گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن خه‌ونی هه‌موو كه‌سێكه، ڕه‌نگه سه‌ركه‌وتن لای هه‌ر یه‌كێك له ئێمه شتێك بێت، بۆ یه‌كێك هه‌بوونی ئۆتۆمبێل و خانوویه‌ك بێت و بۆ یه‌كێكی تر ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی بێت و یه‌كێكی تر ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت و یان گه‌یشتن بێت به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، به‌ڵام گرینگ‌ترین شت كه پێویسته فێری ببین، گرینگیدانه به‌و خه‌ونه‌ی ده‌ته‌وێ به‌ده‌ستی بهێنی، به شێوازێك كه به‌جۆش و خرۆشه‌وه هه‌ستی به ئه‌نجامدانی كاره‌كانت، ئه‌وكات واده‌كات ویستت زیاتر بێت و به‌هێزتر هه‌وڵ بده‌یت بۆ به‌ده‌ستهێنانی و زیاتر سووربوون له‌سه‌ر بڕینی هه‌نگاوه‌كان تا ده‌گاته ترۆپك، چونكه ئامانجه‌كان له چه‌ند هه‌نگاوێك پێك هاتوون و هه‌ر هه‌نگاوێكش خزمه‌تی هه‌نگاوی دوای خۆی ده‌كات تا ده‌گات به دوا ئامانج، ئه‌م به‌ده‌ستهێنانه واده‌كات تۆ زانیارییه‌كی تازه به‌ده‌ست بهێنی و بیكه‌یته پاڵ هه‌گبه‌ی زانیارییه‌كانت .
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه 92%ی خه‌ڵك كاتێك ئامانجێك داده‌نێن له ژیاندا، ناتوانن جێبه‌جێی بكه‌ن، له‌كاتێكدا ته‌نیا 8%ه‌كه‌ی تر ده‌توانن ئه‌م كاره بكه‌ن.
بۆچی و هۆكاری چییه؟
به‌دڵنیاییه‌وه چه‌ند هۆكارێك هه‌ن واده‌كه‌ن مرۆڤ پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه له بڕیاره‌كانی و ساردی و ناچالاكییان پێوه ده‌ركه‌وێت، به‌شێوه‌یه‌ك له كۆتادا وایان لێ دێ ده‌ستبه‌رداری ده‌بن . بێگومان ئه‌و شته‌ی واده‌كات بگه‌یت به‌و خه‌ونه‌ی ئامانجته، به‌رده‌وامی و ئیراده‌ی به‌هێزه، سه‌ركه‌وتن پێویستی به‌هه‌وڵدان و ئارامگرتن و ماندووبوونی زۆره، ئه‌ویش كۆڵنه‌دان و راده‌ستنه‌بوونه به‌و ناڕه‌حه‌تییانه‌ی دێنه پێشت .
له ڕوانگه‌ی ئاینی ئیسلامیشه‌وه پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێت كاتێك كه پرسیاری لێ ده‌كرێت خوا كام كرده‌وه‌ی زیاتر له‌هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تر خۆش ده‌وێت، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ به‌رده‌وامترینیان ئه‌گه‌رچی كه‌میش بێ . ئاشكرایه سروشتی ژیان پڕه له ئازار و به‌ربه‌ست، به‌ڵام تۆ هه‌وڵ بده نه‌رم بیت به‌شێوه‌یه‌ك زۆر زوو له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی نوێ‌دا خۆت بگونجێنی، به‌تایبه‌ت ده‌زانین كه ژیان به‌رفراوانه و پڕه سه‌ركه‌وتن و كه‌وتن به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگای كوردیدا .
ئۆشۆ له په‌رتووكی "به‌كه‌م مه‌ڕوانه شه‌و"دا ده‌ڵێت:
- خه‌م قووڵیت پێ ده‌به‌خشێ، شادی به‌رزیت پێ ده‌دات
-خه‌م ڕه‌گت پێ ده‌به‌خشێ، شادی لقت پێ ده‌دات
-شادی وه‌ك دارێكه كه به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام خه‌م وه‌ك ڕه‌گ وایه به‌ره‌و قووڵایی زه‌ویی ده‌ڕوات و ڕۆ ده‌چێ
-هه‌ردووكیان پێویستن تا داره‌كه به‌رزتر بێ، له هه‌مان كاتدا زیاتر ڕه‌گه‌كانی ڕۆ ده‌چێته خواره‌وه
-كه داره‌كه گه‌وره‌تر بوو ڕه‌گی گه‌وره‌تر ده‌بێت
- ڕاستییه‌كه‌ی هه‌ردووك هاوڕێژه‌ی یه‌كن
-ئه‌میش له‌به‌ر هاوسه‌نگییه!
