با شۆڕبوونهوهیهك به‌ناو پایزی خۆماندا بكه‌ین، تێڕامانێك به‌ناو ده‌روونی تاكدا، غلۆربوونهوهیهك به‌ناو مێژووی ڕابردووماندا. هه‌موو ئه‌مانه جێی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنن، ناكرێ ئێمه به‌ته‌نیا زه‌ردبوونی گه‌ڵا بكه‌ین به تایتڵی شیعر و گۆرانی و په‌خشان. بیرمان چووه ئێمه له كوێدا وه‌ستاوین، نه رۆژگار و نه ساڵ و زه‌مه‌نه‌كان ئێمه‌ی نه‌بردووه‌ته‌وه ناو به‌هار. ئێمه هه‌میشه پایز بووینه‌ته‌وه. پایز لای ئێمه وێنایه‌كی گه‌وره‌كراوه له ناو شیعردا بۆ پیاهه‌ڵدان.
به‌ڵام زه‌ردبوونه راستییهكهمانی لێ ون كردووه، راستی ئه‌وه‌یه به درێژایی ژیانی ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌گمه‌ن بووه له‌سه‌ر بڕیارێكی سیاسی كۆك بینن، یان بتوانین هاوئاهه‌نگ بین به‌وه‌ی بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ین به سوود و قازانجی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ته‌واو ببێت. رابردوومان ڕاستیی تاڵمان پێشان ده‌ده‌ن كه به‌چه‌ند قۆناخ‌دا تێپه‌ڕیوین كه به‌زیانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كۆتایی هاتووه، تا ئێسته ئازارێكی له بیرنه‌كراوه له یادگای نه‌وه‌یه‌ك كه تا ئێسته له‌گه‌ڵیاندا گه‌وره ده‌بێت. نموونه شاڵاوی ئه‌نفال و خیانه‌ت و ده‌یان رووداو كه شایه‌نی باسكردنن، ڕه‌نگه ئه‌م ناته‌باییه‌ی له ڕابردوودا هه‌بووه، ئێسته‌ش له‌گه‌ڵماندایه و نه‌وه بۆ نه‌وه ئه‌م دژبوونه له‌ناو خۆی كورد ده‌یبینێت.
ئه‌مه هه‌ڵوه‌رینی هه‌قیقی نه‌بێت چی هه‌ڵوه‌رینه؟
واتا ده‌بێت ئێمه پایز به‌جۆرێكی تر ببینن. بۆ ئێمه ناتوانین پایز تێپه‌ڕێنین؟
گه‌ر ده‌نگێك له ڕابردووه‌وه
تۆی بۆ ڕۆژه كۆنه‌كان بانگهێشت كرد
بزانه كه ته‌نیای!
ئه‌مه‌ش به‌سه تابڵێین كورد چه‌نده ته‌نیا بووه. هه‌میشه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕابردوو، بۆ كۆنه برینه‌كانمان ده‌گه‌ڕێین. یاده‌وه‌رییه‌كانمان هه‌مووی بوون به برین، به‌داخه‌وه نه‌مانتوانیوه ئه‌م هه‌ڵوه‌رینه له‌ناو خۆماندا بوه‌ستێنین كه تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ر ههڵدهوهڕێین.
با گوزه‌رێكیش به‌ناو ده‌روونی تاكه‌كاندا بكه‌ین له وه‌رزی پایزدا.
خه‌مۆكی وه‌رزی چییه؟
وه‌رزی پایز بۆ زۆر كه‌س چێژبه‌خشه و هه‌ست به دڵخۆشی ده‌كه‌ن له‌م وه‌رزه‌دا، به‌ڵام بۆ هه‌ندێك كه‌سی تر له‌م وه‌رزه‌دا دڵته‌نگی و نیگه‌رانییان زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار ئه‌م نیگه‌رانییه كۆتایی دێت.
هه‌ندێك نیشانه هه‌یه ده‌ریده‌خات ئه‌م جۆره خهمۆكییهت هه‌یه:
یه‌كه‌م: خه‌واڵوویت
ئه‌و كه‌سانه له‌م وه‌رزانه‌دا وزه‌ی جه‌سته‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه، زیاتر هه‌ست به خه‌مباری و دڵته‌نگی ده‌كه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاره‌زوو ناكه‌ن شوێنی نوستنه‌كه‌یان جێبهێڵن.
دووه‌م: زۆر ده‌خۆیت
به به‌راورد به كاتی ئاسایی زیاتر ده‌خۆیت، به خواردن زیاتر هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت.
سێیه‌م: پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانت لاواز ده‌بن
كه‌متر تێكه‌ڵی خه‌ڵك ده‌بیت و ئاره‌زووی قه‌ره‌باڵغی ناكه‌یت، له كاتێكدا پێشتر به‌و شێوازه نه‌بوویته.
ئه‌مه به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌ن، پایز به‌ته‌نیا وه‌زی جوانی و پیاهه‌ڵدان نییه به‌گشتی، به‌ڵكو زۆر كات هاتنی پایز گرفته بۆ به‌شێك له تاكه‌كان.