سمكۆ محه‌مه‌د
ئه‌وه‌ى كه ناچارى كردم له گۆشه‌یه‌كدا له‌سه‌ر ئه‌خلاقى كۆمه‌ڵگه به‌كورتى و به‌تیژتێپه‌ڕ قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌م، له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه ئه‌خلاق چه‌مكێكى فره‌ییه له مانا و تێڕوانین و كرده‌نیكردنى له ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و فه‌رهه‌نگى و هتد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ده‌ستكردى ئینسان خۆیه‌تى وه‌ك پێوه‌رێك له مێژوودا له‌برى یاسا كارى پێ كردووه و هه‌ندێك جاریش بۆ ئه‌وه بووه خۆڵ بكه‌نه چاوى خه‌ڵكه‌وه، به‌ڵام به‌هه‌موو لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانییه‌وه باڵانسێكى راگرتووه، هیچ سه‌رده‌مێك به‌هه‌موو ئیشكالیاته‌كانییه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتى سته‌مكارى به‌سه‌ر كورددا زاڵ بووه، به بارته‌قاى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى كه ئێمه‌ى تێدا ده‌ژین، كورد وه‌ك كۆمه‌ڵگه و وه‌ك تاكیش دووچارى ته‌نگژه‌ى ئه‌خلاق نه‌بووه، چونكه سه‌رده‌مێكه به‌بیانووى پیشكه‌وتنى ته‌كنۆلۆجیاوه، ئینسانى له قه‌واره‌ى رۆحى داماڵاندووه و دوورى خستووه‌ته‌وه له به‌كارهێنانى وه‌ك پێوه‌رێك بۆ ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى، له‌كاتێكدا به‌شێكى زۆر له خه‌ڵكیش هه‌ست به‌نه‌مانى ئه‌خلاق ده‌كه‌ن.
ئه‌خلاق له فه‌زایه‌كى ناجێگیرى كۆمه‌ڵایه‌تى كه به‌پێوه‌رى كلاسیكیش كورتى هێناوه، چه‌مكێكه ته‌واو فه‌لسه‌فییه و ناكرێ له گۆشه‌یه‌كى رۆژنامه به‌كورتى قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ى، به‌ڵام ناچاربوون له‌وه‌ى قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین، له‌وێوه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه خه‌ریكه ئه‌م پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ته‌نانه‌ت ئه‌ده‌بییه‌ش، وه‌ك عه‌یبه‌یه‌ك ته‌ماشا ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ ئه‌خلاق به‌مانا ئیستاتیكییه‌كه‌ى به‌زیندوویى رابگرێ، ئه‌مه میحنه‌تێكى گه‌وره‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دواكه‌وتووى بێ به‌رهه‌م و بێكار، دوور بكه‌وێته‌وه له‌م پێوه‌ره، له‌كاتێكدا پێشتر بۆ سیاسییه‌كان كه له‌ناو شۆڕشدا بوون، ئه‌سته‌م بوو دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌خلاقى سیاسى كه ئێسته گه‌مژه‌ییه باسى بكرێت، پێشتر ئه‌سته‌م بوو له‌بارى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه نێوان دوو گرووپ، یان دوو كه‌س ئه‌خلاق كاریگه‌رى نه‌بێ كه ئێسته عه‌یبه‌یه كارى پێ بكرێ، له‌حاڵێكدا ئاین كه كارپێكراوێكى هه‌میشه‌یى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تییه و خه‌ڵك خۆیان هه‌موو شتێك به ئاین پێوانه ده‌كه‌ن، له‌وێدا له‌برى رۆشنبیرى ئاینى كارى پێ ده‌كرێ و ئه‌و به‌رهه‌مه‌شى نییه كه هه‌ڵوێستێكى ئازادانه‌تر ببه‌خشێ به‌گشت، كه‌واته سه‌رده‌مه‌كه مۆدێكى به‌رهه‌م هێناوه كه بوێرین بڵێین سه‌رده‌مى نه‌مانى ئه‌خلاقه.
