سمكۆ محه‌مه‌د
كورده‌كان هه‌میشه بیر له شتێَك ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نیا له‌بازنه‌ى خۆیاندا ده‌خولێته‌وه، یان له خۆیان گه‌وره‌تر و به‌هێزتر بیرده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر سنووریش تێپه‌ڕێنن له‌وانیترى وه‌ك خۆیان سته‌ملێكراو، ته‌نیا له‌ناو كتێب و له میدیا باسى ده‌كه‌ن. له رووداوى 16ى ئۆكتۆبه‌ردا به نیسبه‌ت كورده‌كانى عێراق و بۆ كورده‌كانى رۆژئاواش تا لێدانى عه‌فرین ئه‌مه جوانتر و روونتر ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌مه دوورنییه بۆ كوردانى رۆژهه‌ڵاتیش هه‌ر ئه‌و سنووره بێت كه یه‌خه‌ى بنكه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ى خۆیانى گرتووه، كورده‌كانى توركیاش جگه له ده‌وڵه‌تى توركیا هیچ سته‌مێكى تر‌ى سیاسى هه‌ست پێناكه‌ن، سابا ئه‌و سته‌مه ته‌واوى باشوور و رۆژهه‌ڵاتى كوردستانیش بگرێته‌وه، ئه‌م بیركردنه‌وه كورتڕه‌هه‌نده كه له‌لاى هه‌موو كورده‌كان به سۆرانى و كرمانجى هه‌یه، هه‌میشه واى له كورد كردووه له‌سه‌ركه‌وتندا غروور بیانگرێ و له شكستیشدا بڕووخێن و هه‌میشه له دۆخی لۆكاڵیدا بمێننه‌وه و وابزانن دنیا بریتییه له كورد و هیچى تر.
له خۆباییبوونى كورده‌كان هێشتا نه‌گه‌یشتبووه ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ببن به كارتێكى جیهانى و فشار له‌وانیتر بكه‌ن تا بیسه‌لمێنن ئه‌مجاره‌یان له‌دواى چه‌ندان سه‌ده به‌هیمه‌تى ده‌ست و بازووو عه‌قڵیه‌تى پیشكه‌وتووخوازانه‌ى خۆیان گه‌یشتوونه‌ته ئامانجه‌كه‌ى خۆیان كه له دنیادا جێیان بووه‌ته‌وه، هێشتا ته‌واو نه‌ناسرابوون، ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له‌مێژه غه‌دریان لێكراوه و ئێسته كاتى پشوودانیانه و ده‌بێ ددانیان پێدابنرێت، كه‌چى خۆیان به خراپترین شێوه ئه‌زموون كرد و سته‌میان له‌خه‌ڵكى بیانى كرد كه هاتبوون بۆ خزمه‌تگوزارى له كوردستانى عێراق، غه‌دریان له‌په‌ناهه‌نده و نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی تر‌ى عێراق و كوردستانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیان كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌مێك كێرفى ئابوورییان بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك به‌رزبووه‌وه، غه‌دریان له گه‌شتیار و وڵاتانى نه‌بوو و نه‌دارى وه‌ك جۆرجیا و لبنان و سووریا و ئێران و هتد كرد، غه‌دریان له‌دیموكراسیى هاورده‌ى ئه‌وروپا كرد له‌رێى هێزێكه‌وه كه یه‌كتر قبووڵ نه‌كردن بوو، دواجاركه خۆیان لێگۆڕا، غه‌دریان به‌رانبه‌ر به قورسترین و مه‌غدروورترین و به به‌هاترین دراوى دنیا كرد كه دۆلار بوو.
به‌زمانى مافیا ناوى 100$یان ده‌هێنا و ده‌یانگوت وه‌ره‌قه یان گه‌ڵا،هه‌روه‌ها به 100 هه‌زار دۆلاریان ده‌گوت ده‌فته‌ر و به ملیۆن دۆلاریش بلۆك، ئه‌مانه هه‌مووى بوون به كارتێك كه چاودێرانى دنیا بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كورده‌كان به كه‌ڵكى ئه‌م دنیا نوێیه نایه‌ن و بچنه‌وه قاوغى خۆیان، بۆیه به ئاشكرا پێیان گوتن ته‌نیا بیر له دنیاى خۆتان مه‌كه‌نه‌وه.
ده‌ستبردن بۆ گۆڕینى سروودی نه‌ته‌وه‌یی توركى له‌لایه‌ن ئۆردۆغانه‌وه وه‌ك بابه‌تێكى ده‌ستوورى، بۆ كورده‌كان نه‌بووه‌ته كێشه، چونكه تا ئێسته له‌وه تێنه‌گه‌یشتوون بۆچى له په‌رله‌مانى توركیادا به‌شدارییان كردووه و بۆچى تائێسته هاووڵاتیى توركین و ئه‌و سرووده پێوه‌ندیى به‌وانه‌وه چییه، ئه‌م پشتگوێخستنه له‌لایه‌ن كورده‌كانى باكوره‌وه و ئه‌وانه‌ش كه چاودێرى سیاسه‌تى ناوچه‌كه‌ن، له‌وێوه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه كورده‌كان ته‌نیا به‌رپێى خۆیان ده‌بینن و ئه‌وانیتر به هیچ نازانن.
بۆیه له‌و نێوانه‌دا مافى خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و چیتر گره‌وى نه‌ته‌وه‌یییان پێناكرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و سێنتراڵه‌ى كه حوكمیان به‌سه‌ردا ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن كورده‌كانى عێراق ته‌واوى ناوچه‌كانى تر‌ى عێراقیان بیرچووبوو و یه‌خه‌ى كوردستان و هه‌رێمه‌كه‌یان گرتبوو له‌ماوه‌ى حه‌وت ساڵى رابردوو، ئاوایش كورده‌كانى توركیا ئێسته بیر له‌و ده‌ستدرێژییه ده‌ستوورییه ناكه‌نه‌وه و به قسه‌ى بڕیاره‌كانى قه‌ندیل، نه باكیان به عه‌فرینه و نه باكیان به گۆڕینى سروودی نه‌ته‌وه‌یی توركییه. هه‌موو ئه‌مانه بریتین له‌وه‌ى كه كورده‌كان پێیان وایه دنیا بریتییه له بوونى كورد و هیچیتر، راستییه‌كه‌ی ئه‌مه كورتڕه‌هه‌ندى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه‌واته كورده‌كان ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه دنیا بریتی نییه له ئه‌وان.