ئه‌و وڵاته‌ی كه ئه‌مڕۆ به فینله‌ندا ناو ده‌برێت، به درێژایی مێژوو گۆڕه‌پانی جه‌نگی نێوان ڕووسیا و سوید بووه و بۆ ماوه‌ی ٧٠٠ ساڵ له بنده‌ستی سویدییهكاندا بووه، به‌ڵام له ساڵی ١٨٠٩ له ئه‌نجامی جه‌نگه ناپلیۆنییهكان له ئه‌وروپا كه‌وته ده‌ست ڕووسیا. مۆسكۆ ڕێی به فینله‌ندییه‌كان دا وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆم له‌سه‌ر پلانی گه‌شه‌پێدانی سیاسی و ئابووری خۆیان به‌رده‌وام بن و خاوه‌ن په‌رله‌مانی خۆیان بن. سه‌رئه‌نجام له ساڵی ١٩١٧ له سه‌رده‌می شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر له ڕووسیا، فینله‌ندا توانی سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت.
پاش ده‌ستپێكردنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت داوای له فینله‌ندا كرد كه به‌شێكی به‌رچاو له خاكی وڵاته‌كه‌ی بخاته بنده‌ستی سۆڤیه‌ت بۆ پاراستنی شاری لینینگراد، به‌ڵام ئه‌م داواكارییه له‌لایه‌ن فینله‌نداوه ڕه‌ت كرایه‌وه. ئه‌وه‌بوو سۆڤیه‌ت هێرشی كرده سه‌ر فینله‌ندا و له جه‌نگێكی سێ مانگه كه به "جه‌نگی زستان" به‌ناوبانگه، سۆڤیه‌ت زیانێكی زۆری لێ كه‌وت و له ساڵی ١٩٤٠ ناچار بوو ده‌ست به‌گفتوگۆ بكات له‌گه‌ڵ فینلهندییهكاندا و ئاستی داخوازییه‌كانیشی دابه‌زێنێت. فینله‌ندا به‌ڵێنی به یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت دا كه له‌گه‌ڵ هیچ هێزێكی دژ به‌و وڵاته نه‌بێته هاوپه‌یمان و له به‌رانبه‌ریشدا یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت به‌ڵێنی دا ڕێز له سه‌ربه‌خۆیی و دیموكراسی فینله‌ندا بگرێت. تا ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت، فینله‌ندا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه، به‌ڵام نه‌بووه‌ته ئه‌ندامی "په‌یمانی ناتۆ" و له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده "په‌یمانی وارشۆ"ش هیچ شوێنه‌وارێكی له دنیادا نه‌ماوه. بۆیه له‌وكاته‌وه فینلهندیزهكردن وه‌ك زاراوه‌یه‌كی سیاسی له جیهانی ئه‌مڕۆ به واتای "بێلایه‌نی چالاك و بنه‌مایی" دێت، كه له ساڵی ١٩٤٨ه‌وه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فینله‌نداوه پێڕه‌و ده‌كرێت.
سیاسه‌تی فینله‌ندا پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانی و ده‌ستپێكردنی قۆناغی جه‌نگی سارد و جیهانی جووت جه‌مسه‌ری، بریتی بووه له پاراستنی پێوه‌ندی باش و دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی و به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا و له هه‌مان كاتدا یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی ئه‌وسا و ڕووسیای ئێسته. بۆیه فینله‌ندا له ساڵی ١٩٧٥ و له گه‌رمه‌ی جه‌نگی سارد میوانداریی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی (جراڵد فۆرد) و سه‌رۆكی سۆڤیه‌تی (لیۆنید برژنێف)ی كرد و "ڕێككه‌وتنی هێلسینكی"یان واژوو كرد. هه‌روا له ساڵی ١٩٩٠یش میوانداریی له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی (جۆرج بۆش)ی باوك و (میخاییل گۆرباچۆف) كرد. له ساڵی ١٩٩٧ (بۆریس یڵتسن) سه‌رۆكی ڕووسیا و (بێڵ كلینتن) سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هێلسینكی دیداریان كرد.
