ڕیفراندۆم (Referendum) له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی لاتینیه، دواتر له ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كاندا، له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نسی، ئه‌مریكی و سویسرییهكانهوه زیاتر گرنگی پێ درا و به‌كارهاتووە. له هه‌ندێك له وڵاتان، له جیاتی به‌كارهێنانی وشه‌ی ڕیفراندۆم (Referendum) وشه‌ی (plebiscite)یان به‌كارهێناوه كه هه‌ر هه‌مان مانای هه‌یه، له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه، "فه‌رهه‌نگی شارا" وشه‌ی ڕیفراندۆمی به‌مشێوه‌یه باس كردووه، بریتییه له ڕاپرسیی له ته‌واوی خه‌لك بۆ ئه‌نجامدانی كارێك كه له زمانی كوردیدا گشت‌پرسیی پێ ده‌ڵێن. ڕیفراندۆم به دیارترین و به‌ربڵاوترین ئامراز داده‌ندرێت بۆ بڕیاردان له مافی چاره‌ی خۆنووسین. هه‌روه‌ها به ڕێیه‌كی شارستانی و په‌سه‌ندكراویش داده‌نرێت، چونكه پشت به ویست و ئاره‌زووی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه ده‌به‌ستێت كه ده‌یه‌وێت بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات.
مه‌به‌ست له ڕیفراندۆم به شێوه‌یه‌كی گشتی، بریتییه له وه‌رگرتنی ڕای گه‌ل یان كۆمه‌ڵێك بۆ كارێك یان مه‌سه‌له‌یه‌ك یان كێشه‌یه‌ك. ئه‌م كار و بابەتانە بریتین له پڕۆژه یاسایه‌ك كه له‌م حاڵه‌ته‌دا، به‌و ڕیفراندۆمە ده‌گوترێت ڕیفراندۆمی ته‌شریعی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ كارێكی تر بێت، وه‌كو بڕیارێك یان هه‌ر كارێكی تر جگه له پڕۆژه یاسا، ئه‌وا به ڕیفراندۆمی ڕامیاری ناو ده‌برێت. هه‌روه‌ها جگه له‌مانه‌ش، خستنه‌ڕووی بابه‌تێكی گشتییه، به مه‌به‌ستی ده‌نگدان و وه‌رگرتنی ڕای به‌شداربووه‌كان به ڕه‌زامه‌ندیدان یان ڕه‌تكردنه‌وه.
ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی كه ئێمه وه‌ك ئامرازێكی ئاشتیانه بۆ پیاده‌كردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین مه‌به‌ستمانه، ده‌چێته ناو چوارچێوه‌ی ڕیفراندۆمی ڕامیارییه‌وه كه ئه‌ویش پرسیارێكه و له دانیشتوانی ناوچه یان هه‌رێمێكی دیاریكراو ده‌كرێت بۆ زانینی ئاره‌زووه‌كانیان و هه‌روه‌ها دیاریكردنی باری ڕامیاری و و بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆیان. ڕیفراندۆم له‌مباره‌وه، به ڕێیه‌كی ته‌واو ته‌ندروست داده‌نرێت بۆ زانینی ویستی گه‌لێك، تا بزانرێ كه چۆن بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی سیاسی خۆی ده‌دات.
جۆره‌كانی ڕیفراندۆم و شێوازه‌كانی پیاده‌كردنی، ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ستن به لۆژیكی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌تی نیمچه ڕاسته‌وخۆ كه تێیدا جۆرێك له هاوكاری له نێوان هاونیشتیمانیان و نوێنه‌رانیان درووست ده‌بێت. واتا گه‌ل یان ده‌بێته تاكه ده‌سه‌ڵات، یان ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ره‌كی له ته‌نیشت ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر.
ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كه له 25ی ئه‌یلوولی ساڵی 2017 له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا، له پۆلێنبه‌ندی جۆره‌كانی ریفراندۆمدا، پێی ده‌گوترێت ڕیفراندۆمی نیشتمانی بۆ مافی چاره‌نووس, له چوارچێوه‌ی ریفراندۆمی رامیارییه كه ئامانج لێی دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی خاك و گه‌لێكه له‌گه‌ڵ گه‌ل یان ده‌وڵه‌تێكی تر. واته گه‌لێكی دیاریكراو بڕیار ده‌دات كه سه‌ربه‌خۆ بێت یان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی تردا بمێنێته‌وه و پاشكۆ بێت، یان له‌ژێر ڕۆشنایی یاسای نێوده‌وڵه‌تی یان ده‌ستووری ئه‌و وڵاته، له‌گه‌ڵیدا یه‌ك بگرێت.