به تێگه‌یشتن له‌م قسه‌یه‌ی ئۆشۆ ده‌زانین كه ژیان بریتییه له خۆشی و ناخۆشی و هه‌ردووكیان ژیان پێك دێنن، به‌یه‌كه‌وه‌ش ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه‌ش كۆتاییان دێت. ناخۆشییه‌كان به‌و شێوه‌یه سه‌یر مه‌كه كه به‌ڵان و تۆ بێ چانسی، به‌ڵكو به‌م شێوه‌یه‌ی ببینه كه به‌شێكن له ژیان و كاتین، ناخۆشییه‌كان وات لێ ده‌كه‌ن هه‌ست به‌ئازار بكه‌ی، به‌ڵام هه‌ر ئازاریشه وات لێ ده‌كات ئه‌زموون په‌یدا بكه‌یت و خۆت له مه‌ترسییه‌كانی داهاتوو بپارێزی، تا ناخۆشییه‌كان تووشمان نه‌بن، چێژ له خۆشی نابینین، بۆیه ناخۆشی و كێشه‌كان به‌شێكن له ژیان . هه‌وڵدان بۆ كاركردن واته ماندووبوون.
تۆماس باین ده‌ڵێ : هه‌وڵدان بۆ گفتوگۆكردن و تێگه‌یاندنی كه‌سانێك كه نكۆڵی له هه‌موو لۆجیكێك ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه وایه ده‌رمان بده‌یته لاشه‌یه‌كی مردوو . كه‌واته مرۆڤ ده‌بێت حیسابی وردی خۆی بكات و به‌دوای ڕاستی بكه‌وێت و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌رانبه‌ری بكات، گرینگه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌وروبه‌رمان كه ڕۆژانه قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و كاریگه‌رییان له‌سه‌رمان هه‌یه، هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ بكرێت پێش ئه‌وه‌ی بهێڵین لێمان نزیك ببنه‌وه، هه‌میشه له كه‌سانی ڕه‌شبین دوور بكه‌ره‌وه، كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو به‌چاوی ڕێز سه‌یری خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌زانن كێ گونجاوه بۆ هاوڕێیه‌تییان، بڕوایان به‌خۆیانه و ده‌زانن كه ژیان پڕه له گۆشه‌نیگا، به‌واتایه‌كی تر هه‌میشه تووشی قسه‌ی هاوڕێ و خزمه‌كان و كۆمه‌ڵگا ده‌بینه‌وه، به‌ڵام كه‌سی سه‌ركه‌وتوو قبووڵی هه‌موو جیاوازییه‌كان ده‌كات و ئه‌قڵی كراوه‌یه، به‌ڵام كه‌سانی ره‌شبین كه‌سی به‌رانبه‌ر قبووڵ ناكه‌ن و وه‌ك دو‌ژمنێك ته‌ماشای ده‌كه‌ن.
له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆربه‌مان وافێر كراوین ڕای به‌رانبه‌ر قبووڵ نه‌كه‌ین و وا ڕاهاتووین هه‌موو شتێك هی ئێمه بێت، یان هیچ شتێكمان نه‌وێت . كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان ڕه‌چاوی بیركردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ده‌كه‌ن و لایه‌نی كولتووری و كۆمه‌ڵگا و نه‌ریت ڕه‌چاو ده‌كه‌ن، ڕێز له بۆچوونی به‌رانبه‌ر ده‌گرن.
