پاش چه‌ندان مانگ له ناكۆكی و ململانێ و شكستهێنانی هه‌ردوو پاڵێوراوی پێشوو بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رئه‌نجام مسته‌فا كازمی گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه و بووه شه‌شه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی دوای ڕووخانی به‌عس. ئه‌م حكوومه‌ته نوێیه ده‌ره‌نجامی چه‌ندان ساڵ ململانێ و كێشمه‌كێش و دهستبادانی هێزه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانه، كه دواجار بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی به‌ربڵاوی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریی.
كۆی ئه‌م هۆكارانه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه كه كه‌سێك به‌ده‌ر له چوارچێوه‌ی حزبه سیاسییه‌كان و به كه‌مترین وابه‌سته‌یی نه‌ته‌وه‌یی-تایفی, ببێته سه‌رۆك وه‌زیران.
هه‌رچه‌نده كازمی هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركارییه‌وه ده‌یه‌وێت وا پێشان بدات كه سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌هێز و خاوه‌ن ئیراده‌یه و له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند هه‌نگاوێكی ناوه, وه‌ك گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌بدولوه‌هاب ساعدی بۆ فه‌رمانده‌ی هێزی دژه‌تیرۆر، دانانی عوسمان غانمی وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ كه پێوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبیدا نییه، داخستنی باره‌گای (پارالله) له به‌سره و گرتنی ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كردووه، دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی خۆپێشانده‌ران و پێدانی مووچه‌ی دواكه‌وتووی خانه‌نشینی، به‌ڵام هێشتا زووه بتوانین هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی بكه‌ین.
هه‌روا هه‌ڵبژاردنی كازمی زیاترین سازانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌سه‌ر بووه و زۆرینه‌ی ئه‌و لایه‌نانه پێشوازییان له هاتنه‌سه‌ركاری كردووه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نایه‌ت كازمی عه‌سای سیحری پێ بێت یا حكوومه‌ته‌كه‌ی تووشی كێشه نه‌بێته‌وه.
له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین گرنگترین ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م كازمی و حكوومه‌ته‌كه‌ی بخه‌ینه ڕوو, به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌ی به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت عێراق و دنیای گرتووه‌ته‌وه، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر عێراق به‌جێ بێڵێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كورتهێنانی گه‌وره له بودجه‌ی عێراقدا دروست ببێت و حكوومه‌ت نه‌ك هه‌ر نه‌توانێ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رته جۆراوجۆره‌كان دابین بكات و ئابووری وڵات بگه‌شێنێته‌وه، به‌ڵكو له‌وانه‌یه له دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشی تووشی گرفت ببێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازی خۆپێشانده‌ران و خه‌ڵكی ناڕازیی.
ساده‌ترین ده‌ره‌نجامی ئه‌م دۆخه‌یش، په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایی شه‌قام ده‌بێت كه دیار نییه چاره‌نووسی حكوومه‌ته‌كه‌ی كازمی به‌ره‌و كوێ ده‌بات.
به‌رده‌وامیی ناكۆكییه‌كانی هه‌ولێر-به‌غدا وه‌ك میراتێكی به‌جێماو له حكوومه‌ته‌كانی پێشوو، هه‌ڕه‌شه له پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌كات. دۆخی ناله‌باری ئابووری عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌رفه‌تی به‌یه‌كگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت كه‌متر ده‌كاته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو وڵاتانی تر كه له كاتی ته‌نگژه‌دا لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته كارگێڕییه‌كانی وڵات، یه‌كگرتووتر ده‌بن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌نگژه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی وڵات.
به‌داخه‌وه له عێراقدا دۆخه‌كه به جۆرێكه له كاتی ته‌نگژه‌كاندا دووركه‌وتنه‌وه و لێك نه‌گه‌یشتن زیاتر و قووڵتر ده‌بنه‌وه. له‌وانه‌یه لایه‌نی وایش له هه‌رێم و به‌غدا هه‌بن كه بیانه‌وێت به‌رده‌وام كه‌لێنه‌كانی نێوان ئه‌و دوو حكوومه‌ته زیاتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كتر نه‌گه‌ن.
ڕێكنه‌كه‌وتنی نێوان هه‌ولێر-به‌غدا له چه‌ندان ساڵی ڕابردوو، هۆكارێك بووه بۆ لاوازبوونی حكوومه‌تی فیدراڵی و دروستكردنی به‌ربه‌ست له به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی ئه‌و حكوومه‌ته.
