ئێسته هاتوچۆی سنووره‌كانی نزیك له ئێران مه‌كه به‌ھۆی ھاتنی نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كه ته‌واوی دنیا له‌ژێر ھه‌ڕه‌شه‌یدایه. حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ھاتنی ڤایرۆسه‌كه رێوشوێنی توندی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ خۆپاراستن و وه‌زاره‌تی ناوخۆیش قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆی درێژ كرده‌وه، بۆیه پێویسته هاووڵاتییان خۆیان له ناوچه سنوورییه‌كانی نزیك له ئێران به‌دوور بگرن.
ئێسته شاره‌كان خامۆش بوون و به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ ھیچ جووڵه‌یه‌ك نه‌ماوه، هاووڵاتییان له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه و پابه‌ندی رێنوێنییه‌كانی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ده‌بن و خۆیان ده‌پارێزن، به‌ڵام دۆخی ناوچه سنوورییه‌كان ئاڵۆزه به‌ھۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه و مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره، به‌تایبه‌تی كه ده‌بینین له سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه خه‌ڵك به‌شێوه‌ی قاچاخ ده‌هێنرێنه باشووری كوردستان. هاوكات جێی دڵخۆشییه خۆشبه‌ختانه ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان ھه‌ر كه‌سێك به‌شێوه‌ی قاچاخ بێته كوردستان ده‌یگرن، بۆیه پێویسته هاووڵاتییان ھاوكاریی حكوومه‌ت بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێرانه‌وه به‌شێوه‌ی قاچاخ بێته وڵاته‌كه‌مان، ره‌نگه ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌گه‌ڵ خۆی هێنابێت و مه‌ترسی بۆ سه‌دان ھاووڵاتیی تر دروست ده‌كات. بۆیه پێویسته خه‌ڵك ھاوكاریی ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان بكه‌ن تا مه‌ترسی له‌سه‌ر ھاونیشتمانیان دروست نه‌بێت.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا حكوومه‌تی ھه‌رێم له سنووری ئێران ژماره‌یه‌ك ھاووڵاتی به‌ھۆی تێكه‌ڵبوونیان به شوانكاره‌كانی ئێران به‌مه‌به‌ستی ھێنانی مه‌ڕوماڵات له ئێرانه‌وه گرت. دۆخی ئێسته‌ی وڵاتانی دنیا و رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه ته‌واو شڵه‌ژاوه، رۆژ له‌دوای رۆژ ئاماره‌كانی تووشبووان به مردن و چاكبوونه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له باشووری كوردستانیش ھه‌نگاوی گرنگ ئه‌نجام دراون، قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ له شار و شارۆكه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوه و هاووڵاتییان له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه و رێنوێنییه‌كانی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. بۆیه وه‌ك په‌یامێك بۆ هاووڵاتییان، پێویسته له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه، هاتوچۆی ھیچ شوێنێك نه‌كه‌ن كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئازیزانتان دروست بكات.
باشووری كوردستان چه‌ندان قۆناغی سه‌ختی تێپه‌ڕاندووه، به‌وھیوایه‌ی ئه‌م دۆخه‌ش تێپه‌ڕێت، بۆیه له‌كاتی ھاتنی ھه‌ر دۆخ و ته‌نگژه‌یه‌ك، به‌شێك له هاووڵاتییان ئه‌و ھه‌لانه ده‌قۆزنه‌وه و به‌شێوه‌ی قاچاخ له سنووره‌كانه‌وه خه‌ڵك ده‌په‌ڕێننه‌وه، به‌تایبه‌تی له ئێرانه‌وه، ته‌نیا بۆ ده‌ستخستنی بڕێك پاره و ھیچی تر، كه‌چی له‌م بارودۆخه ھه‌ستیاره‌دا بیر له ته‌ندروستی خه‌ڵك و ھاونیشتمانیان ناكه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته دانیشتووانی گونده سنوورییه‌كان به چاوكراوه‌یی ھاوكاریی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان بكه‌ن و ڕێ به‌ھیچ كه‌سێك نه‌ده‌ن هاتوچۆی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن.
كاتێك ده‌بینین له سنووره‌كاندا هه‌وڵ بۆ تێكدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر باشووری كوردستان ده‌درێت، ده‌بێ هاووڵاتییان ئه‌وه قبووڵ نه‌كه‌ن و رۆڵی ھێزه ته‌ناهییه‌كان ببینن و حكوومه‌تی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه، پێم وایه ئه‌و جۆره كه‌سانه ئاستی رۆشنبیری و ھۆشیارییان به‌رانبه‌ر به نیشتمان و وڵاته‌كه‌یان لاوازه. خۆشبه‌ختانه تا ئێسته ھێزه ته‌ناهییه‌كان رۆڵێكی باشیان بینیوه و ھه‌ر جووڵه‌یه‌كی قاچاخچییه‌كان ھه‌بێت، ده‌یانگرن.
دواجاریش ده‌ڵێم نامه‌وێ كه‌سوكار و ئازیزانم له ده‌ستم بده‌م، بۆ مانه‌وه‌ی ته‌ندروستییه‌كی باشتر، له ماڵه‌وه ده‌مێنمه‌وه و ئه‌وه‌ی پێم بكرێ هاوكاریی هێزه ته‌ناهییه‌كانی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م.