"دوا شه‌و" وه‌ك دواڤێرژنى دراماى كوردى
به‌شى شه‌شه‌م:
گومان له‌وه‌دا نییه یه‌كێك له بایه‌خه‌كانى هه‌ر كارێكى درامى تازه، ده‌ركه‌وتنى توانا و سیماى تازه‌یه كه له‌ناو ئه‌و كاره ئاشكرا ده‌كرێن و دێنه پێشه‌وه، له‌م كاره‌دا جگه له ئه‌كته‌ره به ئه‌زموونه‌كان كه له به‌شى پێشوو باسم كردن، كۆمه‌ڵێك سیما و ڕووخسارى تازه ده‌ركه‌وتن و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بوون به‌جێى سه‌رنجى بینه‌ر به هه‌ردوو ڕووه ئه‌رێنى و نه‌رێنییه‌كه‌ى، بێگومان قسه‌كردنى ئێمه لێره‌دا كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ر ده‌گرێته‌وه كه هه‌ندێكیان پێشتر وه‌ك ئه‌كته‌رى شانۆ ده‌ركه‌وتوون و هه‌ندێكیشیان ڕه‌نگه له پاڵ شانۆ ئه‌زموونى به‌رده‌م كامێراشیان هه‌بووبێت، جۆری سێیه‌میش ئه‌وانه‌ن كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشتر ئه‌زموونى شانۆ و به‌رده‌م كامێرایان نییه وه‌ك ئه‌كته‌ر و له‌و درامایه بۆ یه‌كه‌مجار به‌و فۆرمه ده‌ركه‌وتن.
له‌م درامایه‌دا ئه‌داى (پێشڕه‌و حوسێن) له كاره‌كته‌رى ئه‌رده‌وان بۆ من جێى سه‌رسوڕمان و شۆك نه‌بوو، چونكه مه‌علوومه پێشڕه‌و حوسێن یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره هه‌ره باشه‌كانى كوردستان و ئه‌زموونه شانۆییه‌كانى و هه‌ندێ له ئه‌زموونه‌كانى به‌رده‌م كامێرا ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه پێشڕه‌و توانایه‌كى گه‌وره‌ى به‌رجه‌سته‌كردنى هه‌یه و ده‌توانێت زۆر به ئاسانى قه‌ناعه‌ت به بینه‌ر بكات به‌هۆى ئه‌و ڕاستگۆییه و ئه‌و ئیحساسه به‌رزه‌ى كه پێشڕه‌و ده‌توانێت له نواندا به‌كاریان ببات، له‌م درامایه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كى زۆر نایاب ئه‌داى ئه‌و كوڕه یاخییه ده‌كات كه ده‌یه‌وێت ئیمپراتۆریى باوك تێكبشكێنێت و به سه‌ركێشییه‌كانى سه‌رنجى باوك بۆ لاى خۆى ڕابكێشێت و وای لێ بكات كه هه‌ست به بوونى بكات و وه‌ك بوونه‌وه‌رێكى جیاواز و یاخى لێی بڕوانێت.
