له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا زوو زوو تووشی ئه‌و برایانه ده‌بین كه له ڕووكه‌شی ده‌ره‌وه‌دا شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن پیاون و خاوه‌نی كه‌سایه‌تین، ئه‌و برایانه‌ی واده‌زانن ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هیچیش نه‌بن، ته‌نیا له ڕووكاری ده‌ره‌وه‌دا وایان ده‌رده‌خست كه پیاوی ناو مه‌جلیسن و به‌ڕێزن و خاوه‌نی مه‌رجه‌عی فكرین، ئیتر واده‌زانن به‌مه ده‌بنه حه‌كه‌م و حاكمی داهێنان له‌ناو خه‌ڵك.
سه‌یره هێشتا خه‌ڵكانێك هه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی 200 دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێ، هه‌ڕه‌شه له ژنێك ده‌كه‌ن كه ئه‌م ژنه هه‌موو باوه‌ڕ و متمانه‌یه‌كی به‌و نێره هه‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ ده‌سكه‌وتنی ئاره‌زوو و حه‌زه‌كانی خۆی به‌كاری دێنێت و زۆرجاریش ده‌بێته هۆی خۆكوشتنی ژنه‌كه و له‌كه‌داركردنی ناو و كه‌سایه‌تی و تكانی حه‌یای، به‌وه‌ش مافی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی زه‌وت ده‌كات و تۆوی نامرۆڤانه ده‌چێنێ، به‌تایبه‌ت سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه ئێمه ئه‌مڕۆ له ڕۆژ و سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین، ده‌ستت به‌هه‌موو شتێك و هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌كی فكری و ده‌روونی ده‌گات به ڕێی شیاوتر، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌كه‌سی به‌رانبه‌ر بگه‌یه‌نی.
سه‌یره له دنیایه‌كدا ده‌ژین ساڵانه هه‌زاران كه‌س به‌م شێوازه ناشیرینه كاری نابه‌جێ و نامرۆڤانه به‌رانبه‌ر مرۆڤێكی تر ده‌كه‌ن. ئه‌م بابه‌ته له‌ژێر ناونیشانی (دووڕوویی و خۆده‌رخستن له مه‌جلیسی پیاواندا نێر ناكاته پیاوێكی مه‌رد)، هاوكات نایكات به خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی تۆكمه و به‌رز و ناشیكات به مه‌رجه‌ع. جێی بایه‌خه و ده‌بێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ئه‌م دیارده‌یه دووباره ده‌بێته‌وه و له زیادبووندایه.
ڕه‌نگه بڵێن به‌ته‌نیا كه‌سێك هه‌وڵ بدات هیچ ناگۆڕێت، له بابه‌ت و هه‌ر قسه‌وباسێكی وه‌ك ئێمه نابێته هۆی گۆڕانكاری، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه، ئێوه ئه‌گه‌ر له‌ناو هه‌زار كه‌سدا یه‌ك كه‌س گوێی بۆ گرتن و توانیتان یه‌ك كه‌س بگۆڕن، ئه‌وا خێزانێكت گۆڕیوه، كه خێزانێكت گۆڕی گه‌ڕه‌كێك ده‌گۆڕی، كه گهڕهكێكت گۆڕی شارێكت گۆڕیوه، بۆیه هه‌ریه‌كه و له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێ بكات، په‌روه‌رده‌ی دروست نه ترسی ده‌وێ و نه درۆ و نه فێڵ، تا بتوانی مرۆڤێك دروست بكه‌ی دووڕوو نه‌بێت و له داهاتوودا كه‌سایه‌تیی لاواز نه‌بێ كه كاری له‌مجۆره بكات.
ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به‌ته‌مای ئه‌م جۆره مرۆڤانه بین چاوساغمان بن، ده‌بوو تا ئێسته‌یش له سه‌رده‌می جاهیلی بووینایه كه چۆن ئه‌وان له‌گه‌ڵ ژن چه‌ندان كاری قێزه‌ونیان ئه‌نجام ده‌دا. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كتێبی گوڵاوی سهرمۆ كه باس له ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د ده‌كات، باسێكی كورتیشی كردووه له‌سه‌ر جاهیلییه‌كان، ده‌بوو تا ئێسته له‌و ژیانه‌دا بژیاینایه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌گوزه‌را بێ هیچ سانسۆر و هیچ سنوورێكی ئه‌خلاقی و بێ بوونی هیچ به‌هایه‌كی مرۆیی، ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای ئه‌م كه‌سانه بووینایه كه خۆیان پێ مه‌رد و ئازا و پیاوه، ده‌بوو ئێسته‌یش هه‌ر ژنێكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان دابه‌ش بكردایه له نێوان 10 پیاو و بێ شه‌رع و بێ هه‌موو كارێكی مرۆڤانه و یاسایی، هه‌روه‌ها دوور له مرۆڤایه‌تی بژیاینایه.
سه‌ره‌نجام ئه‌و كه‌سانه‌ی به پاره هه‌ڕه‌شه له به‌رانبه‌ر ده‌كه‌ن، كۆتاكه‌یان به فهتارهتچوونه.