درامای "دوا شه‌و" وه‌ك دواڤێرژنی درامای كوردی
به‌شی چواره‌م:
ڕووداو به‌هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌ی (بینراو، بیستراو، هه‌ستپێكراو) بنه‌مایه‌كی گرنگی درامان و نووسه‌ر هه‌میشه بایه‌خێكی گرنگ به داهێنانی ڕووداو و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ده‌دات تا بتوانێت كۆی ڕووداوه‌كان فۆرمی بنه‌ڕه‌تی چیڕۆك وێنا بكه‌ن و چیڕۆك به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره ببه‌ن كه بۆی ڕه‌سم كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆِكی دراما بچێته پێشه‌وه ده‌بێ هه‌میشه رووداو له‌ناو هێڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی دراماكه و هێڵه لاوه‌كییه‌كان ڕوو بده‌ن و كه‌ڵه‌كه بن و یه‌كتر ته‌واو بكه‌ن و به‌ریه‌ك بكه‌ون به‌شێوه‌یه‌كی شاوڵی گه‌شه بكه‌ن، له كۆتادا به‌یه‌كتر گرێ بدرینه‌وه و له‌سه‌ر یه‌كتر بینا بكرێن و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
له‌م درامایه‌دا جیاواز له هه‌موو دراما كوردییه‌كان، ڕووداوی یه‌كجار زۆر هه‌ن و هه‌میشه بینه‌ر تووشی شۆك ده‌بێت به چۆنیه‌تی و چه‌ندایه‌تی ئه‌و رووداوانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه له‌م درامایه ئه‌وه‌یه كه زۆر له ڕووداوه‌كان پاساوی بوون و ڕوودانیان زۆر لاوازه یا هه‌ندێك جار ساخته‌یه و هه‌ندێك جاریش هیچ بنه‌مایه‌كی لۆجیكی نییه، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رووداوانه كه‌ڵه‌كه نابن و یه‌كتر ته‌واو ناكه‌ن و هێڵی سه‌ره‌كی دراماكه دروست ناكه‌ن، بینه‌ر تا ئێسته‌ش نازانێ له‌م درامایه‌دا پاڵه‌وان كێیه تا له هێڵی سه‌ره‌كی دراماكه تێبگات، به‌گوێره‌ی تایتلی دراماكه پاڵه‌وان (فریا و هاوناز)ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ڕه‌وتی رووداوه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه پاڵه‌وان نین و هێڵی سه‌ره‌كی دراماكه دروست ناكه‌ن، چونكه ڕووداوه‌كان ناچنه خزمه‌ت به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و هێڵه دراماییه‌ی كه ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره كۆ ده‌كاته‌وه، وه‌ك ئاماده‌ییش ئه‌وان ئه‌و ڕووبه‌ره‌یان له دراماكه نییه تا بتوانن وه‌ك پاڵه‌وان ده‌ربكه‌ون، ڕه‌نگه نزیكترین كاره‌كته‌ر له‌م درامایه وه‌ك پاڵه‌وان (ئارام) بێت، ئه‌میش ته‌نیا له ڕێی ئاماده‌یی جه‌سته‌یی و زۆرترین دیمه‌نی بینراو له‌ناو دراماكه‌دا، ده‌نا ئه‌ویش وه‌ك هێڵی درامی تایبه‌تمه‌ندی پاڵه‌وانی نییه و زۆر له هێڵه درامییه‌كان ناچنه‌وه خزمه‌ت ئه‌و ته‌وه‌ره‌ی كه ئه‌و تێیدا گیرۆده بووه، بۆیه كه پاڵه‌وانت نه‌بوو، ده‌بێ پاڵه‌وانی به كۆمه‌ڵت هه‌بێت له هێڵێكی درامی دیاریكراو، ئه‌مه‌ش له‌م درامایه بوونی نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه كۆمه‌ڵێك رووداون كه زۆر به په‌رتی ڕوو ده‌ده‌ن و به‌ریه‌ك ناكه‌ون و ناچنه خزمه‌ت هێڵێكی درامیی تایبه‌ته‌وه.
