سمكۆ محه‌مه‌د
هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌رده‌وام له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه پۆست سیاسه‌تى خۆى بخاته ڕوو و له‌وێوه بگات به پنتێكى پێشكه‌وتوو، مه‌به‌ستیه‌تى دابڕانێك له‌گه‌ڵ رابردوو دروست بكات به‌تایبه‌تى له كایه‌ى سیاسی‌دا، بۆیه بانگه‌شه‌ى وهسپكردنى مۆدێرنترین سیستمى سیاسى بۆ خۆی ده‌كات، سه‌ره‌تا له‌رێى ئه‌و حزبانه‌وه ده‌بێت كه پێویسته پۆست سیاسه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن وه‌ك دابڕانێك له رابردوو، ئه‌گه‌رچى هه‌موو حزبێكى سیاسى له سه‌رانسه‌رى دنیادا سیفه‌تێكى پۆپۆلیستى تێدایه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام دژى هیچ پڕۆژه‌یه‌كى سیاسى نین، وه‌ك رێی سێیه‌م بۆ دیاریكردنى چاره‌نووسى گشت به‌ره‌و ئاستێكى به‌رزتر.
نه‌بوونى ئه‌و فه‌زا سیاسییه له كوردستاندا، به‌شێكى بۆ نه‌بوون و نائاماده‌یی هێز و گرووپه چه‌په‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌و پێیه‌ی ته‌نیا ئه‌وان ده‌توانن باڵانسى سیاسى دروست بكه‌ن له هاوكێشه‌ى ناوخۆییدا، بۆیه ئه‌لته‌رناتیڤى ناڕهسهنى سیاسى و ساخته دروست ده‌بێت، ئه‌مه به‌شێكى هۆى شكستپێهێنانى پۆست سیاسه‌ته به پڕۆژه‌ى ریفراندۆمیشه‌وه كه له به‌رده‌م ئه‌گه‌رى نه‌رێنیدایه و دژهكانیشى هێنده‌ى كوردن، هێنده نه‌ته‌وه‌كانى نه‌یاری نین.
پۆست سیاسه‌ت له ته‌واوى دنیادا دابڕانێكى ئابوورى و سیاسییه و بۆ رزگاربوونه له دۆخی ناجێگیر، هه‌وڵدانه بۆ سه‌قامگیرى و ده‌رككردن به پێویستى گفتوگۆكردن له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانى دۆخێك كه هه‌م دۆخى سیاسه‌ت گه‌ره‌نتی بكات و هه‌م هاونیشتمانیان ژیانیان مسۆگه‌ر بێت به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانى، ئه‌وه‌ى له كوردستان ده‌گوزه‌رێت به‌ناوى موناقهشهكردنهوه له‌باره‌ی چاره‌نووسێك كه پێوه‌سته به گشته‌وه، نه‌ك هه‌ر هه‌وڵى رژد نییه، به‌ڵكو له ئێسته‌وه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ شكستهێنانى گفتوگۆ چ له ناوه‌وه و چ له ئاستى ده‌ره‌وه، به‌و پێیه‌ى جارێ یه‌كه‌م ته‌نیا كورده‌كان سه‌رقاڵى بابه‌تى ریفراندۆمن كه ده‌بوو هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانى تریش وه‌ك توركمان و كلدو ئاشوورى سه‌رقاڵ بكرابان، له كاتێكدا ئه‌م پڕۆژه‌یه كێشه‌ى گه‌وره‌ى نه‌بوونى جیاوازى نێوان ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یه كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كورد ده‌ژین و كوردستانیان پێ باشتره نه‌ك عێراقێكى گه‌ره‌نتی سیاسى، وه‌ختێك ئه‌و موناقه‌شه‌یه نییه، ئه‌وان مه‌ترسیان زیاتر بووه له ئاینده‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى كورد گه‌ره‌كیه‌تى، چونكه ئه‌و پێكهاتانه‌ى تری ده‌ره‌وه‌ى كورد، كێشه‌ى هه‌ره گه‌وره‌یان له پاراستن و ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تیدا كۆ كردووه‌ته‌وه نه‌ك ویستێكى تر‌ى دژ به نه‌ته‌وه‌ى كورد.
