هاوكێشه سیاسییه‌كانی عێراق له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچی پرس و بابه‌تی ئه‌م وڵاته هه‌یه له ده‌رئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتن و ململانێ و دانوستان و پێكهاتنی چوار ناوه‌ندی هێز، بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه.
دوو ناوه‌ند له ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدان، ئێران وه‌ك ئه‌كته‌رێكی هه‌رێمی و ئه‌مه‌ریكایش وه‌ك كاره‌كته‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌م دووانه پاش سه‌دام ره‌نگڕێژی سیستمی سیاسیی عێراقیان كردووه و ئاماده‌ییه‌كی فره‌وانیشیان له هه‌موو كایه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا هه‌یه. له عێراقدا خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی زۆرن و ده‌كرێ بڵێین هیچ بڕیارێك له‌م وڵاته نادرێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیی تاران و واشنتنی له‌سه‌ر بێت.
له پاڵ رۆڵ و پێگه‌ی ئه‌م دوو ئه‌كته‌ره هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌دا، له ئاستی ناوخۆییشدا دوو ناوه‌ندی به‌هێزی بڕیار له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ن.
نه‌جه‌ف ناوه‌ندی بڕیاری شیعه‌ی عێراقه. له قۆناغه سه‌خت و هه‌ستیاره‌كاندا، نه‌جه‌ف بڕیاری كۆتایی شیعه‌ی عێراق ده‌دا و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی شیعه‌یش، ملكه‌چی بڕیاره‌كانی ده‌بن. رۆڵ و پێگه‌ی ئه‌م ناوه‌نده له ساڵی ٢٠٠٣وه تا ئێسته، به به‌هێزی ماوه‌ته‌وه.
له‌م نێوانه‌دا هه‌ولێریش به ناوه‌ندی بڕیاری كوردستان و پێگه‌ی سه‌ره‌كیی پرسی كورد هه‌ژمار ده‌كرێ. له‌م شاره‌وه بڕیار له چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان ده‌درێت و پایته‌ختی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستانیشه.
له ساڵانی رابردوودا هه‌ولێر هێڵه سووره‌كانی كوردستانی دیاری كردووه، هه‌ر له‌م ناوه‌نده‌دا بۆ به‌ره‌وپێشچوونی پرسی كورد و به‌گژداچوونه‌وه‌ی نه‌یاران و ئالنگارییه‌كان پلان داڕێژراوه. به‌دیوێكی تردا، هه‌ولێر داینه‌مۆی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان و بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی پرسی كورد بووه.
به‌ڵام رۆڵ و پێگه‌ی هه‌ولێر چه‌ندان هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه. له كه‌وتنی سه‌دام تا ساڵی ٢٠١٤، هێزی هه‌ولێر رووی له هه‌ڵكشان بووه. له هاوكێشه‌كانی عێراقیشدا ململانێی نه‌جه‌ف، ناوه‌ندی نافه‌رمی و به‌غدا پایته‌ختی فه‌رمی بووه. له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیشه‌وه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی دیار ددانی پێدا نراوه و نه‌كراوه بۆچوونه‌كانی پشتگوێ بخرێت.
بڕینی بودجه و هاتنی داعش، یه‌ك له دوای یه‌ك پێگه‌ی هه‌ولێریان كرده ئامانج. پێده‌چێ زۆر ناوه‌ند و وڵات كه‌یفیان به گه‌وره‌بوونی هه‌ولێر نه‌هاتبێت. ئه‌وه‌بوو به‌رنامه‌ی به‌رته‌سككردنی هه‌ولێر كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. گوشارێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی و ئابووری و سیاسی به‌ر ده‌رگاكه‌ی گرت.
ئه‌و رێژه زۆره‌ی گوشار پێده‌چوو هه‌ولێر ئه‌گه‌ر نه‌خات، به چۆكیدا بهێنێت؛ به‌ڵام چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك نه‌یانهشێت ئه‌مه روو بدات. گرنگترینیان بۆ كه‌سایه‌تیی بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌ركرده‌یه‌ك كه قاڵبووی هاوكێشه و ململانێ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. چه‌ندان جار له ژیانی خۆیدا هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی مه‌ترسیداری بینیوه و ده‌شزانێ له كاتی وادا چۆن جڵه‌وی كه‌شتییه‌كه بكات و بێ ئه‌وه‌ی نغرۆ ببێت، بیگه‌یه‌نێته كه‌نارێكی ئارامتر. بارزانی ئه‌مه‌ی كرد و ته‌نانه‌ت دۆخی كوردستانیشی برده قۆناغێكی تره‌وه و بواریشی بۆ گشتپرسی خۆش كرد.
خه‌ریك بوو هه‌ولێر كۆی هاوكێشه‌كه قڵپ بكاته‌وه و بۆ هه‌میشه كۆتایی به عێراق بهێنێت. به‌ڵام جارێكی‌تر نه‌یارانی هه‌ولێر /وه‌ك ناوه‌ندی پرسی كورد/ یه‌كیان گرته‌وه. بڕیار درابوو ئه‌مجاره هه‌ولێر بۆ هه‌میشه له‌كار بخرێت و كۆتایی به رۆڵ و پێگه‌كه‌ی بهێنرێت و بڕیاری عێراقی له چوار ناوه‌نده‌وه بكرێ به سێ ناوه‌ند. خیانه‌تی ١٦ ئۆكتۆبه‌ر و رۆژانی دواتری، لووتكه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته بوو.
