جه‌نگى نادیار ئه‌و جه‌نگه‌یه كه جه‌نگاوه‌ره‌كان هه‌ڵبژارده‌ى به‌ره‌كان هه‌ستى پێ ناكه‌ن، ئه‌وانه‌ش كه له پشت جه‌نگه‌كه‌وه راوه‌ستاون، ئه‌و هێزانه‌ن كه ئامانجێكى تریان هه‌یه و به‌ناوى جه‌نگى عادیلانه مامه‌ڵه‌ى فۆڕم له‌ته‌كدا جه‌وهه‌ر كێشه‌كان ده‌كه‌ن، وه‌ك تره‌مپ له‌دوا قسه‌یدا باس له‌وه ده‌كات ئێمه به‌سۆز و به‌زه‌یی ته‌ماشاى سیاسه‌ت ناكه‌ین، له‌گه‌ل براوه‌ى پاڵه‌وانێتین، كێ گره‌وه‌كان بباته‌وه، ئه‌و بۆ ئێمه له پێشه و پشتگیریى ده‌كه‌ین .
جه‌نگ و ناوبڕه‌كانى سیاسه‌ت، یان به‌مانایه‌كى تر ئه‌و جه‌نگه نادیاره‌ى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق هه‌یه، ئه‌گه‌ر تا دوێنێ جه‌نگى ناوخۆى عێراق، جه‌نگێكى ته‌واو مه‌زه‌وى بووبێت و كورد ناوبژیوان بووبێت، ئه‌مڕۆ ئه‌و جه‌نگه دۆخه‌كه‌ى پێچه‌وانه كردووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێى لایه‌نێكى سێیه‌م ده‌كا نێوانگیرییان بكات، چونكه تێوه‌گلانى كورد به‌كه‌یسى گه‌نده‌ڵى و ناته‌بایى ناوخۆیى كه شرۆڤه‌كارانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و بابه‌ته‌یان باس كردووه، هه‌رچى زیاتر بارى كورده‌كانى لار كردووه و ئه‌و سه‌نگه‌ى جارانیان نه‌ماوه، بۆیه كورده‌كان خه‌ریكه له هاوكێشه‌ى نێوان وڵاتانى هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه‌نار ده‌خرێن.
ئه‌م جه‌نگه نادیاره فه‌زایه‌كى دروست كردووه كه بكه‌ره‌كان خۆیان وه‌ك واقیع به‌ره‌و ئاقارێكى تر ده‌ڕۆن كه له بنه‌مادا وه‌همه، ئه‌وه‌ى كه ده‌بینین درێژه به‌كه‌یسى نه‌وت و داهات و خاڵه سنوورییه‌كانى هه‌رێم ده‌درێت، بۆ خۆى دروستكردنى قه‌یرانى نوێیه كه له قه‌یرانى نێوان مه‌زه‌وه‌كانه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نێوان هه‌رێم و عێراقى به‌ناو فیدراڵ، ئه‌مه‌ش چه‌ند ره‌هه‌ندێكى سیاسى و ئابوورى هه‌یه، ره‌هه‌ندى یه‌كه‌میان كه سیاسییه، ئه‌وه‌یه كه ده‌ركه‌وت عێراق ناتوانێ له ناوخۆدا به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكى سه‌قامگیر رێ ببڕێت، دواجار به‌هۆى دابه‌شبوونیه‌وه به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ك و ئێران و توركیا له‌لایه‌كى تر، ناتوانێ كه‌سایه‌تى و ناسنامه‌ى خۆى به‌ده‌ست بهێنێته‌وه كه پێشتر هه‌یبوو، بۆیه له‌برى چاره‌سه‌رى ریشه‌یى، جه‌نگێكى نادیار له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌كات، هه‌م بۆ توركیا و هه‌م بۆ ئێرانیش دوو شه‌شه، هه‌رئه‌مه‌شه كه زه‌وینه بۆ دامه‌زراندنى سیستمى فیدراڵى خۆش ناكات و پرۆسه‌ى سیاسى به‌نیسبه‌ت كورده‌وه، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه خاڵى سفر. ره‌نگه ستراتیجى یه‌كه‌م ئه‌وه بێت كه بۆ ئاینده‌یه‌كى نادیار هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ ده‌رنه‌كه‌وێت و نه‌بێته نموونه‌یه‌ك بۆ ناوه‌ندیى سوننه‌نشین و باشوورى شیعه‌نشین، جگه‌له‌مه‌ش هه‌موو عه‌ره‌ب به سوننه و شیعییه‌وه چاویان بڕیوه‌ته ئه‌لته‌رناتیڤى سێیه‌م كه سیستمى فیدراڵییه بۆ پارێزگاكان كه ئه‌مه له ساڵى 2004 گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا.