عه‌لی وه‌ردی له كتێبی "خه‌ونه‌كان له نێوان زانست و بیروباوه‌ڕدا" ده‌ڵێت : باپیرم به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ناوی سه‌ید موحسین بوو، یه‌كه‌مجار كه بیستی فڕۆكه دروست كراوه بڕوای نه‌ده‌كرد، كاتێك پێیان گوت بیانییه‌كان فارگۆنیان له ته‌خته و ئاسن دروست كردووه و به‌هه‌وادا ده‌فڕێ، خه‌ریك بوو شێت بێت، چونكه ئه‌و بڕوای وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌سپ نه‌بێ هێز نییه فارگۆن بجووڵێنی، چجای ئه‌وه‌ی بتوانێ به ئاسماندا بفڕێت . عه‌لی وه‌ردی ده‌ڵێ تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ڕۆژێك سه‌ید موحسینی باپیرم خه‌ڵكێكی زۆری كۆ كرده‌وه و به‌ڵگه‌ی ئه‌قڵی بۆ خه‌ڵك ده‌هێنایه‌وه و چه‌كوشێكی به‌رز ده‌كرده‌وه و ده‌یگوت خه‌ڵكینه ئایا ئه‌م ته‌خته و ئاسنه ده‌توانن بفڕن؟ خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌وپه‌ڕی حه‌ماسه‌ته‌وه ده‌یانگوت نافڕێت نافڕێت! به‌ڵام خۆشبه‌ختانه سه‌ید موحسین نه‌مرد، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی به‌چاوی خۆی بینی ته‌خته و ئاسن له ئاسماندا ده‌فڕن، سه‌ید موحسین حه‌زی ده‌كرد كوێر بوایه ئه‌و ڕاستییه‌ی به‌چاوی خۆی نه‌بینیایه، چونكه ئه‌و نه‌یده‌ویست ده‌سبه‌رداری ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه بێت ئه‌گه‌رچی هه‌ڵه‌ش بوو. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ژیانی سه‌ید موحسین شی بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه شكۆی ده‌روونی نزمه و تێڕوانینی بۆ شته‌كان به‌شێوازێكه كه جێگیره و ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی هه‌یه‌تی له مێشكی چه‌قیوه و ئاماده‌ش نییه ده‌سبه‌رداری ببێت.
هه‌ستكردن به گۆڕینی تێڕوانینت بۆ شته‌كان، ده‌بێته هۆی گۆڕینی ڕه‌فتار و كرداریشت ، به‌ڵام كێشه‌ی زۆر له ئێمه و كۆمه‌ڵگاكه‌مان ئه‌وه‌یه خاوه‌ن مێشكێكی چه‌قبه‌ستوون، هه‌ڵگری چه‌ندان بیركردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ن كه چه‌ندان ساڵه له مێشكیاندا ماوه‌ته‌وه و له‌سه‌ری ده‌ڕۆن و هه‌ر خۆشیان پێ ڕاسته، ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌یه كه وایكردووه شێوازی تێڕوانینمان به‌رانبه‌ر شته‌كان جیاواز بێت، كه‌واته سه‌رچاوه‌ی هه‌موو تێڕوانین و قسه و ڕه‌فتاری ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وروبه‌رمانن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیروباوڕیان. ئێمه ساڵانه هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌مان گۆڕانكاریی به‌سه‌را دێت له ئه‌نجامی گۆڕینی زه‌وی چونكه ده‌سووڕێته‌وه، چجای ئه‌وه‌ی كه ته‌نێكی بارستایی زۆر و قه‌باره گه‌وره‌یه، به‌ڵام سه‌یروسه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه گۆڕینی مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه و ئاراسته‌كردنیان به‌ره‌و خاڵی گونجاو، زۆر ئه‌سته‌مه.
له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه هه‌وڵ بده له كه‌سانی ئاستبه‌رز نزیك ببه‌ره‌وه و هاوڕێیه‌تی كه‌سانی له‌و جۆره بكه كه پاڵپشتیت بكه‌ن و هانت بده‌ن، نه‌ك ساردت بكه‌نه‌وه و بتڕوخێنن . كاتێك هه‌ندێ كه‌سی ئاستبه‌رز كه له‌ژیانتدا هه‌بن و یارمه‌تیت ده‌ده‌ن و بیرۆكه‌ی سه‌ركه‌وتنت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و پشتت ده‌گرن تا بگه‌یت به ئامانج و خه‌ونه‌كانت، هه‌وڵ بده خۆت له‌و كه‌سانه نزیك بیته‌وه. زۆرجار كاتێك ده‌ڵێی ده‌مه‌وێ ببم به فڵان شت، یان ده‌مه‌وێ ئه‌م كاره بكه‌م، دووچاری هه‌ندێ قسه ده‌بیته‌وه كه زۆرجار پێشت پێده‌كه‌نن، ده‌ڵێن به‌قه‌د به‌ڕه‌كه‌ت پێت ڕاكێشه یان تۆ قه‌پاڵی گه‌وره ده‌هاوی، بۆیه ڕووبه‌رووی چه‌ندان ڕه‌خنه ده‌بیته‌وه. هه‌میشه وا بیر بكه‌ره‌وه و بڵێ ئه‌و كه‌سانه‌ی وام پێ ده‌ڵێن، بێگومان ناتوانن وه‌ك من بن، چونكه مرۆڤ كاتێك تووشی ڕه‌خنه ده‌بێته‌وه، واته من هه‌م، من بوونم هه‌یه و من جێم دیاره!
وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ری خودا به‌ته‌نیا ڕووبه‌رووی هه‌موو قسه‌ی خه‌ڵك بووه‌وه بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی، هیچ شتێك ساردی نه‌كرده‌وه تا توانی بگات به خه‌ونه‌كه‌ی، چونكه خودا كه‌سی ئارامگر سه‌رده‌خات و كه‌سی رژدی خۆش ده‌وێت، ده‌رگای بۆ ده‌كاته‌وه و پاش هه‌وڵدانی كاره‌كانی بۆ ئاسان ده‌كاته‌وه و یارمه‌تی ده‌دات. كه‌واته مرۆڤ ده‌بێت تێبگات و بزانێت كه پاش قه‌ده‌ری خوا، مه‌رج هه‌وڵدانه بۆ ئامانجه‌كه‌ت، ئه‌گه‌ر خۆت هه‌وڵ بده‌یت و ئیراده‌ت به‌هێز بێت، هیچ شتێك نییه بتوه‌ستێنێ.
وه‌ك باسمان كرد ئامانجه‌كان بریتین له چه‌ند هه‌نگاوێكی یه‌ك له‌دوای یه‌ك و له‌هه‌ر هه‌نگاوێكدا شتێك به‌ده‌ست دێنین، ئه‌مه‌ش زانینه، به‌ڵام گرنگه پلانت هه‌بێ بۆ كردن و گه‌یشتن به‌هه‌ر هه‌نگاوێك، بۆ نموونه من ده‌مه‌وێ فێری ئینگلیزی ببم، ده‌بێ پلانی بۆ دابنێم و له یه‌كه‌م هه‌نگاودا خۆم فێری پیته‌كان بكه‌م پاشان وشه و ڕسته له‌به‌ر بكه‌م، ئینجا هه‌وڵ بده‌م به‌شداری كۆرسێك بكه‌م تا زیاتر خۆم به‌ره‌وپێش ببه‌م، دواتر هه‌وڵ بده‌م كاری پێ بكه‌م و هاوڕێیه‌كی ئینگلیز بۆ خۆم په‌یدا بكه‌م و سه‌یری فیلم و ڤیدیۆ و گۆرانیی ئینگلیزی بكه‌م تا به‌رده‌وام بم و له بیرم نه‌چێته‌وه.
پلاندانان گرنگه پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ر كارێك، ئه‌وه‌ش له مێشكی خۆت ده‌ربكه بڵێی من كه‌سێكی جیاواز و گرنگم له‌ناو خه‌ڵك، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی هه‌وڵ بده‌یت، شێوازی بیركردنه‌وه و ئه‌و ڕێیه‌ی ده‌یگریته‌به‌ر با به‌شێوه‌یه‌ك بێت لاساییكردنه‌وه نه‌بێت و تایبه‌ت بێت به‌خۆت . گرنگه له هه‌ر هه‌نگاوێكدا كه زانیارییه‌كت په‌یدا كرد، سارد نه‌بیته‌وه و هه‌وڵ بده‌یت زیاتر و زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییه بكه‌یت كه وه‌رتگرتووه و فێری بوویت، چونكه زانین واده‌كات ته‌نیا زانیاریت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت هه‌بێت، به‌ڵام كه گه‌یشتی به شاره‌زایی، واتا بزانیت چۆن كار به‌م زانینه ده‌كه‌یت. بۆ نموونه كاتێك تۆ كاری شیكاری نه‌خۆشییه‌كان ده‌كه‌ی، چه‌ند ساڵێك ده‌خوێنیت و به تیۆری فێر ده‌كرێی، ئه‌گه‌ر نه‌چی له تاقیگه‌دا ئه‌نجامی بده‌یت به كرداری، ئه‌وا پێی ده‌گوترێ زانین، واتا تۆ ته‌نیا زانیارییه‌كه‌ت هه‌یه له‌باره‌ی كاره‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیخوێنیت و پاشان به‌كرداریش له تاقیگه‌دا ئه‌نجامت دا و كارت له‌سه‌ر زانیارییه‌كه‌ت كرد، ئه‌وكات شاره‌زایی زیاترت ده‌بێت. بۆیه گرنگه به‌وپه‌ڕی چێژ و حه‌زه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت به‌رده‌وام بیت و په‌ره‌ی پێ بده‌ی تا بتوانیت بگه‌ی به‌شاره‌زایی.