سته‌مكار ئه‌گه‌رچی كاراكته‌رێكه له ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیكه و سته‌مكارییش سه‌رچاوه‌یان له ده‌سه‌ڵاته‌وه گرتووه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه كه خراپترین سته‌مكاریی، ئه‌و سته‌مه‌یه كه عاده‌تییه و له سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵگه‌دایه، بۆیه ئه‌م جۆره له سته‌مكاریی له سته‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسی مه‌ترسیدارتره، چونكه به‌رهه‌می بیركردنه‌وه و ئه‌و كۆده‌نگییه‌یه كه به‌شی زۆری كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ری رێك كه‌وتوون، ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی زۆرجار ده‌سه‌ڵاتیش ناچاره ملكه‌چی بێت و نموونه‌كه‌ی له كوردستان هه‌یه، چونكه ئه‌و ململانێیه‌ی له كوردستان هه‌یه، جۆرێكه له تێكدانی باڵانس له نێوان ده‌سته‌گه‌ریی فیكر و جه‌هل كه له هه‌موو شتێك‌دا ناكۆك بن، له كارپێكردن به‌و سته‌مكارییه كۆكن كه خۆیان به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه.
ئه‌و هێزه‌ی ده‌یه‌وێ بژی به‌بێ سانسۆر، جا به تاك یان گرووپ بێت، ئه‌وا ده‌بێ مه‌حاڵ بكه‌ن كه له نێوان ده‌سته‌گه‌رێكی فیكری و جه‌هلدا پانتایییه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ژیان كه دووچاری سته‌مكاریی نه‌بنه‌وه، ئه‌مه ده‌ڵێم مه‌به‌ستمه باسی ئه‌و رێككه‌وتنه بكه‌م كه له نێوان جاهل و جۆرێك له مه‌عریفه‌تخوازاندا هه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك هه‌ردوولایان ده‌پارێزێت، ئه‌وه‌ی جه‌هل ده‌یكات، ته‌نیا دژایه‌تیكردنی ئازادی نییه كه خۆیان تینووی ئازادین، ئه‌وه‌ش كه گرووپی فیكری و مه‌عریفه‌تخوازان ده‌یكه‌ن، دیسان ته‌نیا دژایه‌تیكردنی ئه‌و عه‌قڵییه‌ته نییه كه سته‌مكارییه، هه‌ڵبه‌ت نموونه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی ئه‌فڵاتۆن له به‌لاش كاری پێ نه‌كراوه له‌ناو فیكردا، چونكه ئه‌وانه‌ی له‌وێدا له به‌رده‌م سێبه‌ری داهۆڵه‌كان له ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا پێوه‌ند كراون و راوه‌ستاون، پێیان وایه جگه له‌و داهۆڵانه شتێكی تر نییه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
ئه‌م شێوه سته‌مكارییه به‌خۆیان بزانن یان نه‌زانن، هه‌م خۆیان قوربانی ئه‌و فیكره‌ن كه سته‌میان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و خۆیان به‌رهه‌میان هێناوه، هه‌م خۆیان به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه و ده‌بنه‌وه به سته‌مكاریی عاده‌تی كۆمه‌ڵگه و سته‌م له‌سه‌ر ئه‌وانیتر ده‌كه‌ن، سه‌ره‌نجام ده‌بێ لێره‌وه تێبگه‌ین كه سته‌مكاری هێزێكی كۆنخواز یان توندوتیژ و نامرۆیی نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی زۆرجار وه‌ك هێزێكی فیكری مرۆیییانه خۆی ده‌نوێنێ و خۆی به‌رهه‌م دێنێته‌وه و له بازاڕ یان خوێندنگه یان هه‌ر ناوه‌ندێكی تردا هه‌ن.
سته‌مكاری ته‌نیا فۆڕمێكی دیاری نییه وه‌ك فاشیست یان ره‌گه‌زپه‌رست یان شمولی یان دیكتاتۆر و.. هتد، به‌ڵكو جۆرێكه له كوشتنی دیارده و دابڕان له ڕابردوو، بۆ نموونه خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سته‌مكاریی ته‌نیا كوشتنی بیركردنه‌وه نییه له ئاین و به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه بیركردنه‌وه له ئازادی و بیروڕای جیاواز له بیروڕای جێكه‌وته‌ی كۆمه‌ڵگه كه ئایدۆلۆژیای كۆنكریتی قاڵبی بۆ داناوه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تری نادیار هه‌یه رێگریی له بیركردنه‌وه‌ی ده‌گمه‌ن ده‌كات تا نه‌توانێ سنوورێك بۆ جه‌هل دابنێ و ره‌نگ بداته‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه.
مه‌به‌ستم ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌یه كه نه ده‌سته‌بژێری ساخته و نه خه‌ڵكی عه‌وام به لایدا ناچن، ئه‌مانه به‌شێكن له‌و كولتووره‌ی كه سته‌مكارین و نابینرێن، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به زمانی بازاڕ و عه‌وامه‌كه‌ی به‌رخودی بیركردنه‌وه‌ی ده‌گمه‌ن ده‌كه‌ن، ئه‌م ماكینه‌یه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و گرووپانه‌ن كه هه‌ریه‌ك بۆ خۆیان كۆمارێكی وه‌همییان خوڵقاندووه و به‌بڕوای خۆیان وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێكیان داوه‌ته‌وه و خه‌ڵكیان كردووه به كۆیله‌ی خۆیان، ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سته‌مكارین و دیمه‌نه‌كه‌ش له زۆر شوێنی كۆمه‌ڵگه‌دا نمایش ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی سته‌می سیاسی له پشته‌وه بێت، ئه‌وانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازاڕه بیر ده‌كه‌نه‌وه و قسه‌ی ناچیزه به‌قه‌ولی خۆیان ده‌كه‌ن، ده‌بێ بچنه ده‌ره‌وه‌ی كۆماره‌كه‌یان، ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه نییه كه نامۆن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان تێك ده‌ده‌ن، خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سته‌مكاریی هه‌موو شوێنه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی داگیر كردووه و بۆ هه‌ر شوێنێكیش كاراكته‌ری شیاوی داناوه، بۆیه من تاوتوێی ئه‌م جۆره سته‌مكارییه ده‌كه‌م، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی كه سته‌م له ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرمه‌وه، به‌ڵكو دیوێكی تری سته‌مكاریی عاده‌تی نیشان بده‌م كه مه‌ترسیدارتره له سته‌می سیاسی.
سمكۆ محه‌مه‌د