زانكۆ ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌یی، فێركاری، ڕۆشنبیری، كۆمه‌ڵگه‌یی، ژینگه‌یی و توێژینه‌وه‌ییه، یه‌كێكه له كایه سه‌ره‌كی و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌یییه‌كان كه ده‌توانێ ببێته داینه‌مۆ بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وشیارتر، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه به كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌نجان ناسراوه، له داهاتوودا ده‌توانێ ده‌سته‌بژێرێكی به‌رهه‌مهێن له ڕۆشنبیر، ڕابه‌ر، زانیاری و په‌روه‌رده‌یی بێنێته بوون، بۆیه زانكۆ ده‌توانێ ڕۆڵێكی زیندوو و كاریگه‌ری هه‌بێت.
یه‌كێك له پایه‌كانی پێشكه‌وتن و گۆڕانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، زانكۆیه. زانكۆ له زۆر جێی دنیادا داینه‌مۆی گۆڕان و شۆڕش و نوێبوونه‌وه و پێشخستنی كۆمه‌ڵگه و وه‌لانانی كولتووری پاشكه‌وتووه. زانكۆ ڕاسته‌قینه‌كان بزوێنه‌ری نوێبوونه‌وه و یاخیگه‌رین نه‌ك كارگه‌ی به‌رهه‌مێنه‌ری مرۆڤی ده‌سته‌مۆ و بڕوانامه‌دار. زانكۆ له ڕۆژئاوا بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفانی به‌رهه‌م هێناوه، بۆیه زانكۆ نوێبوونه‌وه و گۆڕانی به‌رده‌وام فه‌راهه‌م ده‌كات.
قوتابیی زانكۆ توێژێكی تایبه‌ته له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا كه هه‌میشه له بواری پسپۆڕیی خۆیدا ئومێدی بنیاتنانی داهاتووی لێ ده‌كرێت. واته ئه‌و كه‌سه‌یه كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی پسپۆڕانه و شاره‌زایی، وانه و ڕاهێنان وه‌رده‌گرێت.
ده‌ره‌نجامی كارلێكی مرۆڤه‌كانه له‌گه‌ڵ ژینگه‌كه‌یاندا. به‌و واتایه، بریتییه له كۆمه‌ڵێك چه‌مك و ئه‌و زانینانه‌ی كولتوور و ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگه پێك ده‌هێنن. بۆچوونی جیاواز ھه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆنترین زانكۆ له شارستانییه كۆنه‌كاندا له كوێ سه‌ری ھه‌ڵدابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانكۆ بریتی بێت له‌وه‌ی كه قوتابی تێیدا بخوێنێت و زانیاری وه‌ربگرێت، ئه‌وا شارستانییه كۆنه‌كانی ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌ت له یۆنان و رۆمانی كۆن، به‌رجه‌سته بوون كه خۆی له ئه‌كادیمیاكه‌ی ئه‌فلاتووندا ده‌بینێته‌وه. زانكۆی (القرویین) له شاری (فاس)ی مه‌غریب، به‌پێی یونسكۆ به كۆنترین زانكۆ داده‌نرێت كه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه و به یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی زانستی داده‌نرێت كه سیستمی كورسی زانستی تایبه‌ت و پله‌ی ئه‌كادیمی زانستی دامه‌زراندووه له‌سه‌ر ده‌ستی (فاگمه الفهری).
ڕۆڵی قوتابی و زانكۆ.. خۆدۆزینه‌وه
به‌ر له‌هه‌موو شتێك ده‌بێت بزانین قوتابی خۆی له چ گۆشه‌نیگایه‌كی زانكۆ ده‌دۆزێته‌وه، ئایا توانا شاراوه‌كانی خۆی له كام بواردا په‌ره پێ ده‌دات و وه‌گه‌ڕیان ده‌خات؟ ئایا له‌كام ڕێوه ده‌یه‌وێ خۆی بدۆزێته‌وه؟ له چ وانه و بابه‌تێك هه‌ست به‌سستی و لاوازی تێگه‌یشتن ده‌كات؟ له‌هه‌مان كاتدا ئاخۆ كام بابه‌ت و وانه‌ی لا خۆشه‌ویسته؟ یا تا چه‌ند ژینگه‌ی ده‌روونی ئارامه؟ ئه‌مانه هه‌مووی به‌شێكی گرنگن له خاڵی خۆدۆزینه‌وه‌ی قوتابی له چ بوارێك و چ روانگه‌یه‌كه‌وه خۆی ته‌رخان ده‌كات تێیدا و په‌ره به توانا شاراوه‌كانی ده‌دات، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی له پێشینه‌ی مامۆستای زانكۆیه كه بتوانێ هاوكار بێت، له‌وه‌ی پۆلێنی قوتابییه‌كانی بكات و د‌رك به توانا جیاوازه‌كانیان بكات، چونكه جیاوازی تاكایه‌تی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت، مرۆڤ هه‌ریه‌كه و له بوارێكدا شاره‌زان و هه‌ر تاكێك له بوارێك به‌هره‌مه‌نده.