كێشه‌یه‌كى تر هه‌یه هێشتا له ساتى ده‌ره‌كى و هه‌رێمایه‌تیدا نه‌بووه‌ته گرێیه‌كى نه‌كراوه، كه‌چى له ئاستى ناوخۆدا بووه‌ته گرێیه‌ك ته‌نیا له پێناو "به‌ڵێ و نه‌خێر"دا، بووه‌ته هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ تێكچوونى شیرازه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌مه به‌شێكى ئه‌و پۆست سیاسه‌ته‌ى كورده كه له دواى 27 ساڵ سیناریۆ شكستخواردووه‌كان دووباره ده‌كاته‌وه، مه‌به‌ست له پیشاندانى ئه‌و فۆڕمه سیاسی و كارگێڕییهیه كه ترس و دڵهڕاوكێیهكى قورسترى له چاره‌نووسى سیاسى كردووه به ئه‌لته‌رناتیڤ، ئه‌گه‌ر پۆست سیاسیهتێك نه‌بێت جێگرى ئه‌و ستایله‌ى ئێسته به چاو ده‌بینرێت، بڕوایه‌ك نامێنێ بۆ ده‌ره‌وه‌ى كورد تا شانازى به پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یییه‌وه بكات.
پۆست سیاسه‌تى كوردستانى ته‌نیا له خاڵێكدا كۆ كراوه‌ته‌وه كه حزبه‌كان پشكیان هه‌بێت له به‌هه‌ده‌ردانى سامانى میله‌ت، به‌و پێیه‌ى ئه‌و حزبانه‌ى تر جگه له گوتارى ناوخۆیی، شتێكى تریان به‌ده‌سته‌وه نییه، ئه‌م فه‌زا سیاسییه زه‌وینه‌ى بۆ حزبه شیعی و سوننییه‌كانیش خۆش كردووه به وڵاتانى هه‌رێمایه‌تیشه‌وه كه له‌برى له به‌رچاوگرتنى پۆست سیاسه‌ت له ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌كى، حكوومه‌تى عێراق به هه‌موو شكستێكى خۆیه‌وه كه‌سایه‌تى ده‌وڵه‌تى نه‌ماوه، باسى ئیمتیازى سیاسى بكات بۆ كورد.
له كاتێكدا كورده‌كان ئه‌م ئه‌زموونه شكستخواردووه‌یان بینیوه، ئه‌م ئیمتیازه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه تا ده‌ستبه‌ردارى ریفراندۆم بن بۆ سه‌ربه‌خۆیى، ئه‌مه جگه له هه‌وڵى ئێران له‌گه‌ڵ پارته سه‌ره‌كییه‌كان و ئه‌وانى تریش له به‌ره‌یه‌كى دیاریكراوى دژ به ریفراندۆمن، هه‌روه‌ها هه‌وڵى توركیا بۆ گهمارۆدانانى ئابوورى كه بانكه‌كان راده‌گرێ، هیچى كه‌متر نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و ویسته سیاسییه دوورمهودایهى كورد خۆیان زه‌وینه‌یان بۆ ساز داوه له قینى یه‌كتر.
ده‌بوو پۆست سیاسه‌تى كوردى له دواى ئه‌و ئه‌زموونه چاره‌كه سهدهیهى چ وه‌ك هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ و چ وه‌ك به‌شدارى سیاسى له عێراق، نموونه‌یى بێت و جیاواز بێت، هه‌م دیپلۆماسییه‌تى سیاسى له‌ڕێى حزبه‌كانه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم له ئاستێكى به‌رزدا بخرێته ڕوو، هه‌م خۆى وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى رانه‌گه‌یه‌نراو ئه‌و سیفه‌ته له خه‌ڵك وه‌رنه‌گرێته‌وه و وه‌ك سه‌ربه‌خۆ بمێنێته‌وه و دابه‌شى سه‌ر حزبه‌كان نه‌بێت، نه‌بوونى ئه‌م ئیراده سیاسییه كه بێ باوهڕییهكى گه‌وره‌ى له پشته‌وه‌یه، هۆیه‌كى سه‌ره‌كییه وای كردووه له كوردستان نه ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به‌ئاشكرا دیار بێت، نه خه‌ڵكیش دیار بێت له كوێى باڵانسى سیاسی‌دا قودره‌تیان هه‌یه سزاى سیاسى به‌سه‌ر تاوانبارانی رابردوو و گه‌نده‌ڵه‌كانى ئێسته‌دا بسه‌پێنن، دیسان ئه‌م فه‌زا نائاسایییه ئاماژه‌یه‌كه بۆ كاركردن له پێناو شكستهێنانى پڕۆژه‌ى بوونى نه‌ته‌وه‌یى به ریفراندۆمیشه‌وه تا هه‌رێمى كوردستان نه‌توانێ بگاته پۆست سیاسه‌ت، سه‌ره‌نجام من له‌وه تێگه‌یشتووم پۆست سیاسه‌ت ئه‌گه‌ر كورد به‌نیاز بێت جمووجۆڵى بۆ بكات، ده‌بێ ئه‌م جمووجۆڵه سیاسییه بێت كه ناوى نراوه ریفراندۆم و خۆى له‌و ئه‌زموونه‌دا بناسێ نه‌ك خۆسڕینه‌وه.