ره‌هه‌ندى دووه‌میان كه ئابوورییه، ئه‌وه‌یه كه هه‌م حكوومه‌تى ناوه‌ند و هه‌م داهاته‌كه‌ى له چنگى كارێكته‌ره سیاسییه‌كانى عێراقدا نییه، چونكه ئه‌و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌ى كه له هه‌رێم و له ناوچه‌كانى ناوه‌ند و باشوورى عێراقه، هێزێكى تر‌ى نادیار هه‌یه بازاڕیى پێوه ده‌كات، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى فه‌زایه‌ك بۆ په‌رله‌مانتاره كورده‌كانیش كراوه‌ته‌وه بڕوا به‌وه بهێنن، ته‌نیا له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌كانى سنوورى هه‌رێم و توركیا و ئێران قسه بكرێت، كه‌چى ئه‌وه‌ى له سنوورى ئوردن و ئوم قه‌سر و سووریا و سعوودیه هه‌یه، به‌ئاگا و به‌بێ ئاگا په‌رده‌پۆش ده‌كرێ.
ره‌هه‌ندێكى تر‌ى ئه‌و جه‌نگه ئابوورییه ئه‌وه‌یه كه خه‌ریكه ده‌گوازرێته‌وه بۆ جه‌نگى نه‌ته‌وه‌كان، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه له په‌راوێزى پڕۆژه‌ى ئاڵوگۆڕبوونى سیستمى سیاسى و جیۆگرافى ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بووه‌ته ده‌ركه‌وته‌یه‌كى سیاسى و ئابوورى، بۆیه به‌هه‌موو هێزێكه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت بارودۆخى ناوچه‌كه له شوێنى خۆى رابوه‌ستێت و بكه‌وێته ناو هاوكێشه‌یه‌كى تره‌وه كه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فڕنسا وه‌ك به‌ره‌یه‌ك، رووسیا و چینیش وه‌ك به‌ره‌یه‌كى تر نوێنه‌رایه‌تى ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان خۆیان به به‌شێك له‌و پرۆسه‌یه ده‌زانن، بۆیه كراوه به به‌شێك له جه‌نگى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ڵبه‌ت بچووككردنه‌وه‌ى جه‌نگه‌كه‌ش له‌وێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه وڵاتانى دراوسێى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها شیعه و سوننه، وه‌ك دوو به‌ره‌ى جیاواز به‌خاترى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان و ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان ده‌ركه‌وتوون، نه‌ك چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه ده‌روونییه ئابوورى و سیاسییه‌ى له عێراق هه‌یه.
ئه‌گه‌رچى تێوه‌گلانى نه‌ته‌وه‌ى كورد له جه‌نگى ناڕاسته‌وخۆى نێوان به‌شێك له شیعه و به‌شێك له سوننه كه تا ئێسته ئه‌و ململانێیه كۆتایى نه‌هاتووه و جه‌نگێكى نادیاره، شتێكى حه‌تمى نییه و ته‌نیا پێشبینییه كه كۆتایى نایه‌ت، چونكه خوێنى سه‌دان ساڵى مه‌زه‌ویى له پشته‌وه‌یه، بۆیه مه‌ترسى هه‌ڕه‌شه دیار و نادیاره‌كان كاریگه‌رى خستووه‌ته سه‌ر شێوه‌ى پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیش، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هیچ كام له هێزه سوننى و شیعییه‌كان، بڕوایان به‌وه نییه كورد خۆى مافى چاره‌نووسى خۆى دیاری بكات، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێ كه دوور نییه جه‌نگى ئاینده جه‌نگى گۆڕینى سیستمى هه‌رێمایه‌تى بێت بۆ سیستمى پارێزگاكان، چونكه مه‌تره‌حێكى كۆنه و به‌شێك له كورده‌كانیش پشتگیریى له‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ن.