له‌م جۆره ریفراندۆمه‌دا، گه‌لێكی دیاریكراو بڕیار ده‌دات كه پیاده‌ی مافی چاره‌نووس بكات، ئه‌و پیاده‌كردنه له ڕێی چه‌ند ئامرازێكی وه‌ك ڕیفراندۆمی گشتی و بریاری دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌ستووری، یان له ڕێی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیخواز، به‌هۆی شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕی له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی چه‌كداری، یان له ڕێی دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند، ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌روه‌ها ده‌كرێ ڕیفراندۆم له ڕێی بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بكرێت، وه‌ك بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی یان كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی یان په‌یماننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به بڕیاری 637 له 16ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1952 كه به ناونیشانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان له بڕیاردانی چاره‌نووسدا هاتووه، له دیباجه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: مافی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان له بڕیاردانی مافی چاره‌نووس، مه‌رجی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تیی مافه‌كانی مرۆڤه. ھه‌روه‌ھا له چارتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ھه‌ردوو مادده‌ی یەک 55دا كه ئامانجی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له مافی وەکیەکی و یه‌كسانی، پێوەندیی دۆستانه له نێوان گه‌لاندا په‌ره پێ بدات، مافی چاره‌نووسی گه‌لان دێنێته ئاراوه كه ئاشتی جیھانی به‌ھێز ده‌كات .
هه‌روه‌ها له بڕگه‌ی دووی بڕیاره‌كه‌دا ھاتووه: به گوێره‌ی پڕه‌نسیپه‌كان و رۆحی چارتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه پێوەندیی به ھهرێمێكهوه ھه‌یه كه ئاره‌زووی گوزارشتكردنی ئازادانه‌ی خه‌ڵكی ھه‌یه بۆ گه‌یشتن به مافی چاره‌نووس، ئه‌مه له ڕێی ڕیفراندۆم یان ھه‌ر ئامرازێكی تری زانراو و ناسراوی تری دیموكراسی ده‌بێت و وا باشه له ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جیبه‌جێ بكرێت.
ئه‌وجۆره ریفراندۆمه، پێشوتریش له شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا له وێڵز له سه‌ره‌تای ئاداری 1979 ئه‌نجام دراوه تا ئۆتۆنۆمی وه‌رگرێ. ھه‌روه‌ھا ڕیفراندۆمی 2015ی سكۆتله‌ندا كه به مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام درا، له ھهردووكیاندا گه‌ل ڕه‌زامه‌ندیی نه‌دا. ھه‌روه‌ھا ڕیفراندۆمی ھه‌رێمی كیوبیك بۆ جیابوونه‌وه یان مانه‌وه له چوارچێوه‌ی كه‌نه‌دا، كه له ساڵه‌كانی 1980 و 2006 ئه‌نجام دران و له هه‌ردووكیاندا، گه‌ل به "نه‌خێر" وه‌ڵامی دایه‌وه.
جگه له پاڵپشتی یاسا و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له سه‌ره‌وه باسمان كردن، به پێی ئه‌و ده‌قه‌ی كه له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه، ریفراندۆمی كوردستان پاڵپشتی ده‌ستوری و یاسایی هه‌یه، چونكه ده‌ستووری كۆماری عێراق، یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقی مه‌رجدار كردووه به پابه‌ندبوون به ده‌ستوور.
به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ستوور پێشیل بكریت و لایه‌نه‌كان پابه‌ند نه‌بن به بڕیارەکانی، ئه‌وا عێراق به یه‌كپارچه‌یی نامێنیته‌وه وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو. واته هه‌روه‌ك چۆن گه‌لانی عێراق له 2005 بڕیاریان دا به ئاره‌زوومه‌ندانه یه‌كبگرن، ئاواش ده‌توانن به ئاره‌زوومه‌ندانه بریاری ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كگرتنه بده‌ن و مافی چاره‌ی خۆنووسین پیاده بكه‌ن, (له حاڵه‌تی جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رجه‌كه‌دا كه ئه‌ویش پابه‌ند نه‌بوونه به ده‌ستوور). راسته ئه‌م بڕگه‌یه‌ی كه باسی ده‌كه‌ین، له ناو دیباجه‌ی ده‌ستووردا ھاتووه، به‌ڵام ئه‌وه له ھێزه ده‌ستوورییه‌كه‌ی كه‌م ناكاته‌وه، چونكه دیباجه‌ی ده‌ستوور ھه‌مان ھێزی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ھه‌یه و عێراق له ماوه‌ی رابردوودا، زیاتر له 55 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل كردوون كه گه‌وره‌ترین پاڵپشتی یاسایی بوو بۆ ریفراندۆمی كوردستان.