هه‌موو پێكه‌وه بووین بهكاڵاى بازاڕى سیاسى له‌رێى ئۆنلاینه‌وه، ئه‌مه تێڕوانینێكى تایبه‌ت نییه بۆ واقیعى ئێسته كه هه‌موو دنیا بووه به‌كاربه‌رى ئۆنلاین و به‌ویستى گرووپه سیاسییه‌كان هه‌ڵده‌سووڕێن، به‌ڵام هه‌موو هه‌ستى پێ ده‌كه‌ین و نازانین كه بۆچى كه‌وتووینه‌ته ئه‌م حاڵه‌ته نائاساییه، بۆچى دووچارى شێوه نامۆبوونێكى نوێ بووینه، له‌كاتێكدا هه‌موو شتێك ئاشكرایه. خۆ نه‌ناسینه‌وه و بیرچوونه‌وه‌ى رابردوو وه‌ك خۆى و بیرچوونه‌وه‌ى كه‌ره‌سته ده‌ستییه‌كان و بیرچوونه‌وه‌ى كتێب وه‌ك سه‌رچاوه‌ى مه‌عریفه، بیرچوونه‌وه‌ى ساده‌یى و خاكه‌ڕایى به‌رانبه‌ر یه‌كتر، بیرچوونه‌وه‌ى پاراستنى ژینگه و ژینگه‌ى سیاسى، بیرچوونه‌وه‌ى به‌ها جوانه‌كانى ئینسان، ئینسانى ئه‌م چه‌رخه‌ى خستووه‌ته به‌رده‌م جه‌نگێكه‌وه كه داهاتووه‌كه‌ى دیار نییه و هه‌موو كارێكتهرێكیشى كردووه به شۆڕشگێڕى وه‌همى.
له دواى ئه‌وه‌ى ئینته‌رنێت وه‌ك تۆپ زانستێك گه‌شه‌ى كرد و ژیان یه‌كپارچه بوو به‌ئۆنلاین، ستایلێكى تر‌ى ژیان هاته پێشه‌وه و ژینگه‌یه‌كى تر‌ى سۆسیۆلۆجیاى نوێ تیۆریزه كرا، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى كه له ژیانى ئاسایى به‌كرده‌یی نه‌ده‌كرا، ئێسته ئیتر له‌رێى ئۆنلاینه‌وه به‌ئاسانى هه‌م تیۆریزه ده‌كرێته‌وه و هه‌م به‌كرده‌یی ده‌كرێ به‌و كه‌سانه‌ى كه وه‌ك چۆن كرم له ژینگه‌یه‌كى پیس نه‌بێ ناژین، ئاوهاش چالاكه‌كانى ئۆنلاین ئه‌و تیۆرانه به ئاسانى پراكتیك ده‌كه‌ن و ژیانێكى نائاسایى دژه خۆیان قبووڵ كردووه, بۆیه به‌ده‌ر له سروشتى واقیعى ماتریاڵى، ژینگه‌ى سۆسیال میدیاشیان پیس كردووه، وه‌ك چۆن ژینگه‌ى ژیانى خۆیان پیس كردووه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه لێره سۆسیال میدیا وه‌ك شاخ و هه‌ڵه‌ت و به‌رده‌گا نییه پاك بكرێته‌وه، به‌ڵكو گوزارشته له ژینگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ى كه دانراوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئینسانى ئه‌م چه‌رخه له ئینسانییه‌ت و دوورخستنه‌وه‌یان له به‌ها جوانه‌كانى به‌شه‌رییه‌ت و دوورخستنه‌وه‌یان له زانست و مه‌عریفه و كردنیان به تووتى میدیاكان، ده‌ركه‌وتووه ئاسانترین كاره كه به‌بێ هه‌وڵێكى قورس كه له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو هێزه دژه‌كان، دژى یه‌كتر ده‌یانكرد، ئێسته هه‌ر كه‌س له ماڵه‌وه به‌هۆى تێكه‌ڵبوون به‌و ژینگه و كه‌شوهه‌وا سیاسى و میدیاییه و به‌و دژه مه‌عریفه‌یه و به‌و دژه خودێتییه، به‌نیازى چین و ئه‌م دۆخه به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن، ئایا ده‌زانن ئه‌م جه‌نگه كۆتایى نابێت و كه‌سیش تێیدا سه‌ركه‌وتوو نابێت؟. ده‌بێ بزانن هه‌موو كه‌س له ماڵى خۆیه‌وه ژینگه‌ى خۆى و خه‌ڵكیشى پیس كردووه به قسه‌ى نائاسایى و نالۆجیكى.
سه‌ره‌تاى ئه‌م جه‌نگى خودێتییه له دژى خود، له‌وێوه ده‌ستى پێ كرد كه ئینسان بتوانێ مه‌عریفه‌ى ساخته له دژى خۆى به‌كار بهێنێ، به‌و مانایه‌ى چۆن بتوانێ له‌رێى رۆشنبیرییه‌كى ساخته و سه‌رزاره‌كى و سه‌تحییه‌وه خۆى سه‌رقاڵ بكات، چۆن بتوانێ هه‌موو شتێكى خاوه‌ن ئه‌رزش و به‌ها بێ به‌ها تێكه‌ڵ بكات، چۆن بتوانێ كاته‌كانى خۆى به‌كاتى تر ببه‌خشێت و بچێته دۆخى بێ ئاگاییه‌وه، چۆن بتوانێ وه‌ك حوشترمل سه‌رى له قوڕدا بچه‌قێنێ و وابزانێ كه‌سى تر نایبینێ، له‌كاتێكدا ئۆنلاین نه‌ك هه‌ر كه‌س ناشارێته‌وه، به‌ڵكو ئاسانتر له ژیانى واقیعى شوێن و جێى هه‌موو به‌شداران ئاشكرا ده‌كات، دواجار خوده‌كان لێره‌وه تێده‌گه‌ن چ جه‌نگێكیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا كردووه و كێ سه‌ركه‌وتوو بووه.