نه‌مانی متمانه له نێوان خه‌ڵك و ده‌سته‌بژێری سیاسیی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراقدا، ئه‌مه‌ش دواجار بووه هۆی هه‌ڵگیرساندنی چه‌ندان شه‌پۆلی ناڕه‌زایی له شه‌قامی عێراقی. له دوا شه‌پۆلی خۆپێشاندانه‌كان، وه‌ك بینیمان داخوازییه‌كانی خه‌ڵك چوارچێوه‌ی چاكسازی تێپه‌ڕاند و داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی و هه‌مواری ده‌ستووریان ده‌كرد.
هێشتا ڕوون نییه، به سه‌رنجدان له دۆخی خراپی ئابووری كه هه‌ڕه‌شه له عێراق ده‌كات، كازمی چۆن ده‌توانێ ئه‌و شه‌قامه گڕگرتووه ڕازی بكات و كارێكی وا بكات خۆپێشانده‌ران به دڵێكی خۆش و ڕازی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و متمانه له نێوان خه‌ڵك و ده‌سته‌بژێری ده‌سه‌ڵاتداردا دروست بكرێت.
به‌رده‌وامیی ململانێی ئێرانی- ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر خاكی عێراق، وه‌ك چۆن ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره بووه له به‌رده‌م حكوومه‌ته‌كانی پێشوو، بێگومان له سه‌رده‌می كازمیش به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌رچه‌نده تاران و واشنتن پێشوازییان له هاتنی كازمی كردووه و پێ ده‌چێ ڕێككه‌وتنێكی نه‌نووسراو له نێوانیاندا هه‌بووبێت بۆ تێپه‌ڕاندنی حكوومه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵام سروشتی پێوه‌ندیی و ململانێی هه‌ردوولا له‌سه‌ر بێمتمانه‌ییه‌كی گه‌وره و له‌رزۆك بنیات نراوه كه بۆی هه‌یه به هه‌ر ڕووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو گرژییه‌كان په‌ره بستێنن.
جگه له‌وه‌ش، هه‌ریه‌ك له‌م دوو ده‌وڵه‌ته هه‌وڵ ده‌ده‌ن عێراق به‌ره‌و لای خۆیان ڕابكێشن و له لایه‌نه‌كه‌ی تر دووری بخه‌نه‌وه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقیش به گشتی به‌سه‌ر دوو باڵی ئێرانی و ئه‌مه‌ریكاییدا دابه‌ش بوون، ئه‌مه وا ده‌كات ململانێكان ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێز و حزبه سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، چه‌كداربوونی هه‌ندێ له‌و لایه‌نانه‌یش وا ده‌كات دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز و ناڕوون بێ.
٥- به‌هێزبوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی چالاكییه‌كانی داعش له مانگه‌كانی ڕابردوو، ده‌توانێ ئاماژه‌یه‌كی ترسناك بێت و جارێكی تر ئه‌م وڵاته تووشی نائارامی و ناسه‌قامگیری بكاته‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ شه‌رعییه‌تدان به مانه‌وه و باڵاده‌ستبوونیان له عێراق، دوور نییه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش به بیانوویه‌كی باش بزانن بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی زیاتر بگێڕن له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و سه‌پاندنی دۆخی سه‌ربازیی و لاوازكردنی حكوومه‌ته‌كه‌ی كازمی.
ده‌وڵه‌تی قووڵی شیعه له عێراق یه‌كێكه له ئاڵنگارییه رژده‌كانی به‌رده‌م كازمی، وه‌ك چۆن بۆ سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی پێشتریش وا بووه. ئه‌م ده‌وڵه‌ته قووڵه كه پێكدێت له مه‌رجه‌عه شیعییه‌كان، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كاریگه‌ریی ئێران و حزبه شیعییه‌كان به‌رده‌وام كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیار و فه‌رمانه‌كانی حكوومه‌ت هه‌بووه و لێناگه‌ڕێن هیچ سه‌رۆك وه‌زیرانێك له‌و چوارچێوه‌یه ده‌ربچێت كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته قووڵه به شاراوه‌یی و له پشت په‌رده، بۆی دیاری ده‌كات.
ئه‌زموونی سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی پێشوو ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه هیچ كامیان نه‌یانتوانیوه ئه‌و چوارچێوه‌یه تێپه‌ڕێنن. هه‌رچه‌نده كازمی سه‌ربه هیچكام له‌و حزبه شیعانه نییه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ده‌توانێ رووبه‌ڕوویان بێته‌وه و به‌ده‌ر له ئیراده و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان بڕیاری ئازایانه و نیشتمانی ده‌ربكات.