سه‌رباز ساڵح
قه‌ده‌ری كورد وایه، هه‌ركات ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بۆ پرسه نهتهوهیییهكانی دێنه پێشه‌وه، حزبه‌كان ده‌كه‌ونه ململانێ و موزایه‌ده بۆ په‌كخستنی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و حزبایه‌تییه بۆ منه‌تكردن بێت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا نه‌ك ئامانجی تایبه‌ت و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات. ئێسته كه ده‌وڵه‌تی كوردستان بووه‌ته رووداوی چاوه‌ڕوانكراو بۆ دنیا، خه‌ریكه یوسف محه‌مه‌د ده‌بێته ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌می و حزبه‌كانیش له‌وه بچووكترن ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێنن به بڕیارێكی یهكلارهوه و كاریگه‌ر.
بۆیه ده‌بینین قسه له‌سه‌ر بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه ناكرێت كه ده‌وڵه‌ته، كێبه‌ركێ كه‌وتووه‌ته‌وه نێوان دوو به‌ره، یه‌كیان ده‌ڵێ یوسف پێش ده‌وڵه‌ته و مه‌رجه، زیاتریش ده‌ڕوا له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات بارزانی كێشه‌ی سه‌ره‌كییه. دووه‌م ده‌ڵێ ململانێی به‌رده‌وام ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ئامانجی گشتیی و خه‌باتی رابردوومانه با نهیبهستین به شه‌خسه‌وه. له نێوان ئه‌م دوو بۆچوونه‌دا و له دۆخی وادا بڕیار گرنگه، به‌ڵام كه‌س نایدات. لێره‌وه گرنگه بزانین پێگه‌ی بارزانی بۆ پرسی كورد له چ ئاستێكه و بوونی یوسف چ مانایه‌ك ده‌دات.
بارزانی به‌پێی رابردووی ماڵباته‌كه‌ی كه سێ نه‌وه پێش خۆی له خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورددان و رابه‌رایه‌تیكردنی پرسی كورد له 80 ساڵی رابردوودا، به‌رپرسیارێتی خۆی لایه‌نی كه‌م له 50 ساڵی رابردوودا به‌رامبه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانمان، وه‌رگرتنی بۆچوونه‌كانی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی كوردستانه‌وه، به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێ كه رابه‌رایه‌تی پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد و كوردستان بكات تا گه‌یشتن به ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه به‌رپرسیارێتییه له‌سه‌ر بارزانی و پێویسته روون بێت، به‌و جۆره زۆر هه‌رزه‌كارانه‌یه هه‌ندێك فهیسبووكهوان و سیاسیی دوای راپه‌ڕین قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن گوایه بارزانی ده‌وڵه‌ت بۆ مانه‌وه‌ی خۆی دروست ده‌كات، ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه جگه له نه‌خۆشیی بیانووگرتن بۆ هه‌موو شتێك و له هه‌موو كاتێكدا. به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه خه‌ریكه هه‌ندێك پارتیی فهیسبووكهوانیش تووشی گومان ده‌بن له‌وه‌ی له‌پێناو ده‌وڵه‌ت، بارزانی له‌و پرسه بكشێته‌وه، بیریان نییه ئه‌و كه‌سی سه‌ره‌كییه و خۆی رابه‌رایه‌تیی نه‌كات، ده‌وڵه‌ت هێزی دروستبوونی نییه.
مێژوو هه‌میشه كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كان دروستی ده‌كه‌ن. بۆ پرسی كورد مام جه‌لال ئاماده‌یی نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر نا له‌و شانازییه‌دا به‌شدار ده‌بوو وه‌ك له رابردوودا به‌شداری هه‌بووه. ئۆجه‌لان له گرتووخانه‌یه، ئه‌گه‌ر نا كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بوو له ره‌خساندنی كه‌شی له‌بار بۆ سه‌ركه‌وتنی كوردستان به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت. له‌و نائامادهیییهدا ئه‌ركی بارزانی سه‌ختتر و گه‌وره‌تر بووه بۆ گه‌یاندنی كاروانی خه‌باتی نیو ملیۆن شه‌هید به ده‌وڵه‌ت، مێژوو هه‌ر یه‌ك كه‌سی ده‌وێت رابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكات تا گه‌یشتن به ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتییه‌كانی، ئه‌گه‌ر دواتر خۆی لێی بكشێته‌وه جوانتریش ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی شانازییه‌كانی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بنووسێته‌وه، بۆیه گرنگه زۆر شه‌فاف بین له‌گه‌ڵ یه‌كتر، ئێمه بارزانیمان ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تمان بۆ دروست بكات و ئه‌مه هه‌ر به‌رپرسیارێتی ئه‌وه و هیچ قسه‌یه‌كی تر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م تێڕوانینه بایه‌خی نییه.