بنیاتی كاره‌كته‌ر و ئایكۆن له‌م درامایه ئاڵۆزی زۆری تێدایه، بۆ نموونه كۆمپانیاكان وه‌ك ئایكۆنێك پێناسه‌یان نییه، رووبه‌ری كاریان دیار نییه، بینه‌ر نازانێت له چیدا كێبه‌ركێ چییه، ته‌نانه‌ت دیمه‌نی لاوازی موزایه‌ده‌كه‌ش كه له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌كه، ناتوانێت بواری كاركردنی ئه‌م كۆمپانیایانه دیاری بكات و پێمان بڵێت ئه‌م زه‌وییه بۆ گرنگه و ئه‌م كۆمپانیایه چۆن به‌كاری ده‌بات، گرووپی كۆمپانیاكانی ئارام كاری چییه، دیمه‌نێكی هه‌یه هاوناز له‌ناو كارگه‌ی بلۆك به‌ند كراوه، دواتر دیمه‌نێكی تر فریا و هاوناز ڕاده‌كه‌ن بۆ كۆگایه‌كی ئه‌و كۆمپانیایه كه گه‌نمی تێدایه، نازانم چ كۆمپانیایه‌ك ده‌توانێت گه‌نم و بلۆك كۆ بكاته‌وه؟ به‌هه‌مانشێوه كۆمپانیاكه‌ی دارا چ كاره‌یه، كه‌یوان چ جۆره بازرگانییه‌ك ده‌كات كه ئه‌و هه‌موو پیاوه ده‌ست به‌ده‌مانچه‌یه‌ی به‌دواوه‌یه.
كاره‌كته‌ره‌كانیش كێشه‌ی ئینتیما و پێناسه‌یان هه‌یه، كاره‌كته‌ری (ئارام_شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش) خاوه‌نی گرووپی كۆمپانیا و كه‌سێكی ئیداری به‌توانایه، چونكه توانیویه‌تی ئه‌و گرووپه گه‌وره‌یه و گرنگه دروست بكات و ئیداره‌ی بدات، ئه‌ی بۆ هه‌میشه تووڕه‌یه، له‌گه‌ڵ كه‌مترین كێشه‌دا هه‌ڵچوونی زۆری هه‌یه و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ده‌رگاكانی لێ داخرابێت، له كاتێكدا كه‌سێك له‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌ی ئه‌و توانای زۆری له به‌رده‌سته و ده‌سه‌ڵات و نفووزی هه‌یه كه كێشه‌كان به ئاسانی چاره بكات، ئیتر ئه‌م هه‌موو تووڕه‌یی و گرژییه نالۆجیكییه بۆچی و له كوێ له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌كته‌ره یه‌كده‌گرێته‌وه.
كاره‌كته‌ری (شه‌ماڵی سه‌ده‌ف_ئیبراهیم حه‌كیم) وه‌ك بنیات و بیركردنه‌وه و ئایكۆن، ته‌واو ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێگه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه هه‌یه‌تی، ئه‌م كاره‌كته‌ره ڕوونه هه‌موو ڕه‌فتاره‌كانی لادێیه و ئینتیمای بۆ ره‌سه‌نایه‌تی و كولتووری گوند هه‌یه، ئه‌ی چۆن كه‌سێكی وا ده‌توانێت خاوه‌نی یه‌كێك له مۆدێرنترین سێكته‌ری شار بێت كه مۆبیلیاته، مۆبیلیات جیا له زۆر پیشه‌ی تر، كوڕی شاره، له‌سه‌ر زه‌وق و چێژ و هارمۆنیه‌تی ڕه‌نگه‌كان و ژیانی سه‌رده‌مییانه و خوێندنه‌وه‌ی زه‌وقی خه‌ڵك بینا كراوه، پیشه‌یه‌كه عه‌قڵێكی سه‌رده‌می و شاری بنیاتی ده‌نێت، ئایا كه‌سێ به‌و فۆرمه گوندییه ده‌توانێت ئه‌وه بكات؟، بینیمان چه‌ند كۆڵه‌واره و هیچ كۆنتاكتێكی نییه له‌ناو ئه‌و سینۆگرافیایه‌ی كه ده‌رهێنه‌ر به‌زۆر تێی خستووه، تاكه ده‌روازه‌ی ئه‌و بۆ مانه‌وه له‌و شوێنه، دیمه‌نه هه‌زه‌لییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ حه‌مه، به‌ده‌ر له‌وه هه‌ست ده‌كه‌یت ره‌گه‌زێكی بێگانه‌یه له‌ناو ئه‌و فۆرمه و ناته‌بایه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وربه‌ره‌ی كه پێویسته خۆی بینای كردبێت، ته‌نانه‌ت پرسیاری ئه‌وه‌ش كه كه‌سێك نازانێت (دوو كۆ دوو) ده‌كاته چه‌ند، چۆن ده‌توانێت له هه‌ژارییه‌وه بگاته ئه‌و ئاسته، لێره‌دا كێشه‌كه ته‌نیا ده‌وڵه‌مه‌ندیی نییه، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئاستی ژیان و ئه‌ته‌كێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و بنیاتانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌كته‌ره بنیات نراون، ماڵه‌كه‌ی خۆی و ئه‌و ئه‌ته‌كێت و ستایله‌ی له‌و ماڵه هه‌یه به‌رهه‌می عه‌قڵی ئه‌و كاره‌كته‌ره نییه، بۆیه هه‌میشه له‌ناو ماڵه‌كه‌ش وه‌ك ره‌گه‌زێكی ناته‌با ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه فه‌رشفرۆش بووایه زۆر گونجاو تر بوو بۆ ئه‌و ستایله كاره‌كته‌ره.
