وایه ته‌نیا به‌كارهێنانی میكانیزمی هێز و گوشار، تاك و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و سروشته خودایی و دنیاییه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه. وه‌ك چۆن پێی وایه ئاین به‌بێ له‌ده‌ستدابوونی میكانیزمی هێز و گوشار، ناتوانێ له كۆمه‌ڵگه‌دا سه‌قامگیر بكرێت، هه‌رواش پێی وایه به‌بێ هێز ناتوانێ فه‌رمانی خودا جێبه‌جێ بكات. هێزه‌كه‌یش ده‌سه‌ڵاته و ده‌وڵه‌ته.
پێناسه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی ئاینی ئه‌وه‌نده‌ش ئاسان نییه، چونكه زۆر په‌رده‌ی به‌سه‌ر خۆیدا كێشاوه. بۆیه به كورتی باسی هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌كه‌م. ئاینی كه به ده‌سه‌ڵات بوو، خۆی وه‌ك راستی ڕه‌ها پێناسه ده‌كات و هیچ بۆچوونێكی تر له كۆمه‌ڵگه‌دا په‌سه‌ند ناكات.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه له دژی زانست، نوێگه‌رایی و ئازادییه. له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی ئاینییه‌وه، مرۆڤ به‌نده و وڵاتیش موڵكی خودایه.
ده‌سه‌ڵاتداری ئاینیش نوێنه‌ر یان سێبه‌ر یان جێگری خودایه له‌سه‌ر زه‌وی و هه‌موو مافێكی ڕه‌های به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و تاك و وڵاتیش هه‌یه و هیچ سنوورێك له پێش خۆی نابینێت. بۆیه ده‌ست ده‌خاته ناو هه‌موو كارێكی تاك و كۆمه‌ڵگه‌وه، لێی ده‌پرسێته‌وه، جڵه‌وی ده‌كات، كۆنترۆڵی ده‌كات، به‌كاری دێنێت، خواستی خۆی به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێت و ملكه‌چی ده‌كات و هیچ بایه‌خێك بۆ ماف و ئازادییه‌كانی دانانێت. ڕه‌وایه‌تی خۆی له ئاینه‌وه وه‌رده‌گرێت، ده‌قه ئاینییه‌كان به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی لێك ده‌داته‌وه و ده‌رخواردنی خه‌ڵكی ده‌دات.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئاینی ڕیشه‌یه‌كی قووڵی مێژوویی هه‌یه. سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتداره دیكتاتۆره‌كانی چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست و ئه‌مڕۆیش، به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما فكرییه كاریان كردووه. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا هێز و ته‌ڤگه‌ر و ڕه‌وتی گرێ‌دراو به‌م تێڕوانینه‌وه، بوونه‌ته به‌ڵایه‌كی زۆر گه‌وره به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تییه‌وه.
داعش، قاعیده و زۆر ڕێكخراوی تیرۆریستیی هاوشێوه و پێڕه‌وانی بیری توندڕۆیی ئاینی، هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه فكرییه ده‌ڕۆن و بوونه‌ته مۆته‌كه‌ی ترس و وه‌حشیگه‌رایی و تۆقینی مرۆڤایه‌تی.