ھه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌ستی پێ كردووه و به ھه‌نگاوی خێرا ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، روونه كه له رابردوویشدا زۆر باس له چاكسازی كراوه، به‌ڵام له ھیچ كام له كابینه‌كانی حكوومه‌ت وه‌ك ئه‌م كابینه‌یه پشتئه‌ستوور به یاسا و خاوه‌ن بریاری بوێرانه نه‌بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت دڵنیایه له‌وه‌ی مه‌رجی سه‌ره‌كی چاكسازییه‌كی گشتگیر، گۆڕانكارییه له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی هه‌ن و ئه‌و هه‌موو به‌هه‌ده‌ردانه‌ی ژیانی كارگێڕیمان و ده‌ستگرتن به خه‌رجییه‌كانه‌وه له بواره جیاوازه‌كان، ئیراده‌ی به‌هێزی پێویسته، چونكه به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رفره‌وانه و نیگه‌رانن له‌وه‌ی هیچ كه‌سی ناشایسته و مووچه‌خۆری قه‌به‌ی خانه‌نشینی به‌ده‌ر نابن له چاكسازیی راسته‌قینه، كه ئه‌ویش یه‌ك ئامانجی هه‌یه و له پێناو هاووڵاتییان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه.
بیركردنه‌وه و خواستێكی گه‌وره هه‌یه له كابینه‌ی مه‌سروور بارزانی بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری، ئه‌وه‌ش له‌و هه‌نگاوه گرنگه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه پێوه‌ندی قووڵیان هه‌یه به‌و ته‌وه‌ره بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كییانه‌ی كه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئابوورین بۆ داهاتوو، هاوكات ناونان له سیستمه‌كه‌مان له چوارچێوه‌یه‌كی زانستی ئابووریدا كه پێشتر كه‌س نه‌یده‌زانی كوردستان چ سیستمێكه، به‌ڵام به چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌توانین به‌ره‌و سیستمی ئابوورییه‌كی زانستی و سیاسی بڕۆین كه توانستی لێكدانه‌وه و گۆڕانكاری و به‌رپرسیارێتی بۆ داهاتوو بخوڵقێنێت.
یه‌كێكی تر له ھه‌نگاوه‌كانی ئه‌و كابینه‌یه، سه‌رنجه له‌سه‌ر ئیداره‌دانی قه‌یران و ده‌یكات به پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانیی دوور له ناكۆكی سیاسیی ناوخۆیی. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزه كه هه‌وڵی رژد هه‌یه بۆ دروستكردنی كۆده‌نگی له‌سه‌ر چاكسازی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌ن، به‌داخه‌وه جیۆگرافیای ئێمه وا هه‌ڵكه‌وتووه هه‌میشه قه‌یرانی جۆراوجۆرمان هه‌بێت و دوژمنانی دراوسێ رێ ناده‌ن كورد به ئارام بژی و ئابوورییه‌كی سه‌قامگیری هه‌بێ، به‌ڵام له كۆرۆنا ده‌ركه‌وت حكوومه‌ت به‌رچاوی روونه و له‌ناكاو ناكه‌وێته ناو قه‌یران، بگره پێشبینی ده‌كات و خۆی بۆ ئاماده ده‌كات، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ داهاتوویه‌كی باشتر.
گرنگییه‌كی تری ئه‌م بابه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه ئه‌وه‌یه كه دامه‌زراوه‌ییه و حكوومه‌ت به گشتی بڕیار له هه‌ر پێشهاتێك ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆك وه‌زیران و ھێزه‌كانی تر كه به‌شدارن له حكوومه‌تدا، به‌رده‌وام ئاڵوگۆڕی بۆچوونه‌كانیان ده‌كه‌ن و ئاستی كێشه و قه‌یرانه‌كه دیاری ده‌كه‌ن و بڕیاری پێویستیش بۆ چاكسازی له‌و بواره‌دا له‌كاتی پێویست ده‌ده‌ن.
دواجار ده‌ركه‌وت دروشمه‌كان ده‌بن به كردار، كابینه‌ی نۆ ئه‌جێندای فراوانی بۆ چاكسازی هه‌یه بۆ بنیاتنانی سیستمێكی ئابووری پته‌و بۆ داهاتوو، ئه‌وه مایه‌ی دڵخۆشییه له سه‌رانسه‌ری ھه‌رێمدا، خه‌ڵك هه‌رچه‌ند حزب و به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ دنه‌یان ده‌ده‌ن، به‌ڵام خه‌ریكه دڵنیا ده‌بن كه ویستی سیاسیی ئه‌وتۆ و به‌هێز هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له گشت ئاسته‌كاندا، ئه‌وه‌ش تاكه گره‌نتی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.