زۆر له كاره‌كته‌ره‌كانی تریش كێشه‌ی پێناسه و ئینتیما و لۆجیكیان هه‌یه، وه‌ك كاره‌كته‌ری (دارا_سه‌لام كۆیی)، بینه‌ر هه‌ر نازانێت بوونی ئه‌م كاره‌كته‌ره له‌م درامایه بۆ چییه، ده‌یه‌وێت چی بڵێت، چ ئیزافه‌یه‌كه بۆ ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه كه‌یوان یاری تێده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌كته‌ره لا ببه‌ین چی ڕوو ده‌دات؟ كاره‌كته‌ری (عومه‌ر_ناسر حه‌سه‌ن) چ پێوه‌ندییه‌كی به رووداوه‌كان هه‌یه، چۆن ژیا نه‌وه‌ی ئه‌وه و چۆنیش بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیم عه‌تار غه‌دریان لێ كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵك و سامانه‌كه‌یدا گرتووه، چۆن به‌مشێوه‌یه له كچه‌زاكه‌ی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌و شێوه ئازاری ده‌دات؟ كاره‌كته‌ری هاواری ئه‌فسه‌ر كه ڕه‌نگه ته‌نیا له ئه‌فسه‌ر نه‌چێت، نازانم چۆن لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ی ژیا ده‌كات كه پسپۆڕی ئه‌و نییه، به‌گوێره‌ی جلوبه‌رگ ئه‌و سه‌ر به پۆلیس نییه، چونكه ته‌نیا ئاسایش و كارمه‌ندانی نه‌هێشتنی تاوان ده‌توانن به‌جلی مه‌ده‌نی ده‌وام بكه‌ن، دواتر له نه‌خۆشخانه پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كان ده‌كات نه‌ك ئه‌فسه‌ری نه‌هێشتنی تاوان، دوو پسپۆڕی جیاوازن، كاری پۆلیس له كاتی تاوان و دوای تاوان ده‌ست پێ ده‌كات، له كاتێكدا نه‌هێشتنی تاوان كاریان رێگرییه له ڕوودانی تاوان.
كێشه‌یه‌كی تر له‌م درامایه ئه‌و هه‌موو رێكه‌وته‌یه كه دراماكه‌ی پڕ كردووه له ڕووداوی ساخته، ئه‌سمه‌ر له‌دوا ساتدا ده‌گاته ژیا و ناهێڵێ بچێته‌وه ماڵی باوكی، هاوناز له‌كاتی هه‌ڵاتنی ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فریا، كه‌یوان پلانی كوشتنی ژیا به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، فریا له شوقه‌ی ڕه‌وا هه‌ڵه ده‌كات و ده‌چێته شوقه‌ی هاوناز له كاتێكدا له هه‌موو شوقه‌كاندا، ژماره‌ی شوقه‌كه و نهۆمه‌كه به‌ڕوونی هه‌ڵواسراوه، هه‌میشه به‌ڕێكه‌وت هه‌موو ده‌رگه‌كان له‌سه‌ر پشتن و كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وا هاوناز بباته نه‌خۆشخانه له كاتی هه‌وڵدانی خۆكوشتن (له‌وه‌ش سه‌یرتر له به‌رانبه‌ر ده‌رگه‌كه هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه)، ره‌وێن هاوناز بباته نه‌خۆشخانه له ماڵه‌كه‌ی كاروان، ده‌یان رێكه‌وتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی تر كه ڕه‌نگه زۆریانم بیر نه‌كه‌وێته‌وه .
(ماویه‌تی)