له سه‌ره‌تادا وا هه‌ست ده‌كرا هه‌ولێر گورزێكی وا گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه، ئیتر به ئاسانی راست نابێته‌وه، كاس بووه و داته‌پیوه. هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له ساڵی ٢٠١٨ ئه‌گه‌رچی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری بارزانی به‌هێزتر كرد، به‌ڵام دابه‌شكردنی پله و پۆست و ئیمتیازه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌ت سه‌رۆك كۆمار، ده‌ریخست هێشتا كار به ستراتیجی له‌كارخستن و هه‌ڵته‌كاندنی هه‌ولێر ده‌كرێ. له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا ئه‌وه به ئاشكرا ده‌ركه‌وت.
به‌ڵام راستبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و هاتنه‌وه‌ی به‌هێزی بۆ شانۆی سیاسه‌تی عێراق و ناوچه‌كه، به پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان زۆری نه‌خایاند. هه‌ولێر زۆر زووتر خۆی كۆ كرده‌وه. كارته‌كانی به‌رده‌ستی به لێزانی و سیاسییانه جووڵاند. كۆده‌كانی پشت ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه‌كه و دنیای خوێنده‌وه. هێلكه‌كانی له چه‌ندان سه‌به‌ته‌دا دانا و له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ك به‌خۆداچووونه‌وه‌ی ناوخۆیی، ده‌ستی كرد به چاكسازی. هه‌رچه‌ند له‌م بواره‌دا رێیه‌كی دوور و درێژی له به‌رده‌مدا ماوه.
ده‌كرێ هه‌ڵبژاردنی ١٠ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو وه‌ك خاڵی وه‌رچه‌رخان له گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ هه‌ولێر هه‌ژمار بكه‌ین. هه‌ولێر به تاق و ته‌نیا كورسییه‌كی زۆری مسۆگه‌ر كرد. جارێكی تریش سه‌لماندی پیلانگێڕی و گه‌له‌كۆمه له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له رۆڵ و پێگه‌ی بده‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و پێوه‌ندییه ئۆرگانی و پته‌و و بنه‌ڕه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ دۆزی كورددا هه‌یه‌تی، هه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان خۆیان ئه‌و متمانه‌یه به سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ده‌به‌خشنه‌وه و ده‌یهێننه‌وه ناو هاوكێشه ستراتیجی و جیۆپۆله‌تكییه‌كانه‌وه.
هه‌ولێر ئێسته گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می شكۆی سیاسیی خۆی و یه‌كێك له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتوو، هه‌روه‌ها داڕشتنی بنه‌ماكانی سیاسه‌تی عێراقی تازه‌تر ده‌بێت. ئیتر وه‌ك ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٨ ناكرێ هه‌ولێر پشتگوێ بخرێ و گرنگی به رۆڵ و پێگه‌ی نه‌درێ. هه‌ولێر ئێسته له چه‌قی یارییه‌كه‌یه و ناكرێ و ناتوانن له به‌رچاوی نه‌گرن.
چۆن ئه‌م توانا سیاسی و جه‌ماوه‌رییه ده‌كرێ به ده‌سكه‌وتی مادی و مه‌یدانی؟
به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه، ئه‌وه‌یه چۆن وه‌به‌رهێنان به‌م توانایه‌وه ده‌كرێ؟ واته چۆن ئه‌م توانا سیاسی و جه‌ماوه‌رییه ده‌كرێ به ده‌سكه‌وتی مادی و مه‌یدانی؟
هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی مسۆگه‌ر بكات، ده‌بێ گوشاره‌كانی سه‌ر خۆی بڕه‌وێنێته‌وه و لایان بدات. راسته وه‌ك شكۆ و پێگه هه‌ولێر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می زێڕێنی، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا گه‌مارۆ و گوشاره‌كانی سه‌ر ئه‌م ناوه‌نده وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه. ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی ئامانجیانه له درێژخایه‌ندا بیخنكێنن.
گه‌مارۆی ئابووری، گه‌مارۆی سه‌ربازی و جیۆپۆله‌تیكی، گه‌مارۆی سیاسی و دیپلۆماتی، ئه‌و سێ گه‌مارۆیه‌ن كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له‌م ناوه‌نده ده‌كه‌ن. ئه‌م قۆناغه باشترین هه‌له بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌مارۆیانه كه ئێسته به‌شی زۆریان درزیان تێكه‌وتووه، بشكێنرێن.
ئه‌گه‌ر هه‌ولێر له وه‌به‌رهێنانه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێت و بنكۆڵی ئه‌و سێ گه‌مارۆیه بكات، پێگه‌كه‌ی ئیتر به ئاسانی تووشی شۆكی ئابووری و سه‌ربازی هاوشێوه‌ی ٢٠١٤ و بوومه‌له‌رزه‌ی هاوشێوه‌ی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر نابێته‌وه.