ئه‌گه‌رچى من لایه‌نگرى ئه‌و ئه‌خلاقه كلاسیكییه نیم كه جه‌هل دروستى كردووه و ئینسانى ده‌سته‌پاچه كردووه و رێى له هه‌موو جۆره تازه‌گه‌رییه‌ك و یاخیگه‌رییه‌ك گرتووه له ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ته‌نانه‌ت ئه‌ده‌بیش، به‌ڵام ئه‌خلاقى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ده‌ر نییه له ئه‌خلاقى سیاسى، نه‌مانى ئه‌م پێوه‌ره وه‌ك جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه له ئینسان خۆی كه له‌برى مه‌عریفه، بۆ ژیان به‌كار ده‌هێنرێ، چونكه به‌شێكه له‌و سیستمه‌ى كه ئینسانى پێ په‌روه‌رده كراوه و له زه‌ینیدا ماوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌كار بهێنرێت تاك خۆى له هه‌ندێ دیارده لاده‌دات، به‌ڵام له شوێنێكى تردا پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، بۆ نموونه ئینسانه ئه‌خلاقییه‌كان كه هه‌میشه ده‌م له‌و پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌كوتن، خراپترن له‌وانه‌ى كه به‌سه‌ر زاره‌كیش باس له‌و پێوه‌ره ناكه‌ن، له چ ناوه‌ندێكى سیاسى و پنتێكى قۆناغى سیاسى ئێمه شاهیدى ئه‌وه نین گرووپێك یان كه‌سێك ئه‌وه‌ى كه پێى ده‌ڵێن خیانه‌ت، خیانه‌تى له گرووپێك یان كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك و مه‌زه‌وێك و هتد نه‌كرێت و مێژوو نه‌یگێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مه ئێسته بووه‌ته به‌شێك له كولتوورى هه‌ندێك كه‌س كه حیساب بۆ به‌هاى پێوه‌ندیى كۆمه‌ڵایه‌تى ناكه‌ن، به‌كورتى سه‌رده‌مێكه كه ئاساییه نزیكترین كه‌ست ببینی و هه‌ستى پێ بكه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌خلاق مامه‌ڵه‌ت له‌ته‌ك ده‌كات.
ئینسانه ئه‌خلاقییه‌كان ئێسته گرووپێكى شازى كۆمه‌ڵگه‌ن، چونكه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كى تر‌ى عه‌قڵانى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێوه‌رانه ده‌كه‌ن كه له شوێنێكدا به‌رزه‌فتكردنى هانده‌ره سروشتییه‌كانى ئینسانه، خێر و چاكه داواكارییه‌كى بنه‌ڕه‌تییه له ئینسان، هێشتنه‌وه‌ى لۆجیكى پێكه‌وه‌ژیان له‌سه‌ر بنچینه ره‌سه‌نه‌كه‌ى، ئه‌و ئه‌خلاقه‌یه كه سه‌رده‌مى ئێسته فۆڕمێكى تر‌ى پێ به‌خشیوه و له به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تدا جێى كردووه‌ته‌وه، هه‌ستكردن به‌م دیارده‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌واریدا كه چاكه‌كارى بێ به‌رانبه‌ر و بێ ریایى له خه‌یاڵدانى به‌شێكى زۆر له خه‌ڵك نه‌ماوه، باشترین سه‌لمێنه‌ره كه ئه‌وانه‌ى له گرووپه ئه‌خلاقییه‌كانن و خۆیان پێوه‌ست به‌و نه‌ریته بۆماوه‌یه كردووه، هه‌میشه ناحه‌ز ده‌كرێن و به‌ئینسانى كلاسیكى هه‌ژمار ده‌كرێن، ئه‌م حاڵه‌ته به‌رهه‌مى ئه‌و سه‌روه‌خته سیاسییه كۆمه‌ڵایه‌تییه دروستكراوه‌یه كه له‌ژێر ناونیشانى كۆتایى ئه‌خلاق، مامه‌ڵه له‌ته‌ك هه‌موو شتێك ده‌كرێت.