قوتابی ئه‌گه‌ر خۆدۆزینه‌وه‌ی به بڕوا و متمانه‌وه بێت، ئه‌وا بێگومان له‌و ڕێیه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و پێویسته خێزان و مامۆستا هاوكاری بن نه‌ك فه‌رامۆش بكرێت. مرۆڤ پڕه له ئاڵۆزی و تێیدا له ناو ئه‌و هه‌موو ئاڵۆزییه‌شدا توانای شاراوه و گه‌وره هه‌ن كه بتوانین وه‌گه‌ڕیان بخه‌ین، ئه‌ویش ئه‌رك و ڕۆڵی زانكۆ و مامۆستا و خێزانه بتوانن متمانه و باوه‌ڕی تۆكمه بۆ تاكی بگه‌ڕێنه‌وه.
په‌ڕه‌پێدانی گه‌شه‌ی مه‌عریفی، هه‌ندێك به شۆڕشی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌عریفی ناوی ده‌به‌ن كه زانكۆ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له دروستكردنی شێواز و ئامرازی جیاواز بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌عریفه‌یه و تۆماركردن و گه‌ڕانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی. بۆیه هێزی زانكۆ و توانای كارمه‌نده‌كانی له ده‌سته‌ی مامۆستا، ستاف و قوتابییه‌كانیدا بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه كه هاوكاره له دیاریكردنی پله و ئاستی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه و پێكهاته‌كانی له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و ڕۆشنبیرییه‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌ته‌نیا ئه‌ركی مامۆستا و زانكۆ نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی قوتابی و تاك خۆیه‌تی له پاڵ ئه‌و وانه و پرۆگرامانه‌ی كه له زانكۆ له به‌رده‌ستیدان و هه‌یه، ده‌بێت بۆ سه‌رچاوه‌كانیش بگه‌ڕێته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆن، چ سه‌رچاوه‌ی كتێب بێت یاخۆ ئامرازه‌كانی تری فێربوون. ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكه كه ده‌بێت قوتابی خولیا و خۆشه‌ویستی بۆ زانست و فێربوون هه‌بێت، هه‌وڵ و كۆشش بكات بۆ ده‌ستخستنی زانست و زانیاری.
باوه‌ڕم وایه سه‌رپشكی قوتابی له هه‌ڵبژاردنی چ به‌شێكی زانكۆ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستبوونی وشیاری و زانستی قوتابی هه‌یه، هاوكات ئاره‌زوو و هیوای قوتابی بۆ ئه‌و به‌شه‌ی تێیدا ده‌خوێنێت كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی زانست له قوتابییه‌كه و زانكۆكه‌شدا، دواجار كۆی گشتی ئه‌و پێوه‌ندییانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وشیار و پێشكه‌وتوو.
بۆیه ده‌كرێت وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و لایه‌نی پێوه‌ندیدار ئه‌و پرسه كاری له پێشینه‌یان بێت به‌وه‌ی بتوانن گۆڕانكاری له وه‌رگرتنی قوتابی بكه‌ن به‌وه‌ی خواستی ئه‌و قوتابیانه وه‌ربگرن با ئاره‌زووی خۆیان بژارده‌ی ئه‌و به‌شه بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ توانایان یه‌ك ده‌گرێته‌وه، به‌شێوه‌ی كرداری تاقیكردنه‌وه‌یان پێكرێت و هه‌وڵ بدرێت تایبه‌ندمه‌ندی و توانستیان بزانرێت، به‌وه‌ی قوتابی سه‌نته‌ر بێت له‌وه‌ی كه بژارده‌ی ده‌كات. به‌وه‌ش ده‌بینن له چه‌ند ساڵی داهاتوودا به‌رهه‌می زانستی و گۆرانكاری مه‌زن دێنه كایه‌وه، له گشت به‌شه‌كانی زانكۆدا به‌وپێیه‌ی بیانوو نامێنێت قوتابی گله‌یی ئه‌وه‌وه بكات به خواستی خۆی بژارده‌ی ئه‌م به‌شه‌ی نه‌كردووه و خواسته‌كانی ئه‌ودا یه‌ك ناگرێته‌وه.