به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌ى پێیان وایه ئه‌م ته‌نگژه‌ی ئه‌مه‌ریكا به مووشه‌ك بارانكردنى سووریا دروستى كردووه، باكگڕاوندێكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روه‌ختى رووخانى عێراق كه به‌هه‌مان شێوه رووخێنرا و ئه‌مه‌ش هه‌مان سیناریۆیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى من باوه‌ڕم پێیه‌تى، كێشه بنچینه‌یییه‌كه به‌ره‌ى شیعه‌گه‌رێتییه كه ئێران سه‌رمه‌شقییه‌تى، له روویه‌كى تریشه‌وه سیاسه‌تێكى دووفاقییه كه بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌م كاته‌دا دۆست و دوژمن باڵانس بكات له‌گه‌ڵ رووسیا به‌بیانووى ئه‌وه‌ى سووریا هه‌ڵگرى چه‌كى كیمیایییه، وه‌ك بیانوویه‌كى یاسایى بۆ شێره سووره‌كه و ورچه‌كه‌ش نه‌یتوانى به سیستمى به‌رگرى رێگه له‌و مووشه‌كانه بگرێت كه به‌شێكى هێزى سه‌ربازى سووریاى كرده ئامانج، یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ى لانیكه‌م هاوپه‌یمانى خۆیه‌تى سووریا، دووه‌م بۆ سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى رووسیا خاوه‌نى ته‌كنه‌لۆجیاى سه‌ربازییه، ئه‌م بێ ده‌نگییه‌ى رووسیا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه لانیكه‌م قه‌ناعه‌تى به ئه‌جێندا نوێیه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا هاتووه له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنى ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تیش سووریا كه ناكرێت چیتر دوا بخرێت.
یه‌كێك له‌و سیناریۆیانه‌ى بووه‌ته مانشێتى سه‌ره‌كیى میدیاكان، ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا چۆن و به چ یاسایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى هێرشى مووشه‌كى ده‌كاته سه‌ر سووریا و گوایه گرووپه پشكێنه‌ره ئه‌وروپایییه‌كان له ڕێگه‌ى لبنانه‌وه چوونه‌ته شوێنه‌كه و هیچ جۆره چه‌كێكى كیمیایى نه‌بینراوه، ئه‌گه‌رچى ئه‌م دیمه‌نه سیاسییه پێشتریش له‌كاتى لێدانى عێراق بینراو بوو به هه‌واڵى میدیاكان، به‌ڵام راستییه‌كه‌ى ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه ئه‌مه‌ریكا خۆى ده‌یه‌وێ بورووژێنرێت تا قسه‌ى نوێ بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ى له كاتى شه‌ڕى عێراق كردى و یاساى نێوده‌وڵه‌تییان بۆ ده‌ركرد، به‌ڵام ئامانجى مووشه‌كه‌كانى ئه‌م جاره ته‌نیا یه‌كڕه‌هه‌ندى سه‌ربازى و سیاسى نییه، به‌ڵكو ره‌هه‌ندێكى دوورمه‌وداى هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ى له عێراق ئه‌زموونى كرد.
بۆ نموونه به‌شداری پێكردنى هه‌موو ده‌وڵه‌تان و دانپێدانان به‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا خاوه‌ن پڕۆژه‌یه و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش ده‌بێ كرداری بكرێت و چیتر دوا نه‌خرێت، بۆیه له سووریاوه ده‌ست پێ ده‌كات، چونكه بیانوویه‌كى هه‌یه گوایه سووریا دژ به مرۆڤایه‌تیی مامه‌ڵه‌ى به چه‌كى یاساغه‌وه كردووه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یان شاهیدى هاوبه‌شى بچووك و گه‌وره‌ى هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌م سیناریۆیانه رووه شاراوه‌كه‌ى راسته نه‌ك ئاشكراكه‌ى، بۆ نموونه ئه‌و مووشه‌كانه‌ى ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى شعێراتى سووریا كرا و له‌وێش یه‌كه‌ى سه‌ربازیى رووسى لێیه، ره‌هه‌ندێكى تره، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه وه‌ڵامێكى توند بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى سووریا بۆ سه‌ر خان شیخون و په‌كخستنى ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه كه بۆ دژایه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌كار ده‌هات و پێشتر مه‌ترسى بوون بۆ سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك چۆن جه‌نه‌راڵێكى ئه‌مه‌ریكى خانه‌نیشنكراو ده‌ڵێ ئه‌م هێرشه به‌شێكى بۆ ئه‌وه بووه هێزى پێڕۆ ئه‌م جاره‌یان به فراوانى ره‌وانه‌ى سووریا بكرێت.
