په‌ری مامه‌سێنی
دۆخی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ناهی ھه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق و ناوچه‌كه‌یش به‌گشتی، ناجێگیر و شڵه‌ژاوه، به‌ڵام له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه، مانه‌وه و پاراستنی ھه‌رێمه‌كه‌مانه، ئه‌ویش به پشتگوێخستنی جیاوازییه‌كانمان و كاركردنمان به تیم بۆ پاراستنی كوردستان به‌رانبه‌ر كۆی قه‌یرانه‌كان.
خراپ به‌كارھێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ناوه‌ند و بڕینی به‌شه بودجه‌ی ھه‌رێم كه سزادانی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستانه و هاوكات په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كاریگه‌ری خراپی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی خه‌ڵك به‌گشتی، ئه‌وه روونه نرخی نه‌وت و كۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی كوردن، به‌ڵام ئه‌و سزایه‌ی شیعه‌ی به‌غدا له كاتێكدایه كه بودجه مافێكی ده‌ستووری خۆمانه، كه‌چی ئه‌و دۆستانه‌ی ناویان ئۆپۆزسیۆنی عێراق بوو و ئێسته ده‌سه‌ڵاتداری وڵاتێكی كاول كه له خراپترین ریزبه‌ندییه‌كانی دنیایه، بیریان چوو رۆژگارێك له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و حوكمڕانییه كوردییه‌دا ده‌ژیان و پارێزراو بوون، هاتن چاوچنۆكییان به‌رانبه‌ر بووژانه‌وه‌ی كوردستان كرد، به گرێی ده‌روونی و به‌و بیره تایفی و گه‌نده‌ڵه‌ی كه له سایه‌یان وڵاتێك زبڵ خواردوویه‌تی و ئاوی خواردنه‌وه‌یشیان نییه، زه‌لیلیی رابردوویان بیر چووه‌ته‌وه و مووچه‌ی ئێمه ده‌بڕن.
بۆیه له دۆخێكی وادا كه هه‌ست ده‌كرێ پیلان له ئارادایه و له دژایه‌تی كورددا هه‌ر به‌غداش نییه، تاران و ئه‌نكه‌ره‌ش رۆڵی دوژمنانه‌ی گه‌وره ده‌گێڕن، باشترین رێچاره خۆرێخستنه‌وه‌یه له ناوخۆ تا ئێمه ئه‌لته‌رناتیڤی ترمان ھه‌بێت و چاومان له به‌غدا نه‌بێت كه‌ی بیه‌وێ یاریمان پێ بكات، خۆڕێكخستنه‌وه بۆ ئێسته و داهاتووش به گۆڕانكاری و چاكسازی رژد ده‌كرێت، هاوكات حزبه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی بندیواره‌كانیان بخه‌نه لاوه و پشتی حكوومه‌ت بگرن، كه خۆشبه‌ختانه چاكسازی كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و ده‌كرێ تاكه رووناكی بێت بۆ داهاتوویه‌كی باشتر.
كاتی خۆی حزبه‌كان له‌سه‌ر چاكسازی حكوومه‌تیان پێك هێنا و كارنامه‌ی سه‌ره‌كی سه‌رۆكی حكوومه‌تیش بوو، به‌ڵام ئێسته كاتی راستگۆیی حزبه‌كانه تا ده‌نگده‌ر تێبگات له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانی هه‌ڵبژاردن راستگۆن، چونكه هه‌ڵبژاردنی رابردوو سه‌لماندی میله‌ت هۆشیاره.
ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكوومه‌ت ھاتووه گه‌لێك كاری گه‌وره بكات تا بتوانێ خزمه‌تی گه‌وره و به‌رچاو به‌ھه‌مووان بكات به‌بێ جیاوازی و دوور له‌گه‌نده‌ڵی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی میله‌ت، ئه‌وه‌ش دروسته كه گه‌نده‌ڵی سنووردار كرا و چاكسازی ئه‌نجامی ده‌ركه‌وت، خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی زیاتری وڵاتی به‌دوادا دێت و نه‌وه‌كانی داهاتوو باشتر ده‌ژین، من دڵنیام خواستی سیاسیی هه‌بێت و حزب راستگۆ بێ، كورد توانای خۆگۆڕینی هه‌یه بۆ گونجان له‌گه‌ڵ هه‌موو بارودۆخێك.