سه‌رباز ساڵح
رێك مانگێكه خه‌ڵكی كوردستان دۆش داماون و هێشتا شۆكی ئه‌و خیانه‌ته به‌ری نه‌داون كه به‌هۆیه‌وه كه‌ركووكمان دۆڕاند له رووی هێزه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌یش وای كردووه هه‌رێمه‌كه‌مان به سه‌ركزی سه‌یری به‌غدا بكات و ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی عێراقیش وه‌ك هیچ نه‌دیو و زۆر لووتبه‌رزانه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، له‌و هۆڵانهوه كه قسه‌ی تیادا ده‌كه‌ن بۆ رۆژنامه‌نووسان، ره‌نگه هه‌ر ئه‌وێش تاكه شوێن بێت كه حكوومه‌ت هه‌ست به ئارامی بكات له وڵاته‌كه‌یدا. بۆیه وا ده‌نگیان به‌رزه، به‌ڵام نه‌ك ئه‌م غرووره، ده‌یان سه‌ركه‌وتنی تریش تۆمار بكه‌ن و سه‌تان وڵاتی تریش هاوپه‌یمانی عێراق بن، ئه‌م وڵاته توانای ئه‌وه‌ی نییه ببێت به ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و كاریگه‌ر.
به‌و پێیه‌ی هیچ له‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كراون كه هۆی لاوازی وڵاته‌كه و نه‌بوونی سه‌روه‌ریی و ناته‌بایی ئاراسته جیاوازه‌كانیه‌تی، هاوكات ئێرانی دراوسێ كه وه‌ك خاوه‌نی عێراق خۆی ده‌نوێنێ، هه‌رگیز رێ نادات به‌غدایه‌كی به‌هێز له ته‌نیشتی هه‌بێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو هێزیه‌وه پڕچه‌كی بكات، به‌ڵام تاران له بنه‌وه وێرانی ده‌كات. ئاخر وڵاتێك هه‌شت ساڵ جه‌نگی دژی عێراق كردبێت و ناڵاندبێتی به ده‌ست سوپاكه‌یه‌وه، چۆن رێ ده‌دات جارێكی تر ئه‌و هێزه‌ی هه‌بێت له نزیكییه‌وه بێگوێی بكات، به تایبه‌ت كه سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌بی به شیعه و سوننه‌وه وا راهێناوه كه خۆیان دوژمنی سه‌ره‌كیی وڵاته‌كه‌یان بن.
ورده‌كاری زۆری ناوێ، وڵاتێكی به‌هێز هاووڵاتییه به‌هێزه‌كانی دروستی ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش هه‌رگیز له عێراق رووی نه‌داوه و روو نادات، به‌تایبه‌ت كه هه‌میشه پێكهاته‌ی وڵاته‌كه وای كردووه تایفه‌یه‌ك نمره یه‌ك و ئه‌وانیتر پاشكۆ و نمره ده ده‌ربكه‌ون، ئه‌گه‌رچی هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵی نمره یه‌كی و هاوتایی بدات، كوشتنی مسۆگه‌ره. بۆیه دنیای ده‌ره‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له داهاتوو ده‌گه‌ن به‌م راستییه‌ی كه خه‌ون دروستكردن له‌سه‌ر عێراق، پووچه. به‌ڵام داخی گرانم تا سه‌لماندنی ئه‌و پووچییه ده‌بینین، ئه‌وه ده‌یان جار ئێمه‌ی كورد بكه‌ن به قوربانی بۆ عێراقێك كه هه‌رگیز گفتوگۆ له‌سه‌ر ناسنامه عێراقییه‌كه‌ی نه‌بووه، به‌ڵكو به ئاشكرا و بێ شه‌رم رێكلام بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ربه ئه‌مه‌ریكا بێت یان ئێران، تۆ وه‌ره كوردی نه‌گبه‌ت خیانه‌ت له خاكی خۆت بكه‌ی بۆ پیاوهیلێك كه خۆیان سووكایه‌تی به خاكی عه‌ره‌بی خۆیان ده‌كه‌ن.
با كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان و عێراق به نموونه وه‌ربگرین و لێی ورد بینه‌وه، بزانین ئه‌م ده‌وڵه‌ته توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ژماره‌یه‌كی به‌هێز بێت؟، یان ده‌ڵه‌مه‌یه و هه‌ر كاتێك ته‌قی، ده‌ته‌قێته‌وه.
