ماوه‌یه‌كه مشتومڕی ناناوه‌ندی "لامه‌ركه‌زی" پارێزگاكان هاتووه‌ته كایه‌وه و هه‌رلایه‌نه و به ڕبه‌ی خۆی ده‌یپێوێت، راستییه‌كه‌ی خۆیشیان نازانن مه‌به‌ستیان چییه و تا ئێسته‌یش له بابه‌تی ناناوه‌ندی كارگێڕی تێنه‌گه‌یشتوون. هه‌یانه له خه‌می خه‌ڵكی پارێزگاكه‌دایه، به‌ڵام (ئاسۆیان لێ روون نییه) و هه‌یشیانه ته‌نیا بۆ مزایه‌ده‌یه (ئاسۆیان روونه و ده‌زانن مه‌به‌ستیان چییه).
با بزانین دارایی پارێزگاكان به‌پێی یاسای پارێزگاكانی ژماره 3ی ساڵی 2009 له چ پێك دێت، ماده‌ی 27 له یاساكه‌دا ده‌ڵێ: داهاتی دارایی پارێزگا پێك دێت له
یه‌كه‌م: ئه‌و ته‌رخانكراوه داراییه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم دابین ده‌كرێت.
دووه‌م: ئه‌و داهاتانه‌ی به‌ده‌ست دێت بێ پارێزگا له ئه‌نجامی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی به‌م داهاتانه.
سێیه‌م: ئه‌و به‌خشین و دیارییانه‌ی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌شی ده‌كرێت.
چواره‌م: داهاتی به‌ده‌ستهاتوو له ئه‌نجامی كرێ و فرۆشتنی موڵكوماڵی ده‌وڵه‌تی گوازراوه، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم.
ئه‌و داهاتانه‌ی تایبه‌ته به پارێزگاكه خۆی
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی داهاته‌كان له ئه‌نجامی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی و كاره‌با و فه‌رمانگه‌كانی تاپۆ و بڕی پاره‌ی كرێ و فرۆشتنی موڵكوماڵی ده‌وڵه‌ت ...، پاش ده‌رهێنانی خه‌رجی راییكردنی كاروباره‌كان و پێشینه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانگه‌كان كه به نزیكه‌یی هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك له نێوان 10-15 ملیۆن دینار مانگانه، ده‌بێت.
ئه‌و داهاتانه‌ی ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه خه‌زێنه‌ی هه‌رێم و له ده‌سه‌ڵاته هه‌رێمییه‌كانن به‌پێی ده‌ستوور:
1- داهاتی نه‌وت و گاز.
2- داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و فڕۆكه‌خانه‌كان.
3- داهاتی پاسه‌پۆرت و كارتی نیشتمانی و نشینگه كه دوو جۆر داهاتن، یه‌كێكیان بۆ حكوومه‌تی فیدڕاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و داهاته‌كه‌ی تر بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
4- داهاتی 50%ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆی پارێزگاكان به‌پێی یاسای هاتوچۆی ژماره ٨٦ی ساڵی 2004 ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی و 50%ی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی هاتووچۆ.
چه‌ندان ساڵه ئه‌م كه‌سانه‌ی بابه‌تی ناناوه‌ندی دارایی "لامه‌ركه‌زی ئیداری و دارایی" ده‌وروژێنن قسه‌ی سه‌رزاریان ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌و داهاتانه راده‌ستی به‌غدا ناكرێن؟ ئێسته‌یش ده‌بێت به‌هه‌مان نه‌فه‌سه‌وه داوا بكه‌ن داهاته هه‌رێمییه‌كان ده‌بێت بگه‌ڕێنرێته‌وه خه‌زێنه‌ی هه‌رێم.
بابه‌تی ناناوه‌ندی ده‌كرێت جێبه‌جێ بكرێت له كاتی سروشتی، واته به‌غدا بودجه‌ی ته‌واوی هه‌رێم بنێرێت، ئینجا ده‌كرێت بیر له لامه‌ركه‌زی دارایی بكرێته‌وه، نه‌ك به‌م دۆخه ئابوورییه سه‌خته‌وه. چونكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو داهاته‌كانی سه‌ره‌وه به‌بێ هاتنی بودجه‌ی به‌غدا، ناتوانێت مووچه‌یش دابین بكات. بۆیه ده‌پرسم ئایا به‌و داهاتانه‌ی پارێزگاوه، ده‌كرێت پارێزگایه‌ك به‌ڕێوه ببرێت كه ئه‌و هه‌موو پێشینه‌ی دارایی و خه‌رجی فه‌رمانگه‌كان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی له‌سه‌ر بێت؟.
گریمانه
با گشت داهاته‌كانی پارێزگاكه بۆ پارێزگا بێت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گشت داهاته هه‌رێمییه‌كان كه له‌سه‌ره‌وه باس كران، (پاش لێ ده‌رهێنانی خه‌رجی و مووچه‌ی فه‌رمانگه هه‌رێمییه‌كان و دانه‌وه‌ی قه‌رز)، دابه‌شی سه‌ر پارێزگاكان بكات به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووان، له‌وكاته‌دا ئه‌و پارێزگاره یان ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایه‌ی داوای داهاتی پارێزگاكه‌ی ده‌كات، ته‌حه‌مولی پێدانی مووچه‌ی گشت مووچه‌خۆرانی سنووری پارێزگاكه و خه‌رجی و پرۆژه‌كانی پارێزگاكه‌ی بكات.
به‌ڕای خۆم، ناناوه‌ندی له‌م قۆناغه‌دا ته‌نیا خۆی ده‌بینێته‌وه له شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی زیاتر بۆ پارێزگاكان، چونكه ناناوه‌ندی دارایی هیچ له ئامانجه‌كان ناپێكێت، ته‌نیا پاشاگه‌ردانی ده‌بێت.