له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیا و پێشكه‌وتندا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو دنیا له چوارچێوه‌ی خاڵێك خۆی په‌خش بكات و هه‌موو ئاگه‌داری و زانیارییه‌كان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن، ئه‌وا وێنه‌ش ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو له‌م بواره‌دا كه دنیای به‌خۆوه به‌سته‌وه، دوای ئه‌و ده‌یان ساڵه له پێشكه‌وتنی بواری وێنه‌گرتن و ڤیدیۆگرافی ئێسته له كوردستان به وه‌چه‌رخانێكی گرنگ تێپه‌ڕ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی فۆتۆگرافه‌رانی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو سوود له‌م زانسته وه‌ربگرن، تا هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوود به كورد و لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی بگه‌یه‌نێت.
وێنه بۆ ئه‌رشیڤ:
زۆر گرنگه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و تاكی كورد له داهاتوودا ڕابردووی خۆی به جوانترین شێوه بێته پێشچاو بۆ ئه‌وه له هه‌ر بوارێك بتوانێت كاره‌كانی به‌جوانی ڕایی بكات، ئه‌مه‌ش ببێته هانده‌رێك تا كورد وه‌ك ئێسته و مێژووی خۆی نه‌بێت، چونكه هه‌ریه‌ك له ئێمه ئه‌گه‌ر به‌دوای سه‌رچاوه‌یه‌ك بگه‌ڕێین، ئه‌وا ده‌بێت بچین سه‌رچاوه‌ی بیانی یان داگیركه‌ران له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نووسیویانه یان وێنه‌كان ده‌ستكاریی كراون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌رشیڤ و سه‌رچاوه‌ی كورد كه‌م بێت و نه‌توانین له زۆربه‌ی بواره‌كان قسه‌وباسی خۆمان هه‌بێت. ئێمه ده‌توانین له سه‌رده‌می ئێسته‌دا وێنه‌كانمان وه‌ك فۆتۆگرافه‌ر یان وێنه‌گران به‌م چه‌شنه بێت كه له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی ئێسته‌مان ره‌نگ بداته‌وه، هیچ شتێك له یاد نه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بۆ داهاتوو سوودی گرنگی لێ ببینین له توێژنه‌وه‌ی زانستی یان لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردبوونمان، بۆیه پێویسته له زوومی كامێراكانمان له وێنه‌ی پۆرترێتی كولتووری كوردی ده‌ست پێ بكه‌ین بۆ ته‌لاسازی و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌نده به كوردبوون و مانه‌وه و پێشاندانی ته‌واوی كوردی له ناو وێنه‌كانی وێنه‌گران بێت، ده‌بێت هونه‌ر له‌وه‌دا بێت ئێمه وێنه‌ی هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كانی خۆمان هه‌بێت و تا له داهاتوودا وێنه‌كانمان بۆ سه‌راوژوور نه‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت گرنگی به بچووكترین خاڵ بده‌ین له رووی فۆتۆگرافییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رشیڤێكی زۆرمان له‌ناو ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و چاپكراوه‌كان هه‌بێت و هیچ كات پێویست به سه‌رچاوه‌ی بیانی و داگیركه‌ران نه‌بین بۆ وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی كورد یان شوێنه‌وارێكی كوردستان یان شێوه جلوبه‌رگی كوردی، له وه‌چه‌رخانی ئێسته‌دا له هه‌موو كایه‌كان گرنگتر كاری ڕاگه‌یاندنه و كاری فۆتۆگرافه‌رانه بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ مێژوو و مانه‌وه‌ی كوردستان بكه‌ن، ده‌توانن له‌م چه‌ند رێیه ده‌ست پێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كانیان بگرن بۆ وێنه‌ی ئه‌رشیڤی و چۆنیه‌تی مانه‌وه‌ی وێنه‌كانیان.
1- وێنه‌ی ته‌لارسازی، سه‌ره‌تا ده‌بێت كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌كی یه‌ك بابه‌ت بگرین، بۆ نموونه وێنه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر یان مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی، پێوسته چه‌ندان وێنه بگیرێت و گۆشه‌ی جیاوازی هه‌بیت له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌و ته‌لاره و جێیه‌كانی بگری بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌شێكی ناڕوون نه‌بێت له ده‌ره‌وه له گۆشه‌ی دوور، تا بچووكترین له شوێنه‌كان و رێره‌وه‌كان و شێوازی بیناسازییه‌كه پێشان بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ش پێوستیت به زیاتر له 40 وێنه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌موو خاڵه گرنگه‌كانی ده‌پێكێت وه‌ك شوێنی جیۆگرافی و پێكهاته‌ی له‌رووی ته‌لارسازی و شێوازی نه‌خش و نیگاری دیواره‌كان و پێكهاته‌ی ژووره‌كان.
2. وێنه‌ی ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان، ئه‌م وێنه‌یه زۆر گرنگه چونكه كۆمه‌ڵێك به‌ش له خۆ ده‌گرێت، بۆیه پێوسته وێنه هه‌موو بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان بگرێت كه ساڵانه له ناو و كورددا زۆر ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی نه‌ورۆز جه‌ژنی كورد و هه‌ر رووداوێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی، چونكه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، تۆیش ده‌توانی له شێوازی ده‌ست پێكردنی بۆنه‌كان و جلوبه‌رگ و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێن و چ كاره‌ن و چ پۆشاكێكی كوردی‌یان له‌به‌ر كردووه له ژن و منداڵ و پیاو و كه‌سی ئاسایی و ده‌وڵه‌مه‌ند، چۆنیه‌تی به‌رنامه‌ی ئاهه‌نگه‌كه و ماوه‌كه‌ی تا به‌روونی خۆی ببێته فیلمێكی دیكۆمێنتاری له رێی وێنه‌دا، هه‌ر بینه‌رێك سه‌یر بكات ڕاسته‌وخۆی ڕاكێشانی بۆ دروست بكات.
3. سروشت و گه‌شتیاری، لای هه‌مووان روونه كوردستان شوێنێكی دڵڕفێن و سروشتێكی جوانی هه‌یه، بۆیه ساڵانه هه‌زاران كه‌س سه‌ردانی سروشتی كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی ئێسته بۆ وێنه و گه‌شتیاری وه‌ربگرین و ئه‌و ناوچه سروشتییانه چۆنن، یان ئه‌و ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌ی كه له ناوچه‌كاندا ده‌ژین.
4. به‌رهه‌مهێنان، یه‌كێك له خاڵه زێڕینه‌كانی وێنه‌گر بۆ ئه‌وه‌ی پاراستنی كولتووری و كورد له رووی خواردن و خواردنه‌مه‌نی و كار ده‌ستییه، ئه‌ویش له رێی وێنه‌كان شێوازی به‌رهه‌مهێنانیان پێشان بده‌ین، هه‌ر له سه‌ره‌تا تا به‌رهه‌می كۆتا.
5. رێگه‌وبان، به‌شێكی سه‌ره‌كی تا له داهاتوو هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه ببینین له ناوچه و شاره‌كان روو ده‌ده‌ن و چۆنیه‌تی بینینی وێنه‌ی شه‌قامه‌كان و بتوانین له رێی وێنه‌ی (ئاریه‌ل) له‌رێی درۆن و فڕۆكه‌وه وێنه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان هه‌بێت و نه‌خشه‌ی كوردستانیان له‌سه‌ر بێت.
6. وێنه كارێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕیت له له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوانه‌ی كه ده‌لاله‌ت له كوردبوونی ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری هه‌یه كوردی لێ بێبه‌ری بكرێت، وه‌ك كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.