رۆژه فایه‌قیش له ئه‌داكردن و به‌رجه‌سته‌كردنى كاره‌كته‌رى (ڕه‌وێن) وێنه‌یه‌كى جوانى ئه‌و كوڕه گوێگر و ئارامه‌یه كه هه‌میشه جێى متمانه‌ى باوكیه‌تى و باوك ده‌توانێت بۆ هه‌موو شتێك پشتى پێ ببه‌ستێت و ته‌واو پێچه‌وانه‌ى كاره‌كته‌رى ئه‌رده‌وانه، رۆژه ئه‌گه‌رچى ئه‌زموونى زۆرى له به‌رده‌م كامێرا نییه، به‌ڵام ئه‌كته‌رێكى زۆر به‌ئاگایه و زۆر به‌زیره‌كى مامه‌ڵه له‌گه‌ل كاره‌كته‌ر ده‌كات و جۆرێك له هێمنى و متمانه‌ى هه‌یه كه ده‌توانێ به باشى كۆنتاكت له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ر بكات، سۆران ئیبراهیم له كاره‌كته‌رى (فریا) نمونه‌یه‌كى تر‌ى ئه‌و ئه‌كته‌ره سه‌ركه‌وتووانه‌یه كه ئه‌و درامایه پێشكه‌شی كرد و سۆران توانى وه‌ك ئه‌كته‌ر سوود له‌و ئه‌زموونانه‌ى پێشترى وه‌ربگرێت و به ئیقناعێكى زۆره‌وه كاره‌كته‌رى فریا ئه‌دا بكات، به هه‌مانشێوه ژاڵه ڕه‌سووڵ توانایه‌كى باشى پێشان دا له ئه‌داكردنى كاره‌كته‌رى (هاوناز)، ئاكام تاهیر له ئه‌داكردنى كاره‌كته‌رى (كه‌یوان) هه‌وڵی دا فۆڕمێكى جیاواز له مرۆڤى خراپه‌كار پێشكه‌ش بكات، ئه‌و پیاوه‌ى كه متمانه‌یه‌كى به‌هێز و كاره‌كته‌رێكى به‌هێزى هه‌یه و ده‌توانێت به هێمنییه‌كى ساخته‌وه به‌رانبه‌ره‌كانى بتۆقێنێت، ئه‌م فۆرمه بۆ من وه‌ك بینه‌ر موقنیع بوو هه‌رچه‌نده پێداگرى زۆر له‌سه‌ر ئه‌م ریتمه هه‌ندێجار وایده‌كرد به‌ر جۆرێك له دووباره‌بوونه‌وه و كاڵبوونه‌وه‌ى ڕاستگۆیی ئه‌دا بكه‌وین.
ژماره‌یه‌كى تر‌ى ئه‌كته‌ر له‌م درامایه توانییان لیڤڵێكى باشى نواندن له‌م درامایه پێشكه‌ش بكه‌ن كه ببێته ره‌گه‌زێكى ئه‌رێنى له بوونى ئه‌م درامایه، وه‌ك ئه‌داى هه‌ریه‌ك له (كه‌نار سه‌رچل_ڕاوێژ، رزگار زاهیر_ڕه‌وا، بژار سه‌عدى، شادى ئارام_رێناس، محه‌مه‌د تاهیر_كاروان، ئاكۆ_په‌نا، پێشه‌وا ناسیح_عومه‌ر، شایی نه‌جاڕ_شنه، ژیا فه‌رهاد، ترێ فاتیح)، بۆ ئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه درێژتر نه‌بێته‌وه، نامه‌وێت یه‌ك به یه‌ك هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكه‌م، به‌ڵام به‌گشتى نواندنى ئه‌م گه‌نجانه ڕوویه‌كى گه‌شى ئه‌و درامایه بوو.
دوا سه‌رنج و ئه‌ڵقه‌ى كۆتایی:
گومان له‌وه‌دا نییه گرنگترین ئه‌ڵقه‌ى هه‌ر درامایه‌ك ئه‌ڵقه‌ى كۆتایی دراماكه‌یه، ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ى كه بینه‌ر زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانى ده‌كات و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه زۆر له وه‌ڵام و پرسیاره‌كانى له‌م ئه‌ڵقه‌یه گوڵ بگرن و قه‌ناعه‌تى پێ بكه‌ن كه ئه‌و ئه‌و ماوه‌یه كاری باشى كردووه كه سه‌یرى ئه‌و درامایه‌ى كردووه، به‌ڵام پێم وایه ئه‌ڵقه‌ى كۆتایی ئه‌و درامایه بۆ هه‌مووان شۆكێكى گه‌وره بوو، له خراپترین حاڵه‌تدا كه‌س چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بوو كه ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ر ئاوا به خوێنساردى به‌م كۆتاییه قایل بن و به كۆمه‌ڵێك ڕسته‌ى زۆر په‌رپووت و بێ مانا كه پێ ده‌چێت زۆر به میزاج له كاتى مونتاجى ئه‌ڵقه‌ى كۆتایی نووسرابێته‌وه، به‌و شێوه نادروسته كۆتایی به دراماكه بێنن و هیچ بیرێك له‌و بینه‌ره نه‌كه‌نه‌وه كه بۆ ماوه‌ى 20 شه‌و ئه‌و هه‌موو كاته‌ى پێ به‌خشیون.