ئێمه هه‌موو كاڵاین، به‌ڵێ كاڵاین له‌و بازاڕه‌ى كه به‌ده‌ستى خۆمان نییه ژینگه‌مان ده‌گۆڕن، به‌ده‌ستى خۆمان نییه وه‌ك كائینێكى پیس مامه‌ڵه‌مان پێوه ده‌كه‌ن، ساڵى 1820 (جۆرج بیركنز مارش) كه بهباوكى رۆحى مه‌زه‌ویى پاراستنى ژینگه‌یى ناسراوه، تێڕوانێكى خسته ڕوو كه جێى سه‌رنجه بۆ ئێسته، ئه‌و گوتى ئینسان كرێكارێكى كاریگه‌رى دڵه‌ڕاوكێیه، كاتێك توایه‌وه له‌ناو سروشتدا یان كۆچ ده‌كات، ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه به مێشكێكى نه‌خۆشه‌وه تیۆریزه نه‌كراوه بۆ پێوانه‌یى گه‌رمى و ساردى و هه‌ره‌سهێنانى بایۆلۆجى، یان گرێبه‌ستى زه‌مه‌نى بۆ ئه‌و كاتانه‌ى ئینسان گه‌مه‌ى تێدا ده‌كات و ئاگاى له ژینگه‌كه نییه چه‌ند دژوارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نى ده‌كات، له‌كاتێكدا ئاگاى له‌وه نییه له چ وه‌همێكدا ئه‌م ژیانه‌ى به‌واقیع زانیوه كه خۆى هێشتا كاڵایه.
ئێمه ئێسته نیوه‌ى حاڵه‌ته‌كانمان له بازاڕێكدایه كه پێى ده‌گوترێت (اسهلاك المحلى)، واته بۆ به به‌كاربردنى ناوخۆییه، نیوه‌كه‌ى ترمان رۆبۆتێكى خاو و خلیچكین و به‌رهه‌ممان نییه، ئه‌و قسانه‌ى كه له ئۆنلاینه‌وه ده‌كرێ، ئه‌و دیاردانه‌ى كه به‌زۆر ده‌كرێت به به‌شێك له نه‌ریتى رۆژانه‌ى گه‌نجه‌كان، ئه‌وه‌ى خه‌ڵك به‌ته‌واوى كراوه به كۆیله‌ى ئۆنلاین و شاشه و به‌حیساب دڵخۆش كراون و سه‌رقاڵ كراون، قه‌یرانێكى تر‌ى ئاینده‌ییه كه ژینگه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ر بۆ خۆیان، به‌ڵكو داهاتووش داده‌ڕمێنن، ئه‌م هه‌وڵه یۆتۆبییه ته‌كنۆلۆجییه كه كۆمه‌ڵگه ئێسته قبووڵى ده‌كات، له بۆمبێكى ته‌وقیتكراو ده‌چێت، هه‌ركاتێك پێویستى به‌سه‌عات سفر بوو، به‌و نه‌وه‌یه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه كه به‌هۆى ئۆنلاینه‌وه خۆى بۆ ژیانێكى تر ئاماده كردبوو، خۆى بۆ راپهڕینێكى تر ئاماده كردبوو به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ى ئێسته، به‌ڵام كاتێك ئاوڕ ده‌داته‌وه، له جه‌نگێكدایه كه خۆى بۆ ئاماده نه‌كردبوو، بۆیه وه‌ك نه‌وه‌كانى پێشوو چۆن به‌ناوى شۆڕش و هه‌ڵوێسته‌وه ژیانى واقیعییان دۆڕاند، ئاوهاش ئه‌م نه‌وه‌یه به‌وه‌همى ئۆنلاینه‌وه ژیانى واقیع ده‌دۆڕێنێ. چونكه هیچ نه‌وه‌یه‌ك له سه‌ده‌كانى رابردوو تا ئێسته، به بارته‌قاى ئه‌م نه‌وه‌یه به‌كارى لاوه‌كى و به‌میدیا و دیارده‌ى ساخته‌وه سه‌رقاڵ نه‌كراوه، هیچ نه‌وه‌یه‌كى رابردوو به‌قه‌د ئه‌م نه‌وه‌یه دووچارى سه‌ختى ژیان و كه‌شوهه‌واى سۆسیۆلۆجى نائاسایى نه‌بووه‌ته‌وه، هیچ نه‌وه‌یه‌ك به‌قه‌د ئه‌م نه‌وه‌یه زه‌مه‌نى له ده‌ست نه‌چووه تا یاده‌وه‌رى و چیرۆكى خۆى بنووسێته‌وه، بۆیه هه‌رگیز ناتوانێ كارێكتهرى شۆِشگێڕ یان دژه شۆڕش بێت.