ده‌ستپێكى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا به دنیا، هه‌موو هه‌وڵه‌كانى پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى چڕ كرانه‌وه له دۆزینه‌وه‌ى ڕێى خۆپارێزى له زیاتر ته‌شه‌نه‌كردن و هه‌ڵكشانى تووشبووان تا كاتى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر یا پێكوته‌ى دژ به ڤایرۆسى كۆرۆنـــا، گرینگ‌ترین هه‌نگاو كه ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بڵاوی كرده‌وه، بریتى بوو له به‌كارهێنانى ده‌مامك. لێره به‌دواوه به‌كارهێنانى ده‌مامك بوو به به‌شێك له كولتوورى وڵاتان و ته‌نانه‌ت ناتوانرێت هاووڵاتییان ڕوو له شوێنه گشتییه‌كان بكه‌ن ئه‌گه‌ر پابه‌ندى رێنوێنیى به‌كارهێنانى ده‌مامك نه‌بن.
وێڕاى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به دنیادا، ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له هاووڵاتییان بوون به هه‌ڵگرى ئه‌م ڤایرۆسه چ به شێوازێك كه هیچ جۆره نیشانه‌یه‌كیان تێدا به‌دى نه‌كرابێت و ته‌نیا له ڕێى پشكنینى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراوه كه كه‌سانى هه‌ڵگر یا تووشبوون، هه‌روه‌ها به‌شێكى تر‌ى هاووڵاتییان چه‌ندان نیشانه‌ى توند به جه‌سته‌یانه‌وه به ڕوونى ده‌ركه‌وت وه‌ك ئازارى ته‌واوى جه‌سته، كۆكه، پژمه، نه‌مانى تام و بۆن، به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى جه‌سته و تا ئاستى دروستبوونى كێشه له كۆئه‌ندامى هه‌ناسه و بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنـــا به ته‌واوه‌تى به سییه‌كاندا و سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ى ته‌ندروستى تر تا ئاستى گیان له‌ده‌ستدان، ئێسته ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو بڵاو بووه‌ته‌وه و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى له تــــاكدا خۆی چڕ بوونه‌ته‌وه، تا ئه‌م ساته به‌كارهێنانى ده‌مامك تاكه ڕێى خۆپارێزییه له چوونه ناوه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه بۆ ناو كۆئه‌ندامى هه‌ناسه و سییه‌كان به تایبه‌ت به ڕێى ده‌م و لووتدا.
رۆژ له دواى رۆژ ئه‌گه‌ر و ڕێژه‌ى تووشبوون به‌م په‌تایه و ده‌ركه‌وتن یا دهرنهكهوتنى نیشانه‌كان و توندى یا زاڵبوونى به‌رگریى جه‌سته به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه، كۆمه‌ڵگه‌ى بۆ سێ چین دابه‌ش كرد كه بریتى بوون له (منداڵ، گه‌نج و به‌ساڵاچوو)، به جۆرێك كه چینى منداڵ كه‌مترین ئاستى تووشبوون یا كه‌مترین كاریگه‌رى و ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌كانى تێدا تۆمار كرا، چینى گه‌نج ده‌كرێت بڵێین تواناى به‌رگریى جه‌سته بۆ زۆرینه تا ئاستێكى به‌رچاو جه‌سته‌ى له په‌ككه‌وتنى یه‌كجاره‌كى پاراست، له‌گه‌ڵ بوونى ڕێژه‌یه‌كى دیاریكراو كه په‌تاى كۆرۆنا بووه هۆى گیان له‌ده‌ستدانیان، به‌ڵام ده‌كرێ چینى به‌ساڵاچوو به‌و كۆمه‌ڵه‌یه تۆمار بكرێت كه زۆرترین كاریگه‌رى په‌تاى كۆرۆناى له‌سه‌ر بووه و پێویستیان به مامه‌ڵه و چاودێرى تایبه‌ت بووه.