له چ لۆجیكێك ڕه‌وایه كه كۆتایی درامایه‌كى پڕ له كێشه و ڕاكه‌ڕاك و ئه‌كشن و سه‌ركێشى، به چه‌ند رسته‌یه‌كى بێ ماناى وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌م درامایه كۆتایی بێت، (هاوناز نادۆزرێته‌وه) ئه‌م ڕسته‌یه خۆى كاره‌ساته، چونكه له دیمه‌نى پێش نووسینى ئه‌م رسته‌یه هاوناز جێى مدیاره و ون نه‌بووه، ئیتر چۆن نادۆزرێته‌وه، (ئه‌رده‌وان به 30 ساڵ حوكم كرا)، له‌سه‌ر تاوانى ڕفاندنى منداڵێك، چونكه به پێی یاسا به‌و تاوانه گیراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاوانى لێدانى ژنه‌كه‌ى و هه‌وڵدان بۆ كوشتنیشى له‌سه‌ر ساغ بێته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سزاكه‌ى ناگا به‌نیوه‌ى ئه‌و 30 ساڵه‌ى كه له یاساى عێراق و كوردستان بوونى نییه، (دارا ده‌گیرێت و یاسا ده‌ستى به كه‌یوان ناگات)، (ئارام نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و ئاراز كۆمپانیاكه به‌ڕێوه ده‌بات)، (ژیا له ئه‌رده‌وان جیا ده‌بێته‌وه)، (عومه‌ر له‌سه‌ر تاوانى ڕفاندنى ژیا زیندانى ده‌كرێت)، كه ئه‌م رستانه ده‌خوێنیته‌وه، واده‌زانى كه دراماكه له چیڕۆكێكى راسته‌قینه وه‌رگیراوه و تروستۆرییه و ده‌رهێنه‌ر دواى چاره‌كردنى گرێى دراماكه به‌شێوه‌یه‌كى درامى بینراو، ئیتر هه‌وڵ ده‌دات چاره‌نووسى ئه‌و كاره‌كته‌رانه بۆ بینه‌ر ئاشكرا بكات كه روودانیان ده‌كه‌وێته دواى ته‌واوبوونى دراماكه، سه‌یر لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌و درامایه هیچ گرێیه‌كى چاره نه‌كرد و هه‌مووى خسته دواى ته‌واوبوونى دراماكه، ئه‌رێ به‌ڕاست ده‌بێ سیناریۆیه‌ك وابنووسرێته‌وه، تۆ بڵێی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌ستێرانه‌ى ئێمه كه وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌و درامایه به‌شدار بوون، ئه‌و سیناریۆیه‌یان بینیبێت، ئه‌گه‌ر بینراوه ماقووڵ نییه یه‌كێك له‌وانه به كاك كارۆخى نه‌گوتووبێت كوا كۆتایی دراماكه‌ت، ئه‌گه‌ر تواناى ته‌واوكردنى كارێكت نییه چۆن ده‌ست پێ ده‌كه‌ى، دراما ته‌نیا ڕاكه‌وڕاك و ڕاوه‌دوونان و ده‌مانچه ڕاكێشان نییه، ئه‌و هه‌موو رووداوه نه‌ده‌بوو له هارمۆنییه‌ك یه‌ك بگرێته‌وه و له كۆتایی دراماكه به‌شێكى ئه‌و گرێیانه له رێى بینین نه‌ك نووسین له‌سه‌ر شاشه بكرێنه‌وه.
من پێم ناخۆشه بڵێم ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌و درامایه كاریان كردووه، سیناریۆیان نه‌بینیوه، دڵنیام ته‌نیا بۆیان باس كراوه، ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێت نه‌یانخوێندووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بیانخوێندبایه‌ته‌وه، به‌و كۆتاییه ڕ‌ازى نه‌ده‌بوون، ئه‌و كۆتاییه‌ى كه بینه‌رێكى ساده ناتوانێت پێی رازى بێت، ئه‌ى چۆن كۆمه‌ڵێك ناوى دره‌وشاوه و خاوه‌ن ئه‌زموونى كوردستان به‌و كۆتاییه هه‌زه‌لییه ڕ‌ازى بوون؟