سمكۆ محه‌مه‌د
بۆچى پێكهاته و گرووپه ئیتنییه‌كان به‌گشتى و به‌تایبه‌تى كریستیانه‌كانى عێراق داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، بۆچى به‌ناوى دیموكراسییه‌وه هێشتا جیاوازیى هاوڵاتیبوون هه‌یه له‌رووى ئاینى و مه‌زه‌وه‌وه، بۆچى تا ئێسته گوتارى زاڵى ئاینى و مه‌زه‌ویى زاڵ، مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى گرووپه ئیتنى و مهزهوییهكانى عێراق، بۆچى عێراقییه‌كان ناتوانن رزگاریان بێت له ژێردهستیى و پاشكۆیه‌تى وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى خۆیان، ئه‌مانه ئه‌و پرسیارگهلهن كه له‌دواى نه‌مانى كه‌سایه‌تى سیاسى ده‌وڵه‌تى عێراقه‌وه دروستبوون و سه‌ره‌كیترین مه‌ترسیش، بۆ پێكهاته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌به به‌هه‌ردوو مهزهوهكهوه.
له‌دواى روخانى رژێمى به‌عسه‌وه كه ئومێدێك هه‌بوو ژیانى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى ئاسایى ببێته‌وه و خه‌ڵك به‌ئازادى بژى، یان لانیكه‌م بۆ كه‌مینه و پێكهاته مه‌زه‌وى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌مێك له‌بار بێت، كه‌چى عێراق جگه‌له‌وه‌ى هه‌میشه به‌هۆى فاكته‌رى ده‌ره‌كیی و ناوخۆییه‌وه له‌ناو ئهنارشیزمێكى سیاسی‌دا گینگڵ ده‌دا، كارێكته‌ره سیاسییه‌كان و حزبهكانیشى به‌شێك بوون له‌و خه‌تایه، هۆكارى یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێ ئه‌زموونى سیاسى له‌لایه‌ن عه‌ره‌بى به‌زۆر دروستكراوه‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌و كارێكتهرانهیه كه ده‌وڵه‌تانى دراوسێ‌و ده‌ره‌وه‌ى عێراق پشتیان ده‌گرن، دووهه‌م عێراق بوو بهسهنتهرێكى سیاسى و بازرگانى بۆ كۆمپانیا ئه‌و دهرهكییانهى كه كه‌ڵكیان له‌و ئه‌نارشیزمه وه‌رده‌گرت، چونكه كه‌لێنێكى ئیدارى له‌هه‌موو جیۆگرافیاى عێراق دروست بوو بۆ بهرژهوهنخوازهكان، هه‌روه‌ها زیندووكردنه‌وه‌ى بیرى مهزهوگهرایى و به‌تایبه‌تى شیعه له دژى سوننه و به‌پێچه‌وانه‌وه، كارێكى كرد هه‌ر گرووپى ئیتنى و ئاینى جیاواز هه‌بوو، هه‌م په‌راوێز بخرێن و هه‌م ژیانیان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، نموونه‌ش كریستیان و سابیئهى مه‌ندائیى و به‌هاییه‌كان و هتد كه له‌لایه‌ن گوتارى زاڵى ئاینییه‌وه، ناچار به‌وه كران زێدى خۆیان جێبهێڵن بۆ هێزى تر. ئه‌مه‌ش له نه‌بوونى سه‌قامگیرى و كه‌سایه‌تى ده‌وڵه‌ته‌وه هاتووه.
كریستیانه‌كان به‌ده‌ر له گرووپه‌كانى تر‌ى عێراق، هه‌م وه‌ك نه‌ته‌وه و هه‌م وه‌ك ئاین مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه پشكى زیاتریان هه‌بێ له‌و مۆزائیكهى له عێراق، كه‌چى به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌ك هه‌ر پشكیان نییه و به‌مه‌به‌ست په‌راوێز خراون، مه‌ترسى ئه‌وه‌شیان هه‌یه ئه‌و پاشماوه‌یه‌ى ماویانه له خوارووى عێراق نه‌مێنێ و بهیهكجارهكهى ناچاریان بكه‌ن چۆڵى بكه‌ن و ریشه‌یان وه‌ك مێژوو ده‌یگێڕێته‌وه ببن به كه‌مینه، چونكه ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌به‌رچاویان گرتبوو له ده‌ره‌وه‌ى هێزى كۆمه‌ڵایه‌تى، پرسى هه‌ڵبژاردن و به‌شداریكردنى سیاسییانه بوو، ئێسته ئه‌مه‌ش ته‌نگى پێهه‌ڵچنیون و داوا ده‌كه‌ن تا كارى دیپلۆماسى خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان دوا بخرێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م داواكارییه له‌و كارێكتهرانه ده‌كرێت كه گوێیان لێناگرن، ئه‌گه‌رنا خۆى بهفۆڕم مۆزائیكێكى سیاسى ده‌بینرێت له‌ناو ده‌زگه‌ى ته‌شریعى، كه‌چى له جه‌وهه‌ردا مه‌ترسییه‌كه زیاتره.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى یه‌كێتى كه‌نیسه‌كانى عێراق له به‌غداى پایته‌خته و به‌شداره له دروستكردنى بڕیارى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى، ده‌بوو ئه‌م سه‌نته‌ره ئاینییه هه‌م تواناى گۆڕینى بڕیارى سیاسى هه‌بووایه، هه‌م تواناى پاراستنى شوناسى كریستیانه‌كانى هه‌بووایه، هه‌روه‌ك چۆن فاتیكان پشكى هه‌یه له‌دروستكردنى بڕیارى سیاسى له‌دنیادا، كه‌چى نه‌ك پێكهاته‌كان، به‌ڵكو هاووڵاتیى كریستیانیش ئومێدى به‌و سه‌نته‌ره نه‌ماوه كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى عێراقییه و پێگه‌یه‌كى ده‌ره‌وه‌ى هه‌یه و ناتوانى هێزێك له خۆى نیشان بدات، تا ئه‌و پاشماوه خه‌ڵكه‌ش كه‌ماوه به‌ئازادى خۆى بژى و خاوه‌ن كه‌سایه‌تى خۆیان بن، ئه‌م مه‌ترسییه ساڵ به‌ساڵ زیاتر ده‌بێ له‌سه‌ر پێكهاته غه‌یرى عه‌ره‌به‌كان له خوارووى عێراق، ئه‌گه‌ر وابڕوات عێراق ته‌نیا له‌ناو ده‌زگه به‌ناو ته‌شریعى و ته‌نفیزییه‌كاندا ده‌مێنن وه‌ك كارێكتهرى بێ ناونیشانى سیاسى، ئه‌گه‌ر نا له ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تیدا ترسه‌كه‌یان له‌وه گه‌وره‌تره داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.