ره‌هه‌ندى دووه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆ نواندنه‌ى چین و رووسیا له ناوچه‌كه كه هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كى ئاڵوگۆڕى سیاسى و جیۆگرافى و ئابوورى و سه‌ربازییان په‌ك خستووه، به‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكا سه‌لماندى كه ده‌توانێ له‌گه‌ڵ وڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و زلهێزانه ته‌نگژه‌ی كۆریا چاره‌سه‌ر بكات به‌هه‌مان شێوه، هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌م مووشه‌كانه به تێچوویه‌كى زۆرى ماڵییه‌وه زیانه بۆ سه‌ر ئابووریى ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام كه دیراسه‌ى دۆخه‌كه كراوه، كارگێڕیى تره‌مپ و ئه‌مه‌ریكا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و زیانه مادییه باشتره كه داهاتوویه‌كى پڕ قازانجى هه‌یه، له‌وه‌ى كه بێ ده‌نگ بن به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نمایشه ئیستفزازییه‌ى رووبه‌ڕووى ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێته‌وه.
له رابردوودا ئه‌مه‌ریكا زۆر هه‌وڵی دا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى سووریادا كه تاكه پشتگیرى رووسیا و ئێرانه به ناڕاسته‌وخۆ نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك دابنێت، به‌ڵام تێگه‌یشت كه دواخستنى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى نه‌خشه‌ڕێگه‌كه له ناوچه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ست وه‌ریگرتووه، تاكه یه‌ك ماناى هه‌یه، ئه‌ویش دوورخستنه‌وه‌ى ده‌ورى ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه‌دا، له به‌رامبه‌ریشدا به‌هێزبوونى ده‌ستى ئێران له سووریا و بێ به‌هاكردنى هێزى سه‌ربازى و ئیداریى سیاسیى ئه‌مه‌ریكا، چونكه له‌م دواییه‌دا كه سووریا گه‌ڕایه‌وه هه‌ندێك شوێنى له‌ده‌ستچووى كۆن كه به‌ده‌ستى ئۆپۆزسیۆن و داعشه‌وه بوون، ئومێدێكى بۆ نه‌یاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا خوڵقاند كه ئه‌مه سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى گرووپه‌كه‌ى رووسیایه دژ به ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵانه واى كرد كه هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێك نه‌مێنێت جگه له‌و هێرشه‌ى كه به هێرشى 59 ناو نراوه بۆ سه‌ر سووریا.
هه‌ڵبه‌ت ره‌هه‌ندێكى تر‌ى ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئه‌گه‌ره پێچه‌وانه بووه‌وه كه ده‌بێ وه‌ك گۆڕانكارییه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى بگۆڕێ، به‌و پێیه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانى هاوڕاى له‌م ناوچه‌یه ته‌واوى هێزه جۆراوجۆره‌كانیان ئه‌زموون كرد و هیچى بار نه‌هێنا، له كاتێكدا تا ئێسته كه‌یسى ئێران هێشتا له‌و پڕۆژه‌یه‌دا كارا نه‌كراوه كه له رۆژهه‌ڵات تۆمار كراوه و به‌ده‌یان ملیۆن دۆلارى تێچووه و چاوه‌ڕوانى ده‌ست پێكردنن به تێكشكاندنى ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ى ئێران له ڕێگه‌ى چینه‌وه به‌ده‌ستى كه‌وتووه، بۆیه ئه‌مه یه‌كێك له پنته شاراوه‌كانى ئه‌و ململانێیه له نێوان ورچه سپییه‌كه‌ى رووسیا و شێره سووره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه و كۆتاى نایه‌ت، سه‌ره‌نجام پێم وایه ئه‌م هێرشه مووشه‌كییه جگه له‌و چه‌ند رهه‌نده جیاوازه‌ى هه‌یه‌تى، دابڕانێكى تر‌ى سیاسى و سه‌ربازى بوو له ناوچه‌كه‌دا.
سمكۆ محه‌مه‌د