ئه‌و گرژییه‌ی ڕۆژانی ڕابردووی (زینی وه‌رتێ) چووه‌ته ته‌وه‌ری هه‌واڵه گه‌رمه‌كانی ڕۆژه‌وه، زمان به ئاراسته‌ی خراپ ده‌ھۆڵی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كوتێت، له كاتێكدا دۆخی خه‌ڵك له‌وپه‌ڕی خراپیدایه. سه‌رۆكی حكوومه‌ت ھه‌موو تواناكانی بۆ باشكردنی گوزه‌رانی ھه‌رێمه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام گرووپێك ده‌یانه‌وێت سه‌رقاڵی بكه‌ن به بابه‌تێكه‌وه كه ئه‌و به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌كاته‌وه دژی ماڵوێرانی و سته‌م و شه‌ڕی ناوخۆ و نادادگه‌رییه.
تۆمه‌ته‌كانی ئه‌و گرووپه سنووری كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی تێپه‌ڕاندووه، له‌بری ئه‌وه‌ی ھاوكار بن بۆ كاری باشتر، كێشه دروست ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ڕۆژه سه‌خته‌كانمان بڕیوه و ساڵانێكه هه‌ناسه‌یه‌كمان به‌ره‌و ژیان هه‌ڵكێشاوه، بۆیه ده‌بێ بڵێین با چیتر خۆمان سنووره‌كان له نێوان خۆمان تۆخ نه‌كه‌ینه‌وه، ئاخر زۆر ماندووین به‌ده‌ست كێشه و شه‌ڕی رابردووه‌وه و ھیچمان له ململانێی یه‌كتر ده‌ست ناكه‌وێت، جیا له‌وه‌ی ڕێیه‌كانی كاركردنی به یه‌كه‌وه زۆرتره له جیاوازییه‌كانمان.
ئه‌وه‌ی كاری گرنگه، ئه‌وه‌یه ھه‌موومان پشتگیری كابینه‌ی حكوومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی بین، بۆ سه‌رخستنی ئه‌و خواسته‌ی كه له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه دروشمی (پێكه‌وه كاركردن)ی به‌رز كرده‌وه. گوتی "ئه‌و كابینه‌یه ته‌نیا هی تاكه‌كه‌سێك یان چه‌ند حزبێك نییه، بۆیه چاوه‌ڕوانین هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له به‌هێزكردنیدا پاڵپشتمان بن. له كاره باشه‌كان هانده‌رمان بن و هه‌ڵه‌كانمان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن".
دۆخی ناوچه‌كه وا ده‌خوازێت كه هه‌موومان ته‌با و یه‌كگرتووتر بین. چه‌ند جیاوازی و بۆچوونی جیامان هه‌بێت، پێویسته له ئاست به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان یه‌كڕیز بین، كه‌واته ده‌بێت ئێمه‌ش ھاوكاری حكوومه‌ت بین، تا له‌كاره‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بن و چیتر ئه‌و رووه حزبییه ناشیرینه پێشانی ده‌ره‌وه نه‌ده‌ین كه هیچ جوانییه‌كی به كورد نه‌به‌خشیوه، باشتره ھاوشانی مه‌سروور بارزانی دژی گه‌نده‌ڵی بین و له‌گه‌ڵ شه‌فافییه‌ت و پاكی له به‌ڕێوه‌بردندا داوای خۆشگوزه‌رانی زیاتر بكه‌ین، ده‌بێت دژی سته‌م و نادادی و هێزی حزبی بین و پشتیوانی دادگه‌ری بین. چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر گفتوگۆی بنیاتنه‌ر ئێمه‌ی كورد له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا كۆ بكاته‌وه، نه‌ك جه‌نگ و په‌لاماری یه‌كتر و زمانی تفه‌نگه‌كان.
دواجار ئێمه پێكه‌وه پێویستمان به پلان و به‌رنامه و ستراتیجی گرنگ هه‌یه، تا ھه‌رێمه‌كه‌مان په‌رت نه‌بێت، چونكه ھه‌میشه نه‌ته‌وه له په‌رتبووندا ون ده‌بێت و وێران ده‌بێت. له كاركردن وه‌ك یه‌ك تیم و یه‌كده‌ستی و هاوئاهه‌نگی، بنیاتنان به‌رهه‌م دێت. بۆیه پێویسته له‌م كاته‌دا ھه‌موومان به‌گیانێكی به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی ئێسته‌ی كوردستان بكه‌ین. با هه‌موو به‌یه‌كه‌وه قۆڵی لێ هه‌ڵكه‌ین و یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ئاوات ھه‌رێمه‌كه‌مان به‌ره‌و ترۆپكی سه‌ركه‌وتن به‌رین و هه‌موو به‌رپرسیار بین به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕۆژه، كه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بۆ هه‌موو تاكێكی كوردبێت. به یه‌كه‌وه بڵێین نه‌فره‌ت له دووباره‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی كورد به‌كورد و نه‌فره‌ت له تفه‌نگ، به‌ڵێ بۆ گفتوگۆ، به‌ڵێ بۆ یه‌كڕیزی گه‌لی كورد و به‌ڵێ بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری ناوماڵی ھه‌رێمی كوردستان.