خۆپێشانده‌رانی تشرین پێداگرییان له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كرده‌وه. ئه‌وان به‌نیاز بوون له‌م رێیه‌وه عێراق له بێسه‌روبه‌ری و نه‌مانی حوكمڕانی چاكه ده‌رباز بكه‌ن و كۆتایی به‌م هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌ی بهێنن كه تێیكه‌وتووه. هیوایه‌كی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ١٠ ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢١ هه‌ڵچنیبوو و وایان داده‌نا له ئه‌نجامدا دابه‌شبوونێكی تازه‌ی هێز دروست ده‌بێت، هاوكێشه‌ی سیاسیی به‌غدا ده‌گۆڕێت و وڵات ده‌چێته قۆناغێكی تهندروسترهوه.
له‌م چركه‌ساته‌دا كه سه‌یری دیمه‌نی سیاسیی عێراق و هه‌روه‌ها خواست و داواكاری و جیهانبینی تشرینییه‌كان ده‌كه‌ی، ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وان زۆر به گه‌شبینییه‌وه بگره به ساده‌بینییه‌وه ههلومهرجهكهیان لێكدابووه‌وه، واتێگه‌یشتبوون هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته وه‌ك موعجیزه، عێراق ده‌خاته سه‌ر سكه‌ی حوكمڕانی و به‌ڕێوه‌بردن؛ كه‌چی پاش نزیكی حه‌وت مانگ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا عێراق نه‌ك نزیكی ئه‌م خه‌ونه‌ش نه‌بووه‌ته‌وه؛ به‌پێچه‌وانه‌وه رۆژ له دوای رۆژ له تونێلێكی داخراوی تاریكدا ده‌چه‌قێت؛ ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌وانه:
پێش هه‌موو شتێك هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ئاوێكی سارد بوو كرا به جه‌سته‌ی دیموكراسی و سه‌روه‌ریی بڕیاری گه‌لدا. ئه‌وه روون بووه‌وه له‌م وڵاته‌دا هه‌ڵبژاردن و سندووقی ده‌نگدان و متمانه‌ی گه‌ل تاكه سه‌رچاوه و تاكه رێی گۆڕانكاری و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت نییه.
پێشتر هه‌رێمی كوردستان به‌م رێیه‌دا رۆیشتبوو، ده‌ركه‌وتبوو هه‌ندێ لایه‌ن ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنیشدا بدۆڕێن، وه‌ك براوه له گۆڕه‌پانی هێز ده‌مێننه‌وه و له كێكی ده‌سه‌ڵات پشكی جارانیان ده‌به‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌ریخست ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌بینێت، پاڵپشتی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و هاوسه‌نگی هێزه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌ك سندووقی ده‌نگدان. ئێسته روون و ئاشكرا دیاره هیچ گرنگییه‌ك به ده‌نگی خه‌ڵك نادرێ و رێی پێكهێنانی كابینه و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه له رێككه‌وتن و سازانی ئه‌كته‌ره هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و چۆنیه‌تی هاوسه‌نگی هێز له نێوان ئه‌واندایه.
له‌م بێنهوبهردهیهشدا چاوه‌ڕێ ده‌كرا دوایین دامه‌زراوه‌ی حوكمڕانی له به‌غدا كه وا داده‌نرا سه‌ربه‌خۆیه، داكۆكی له بڕیاری گه‌ل بكات و نه‌بێته سووته‌مه‌نی ململانێی تایفی، ئه‌ویش واده‌رنه‌چوو، مه‌به‌ستم دادگای فیدراڵییه. له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت ئه‌م دامه‌زراوه‌یه زۆر دووره له‌وه‌ی دادگا فیدراڵی بێ و سه‌ربه‌خۆش بێ، له‌وانه‌شه بڕیاره‌كانی له‌م وڵات و له‌و وڵات به زمانی تر بنووسرێن و ئه‌وان زیاتر وه‌ك وه‌رگێڕ بیكه‌نه‌وه به عه‌ره‌بی.
جاران له عێراقدا ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كتریان ره‌چاو ده‌كرد
ئێسته به روون و ئاشكرا دیاره هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له به‌غدادا نه‌ماوه تا له دۆخێكی وه‌هادا ببێ به هه‌وێنی ناوه‌ندگیری و كارئاسانی بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان. به كورتی و به كوردی به‌غدا به ناویش دیموكراسی نییه، به ناویش دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی تێدا نییه، ئه‌وه‌ش له 20 ساڵی رابردوودا كراوه، هه‌مووی شانۆگه‌رییه‌كی شكستخواردووی بێ ناوهڕۆك بووه.
له‌پاڵ ئه‌مه‌دا دوو رووداوی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیش گۆمه‌كه‌ی زیاتر شڵه‌قاندووه. جاران له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقدا ته‌نیا ئێران و ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی رژدیان هه‌بووه. ئه‌م دوو وڵاته له ئه‌نجامی چه‌ندان هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز و تاقیكردنه‌وه و تێكه‌وتن، شێوازێكی جیاواز و زۆر ئاڵۆزی تایبه‌ت به خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراق دانابوو. بۆ نموونه له ٢٠٠٣ تا كۆتایی ٢٠١٨‌دا هه‌یكه‌لی حوكمڕانی له به‌غدا به‌م جۆره داده‌ڕێژرا: كاره‌كته‌ره‌كان تاران هه‌ڵیده‌بژاردن و واشنتنیش گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵده‌كردن.