له ساڵی ٢٠٠٣ و پاش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، ئێران و ئه‌مه‌ریكا وه‌ك دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی هاتنه‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی-سه‌ربازی عێراق و له‌وكاته‌وه تا ئێسته، عێراق بووه‌ته شوێنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته. ململانێ بێ كۆتاكانی تاران-واشنتن له ٤٠ ساڵی ڕابردوو نه‌ك هه‌ر نه‌گه‌یشتووه‌ته خاڵی كۆتایی و لێكگه‌یشتن، به‌ڵكو تادێت قووڵتر و ئاڵۆزتر ده‌بن، ئه‌ویش پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له ئایاری ٢٠١٨ و له دوای كوشتنی قاسم سلێمانی له كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ كه له ئه‌نجامدا بووه هۆی هێرشی هێزه پرۆئێرانییهكان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كاردانه‌وه‌ی توندی ئه‌مه‌ریكا دژ به‌و هێزانه و ده‌وڵه‌تی ئێران. بێگومان ئه‌م ململانێیه هیچ كات خزمه‌تی پێكهاته‌كانی عێراق و ئارامی و گه‌شه‌كردنی ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م وڵاته ناكات. بۆیه پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق به‌و ئاراسته‌یه كار بكات كه تاران و واشنتن، عێراق وه‌ك "ناوچه‌یه‌كی بێلایه‌ن" سه‌یر بكه‌ن، نه‌ك گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكانیان. وه‌ك چۆن پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانی، ئه‌مه‌ریكا و سۆڤیه‌ت له‌سه‌ر فینله‌ندا و نه‌مسا ڕێككه‌وتنێكی له‌و جۆره‌یان ئه‌نجام دابوو.
به‌دڵنیاییه‌وه دروستبوونی دۆخێكی له‌و جۆره بۆ عێراق به بێ هه‌وڵ و كۆششی عێراقییه‌كان خۆیانیش سه‌رناگرێت و پێویسته كازمی دیپلۆماسییه‌كی كارا و هاوسه‌نگ له‌مباره‌یه‌وه بگرێته‌به‌ر و دیالۆگێكی ستراتیجیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئه‌م ململانێیه ده‌ست پێ بكات. هه‌روا ئه‌م هه‌وڵانه ده‌بێ ململانێی هێزه هه‌رێمییه‌كانی تریش له‌سه‌ر خاكی عێراق ڕابگرێت، كه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا چالاكن، وه‌ك توركیا و سعوودیه. پێده‌چێ یه‌كه‌م هه‌وڵه‌كانی كازمی له‌مباره‌یه‌وه به ناردنی شاندێكی دیپلۆماسیی عێراقی بۆ ڕیاز ده‌ستی پێ كردبێت، كه پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له ڕیاز، كازمی پێوه‌ندی به سه‌رۆكی ئێرانی ڕۆحانی ده‌كات و وه‌ك ده‌گوترێت به‌غدا ده‌یه‌وێت له ڕێی نزیككردنه‌وه‌ی ڕیاز-تاران گوشاره‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له ناكۆكی ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر خۆی كه‌م بكاته‌وه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، كازمی ده‌یه‌وێت به‌منزیكانه دیالۆگێكی ستراتیجیی له‌گه‌ڵ واشنتن ده‌ست پێ بكات بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه له چه‌ندان ساڵی ڕابردوو له پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات‌دا دروست بووه.
سیاسه‌تی بهفینلهندیزهكردنی عێراق وا ده‌خوازێت كه ئێران و ئه‌مه‌ریكا وێڕای ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری عێراق، ڕێز له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ش بگرن و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی ئه‌م وڵاته‌دا نه‌كه‌ن، عێراق وه‌ك ناوچه‌یه‌كی بێلایه‌ن سه‌یر بكه‌ن و پێداچوونه‌وه به دیدگا و تێڕوانینه سیاسی، سه‌ربازیی و ئاسایشییه‌كانی خۆیاندا بكه‌نه‌وه. فینله‌ندا وه‌ك وڵاتێكی بچووك كه خاوه‌ن هێزێكی زه‌به‌لاحی ئابووری و سه‌ربازی ئه‌وتۆ نییه، به‌گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی دروست و هاوسه‌نگ توانیویه‌تی نه‌ك هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ناو ئه‌و هه‌موو ململانێ و هاوكێشه ئاڵۆزانه‌دا بپارێزێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه بووه‌ته ژماره‌یه‌ك كه جێی متمانه و دڵنیایی زلهێزه جیهانییهكانیشه. ئایا عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه له ئه‌نجامی ململانێ نێوان تاران- واشنتن، تاران-ڕیاز و تاران-ئه‌نكه‌ره له‌سه‌ر خاكی عێراق تووشی بووه، ناتوانێ سوود له‌و ئه‌زموونه وه‌ربگرێت؟ جووڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كازمی، وا پێشان ده‌دات كه عێراق ده‌یه‌وێت بۆ خۆڕزگاركردن له‌و گرفتانه به ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی گرژیی له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا، كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌ناسه‌كێشان و بووژانه‌وه‌ی خۆی بڕه‌خسێنێت.