بۆیه زۆر به پێویست دانرا كه به‌كارهێنانى ده‌مامك بكرێت به به‌شێك له كولتوورى خۆپارێزى، خۆشه‌ویستى و پاراستنى گیانى باوان و باپیرانمان، بكرێت به ناونیشانێك بۆ زیاتر هاندانى تاك به‌تایبه‌ت و كۆمه‌ڵگه به‌گشتى له‌م كات و ساته‌ى كه به‌كارهێنانى ده‌مامك تاكه ڕێى خۆپارێزییه. وێڕاى هه‌وڵى به‌رده‌وام له گه‌یاندنى ئه‌م په‌یامه و كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنى كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو بۆ به كولتووركردنى ئه‌م ڕێ خۆپارێزییه، به‌ڵام چه‌ندان ئاسته‌نگ له ناو كۆمه‌ڵگه سه‌ریانهه‌ڵدا له‌باره‌ی به‌كارهێنانى ده‌مامك، یه‌كێك له‌و كێشانه بریتى بوو له چۆنیه‌تى گه‌یاندنى په‌یامى خۆپارێزى به منداڵان دژ به بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، وه‌ك له داواى منداڵان به ئاره‌زوو نه‌كردن له به‌كارهێنانى ده‌مامك به بیانووى توندبوون و ڕێگرى له هه‌ناسه وه‌رگرتن و لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ى ئاره‌زووكردن به ئاخاوتن و تێكه‌ڵبوون به هاوته‌مه‌ن و ئه‌ندامانى خێزان و كۆمه‌ڵگه له كاتێك لێوه‌كانیان له‌ژێر ده‌مامكدا دێته شاردنه‌وه، وێڕاى هه‌وڵى كۆمپانیاكان له به‌رهه‌مهێنانى ده‌مامك كه بۆ منداڵان بشێ چ له ڕووى قه‌باره یا له ڕازاندنه‌وه‌ى ده‌مامك به چه‌ندان ڕه‌نگ و به‌كارهێنانى وێنه‌ى پاڵه‌وانى چیرۆكى منداڵان له‌سه‌ر ده‌مامك، بۆیه تا ئاستێكى به‌رچاو باوكان و دایكان له هه‌وڵى هێشتنه‌وه‌ى منداڵه‌كانیان بوون له ماڵه‌وه و دوورخستنه‌وه‌یان له شوێنه گشتییه‌كان، ته‌نانه‌ت نه‌بردنیان بۆ قوتابخانه‌كان و نه‌بینینى باوان و باپیران یا له دووره‌وه بینینیان به مه‌به‌ستى پاراستنیان له تووشبوون به په‌تاى كۆرۆنا.
چینێكى تر‌ى كۆمه‌ڵگه كه سه‌رهه‌ڵدانى په‌تاى كۆرۆنا كاریگه‌رى نه‌رێنى و ته‌واو به‌رچاوى له‌سه‌ریان دروست كرد، كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تن كه تواناى قسه‌كردن و بیستنیان نییه، تاكه ڕێ بۆ گه‌یاندنى په‌یام و بیستن له جووڵه‌ى ده‌سته‌كان و خوێندنه‌وه‌ى لێوه‌كان چڕ ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌مامك بۆ چینێكى تر بووه ڕێگر له پێوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاڵوگۆڕى بۆچوونه‌كان. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه و له پێناو دۆزینه‌وه‌ى ڕێچاره بۆ ئه‌م حاڵه‌ته، ئه‌وه‌بوو خاتوو ئان ماكنتوش كه خۆى كه‌سێكى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ته و تواناى بیستن و قسه‌كردنى نییه، جۆرێك له ده‌مامكى داهێنا به‌ناوى (SafeNClear) كه به‌شى ناوه‌ڕاستى ده‌مامكه‌كه ڕوونه و ده‌م و لێوه‌كانى تێدا ده‌بینرێت و له‌گه‌ڵ بوونى ته‌واوى پێوه‌ره‌كانى سه‌لامه‌تى له به‌كارهێنانى، ئه‌مه‌ش مایه‌ى دڵخۆشیى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت بوون و به‌وپێیه‌ى كه ده‌بێت ژیان به‌رده‌وامى پێ بدرێت، هاوكات هه‌وڵى ته‌واو بدرێت به مه‌به‌ستى خۆپارێزى و پاراستنى گیانى هاووڵاتییان.