به‌ڵام له كۆتاكانی ساڵی ٢٠١٨‌دا پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌م دوو وڵاته رۆژ له دوای رۆژ ئاڵۆزتر بووه. جاران له عێراقدا ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كتریان ره‌چاو ده‌كرد و كاریان ده‌كرد ئاسۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت و كابینه‌كان روونتر بكه‌نه‌وه. ئێسته ئه‌م میكانزیمی كاره ئه‌گه‌ر كۆتایی پێ نه‌هاتبێ، ئیتر وه‌ك جاری جاران كار ناكات.
ئێران و ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندییه‌كانیان له دۆخێكی ههڵپهسێراودایه و هه‌ردوولا زیاترین گوشار له یه‌ك ده‌كه‌ن تا لایه‌ك مل بۆ داواكارییه‌كانی ئه‌و لاكه‌ی تر بدات. دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیش له چه‌قی ئه‌م ململانێیه‌دایه. تا چاره‌نووسی ئه‌م دۆسیه‌یه یه‌كلا نه‌كرێته‌وه و دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا به‌لایه‌كدا نه‌كه‌وێت، پێناچێت ئه‌م دوو وڵاته له‌سه‌ر دۆسیه‌ی عێراق بگه‌ن به جۆره سازانێك.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكارییه‌دا ئه‌مجاره‌ش بۆ یه‌كه‌مجار پاش رووخانی سه‌دام حوسێن، وڵاتانی عه‌ره‌بی و توركیا سه‌رله‌نوێ روویان كردووه‌ته‌وه عێراق. ئه‌وان پێشتر به‌جۆرێك خۆیان له سیاسه‌تی عێراقی به دوور ده‌گرت یا خۆیان ده‌دزییه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌كته‌رێكی گرنگ هاتوونه‌ته ناو یارییه‌كه‌وه. نایانه‌وێ وه‌ك جاری جاران هه‌موو شتێك بۆ ئێران و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا بهجێبهێڵن. به‌دیوێكی تردا ئه‌مجاره لایه‌نێكی تریش ده‌یه‌وێ له پاڵ ئه‌و دوو وڵاته‌دا به‌شدار بێت له ره‌نگڕێژكردنی نه‌خشه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی عێراقدا. ئه‌م بابه‌ته له خۆیدا دیمه‌نه‌كه زۆر ئاڵۆزتر و ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن و لێگتێگهیشتنی كه‌متر كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م لێكترازانه‌ی ئێران و ئه‌مه‌ریكا و به‌شداری زیاتری وڵاتانی عه‌ره‌بی و توركیا كه داواكاریی نوێیان هه‌یه و داوای ماف و ئیمتیاز ده‌كه‌ن؛ شۆڕ بووه‌ته‌وه بۆ ناو هێز و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان و خۆی له دوو بابه‌تدا به‌رجه‌سته كردووه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م دابه‌شبوونی زیاتری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی لێ كه‌وتووه‌وه. دووه‌م سه‌ربه‌خۆیی بڕیار و ملنه‌دانی چه‌ندان گرووپ و لایه‌نی زیاتر له جاران كردووه. بۆ نموونه پێشتر له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی ئێران و گوشاری ئه‌مه‌ریكادا، بزاڤی سه‌در له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان پێكده‌هات و وه‌ك ههڤاڵبهندێكی گه‌وره ده‌چوونه ناو حكوومه‌ته‌وه. به‌ڵام ئێسته له ئه‌نجامی ئه‌م دابه‌شبوونه تازه‌دا سه‌در و چه‌ندان گرووپی تر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن، ده‌توانن سه‌ربه‌خۆیی بڕیاریان زیاتر بچه‌سپێنن و نه‌چنه ژێرباری گوشار و داواكارییه هه‌رێمییه‌كانه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌دیوێكی تریشدا وه‌ربگێڕینه‌وه، ده‌بێ به‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن سه‌ربه‌خۆیی و ئیراده‌یان زیاتر كاڵ بووه‌ته‌وه و زیاتر ئه‌جێندای هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له خۆیدا به‌ریه‌ككه‌وتنی توندتر كردووه‌ته‌وه.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا وا دیموكراسی كارپێنهكراوه؛ دامه‌زراوه حوكمڕانییه‌كانی به‌غدا، له ئیراده و سه‌ربه‌خۆیی به‌تاڵ بوونه‌ته‌وه و ناتوانن له ململانێكاندا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كارپێكراو بده‌ن؛ گه‌ڕانه‌وه و ئاماده‌یی عه‌ره‌بی-توركی له عێراقدا زیاتر بووه و لێكترازانی ئێرانی- ئه‌مه‌ریكی ده‌رگای سازانی داخستووه، ئه‌مانه‌ش تای ململانێی شاراوه‌ی ناوخۆییان زیاتر هه‌ڵكشاندووه؛ پێناچێت عێراق وا به ئاسانی گرێكوێره‌كان بكاته‌وه؛ به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م وڵاته زیاتر له شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ده‌چێت له تونێلێكی داخراوی تاریكدا ده‌چه‌قێت و رووناكی لێ ون ده‌بێت.