سمكۆ محه‌مه‌د
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه سیاسه‌ت له كوردستان بووه‌ته یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ده‌ستكه‌وتى جۆراوجۆر و ناسیونالیزمیش ستراتیجێكى دروشمبازییه و هیچى تر، به‌ڵام حزب هێشتا وه‌ك یه‌كێك له دیارده ئه‌رێنییه‌كانی دنیاى سیاسیى هاوچه‌رخ ته‌ماشا ده‌كرێ، تا بۆى هه‌بێ موماره‌سه‌ى ئه‌و ئایدۆلۆجیایه بكات كه باوه‌ڕى پێیه‌تى، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئینتیماى بۆى هه‌بێ و دوور بكه‌وێته‌وه له عه‌قڵى خێڵ و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه، كه‌چى ئه‌م بیروباوه‌ڕه به‌رژه‌وه‌ندخوازییه، بچووك كراوه‌ته‌وه بۆ كۆماری بچووك بچووك له‌ناو حزبى كوردستانى، لێره‌شه‌وه كه‌ڵك له چه‌مكى دیموكراسى وه‌رگیراوه كه پێناسه‌یه‌كى وا لۆكاڵییانه‌ى بۆ كراوه، بووه‌ته هۆى به‌رهه‌مهێنانى مۆدێلێكى لۆكاڵیش به حزبه پێشكه‌وتوو و به‌ناو چه‌په‌كانیشه‌وه، شه‌رعییه‌تى ئه‌م جۆره كۆمارانه‌ش له‌ڕێى فره‌یی و بوونى ئه‌وانى تره‌وه هاتووه كه پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته.
ئه‌م فره‌یییه ئه‌وه‌نده خراپ كه‌ڵكى لێ وه‌رگیراوه كه هه‌ر گرووپێكى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و رۆشنبیرى و ئاینى ده‌بینى، خه‌ونى نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیان بچووك كردووه‌ته‌وه بۆ خه‌ونێكى بچووكتر كه له سه‌ركه‌وتن و مانه‌وه‌ى كۆماره‌كه‌دا كۆ كراوه‌ته‌وه، راستییه‌كه‌ی ئه‌مه وێنه راسته‌قینه‌كه‌ى كوتله‌گه‌رێتییه‌كى ناعه‌قڵانی سیاسییه و هیچیتر، چونكه دروستبوونى ئه‌و كۆماره بچووكانه كارێكى كردووه كه تاكه‌كانى ناو حزب و گرووپه‌كان، وا تێبگه‌ن ژیانى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و رۆشنبیرى و ئاینى، تاكه مه‌نفه‌زى بیركردنه‌وه‌یه و هه‌ر ئه‌و قه‌واره‌یه‌شه ده‌توانێ ماف بدات به سه‌رۆكه‌كان، تا هه‌م مه‌وداى بیركردنه‌وه و هه‌م چاره‌نووسى تاكه‌كان دیاری بكه‌ن.
یه‌كێك له لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانى ئه‌و فه‌زایه‌ى له په‌راوێزى فره‌حزبیدا هه‌ستی پێ ده‌كرێ كه هه‌موو شتێكه ته‌نیا ماناى فره‌یى نییه و هه‌ر ئاڵوگۆڕێكى سیاسى، حزبێكى تر به‌رهه‌م دێنێ به‌ناوى ناڕازی ئه‌و فه‌زایه‌ى كه هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه حزب یان هه‌ر گرووپێكى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگیش، هه‌ڕه‌مێكیان دروست كردووه بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كان، ئه‌و هه‌ڕه‌مه‌ش جه‌برییه‌تێكى دیاری كردووه بۆ تاكه‌كانى ئه‌و كۆماره بچووكانه كه پابه‌ند بن به فه‌رمان و گوتار و لۆگۆ و ئاڵاى كۆماره‌كه كه هیچ مانایه‌كى گشتى نییه، تا ئه‌و ئاسته‌ی ره‌هه‌نده سیاسییه‌كانیان كورت كردووه‌ته‌وه له ره‌هه‌ندى ئه‌جێنداى كۆماره‌كه‌دا، ده‌رچوون و یاخیبوونیش له‌و فه‌رمان و پره‌نسیپانه، نه‌فره‌تى ئه‌و گشته‌یه كه به‌زاندنى هێڵى سوورى كۆماره‌كه‌ى دیاری كردووه، ئه‌م دیارده‌یه له‌ناو هه‌موو گرووپێكى سیاسى و رۆشنبیرى و ئاینیدا هه‌ستى پێ ده‌كرێ، چونكه خه‌ونى گه‌وره له‌بار براوه و خه‌ڵكیش نا‌ئومێد كراوه له‌وه‌ى ئامانجه‌كه به‌دی بێت.
