مژاری چاكسازی له هه‌رێمی كوردستاندا بابه‌تێكی سه‌ره‌كییه كه چه‌ند ساڵێكه باسی لێوه ده‌كرێت. لایه‌نی حوكمڕان و ده‌سه‌ڵاتدار، ئۆپۆزیسیۆن، میدیا و خه‌ڵكی شه‌قام و بازاڕ و بگره هه‌موو كه‌س و لایه‌ك به‌پێی بیركردنه‌وه و ئاست و توانای هزری خۆی، خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی چاكسازی هه‌یه.
گرنگیدان به چاكسازی و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی و ڕێكار و ڕێبازه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه و به‌ره‌وپێشبردنی، له به‌رنامه و پێڕه‌وی حزب و لایه‌نه سیاسی و دامه‌زراوه هزری و ڕووناكبیرییهكاندا شوێنی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كراوه. ته‌نانه‌ت چاكسازی كراوه به دروشمێكی سه‌ره‌كی له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ململانێ و بێنه‌وبه‌رده سیاسی و حزبییه‌كاندا به‌كار ده‌هێنرێت و بگره خه‌ڵكی پێ دهخافڵێنرێت. ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه چاكسازی و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ڕێفۆرم له شێوه‌ی ئیداره‌دان، خواستێكی گشتگیر و پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی هه‌رێمی كوردستانه.
كورد له به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌دانی و خۆی و وڵاته‌كه‌یدا ڕۆڵی پێ نه‌دراوه
حوكمڕانی و حكوومه‌تداری بۆ كورد ئه‌زموونێكی تازه‌یه. ڕاسته له قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژوودا كورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی بووه، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده به‌دواوه و له‌گه‌ڵ پێچانه‌وه‌ی ئیماره‌ته كوردییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانلییه‌وه تا ده‌گاته سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕین، جگه له یه‌ك یان دوو نموونه‌ی كورتخایه‌ن و بچووك، كورد له به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌دانی و خۆی و وڵاته‌كه‌یدا ڕۆڵی پێ نه‌دراوه.
پاش ئه‌و ماوه دوور و درێژه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردییه. ئه‌م نوێبوونه و كهمئهزموونییه بێگومان هه‌ندێ كرچوكاڵیشی پێوه دیاره. به تێپه‌ڕبوونی كات و له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌نی ئه‌م سیستمه به‌ڕێوه‌به‌رییه و هاوكات گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه له بواره جیاوازه‌كاندا، هه‌ندی كه‌موكوڕی له‌م سیستمه‌دا ده‌ركه‌وتوون كه پێویستیان به چاره‌سه‌ر و پێداچوونه‌وه‌یه.
له دوای ٢٠٠٣ و ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، شێوه‌ی پێوه‌ندی و دانوستانی كورد له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، گۆڕانێكی جۆری به‌سه‌ردا هات و كورد به یه‌كێك له سێ كوچكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق هه‌ژمار كرا، سه‌نگ و قورسایی زۆری له گۆڕه‌پانی سیاسی وڵاته‌كه‌دا هه‌بوو. هه‌تا ساڵی ٢٠١٤یش له‌گه‌ڵ هه‌ندێ به‌رز و نزمی، دۆخه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڕۆیشت. كه‌چی له‌و ساڵه‌دا پێوه‌ندی كورد و به‌غدا له‌ناكاو ڕووبه‌ڕووی گۆڕانێكی جۆری بووه‌وه و به‌غدا تاكلایه‌نه قووت و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی.
هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، شه‌ڕی داعش به‌رۆكی كوردستان و عێراقی گرت. ئیتر قه‌یرانێكی تاقهتپڕووكێنی ئابووری و ته‌ناهیی له كوردستان سه‌ری هه‌ڵدا. له‌م دۆخه نوێیه‌دا كورد ناچار بوو خۆی خۆی بژێنێت و هه‌ر بۆ خۆی ڕووبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه. ئه‌م واقیعه تازه‌یه جارێكی تر پێویستی و گرنگی ده‌ست پێكردنی ڕێفۆرم و چاكسازی ڕیشه‌یی و فره‌ڕه‌هه‌ندی ئابووری، سیاسی، ئیداری، یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و... تاد هێنایه كایه‌وه.
گه‌نده‌ڵی، دزی، تاڵانی، قاچاخ، به‌فێڕۆدانی ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌ت، خراپ به‌كارهێنانی پۆست و پله و پایه‌ی حوكمی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، خۆدزینه‌وه له یاسا و ده‌یان دیارده‌ی تری دزێو، وه‌ك گرێ و كانسهرێكی شێرپه‌نجه له جه‌سته‌ی حكوومه‌تدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و كارایی و كارامه‌یی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كان ناهێڵن. چاكسازی ڕاستییه‌كه‌ی ڕیشه‌كێشكردنی ئه‌م گرێ و نه‌خۆشییانه‌یه كه له جه‌سته‌ی حكوومه‌تدان.
كه‌واته سه‌ره‌تا و پێش هه‌موو شتێك، پێویسته جۆری نه‌خۆشییه‌كه و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌ندام و پێكهاته جیاوازه‌كانی جه‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌وجاره چاره‌سه‌ر و ده‌رمانی پێویستی بۆ دابنرێت.
ڕێفۆرم، پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز، دوورمه‌ودا و به‌رده‌وامه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی فراوانه و پانتایی سیاسه‌ت، ئابووری، كولتوور، یاسا، جڤاك، وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، سیستمی ئیداری و به‌ڕێوه‌بردن و... تاد له‌خۆ ده‌گرێت. بێگومان ده‌ره‌نجام و به‌رهه‌می چاكسازیش بازدان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی و ئاسووده‌یی كۆمه‌ڵگه‌یه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، چاكسازی پێویستی به هه‌نگاوی بوێرانه و كرداری لۆجیكی و ڕاستگۆیی و نیازپاكی هه‌یه و به دروشم و قسه‌ی بێ كردار و پهنجهبادان و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن ناكرێت.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم، كابینه‌ی چاكسازییه. له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌ركه‌كانیه‌وه هه‌نگاوی باش و بوێرانه‌ی بۆ كردهییكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له بوار و سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا هاوێشتووه.
ئیتر پرۆسه‌ی چاكسازی له دروشمه‌وه به‌ره‌و كردار هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌گه‌ر وا بڕوات و هه‌موو لایه‌ك به دڵسۆزی و نیازی باشه‌وه شان بده‌نه به‌ر به‌رپرسیارێتی و پشتی حكوومه‌ت بگرن، له داهاتوویه‌كی نه چه‌ند دووردا، یه‌كه‌م؛ له به‌غدا بێ منه‌ت ده‌بین و هه‌رێم و ئهزموونهكهیشمان پارێزراو ده‌بێت و ده‌توانین پشت به خۆمان ببه‌ستین. دووه‌م، ئاسووده‌یی و كامه‌رانی و دادپه‌روه‌ری ڕوو له وڵاته‌كه‌مان ده‌كات و هه‌موو لایه‌كمان دهحهسێینهوه.