گومان له‌وه‌دا نییه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له باشوور جێی نیگه‌رانی هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كه‌ی كوردستانن. كه‌واته ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌ر شتێك ناكۆك بن، له‌سه‌ر لاوازكردن و پووكاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆك و ته‌بان. له به‌رانبه‌ردا ئه‌وه‌ی زیاتر ته‌نگژه‌ی هه‌رێمی كوردستان قووڵتر ده‌كاته‌وه، بۆشایی و لێكترازانی بژاره سیاسییه‌كانه چ له ناو حزبێك یان له نێوان حزبه باڵاده‌سته‌كان به تایبه‌ت (پارتی و یه‌كێتی)..
له زانستی فیزیادا ڕێسایه‌ك هه‌یه كه سروشت ڕقی له بۆشاییه. واتا هیچ شتیك و كه‌لێن و بۆشاییه‌ك نییه سروشت پڕی نه‌كاته‌وه. ئه‌م رێسایه له‌سه‌ر زانستی سیاسه‌تیشدا جێبه‌جێ ده‌بێت. به‌و واتایه‌ی به دروستبوونی هه‌ر بۆشاییه‌كی سیاسی، ئه‌وا ده‌رفه‌ت ده‌داته هێزه سیاسییه‌كانی تر بۆشه‌ییه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه. هه‌ڵبه‌ت له‌م ساته‌وه‌خته‌دا هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی زۆر خراپی ئابووری و كارگێڕی و به‌رگری و سیاسی تێپه‌ڕ ده‌بێ، كه به هۆیه‌وه بۆشایی نێوان هاووڵاتی و ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تر لێكترازانی نێوان بژاره‌كان له ناو حزبه‌كان و له نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان فراوانتر ده‌بێ. ئه‌مه‌ش هه‌لێكی زێرین ده‌به‌خشێته داگیركه‌رانی كوردستان تا له توانایاندا بێت بنكۆڵی قه‌واره‌ی كوردستانی باشوور بكه‌ن و هه‌وڵی نه‌هێشتن یان پیلانی بچووككردنه‌وه و لاوازتركردنی دابڕێژن.
له‌ناو هه‌رێمیش؛ له جیاتی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی بژاره‌ی سیاسی له یه‌كتر، له جیاتی گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان هاووڵاتی و ده‌سه‌ڵات، تا دێ ململانێی بژاره‌كان قووڵتر ده‌بێت، به‌وپێیه تا دێ ئه‌گه‌ری گه‌له‌كۆمه‌ی وڵاتانی هه‌رێمی (توركیا، ئێران، عێراق، سووریا) له‌سه‌ر قه‌واره‌ی باشووری كوردستان به‌هێزتر ده‌بێت. له ڕوویه‌كی تر، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه "ڤایرۆسی كۆرۆنا" ململانێ سیاسییه‌كان له دنیا خاو ده‌كاته‌وه یان دوایان ده‌خات، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی كورد ڕه‌نگه له ته‌ك ململانێی كۆرۆنا دووچاری پیلانێكی نێوهه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ڕووخێنه‌ر ببینه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه بنكۆڵكردنی ئابووری هه‌رێم، په‌رته‌وازه‌كردنی زیاتری بژاره‌كان، هه‌وڵدان بۆ درز خستنه سیستمی سه‌قامگیری و ئاسایشی كوردستان (كه تاكه هۆكاری مانه‌وه‌مان بووه) ئامانجی ناحه‌زانی كورستانه.
كه‌وابێت ده‌بێ له به‌رانبه‌ر پیلانه‌كان ئێمه‌ش پلانی خۆمان داڕێژین له پێناو مانه‌وه‌ماندا، ئه‌ویش خۆی ده‌بینێته‌وه له؛
- خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان بژاره‌ی سیاسی (به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی) و هاوئاهه‌نگی و دابه‌شكردنیی رۆڵیان له كایه سیاسییه نێوهه‌ریمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
- بنیاتنانه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری و یه‌كخستنی هێزه‌كانی (پیشمه‌رگه)، به‌جۆرێك ته‌نیا له‌ژێر فه‌رمانی یه‌ك دامه‌زراوه یان كه‌سدا بن، چۆن میلیشیای 13 ویلایه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له ژێر فه‌رمانی جۆرج واشنتن بوون له جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیان دژ به به‌ریتانیا.
- چاو خشاندنه‌وه و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری له‌سه‌ر دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی، یه‌كه‌م؛ رێگرتن و داخستنی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی پاره‌ی هه‌رێمی كوردستانی لێ ده‌چێته‌وه ده‌ره‌وه. به‌مانایه‌كی تر گرنگیدان به به‌رهه‌مهێنانی خۆماڵی و خۆبژێوی له ڕووی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و پیشه‌سازی و.. هتد. دووه‌م؛ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی زیاتر و ڕاكێشانی پاره‌ی بیانی بۆ ناو كوردستان له ڕێی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی پشه‌سازی، بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار.. هتد.
- له‌ڕووی په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، پێویسته هه‌رێم سیاسه‌تێكی تر بگرێته‌به‌ر كه رێگر بێت له‌و هێرشه فكرییه‌ی دژی سڕینه‌وه‌ی به‌ها كورده‌رییه‌كان ده‌كرێت. به‌شێوه‌یه‌ك گره‌نتی گێڕانه‌وه‌ی هۆگری هاووڵاتییان بێ بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان.
به‌كورتیی ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌رێمی كوردستان له ژیڕ هه‌ڕه‌شه و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیدایه، بۆیه لێكنزیكبوونه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كڕیزیی بژاره‌ی سیاسی، له هه‌موو كاتێك پێویستتره.