لایه‌نێكى تر‌ى كۆمارى حزبى و گرووپگه‌رایى، شاردنه‌وه‌ى رۆحى كوتله‌گه‌رایی و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه له‌وانى تر كه پێشتر له یه‌ك كۆماردا كاریان كردووه، واته له یه‌ك حزبدا كاریان كردووه گوایه بۆ یه‌ك ئامانجى سیاسى و ئایدۆلۆجى بووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌خشه‌یه‌كى سیاسی له پشته‌وه‌یه و له سه‌رووى كۆماره بچووكه‌كانه‌وه هاتووه، بۆیه قه‌ده‌غه‌یه كه‌سێك ددانی پێدا بنێ و مۆدێله‌كه ئاشكرا بكات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى بوغزى دروست كردووه له ناو كۆماره‌كاندا، ئه‌وه‌نده بیركردنه‌وه نییه له ره‌هه‌ندى پشت ئه‌و فه‌زا عه‌قڵییه كه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و هه‌وڵانه‌ى فه‌زاى گشتى خنكاندووه.
بۆ ده‌ربازبوون له‌و فه‌زا خنكێنه‌ره سیاسییه، به‌و پێیه‌ى هه‌ر كه‌سێك له‌برى هه‌موو گرووپێك بیر ده‌كاته‌وه و بڕیار ده‌دات، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه كه له سه‌رووى كۆماره‌كه‌وه راوه‌ستاوه، خۆى له كیشوه‌رێكى فراوانترى سیاسی‌دا كه‌سێكى بچووكه و ئه‌و حیسابه‌ى بۆ نه‌كراوه له‌ناو هاوكێشه‌كاندا، مه‌به‌ستم له‌و پیاوه سیاسى و رۆشنبیرى و ئاینى و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه كه كراونه‌ته بتى بچووك. ئه‌م حاڵه‌ته له‌ناو زۆربه‌ى كوتله بچووكه‌كانى حزب و گرووپى رۆشنبیرى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینی كوردستاندا هه‌ڕه‌مێكى تره كه له عێراقیش هه‌مان فه‌زاى سیاسیی هه‌یه. مه‌به‌ستم له‌و كاره‌كته‌رانه‌یه كه له ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و رێكخراوه جۆراوجۆره‌كاندا ئه‌ندامن.
ئه‌وه‌ى من بیرى لێ ده‌كه‌مه‌وه و ناوم لێ ناوه كۆمارى بچووك، ئه‌و مه‌ترسییه‌یه كه خه‌ریكه سكه‌ى خۆى ده‌گرێت و رۆژ به‌رۆژ له‌زیادبووندایه له به‌رهه‌مهێنانى كۆمارى بچووكتر، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه یه‌كێكه له‌و دیاردانه‌ى كه ئیراده‌ى تاك ده‌كوژێت و جۆره نه‌ریتێكى تر له سیاسه‌تى گێلكردنى ئینسان، سابا ئه‌و كۆمارانه له‌ناو ده‌سه‌ڵات بن یان له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات، له كاتێكدا حزبه‌كان كه بوون به خاوه‌نى كۆمارى بچووك، سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن هه‌موو و گشت بخلیسكێننه ناو ئه‌و كۆماره‌وه به‌ناوى كۆمارى گه‌وره‌تره‌وه كه ئامانجى نه‌ته‌وه و مه‌زه‌وى ئاینییه، ئه‌م ستایله سیاسییه ته‌نیا زیانه له ئیراده‌ى تاك و هیچى تر كه به‌ناوى حزبه‌وه چێژ له كۆمارى بچووك ده‌بینن.