هه‌رچی یوسف محه‌مه‌ده كه جێی ئومێد بوو بۆ ده‌ركه‌وتنی توانای گه‌نج، راسته ئه‌م نه‌وه‌ی نوێیه و به‌رپرسارێتی له كه‌سایه‌تیدا نییه و باكی نییه به‌رامبه‌ر ماندووێتی هه‌موو كورد له‌و هه‌موو سته‌مه‌ی رژێمه‌كان له‌سه‌ریان كردووه، ئه‌وه‌یش روونه كه گه‌نج حه‌ز ده‌كات وه‌ك پاڵه‌وان ده‌ربكه‌وێ، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان پۆستێكی گرنگ و ده‌زگه‌یه‌كی بێلایه‌نه، پیاوی سه‌نگین و به‌رپرسیاری پێویست بوو، بۆ ئێمه شانازی ده‌بوو یوسف محه‌مه‌د نموونه‌یی بێت و له حزبه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بێت، نه‌ك وه‌ك گوێگر كورسییه‌ك بگرێت و فه‌رمانی حزبی جێبه‌جێ بكات، ته‌نانه‌ت خه‌ریك بوو هه‌رچی ده‌سكه‌وتی كوردستانه به‌هۆی جووڵه ناپیشهیییهكانی ئه‌و له ده‌ست بچن، ده‌یان باره‌گای پارتییان سووتاند و خه‌ڵكیان له‌ناودا كوشتن.
ئه‌م ره‌فتاره داعشییانه‌ی حزب نزیك بوو بگاته هه‌ولێریش. هه‌زاران دبلۆماتكار و كه‌سایه‌تیی كاریگه‌ریی دنیا بكات به ئامانج و هه‌ولێر بشێوێ، ئه‌وكات سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بۆشایی تێده‌كه‌وت و كوردستان ده‌كه‌ت، بۆیه ئه‌وه‌ی رووی داوه و تا ئێسته هاتووه، هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌سه‌ر یوسفی نه‌هێناوه، به‌ڵكو خۆی دووچاری خۆی كردووه. ئه‌گینا له رابردوودا په‌رله‌مان به‌رده‌وام قسه‌ی له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد و خوێندنه‌وه بۆ چوار پرۆژه‌یاسا كرا بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ته‌واو بوو، ململانێی سیاسیی به‌رده‌وام بوو تا رێژه‌یی یاسایی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له 19ی ئاب پڕ نه‌بووه و شكستی هێنا.
به‌ڵام مرۆڤ شۆك ده‌بێت كه له‌م بابه‌ته‌دا كه‌س روون قسه ناكات و یه‌كێتیش زۆر نابه‌پرسیارانه مامه‌ڵه ده‌كات، خه‌ریكه ئه‌و ئامانجه‌ی بۆی تێكۆشاوین به‌ناوی یوسفه‌وه له‌بار ده‌برێ، یه‌كێتی پاسداری هێنایه نزیكی سه‌ری ره‌ش و پارتیش جوندیی تا قه‌ڵا هێنا، خه‌ڵكیش له‌بیری كرد و چووه ناو مێژووه‌وه، چونكه دوای شه‌ڕ خۆشگوزه‌رانی هاته وڵات، شه‌رم له‌و رووداوانه هێنده‌ی بڕیارێكی روون له‌باره‌ی یوسف محه‌مه‌د ئه‌و دوو حزبه‌ی نه‌به‌ستووه‌ته‌وه، ئه‌مه چ سیحرێكه حزبی كوردی وا ناسك كردووه بڕیاریان پێ نادرێ. خه‌ڵكی كوردستان كه‌سایه‌تیی ناناسێ ژیان ده‌ناسێ، ده‌یهێننه‌وه كێشه نییه، ده‌ریده‌كه‌ن به یه‌كجاری و رای ده‌گه‌یه‌نن هه‌ر كێشه نییه، به‌ڵام ئه‌م میله‌ته هی ئه‌وه نییه هه‌موو چاره‌نووسی ببه‌سترێت به كه‌سێكه‌وه. یه‌كێتی و پارتی ده‌بێت بوێر بن و بڕیار بده‌ن. چونكه میله‌ت ئه‌وان به به‌رپرسیار ده‌زانێ.
زۆر گرنگه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رابه‌رایه‌تیی پرۆسه‌یه‌كی خێرا بكات بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك و حكوومه‌ت ناچار بكات ژیان باشتر بكات و پاره بكه‌وێته‌وه بازاڕ و مووچه به‌رز بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر نهشچێتهوه دۆخی جارانی. ئه‌مه ئه‌و بابه‌ته‌یه كه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ده‌كات نه‌ك په‌رله‌مان و سه‌رۆكه‌كه‌ی.