ساده‌ترین بیركردنه‌وه ده‌تگه‌یه‌نێت به‌و ئه‌نجامه‌ی كه عه‌ره‌بی شیعه‌ی عێراق ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ وڵاته‌كه‌یان به‌هێز بكه‌ن، له‌م سهركزییهی هه‌رێمی كوردستاندا دێن باوه‌شی بۆ ده‌گرنه‌وه، ئه‌م (كوردستان) چی داوا ده‌كات ئه‌و (عێراق) دوو ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ده‌كات، له‌لایه‌ك بۆ رازیكردنی حكوومه‌ته‌كه‌ی وه‌ك پاڵپشتێكی به‌هێز بۆ عێراق و له‌لایه‌كیش بۆ خۆشگوزه‌رانیی دانیشتووانه‌كه‌ی تا داوای جیابوونه‌وه له‌و عه‌ره‌به چاوڕه‌شانه نه‌كه‌ن، به‌ڵام چونكه ئه‌قڵی ده‌وڵه‌تییان نییه و ئه‌و هێزه‌ی پێوه‌ی ده‌نازن هی خۆیان نییه و له ده‌ره‌وه بۆیان دروست كراوه، وا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كه‌ن كه دیلی جه‌نگه، ئه‌مه‌یش هیچ گومانی تیادا نییه كه وڵاتی لێ دروست نابێ، به‌ڵكو چه‌كوش وه‌شاندنه بۆ كاولكردنی ئه‌و كه‌لاوه‌ی دنیا شانی داوه‌ته به‌ری بیكات به ماڵێكی ئارام و خۆی له توانایدا نییه.
نه‌وه‌ی نوێی كوردستان ته‌نانه‌ت كه‌سی عه‌ره‌بی نازانێ، یه‌ك شاری عێراقیان نه‌دیوه، ئیتر چۆن ده‌توانین هاووڵات بین، عێراق ئه‌گه‌ر ئه‌قڵی به‌ڕێوه‌بردنی تێدا بووایه، تیمی جیاوازی ده‌نارده ناو خه‌ڵكی كوردستان تا بزانێ پێویستییه‌كانی چین و خۆی بڕیاری ده‌دا جێبه‌جێیان بكات، بێ ئه‌وه‌ی داواكاری كورد بن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه نه ئه‌قڵی به‌ڕێوه‌بردنی تێدایه و نه كه‌سایه‌تیی ده‌وڵه‌تیی, تا نیگه‌ران بین له‌وه‌ی ئامانجی كورد سه‌ركوت كراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌وڵه‌تی كوردی له‌سه‌ر ده‌ستی عێراقییه‌كان دروست ده‌بێت، به‌ڵام كاته‌كه‌ی دیار نییه.
تێگه‌یشتن یاخۆ دڵخۆشكردن به‌وه‌ی عێراق راست ده‌بێته‌وه و چیتر كورد ده‌رفه‌تی نه‌ما ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، زۆر ساده‌یه، پێویستی به‌وه‌یش نییه مێژووی بۆ هه‌ڵبده‌ینه‌وه، ته‌نیا 14 ساڵی رابردووی حوكمڕانی عێراق بخه‌ره‌وه به‌رچاوت، به روونی داهاتووه شێواوه‌كه‌ی ده‌بینی، به تایبه‌ت كه هیچ ساڵێكی تێنه‌په‌ڕاندووه له رووی ته‌ناهییه‌وه كه‌مێك سه‌قامگیر بووبێت، یاخۆ له رووی حوكمه‌وه پێكه‌وه كورد و سوننه و شیعه كۆك بن.
هه‌موو ئه‌وانه‌یش بخه‌وه لاوه، ته‌نیا له‌وه ورد ببه‌وه كه له كێشه‌كانی عێراقدا ئه‌وه‌ی ناوی نییه عێراقه، ناودارانی راستی گۆڕه‌پانی عێراق، ئه‌مه‌ریكا، ئێران، توركیا و سعوودیه‌ن، بۆیه وڵاتێك شوناسه‌كه‌ی له‌به‌رچاوی سیاسییه‌كانی بۆ تۆپتۆپێن بێت، بێگومان داهاتووه‌كه‌ی داڕزانه.